حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت“ دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و کێشەی نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی هیچ سکاڵایه‌کمان لانییه هه‌ر سکاڵایه‌کیشمان بۆ بێت، یه‌که‌مجار ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین بۆ وردبینی، دەشڵێت“ ئێمه هێڵی گه‌رممان هه‌یه بۆ هه‌ردوو مۆبایلی کۆڕه‌ک و ئاسیا فرییه هه‌رکه‌سێک په‌یوه‌ند ده‌کات هیچ پاره‌یه‌کی لێناڕوات، وه ئیمه‌یڵمان هه‌یه و فه‌رمانگه‌مان هه‌یه له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک که هاوڵاتیان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانمان بکه‌ن، په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌کان، داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان دەتوانن سکاڵاکانمان بۆ بنێرن.“
“ لە هەرێمی کوردستان دوو دەزگای چاودێری گرنگ هەیە “
لە سەرەتای قسەکانیدا حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە وەڵامی پرسیاری وه‌کو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌ئێستادا له هه‌رێمی کوردستاندا باس له دیارنه‌مانی پاره‌ی بانکه‌کان ده‌کرێت بۆنموونه هه‌ندێک له وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی چواریان وه‌رگرت به‌ڵام له‌سلێمانی هه‌تا ئێستا به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌کان مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه و بێگومان به‌ڕێزتان ئاگادارن دەڵێن( پاره له بانکه‌کان نامێنێت ئێوه وه‌کو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌دواداچوونتان بۆ که‌یسی دیارنه‌مانی پاره کردووه له بانکه‌کانی سلێمانی به‌گشتی؟
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامدا دەڵێت“ ئه‌وه بابه‌تێکی گرنگه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وام قسه‌ی لێده‌کرێت، له هه‌رێمی کوردستان دوو ده‌زگای چاودێری گرنگ هه‌یه که یه‌کێکیان ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیه له هه‌رێمی کوردستان، به‌یاسای ژماره (3) ی 2011 له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچووه دامه‌زرا، ئه‌وی تریان دیوانی چاودێری دارایی یه که له 2007 له‌ئه‌نجامی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان له‌سلێمانی و له‌هه‌ولێر یه‌کیگرتۆته‌وه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی داهات و خه‌رجیه‌کانی پاره له هه‌رێمی کوردستان واته چه‌ند داهات هه‌یه و چه‌ند خه‌رجی هه‌یه، ئه‌و ده‌زگایه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به وردبینی کردن له خه‌رجی و داهات و گرێبه‌سته ڕه‌سمیه‌کانی حکومه‌ت دیوانی چاودێری دارایییه، کاتێک وردبینی له‌هه‌ر خه‌رجیه‌کان و داهاتی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک ، هه‌ر وه‌زاره‌تێک، هه‌ر بنکه‌یه‌ک ده‌کات ئه‌گه‌ر بینی سه‌رپێچیه‌ک هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساکه‌ی ئه‌وان پێش یاسای ده‌ستپاکی بووه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌روو ده‌زگای خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه له‌دواجاردا ئه‌گه‌ر گه‌یشته قه‌ناعه‌ت که‌موکوڕیه‌ک یان مه‌ترسی یاخود گومانی ده‌ستکاریکردنی هه‌یه لهدارایی گشتی دا ئه‌وا داواکاری گشتی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ئاگادارده‌کاته‌وه که‌واته ئه‌وه چوارچێوه‌ی ئیش‌کردنی ئه‌و دوو ده‌زگا چاودێری یه له هه‌رێمی کوردستان. “
“ هیچ سکاڵایه‌کمان لانییه هه‌ر سکاڵایه‌کیشمان بۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه یه‌که‌مجار ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین “
د. ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت“ سه‌باره‌ت به ئێمه یه‌ک دوو هه‌فته پێش جه‌ژن کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مان هه‌بوو که ئه‌وان لایه‌نی چاودێرین به‌سه‌ر حکومه‌ت و ئێمه و سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان ئه‌وانیش خۆیان به‌دواداچوونیان کردووه و داوایان له‌ئێمه کردووه، ئێمه وه‌کو سکاڵا هیچ سکاڵایه‌کمان لانییه هه‌ر سکاڵایه‌کیشمان بۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه یه‌که‌مجار ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی تیمه‌کانی ئه‌وان پسپۆڕی وردبینی و ژمێریار و ئه‌وانه‌یان هه‌یه دوای ئه‌وه ڕاپۆرتێک به‌رزده‌که‌نه‌وه بۆ ئێمه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه کۆپیه‌کمان بۆ دێت بۆنموونه ده‌وترێت پاره دیارنه‌ماوه واته چی پاره دیارنه‌ماوه؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه وه‌کو ژماره تۆمار کراوه؟ به‌ڵام بوونی نییه یان له‌ئه‌نجامی لێخۆشبوونی گومرگی ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌کان ئه‌وان دیاری بکات که که‌موکوڕی هه‌یه، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌یه‌که یان به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێکه یان که‌سێکی تره ئه‌وه‌نده‌ی که له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانه‌وه ئێمه وه‌کو ده‌زگا ده‌توانین چاودێری بکه‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ئیشی له‌سه‌ر بکه‌ین . “
“ خۆمان هیچی فه‌رمیمان لانییه وه‌کو ده‌زگای ده‌ستپاکی “
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان زیاتر وتی“ وه‌کو ده‌زانرێت بڕێکی زۆر زانیاری له هه‌رێمی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه زۆرجار خودی ئه‌و بابه‌ته‌ش دوور نییه له‌ڕه‌وتی ململانێ سیاسیه‌کان، به‌ڵام واقیعێکیش هه‌یه که بوونی هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان هێشتا مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه، ئایا ورده‌کاری ئه‌و ڕێککه‌وتنه چیه له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابوری کراوه له هه‌رێمی کوردستان؟ ئه‌م دوولایه‌نه سیاسیه به‌ڕێزه که له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند حیزبێکی بهڕێزیتر پێکهێنه‌ری حکومه‌تی ئێستان چۆن ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر ته‌مویلی پاره‌ی مووچه کردووه؟ وه‌کو ده‌زانرێت پاره‌ی نه‌وتمان هه‌یه و پاره‌ی به‌غدادمان هه‌یه، داهاتی ناوخۆشمان هه‌یه هه‌ندێکی له گومرگه‌کانه و هه‌ندێکی له باج و رسوماتی فه‌رمانگه‌کان پێکدێت، ئه‌وه‌ی که بڵاوه ئه‌گه‌رنا ئێمه خۆمان هیچی فه‌رمیمان لانییه وه‌کو ده‌زگای ده‌ستپاکی ئه‌وه‌یه که ڕێککه‌وتنێک کراوه پاره‌ی نه‌وت و پاره‌ی به‌غداد به‌شێوه‌یه‌کی مه‌رکه‌زی به‌ڕێژه کۆنه‌که‌ی ئه‌و کات که بودجه ده‌هات پێش 2014 به‌ڕێژه‌ی 47% به 53% دابه‌شکراوه واته 47% بۆ ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان 53% بۆ ئه‌وی تر به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوو ناوچه له‌داهاتی ناوخۆیان باج و رسومات و گومرگ ته‌واوکاری پاره‌که بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ڕێککه‌وتنه هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابوری بووه هه‌تا ئێستا شتێکی ڕه‌سمی بۆلای ئێمه شۆڕنه‌بۆته‌وه هه‌تا خودی په‌رله‌مانیش، با واز له‌وه بهێنین هه‌ندێک لێدوان ده‌درێت و په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز قسه‌ی تێدا ده‌که‌ن جائه‌وه شێوه گشتیه‌که‌یه، به‌ڵام شێوه واقیعیه‌که له‌ڕووی ئه‌رزی واقیعه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت ئایا ئه‌و ڕێککه‌وتنه که‌موکوڕی تێدایه ئایا پرۆسه‌ی بازرگانی که‌می کردووه و ئایا به‌ڕاستی ده‌ستکاریه‌ک کراوه ئه‌وا به‌بێ وردبینی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ناتوانین بگه‌ینه ئه‌وانه. “
“ بڕیاربوو لەم هەفتەیەی ڕابردوو سکاڵایەکمان لە لیژنەی دەستپاکییەوە بۆ بێت “
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد“ بڕیاربوو له‌و هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو سکاڵایه‌ک له لیژنه‌ی دهستپاکیەوه بێت لەسەر بابەتی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و نەمانی پارە لە بانکەکان، ڕه‌نگه له‌م دوو- سێ ڕۆژه به‌ده‌ستمان بگات لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مان وتیان ئێمه سکاڵاتان بۆ ده‌نێرین، وتومانه ئێمه ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری ده‌که‌ین بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بوترێت له ده‌روازه‌یه‌کی دیاریکراو یان بانکێکی دیاریکراو یان فه‌رمانگه‌یه‌کی دیاریکراوه ئه‌وان بچن وردبینی بکه‌ن له داهاته‌که، له‌گه‌ڵ ده‌زگای دیوانی چاودێری دارایی ده‌ست به‌وه‌ده‌که‌ین ئه‌وان یه‌که‌مجار وردبینیه‌که بکه‌ن له‌هه‌ر خاڵێکدا پێویست بوو یاخود ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی به‌پێی یاساکه‌ی خۆی به‌دڵنیاییه‌وه به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێت. “
“ هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن بۆ هەر کێشەیەک، یا خود هێڵی گەرم بەکاربهێنن “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ته‌نانه‌ت مووچه‌خۆریش گیانی له‌ده‌ستدا له‌به‌رده‌م بانکه‌کاندا له‌سه‌ره‌ی مووچه وه‌رگرتندا ئێوه سکاڵای ئه‌و هاوڵاتیانه وه‌کو سکاڵا وه‌رناگرن؟
لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی (حاکم ئەحمەد ئەنوەر) لە هەرێم وتی“ ئه‌گه‌ر زانیان به‌ڕاستی ئه‌و داهاته بوونی هه‌یه و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ده‌ستکاری کراوه یان به‌جۆرێک خه‌رج کراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌ی که دارایی ده‌یدات ئه‌وکات به‌دڵنیایه‌وه ڕۆڵی ئێمه دێت که‌یسێکی ئیجرائی له‌گه‌ڵدا بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌و وردبینیه و به‌بێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ورده که گه‌یشته لێکۆڵینه‌وه ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست هه‌بێت، حاڵه‌ته‌که وه‌کو حاڵه‌ت گومانی تێدا نییه، به‌ڵام کاتێک که ده‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ئه‌و ده‌زگا چاودێریانه شاره‌زاکانیان به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه به‌رده‌ست بۆئه‌وه‌ی ده‌زگاکه‌ی تریش بتوانێت له‌ڕێگه‌ی دادگاکانه‌وه بتوانێت وه‌کو که‌یسێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات. “
“ ...... ئه‌وکات ده‌بێته ئیشی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه به‌بێ سکاڵا ناتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن؟
لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم وتی“ به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه، چونکه ئیشی وردبینی کردن له‌داهات و خه‌رجیه‌کان ئیشی ده‌زگای دیوانی چاودێری دارایییه، ئیشی به‌دواداچوون کاتێک که گومانی جددی هه‌بێت له‌ده‌ستکاری پاره‌ی گشتی چ به‌هه‌ده‌ردان بێت چ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بێت چ خراپ به‌کارهێنان بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته فه‌رمیانه‌ی که بۆی دیاریکراوه ئه‌وکات ده‌بێته ئیشی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی. “
د. ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی وت “ من ناڵێم گومانمان نییه من ده‌ڵێم ئیشی ئه‌وان ئاوایه و ئیشی ئێمه‌ش ئاوایه، بۆیه له‌دوای چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌گه‌یشتنی ئه‌و سکاڵایه‌ی که دێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه کوردستان حاکم ئەحمەد ئەنوەر دەڵێت “ ئێمه هێڵی گه‌رممان هه‌یه بۆ هه‌ردوو مۆبایلی کۆڕه‌ک و ئاسیا فرییه هه‌رکه‌سێک په‌یوه‌ند ده‌کات هیچ پاره‌یه‌کی لێناڕوات، وه ئیمه‌یڵمان هه‌یه و فه‌رمانگه‌مان هه‌یه له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک که هاوڵاتیان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانمان بکه‌ن، په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌کان، داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان بۆمان ده‌نێرن ئێمه به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌مان نییه بڵێن رصد-چاودێری هه‌موو میدیاکان بکه‌ین به‌ڵام زۆرجار له‌بابه‌تی سه‌ره‌کی له‌میدیاکانه‌وه باسده‌کرێت ڕه‌نگه ئه‌وه نه‌بێت بڵێن ئێمه نه‌مانبینیووه و نه‌مانبیستووه یان نه‌مانزانیووه ڕه‌نگه بۆ هه‌واڵی ورد نه‌توانرێت ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی به‌هێز له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه بۆیه ئێمه زۆرجار ئه‌و زانیاریانه‌ش ده‌که‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆئه‌وه‌ی ئیشی له‌سه‌ربکه‌ین به‌و میکانیزمه‌ی که باسمکرد، ئێمه هه‌ر که‌یسێکمان هه‌بێت له‌قۆناغی یه‌که‌مدا ئێمه داوای هاوکاری له‌دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین چونکه ئه‌وان ده‌زگای تایبه‌تمه‌ندن به وردبینی کردن ئیشه‌کانی ئێمه له‌سه‌ر بابه‌تی دارایی گشتی یه، وه ئه‌وان بای ئه‌وه‌نده پسپۆڕ و ژمێریار و وردبینیان هه‌یه که وردبینی له‌و که‌یسه ده‌که‌ن، وه له‌سه‌ر هه‌موو که‌یسه ئاساییه‌کانیش که ئێستا ئیشی له‌سه‌رده‌که‌ین به‌و میکانیزمه به‌و شێوه‌یه له‌نێوان ئێمه وئه‌و دوو ده‌زگایه به‌ڕێوه ده‌چێت. “
بەشی کوردی ئەمەریکا لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی پرسی، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ڕووبه‌ڕوو به به‌ڕێزتان ببینن له‌به‌رده‌م بانکه‌کاندا چیان پێده‌ڵێت بۆئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی هاوڵاتیان بکه‌یت که وه‌کو ده‌سته‌که‌تان کار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن؟
لە وەڵامدا حاکم ئەحمەد ئەنوەر وتی“ ئه‌م بابه‌ته ته‌نها به وردبینی کردن و حکومه‌ت ده‌بێت میکانیزمی چاودێری به‌هێزی خۆی هه‌بێت واته له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه ئیشی وه‌زاره‌تی داراییه بۆنموونه ده‌بێت چاودێری دارایی به‌هێزی خۆی هه‌بێت بتوانێت کۆنتڕۆڵی داهاتی خۆی بکات کاتی خۆی بڕیارێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌بوو هێز بنێرن بۆ ده‌روازه سنورییه‌کان ئه‌و بڕیاره‌ش جێبه‌جێ نه‌کرا که‌واته له‌بنه‌ڕه‌تدا ئیشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، وه هه‌موو به‌شداربووه به‌ڕێزه‌کان له حکومه‌تدا ئه‌و ئه‌رکه‌یان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ هه‌ریه‌که به‌پێی ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی که له‌حکومه‌تدا هه‌یه‌تی ئیشوکاری حکومه‌ت باش بکات له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا ئینجا ڕۆڵی دامه‌زراوه و چاودێری دێت ده‌زگای ده‌ستپاکی و دیوانی چاودێری داراییه که‌واته ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئیشه‌کان خۆی به ڕێکوپێکی به‌ڕێوه‌بچێت، وه هاوبه‌شه‌کانی حکومه‌ت پێکه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان پێکه‌وه به‌رپرسن له‌ئیداره و ژیانی خه‌ڵک بێگومان یه‌کێک له‌هه‌ره ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کان دابینکردنی مووچه‌ی خه‌ڵکه که نزیکه‌ی 80% بودجه پێکدێنێت که‌واته ئه‌گه‌ر هه‌رچی دامه‌زراوه‌یه به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ڵبستێت ڕه‌نگه شتێکی که‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ دیوانی چاودێری و ده‌زگای ده‌ستپاکی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بووه به‌دڵنیاییه‌وه بووه بابه‌تێکی ناکۆکی له‌نێوان پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه که ئێمه‌ش بۆخۆمان ئاگاداری ورده‌کاری ئه‌و ڕێککه‌وتنه نین که چۆن کراوه و چۆن ته‌مویل ده‌کرێت و (تغطية) ده‌کرێت ئه‌وکاته وه‌کو که‌یسێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و که‌یسه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه وه‌کو باسمکرد وردبینی تێدا بکرێت، وه ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی سزایی به‌هێزی تێدا بێت وه‌کو هه‌ر که‌یسێکی تر ده‌یجوڵێنین به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه حکومه‌ت خۆی کۆنتڕۆڵی داهاته‌کانی بکات و میکانیزمی چاودێری به‌هێزی خۆی هه‌بێت به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی که به‌رپرسه و سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه گومرگیه‌کان و بانکه‌کان ده‌کات ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێک و که‌موکورتیه‌ک هه‌بوو ئێمه ئه‌و دوو ده‌زگا چاودێریه ده‌توانین پێکه‌وه به‌ئیشی خۆمان و به‌ڕۆڵی خۆمان هه‌ڵبستین. “