زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە گرفتەکانی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەکات.
“قابیلی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان به‌دواداچوون بكه‌ین“
لە سەرەتای قسەکانیدا، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی “له‌ڕاستیدا ئه‌و مهسهلهیەی ئێستا له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی هه‌یه و كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی هه‌یه قابیلی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان به‌دواداچوون بكه‌ین و ورده‌كاری بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانین كێشه‌كان له‌كوێدا هه‌یه؟ چونكه ئێستا لێدوانی جیاواز ده‌درێت ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم كردووه، مه‌سه‌له‌ی داهاتی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ته‌مووزی ساڵی 2021 بڕیارێكی داوه ئه‌وكاته نرخی نه‌وت له‌خواره‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد بتوانێت مووچه له‌كاتی خۆیدا بدات بڕیاردرا ڕێژه‌یه‌ك له داهاتی ناوخۆ دیاری بكرێت یان ته‌مویل بكرێت بۆ مووچه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت مووچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت. “
“ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یاندا بڕیارێكی باش نه‌بوو كه بووه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی“
زیاد جەبار دەشڵێت“ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، من تێبینیم له‌سه‌ری هه‌بوو ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌بووایه به‌وشێوه‌یه بڕیاری بدایه كه 43% ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌زۆرنی سه‌وز بێت و 57% ی له زۆنی زه‌رد بێت كه ئه‌مه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی كارنامه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكیشدا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی هه‌بێت بتوانێت ئه‌مه كاڵ بكاته‌وه و به‌ره‌و نه‌مانی به‌رێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یاندا بڕیارێكی باش نه‌بوو كه بووه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا، كاتێك ئه‌و بڕیاره دراوه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی من نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا هه‌بووه له‌داهاتی ناوخۆ به‌ڵام كه ئه‌و كاته ئه‌و بڕیاره‌درا هه‌موو مانگێك ڕێژه‌یه‌ك بڕیارده‌درا له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وه مه‌رج بوو بۆ نموونه مانگی پێشوو مه‌رج بوو 75 ملیار دینار دیاری بكه‌ن بۆ مووچه ئیتر بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌م داهاتانه‌ی ناوخۆ ئایا به‌شی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌كات كه له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی تێیدا ڕه‌چاوده‌كرێت؟“
زیاد جەبار زیاتر ڕونیکردەوە“ بۆنموونه داهاتی ناوخۆی سلێمانی بریتیه له خاڵه‌سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و خه‌راج له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه، خه‌رجیه‌كانی بریتین له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك به‌مه‌ركه‌زی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نوسراوێك ده‌كرێت بۆ بانكی ئاشتی كه بڕی ئه‌وه‌نده ته‌مویل بكه‌ن بۆ مووچه، هه‌روه‌ها هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی خه‌رجیه‌كانیان و پێداویستیه‌كانیان له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانییه هه‌روه‌ها هه‌موو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سنوری شاری سلێمانی له‌م داهاته‌یه له سه‌رو و هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه بڕێك له‌داهاتی سلێمانی 15-18 ملیار دیناره ته‌مویل ده‌كرێت بۆ بودجه‌ی تشغیلی-به‌كاربردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه وایكردووه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی داهاتی ناوخۆی سلێمانی هه‌موو مانگێك كه‌می بۆ دروست ببێت، له‌مانگی 7 وه هه‌تا كۆتایی ساڵ هه‌موو مانگێك له‌و 300 ملیار دیناره‌ی كه هه‌بووه دراوه ئه‌وكاته زیاتریش بوو مانگی واهه‌بووه 160 ملیار دینار له‌داهاتی ناوخۆ خه‌رج ده‌كرا دواتر ورده ورده ئه‌مه كه‌می كرد، ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو مانگێك 35 ملیار دینار كه‌می بۆ دروست ده‌بێت ئێستا 105 ملیار دینار كه‌می كردووه، ئێستا قسه‌ر له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مه لامه‌ركه‌زی ئیداریی و داراییه. “
“ ئەم مانگە لە %28.4 لە داهاتی هەرێم دراوه به سلێمانی“
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت“ ئه‌م مانگه له‌سه‌روو 800 ملیاره‌وه پاره‌ی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌شی كه هه‌مانه له‌مانگی سێ‌دا 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدادیش هاتووه ئه‌مه ده‌كاته یه‌ك تریلیۆن دینار له‌م تریلیۆنه دیناره 284 ملیار دیناری لێ نێردراوه بۆ سلێمانی ،واته ئه‌و دوو داهاته‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداده‌وه دێت 28.4% دراوه به سلێمانی له‌كاتێكدا ده‌بووایه 430 ملیار دینار بنێردرایه بۆ سلێمانی ئه‌گه‌ر 43% كه‌ش بنێرن وه‌كو خۆیان بڕیاریانداوه، به‌ڵام مانگی 3 به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم 284 ملیار دینار گه‌یشتۆته پارێزگای سلێمانی كه ئێستا ده‌ڵێن پاره‌ی نه‌وت هاتووه و 43% یه پاره‌ی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد كه یه‌ك تریلیۆنه ده‌كاته 430 ملیار دینار، به‌ڵام 284 ملیار دراوه واته 28.4% ئه‌مه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌سلێمانی ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین ئێمه هه‌مووكات ئاماده‌ین به‌دواداچوون بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌فه‌رمی نوسراوێك گه‌یشتبێته ئێمه و داواكرابێت كه لیژنه‌یه‌ك پێكه‌وه دابنرێت بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین نه‌گه‌یشتووه لیژنه‌ی دارایی هه‌ر نوسراوێك بگاته لیژنه‌ی دارایی هه‌ر 11 ئه‌ندامه‌كه‌مان ده‌یبینین لیژنه‌كه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی تێدایه. “
“ حوكمڕانیمان له‌م هه‌رێمه والێكردووه هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، كه دوو حكومه‌ت و دووئیداره هه‌یه “
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت“حوكمڕانیمان له‌م هه‌رێمه والێكردووه هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، كه دوو حكومه‌ت و دووئیداره هه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ولێره خۆی به‌خاوه‌نی سلێمانی نازانێت له‌كاتێكدا ئه‌م كێشانه ئه‌گه‌ر له‌سلێمانی هه‌بێت یان له‌هه‌ولێر و له‌دهۆك هه‌بێت كێشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌پێش هه‌موویانه‌وه كێشه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه ڕاستیه، جا ئه‌گه‌ر خۆی دان به‌وه‌دا بنێت بڵێت ئه‌مه له هه‌ولێر و له دهۆك نییه و له سلێمانی هه‌یه، كه‌واته حكومه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تێكی لاوازه و حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان نییه، چونكه ئه‌م كابینه‌یه وه‌كو كابینه‌كانی تر نییه، كابینه‌ی یه‌ك هه‌تا كابینه‌ی هه‌شت دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، یه‌كێكیان سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌وی تریان جێگره‌كه‌ی بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت له پارتی بووه و جێگره‌كه له یه‌كێتی بووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه بووه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت جیاوازه له‌هه‌موو كابینه‌كانی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خولی پێشوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو پشتیوانی كرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بگۆڕن كه دوو كه‌س ڕاپسپێردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، ئه‌م كابینه‌یه ته‌نها به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه و كارنامه‌ی خۆی هه‌بووه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و كارنامه‌یه‌ی خوێندۆته‌وه، به‌ڵام ئایا تاچه‌ند توانراوه ئه‌و كابینه‌یه جێبه‌جێ بكات، به‌شێكی تری به‌داخه‌وه ئه‌مه‌شمان هه‌ر تێكداوه، ئێمه ده‌ڵێن ئه‌وه حكومه‌ته و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌ی پێدراوه نه‌وتراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌ر یه‌كێتیه‌كان متمانه‌یان پێنه‌داوه، به‌ڵكو پارتیه‌كانیش متمانه‌یان پێداوه سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌موومان متمانه‌مان پێداوه ئێستا حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كه و ئیشی خۆی ده‌كات، په‌رله‌مانی كوردستانیش دامه‌زراوه‌یه‌ك ئیشی خۆی ده‌كات و ئه‌ركه‌كانی دیارییه چییه. “
“ به بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی دەزانم ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتیه‌كانیش ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت “
زیاد جەبار دەشڵێت“ من ده‌ڵێم ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی داوه (دابەشکردنی داهات بە ڕێژەی لە ٥٧% بۆ هەولێر و دهۆک، لە ٤٧% بۆ سلێمانی) من به بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی دەزانم ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتیه‌كانیش ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت. “
“ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یداتێ“
زیاد جەبار وتیشی“ ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یداتێ. “
زیاتر ڕونیکردەوە“ لهئیدارهدا ئه‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی جێگر ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌یداتێ ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی كابینه‌ی پێكهێناوه و سه‌رۆكی حكومه‌ته و جێگرێكی هه‌یه، كاك قوباد تاڵه‌بانیه من نه‌موتووه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه یان نیه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی. “
“ بۆچی یەکێتی لە حکومەت ناکشێتەوە؟“
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، لە کاتێکدا یه‌كێتی ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه‌یه ده‌گرێت و پێیوایه كه ئێوه حاكمی زۆنی سه‌وزن، کە پێتان وایه غه‌در له‌سلێمانی ده‌كرێت ئه‌ی چی ده‌كه‌ن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا؟
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی“ من به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێم ڕاسته ئێمه به‌شێكین و هاوبه‌شین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ین به‌ڕێكخراوه‌یی و به به‌رنامه له‌ڕووی سیاسی و له‌ڕووی ئابوری و له ڕووی میدیاییه‌وه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سلێمانی هه‌یه، واته به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێین ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش بڵاوم كرده‌وه به چه‌كێك 875 ملیار دینار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی قه‌رزی خۆی پێداوه‌ته‌وه كه‌پاره‌ی كاره‌بای یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانه، داهاتی سلێمانی به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی تر خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌وڵدراوه كۆمپانیا گه‌وره‌كان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان پرۆژه‌كانیان له‌سلێمانییه و باج و رسوماتیان له هه‌ولێر ده‌ده‌ن ئه‌مانه هه‌مووی به به‌رنامه كراوه، هه‌روه‌ها پێشتر ڕاگه‌یه‌نراوه و به به‌ڵگه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌تا بازرگان و ئه‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كه‌ن له خاڵه‌سنوریه‌كانی ئێران، له هه‌رێمی كوردستان له‌حاجی هۆمه‌رانه‌وه هه‌تا ده‌چێته خوارووی عێراق 18 مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، عێراقیش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانیه ببابتهوه بۆ خوارووی عێراق به‌داخه‌وه له‌ڕابردووشدا ئه‌مه به‌به‌ڵگه ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌شێك له‌م بازرگانانه وایانلێكرابوو كه بچن ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌كانیان ببنه‌وه بۆ سنوری حاجی هۆمه‌ران، ئه‌مه هه‌مووی به‌ئامانج گرتنی ئه‌م سنوره‌یه و زه‌ق و ڕه‌قیش دیاره، ئێستاش نرخی نه‌وت به‌رزه، ئێمه له‌كۆتایی ساڵی 2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند 100% پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ مووچه، فه‌رموون بڕیاره‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن ئیتر ئه‌م كێشه‌یه نامێنێت ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدایه با خه‌ڵك و مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م هه‌رێمه باجه‌كه‌ی نه‌ده‌ن. “
واتەكێشهی نه‌بوونی مووچه كێشه‌ی داهات نییه به‌ڵكو كێشه‌ی ململانێی پارتی و یه‌كێتی یه؟
وەڵامەکەی زیاد جەبار بەمجۆرەبوو“ به‌ڵێ، ئێستا پێمان ده‌ڵێن له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێتی بووه كاتی خۆی داوای كردووه لامه‌ركه‌زی له ئیداره و داراییدا هه‌بێت، باشه فرۆشتنی نه‌وت له‌م هه‌رێمه نه‌وت سه‌رمایه‌كی نیشتیمانیه موڵكی پارێزگایه‌ك نییه، ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌رێمه پاره‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ناكرێت ئه‌مه به منه‌ت بزانرێت كاتێك 284 ملیار ده‌نێرێت. “
“ قابیله به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ببێت به عه‌نته‌ر و بڵێت ناچم شتی وا كه‌ی هه‌یه “
زیاد جەبار دەشڵێت“ ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌سلێمانی جه‌نابی وه‌زیری دارایی ناردیه‌وه بۆ ماڵه‌وه و لیژنەیەكی پێكهێنا له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چوون وردبینی له ژماره به ژماره‌ی داهاتی سلێمانی بكه‌ن دواتر ڕاپۆرتێكیان دایه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی بۆچی وه‌زاره‌تی دارایی كار به‌و ڕاپۆرته ناكات؟! بۆچی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بۆ ڕای گشتی ڕاناگه‌یه‌نێت؟! ئه‌گه‌ر سەرپێچی تێدابووه بۆ نایده‌ن به دادگا و حوكم بدرێت؟! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نییه ئه‌ی بۆ بڵاوی ناكه‌نه‌وه بۆ ڕای گشتی؟!ڕاپۆرته‌كه‌یان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ڕاپۆرته‌كه‌یان نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دووه‌م ئێمه له‌لیژنه‌ی دارایی داوامانكردووه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كان بێنه لیژنه‌ی دارایی بۆ كۆبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراوێك وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه كه ئاماده‌نابن، داوامانكردووه هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له سلێمانی و له هه‌ولێر بێنه په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی دابنیشن ئه‌ی بۆ نایاننێرن، قابیله به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ببێت به عه‌نته‌ر و بڵێت ناچم شتی وا كه‌ی هه‌یه؟!“
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چاره‌نوسی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سلێمانی كه هه‌تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه چی لێدێت؟
زیاد جەبار وتی“ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه پاره‌ی نه‌وت هه‌مووی ته‌رخان بكات بۆ مووچه ئه‌م كێشه‌یه له هه‌رێمی كوردستان نامێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم كردووه مووچه‌كه ده‌درێت، به‌ڵام دواكه‌وتووه و له‌پاره‌ی داهاتی ناوخۆ كه ڕۆژانه دێت له‌وه مووچه‌كانیان بۆ سه‌رف ده‌كرێت كه خراپترین ڕێگه‌یه بۆ دابه‌شكردنی مووچه. “