ڕابیحە محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم وتووێژەدا وەڵامی قسەکانی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە.
دوێنێ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وتووێژکی ڕووبەڕوودا لە گەڵ ژیار محەمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، ڕایگەیاندبوو“ وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە کۆنەبێتەوە، بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە بە قەراری موعتەبەر، هاوسەرۆکە، جیاوازی زۆرە، جارێ، یەکەم، بە فەرمی کاک بافڵ نەبووە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دووەم، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفاییە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال، داننان شتێکه و دانیشتنی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵی( لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی شتێکی تره، کاک قوباد ئه‌ندامی سەرکردایەتی؟ یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه، بافڵ هیچیش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، چونکه پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن
“بە کۆی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتییە“
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ڕابیحە محەمەد) لە سەرەتای قسەکانیدا وتی“ له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک فازڵ میرانی که ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رموو ده‌رباره‌ی دیاریکردنی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خۆی بڕیار ده‌دات کێ سه‌رۆکیه‌تی و کێ سه‌رۆکی نییه, به کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کاک بافڵ سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، وه ئه‌گه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆکیش بێت ئه‌وا بابه‌تێکی ناوخۆمانه بابه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان نییه. “
“ لە سیاسەتدا مام و برازا نیە“
ڕابیحە محەمەد ئەوەشی وت“ له سیاسه‌تدا مام و برازا نه‌ماوه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی مام و برازایه‌تی بکردایه، ده‌بووایه ڕاسته‌وخۆ له دوای کۆچی سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌و مام و برازایهتیهی بکردایه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بووایه به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌بووایه به‌شێوازێکی تر ڕه‌فتاری بکردایه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. “
“یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه قبوڵ ناکات که وه‌کو مام و برازا دابنیشن“
ئەو ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت“ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه قبوڵ ناکات که وه‌کو مام و برازا دابنیشن، چونکه ئێمه حزبێکین ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانی زۆرمانداوه، زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سایه‌ی خوێن و قوربانیدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی مام جه‌لال به‌ده‌ستهاتووه، ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌ستیش هاتوون له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و دیاریکردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا هه‌موو ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی مام جه‌لال و ڕۆڵ و دیبلۆماسیه‌تی مام جه‌لال بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کان که توانی له‌و ماوه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کان دابنیشێت و ده‌ستور به‌و شێوه‌یه بنوسێته‌وه که قه‌واره‌یه‌کی دیاریکراو بۆ گه‌لی کوردستان دیاری بکات که ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی ده‌بینێته‌وه به‌مادده‌ی (140) یشه‌وه. “
دوێنێ فازڵ میرانی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی (مام جەلال تاڵەبانی) دابوو، ڕاشیگەیاندبوو “ کاک قوباد و کاک بافڵ تاڵەبانی ئه‌ندامی سەرکردایەتی؟ یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه، هیچیش نه‌بن هه‌ر له‌گه‌ڵییان داده‌نیشن ، چونکه پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن. “
لە بەرامبەر ئەو قسانەدا، ڕابیحە محەمەد دەڵێت “دانیشتنی مام وبرازا ئه‌مه بۆ دانیشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و دۆستایه‌تیه، به‌ڵام بۆ دانیشتنی سیاسی و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسیه‌کان، ئه‌وا ده‌بێت وه‌کو سه‌رۆک و سه‌رۆک به‌یه‌که‌وه دابنیشن، کاک قوباد که جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له هه‌مانکاتیشدا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه و لێپرسراوی مه‌کته‌بی سکرتایه‌تی سه‌رۆک مام جه‌لاله، وهکاک بافڵ هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که کۆی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی هه‌یه. “
“ هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌کانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاک بافڵ وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌که‌ن “
سەرکردەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەموو لایەنە عێراقییەکان وەک سەرۆکی حزب مامەڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەکەن، لەو ڕووەوە ڕابیحە محەمد دەڵێت“ به‌دڵنیاییه‌وه چونکه ئێستا هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌کانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاک بافڵ وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ن که کاتی خۆیشی هاوسه‌رۆک بوون و دوو که‌سیش بوون ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان بچووایه شوێنێک وه‌کو سه‌رۆکێک ڕه‌فتاری ده‌کرد، چونکه ئه‌وانه ده‌نگی کۆنگره و ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیان پێدراوه و لهپهیڕهویشدا ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانیان کراوه بۆیه کاک بافڵ به‌ڕێزیان سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کاک بافڵ دابنیشێت و گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی ئه‌وا پێویسته وه‌کو سه‌رۆک له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت. “
“ کاک بافڵیش ئەوە قبوڵ ناکات وەکو مام و برازا دابنیشن، خۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه که بێن وه‌کو مام و برازا دابنیشن“
ڕابیحە محەمەد جەختیکردەوە“ کاک بافڵیش ئه‌وه قبوڵ ناکات وه‌کو مام و برازا دابنیشن، خۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه که بێن وه‌کو مام و برازا دابنیشن ئه‌مه بابه‌تی سیاسیه و بڕیاری سیاسیه و گرفتێکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا و ده‌چینه ناو پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ربکه‌ین کێشه‌ی داراییمان هه‌یه، کێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، کێشه‌ی ئیداره‌مان هه‌یه و کێشه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی فیدڕاڵیه. “
“ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی هیچ که‌سێک دانه‌خستووه به پارتیشه‌وه، بەڵام دانیشتن نابێت مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ربێت“
ڕابیحە محەمەد باسی لەوەکرد“ کاک بافڵ وه‌کو هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌کو ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵیدا دانیشتووه، زۆرجار کاک بافڵ هه‌نگاوی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌که ئاسایی بێته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌کێتی وه‌کو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی ئاشتیخواز بووه هه‌میشه هه‌وڵیداوه وه‌کو ڕێبازه‌که‌ی مام جه‌لال هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بین هه‌نگاوی دۆستانه بنێین بۆ به‌رامبه‌ره‌کانمان بۆئه‌وه‌ی بتوانیین کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ین، ئه‌و کاته کاک مه‌سعود ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بووه که بڵێت من له‌گه‌ڵی دانانیشم وه‌کو سه‌رۆکی حزب، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان حزبێکه خاوه‌نی زیاتر له ده‌یان هه‌زار شه‌هیده ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نه‌بووایه ڕاپه‌ڕین هه‌ر به‌رهه‌می نه‌ده‌بوو له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که ئێستا پارتیش ده‌ستکه‌وته‌که‌ی ده‌خوات. “
هەروەها وتیشی“ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی هیچ که‌سێک دانه‌خستووه به پارتیشه‌وه، سیاسه‌ت زۆرجار گرژی و ئاڵۆزیشی تێده‌که‌وێت، به‌ڵام دانیشتنیش ده‌بێت به‌یه‌که‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ڵام دانیشتن نابێت مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ربێت. “
“ئه‌وا وه‌کو 2018 ده‌توانێت به دوو کاندید بێینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگ جیای ده‌کاته‌وه “
ڕابیحە محەمەد جەختیکردەوە، حزبەکەی سورە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەو ڕووەوە وتی“ وه‌کو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕای خۆمان ڕاگه‌یاندووه که پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشکی کورده و له‌ناو کوردیش‌دا پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ئامانجی تر به‌کاربهێنێت و ڕێکنه‌که‌وێت، ئه‌وا وه‌کو 2018 ده‌توانێت به دوو کاندید بێینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگ جیای ده‌کاته‌وه. “
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت“ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازش نه له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌کات نه له‌بابه‌تی تر که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانی پێوه به‌ندبێت، نابێت ئێمه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی یاخود عینادی سیاسی هه‌ندێک بابه‌ت هه‌یه ده‌ستی بۆ ببه‌ین، بۆیه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی که پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، به‌ڵام به‌ته‌نها کێشه‌که سه‌رۆک کۆمار نییه، به‌ڵکو کێشه‌که نێوماڵی شیعه‌یه که ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر دیاریکردنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ت پێکبهێنن، چونکه سه‌رۆک کۆمار ههڵیشبژێردرێت ته‌کلیف له کێ بکات بۆ دیاریکردنی سه‌رۆک وه‌زیران و پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتوو؟ بۆیه ئه‌گه‌ر شیعه‌کان ڕێبکه‌ون ئه‌وکاته ده‌چنه په‌رله‌مان وه‌کو 2018 ئه‌گه‌ر کورد ڕێکیش نه‌که‌وێت به دوو کاندید دێته په‌رله‌مان ئه‌وکاته ده‌نگ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه. “
“ناکرێت پارتی ئێستا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆخۆی بردووه و له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستده‌بات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌غداد “
ڕابیحە محەمەد دەشڵێت“ ناکرێت پارتی ئێستا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆخۆی بردووه و له هه‌مانکاتیشدا ده‌ستده‌بات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌غداد،وه ده‌شڵێت هاوبه‌شی سیاسی ئه‌مه شه‌راکه‌ت-هاوبه‌شی نییه، به‌ڵکو هاوبه‌شی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌ش بکرێت، ناکرێت پارتی هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیشی به‌ده‌ست بێت دوای ئه‌وه‌ی خۆی عێراقی تهڵاقدابوو. “
لە وەڵامی ئەو قسەیەی فازڵ میرانی کە دوێنێ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند“ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ده‌ست له‌داهاتی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبگرن ئه‌وا من ته‌ئمینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌م له‌کاتی خۆیدا. “ ئایا وه‌کو به‌شه‌که‌ی ئێوه یه‌کێتی بۆچی ده‌ست له‌داهاتی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵناگرن؟
لە وەڵامدا ڕابیحە محەمەد وتی“ من نازانم با کاک فازڵ خۆی ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بدات داهاتی هه‌رێمی کوردستان چی لای یه‌کێتیه!؟ پارتی به به‌رنامه چه‌ندین ساڵه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات هه‌رچی داهاته بردویه‌تیه حکومه‌ت که له هه‌ولێره داهاته‌کان له‌ژێرده‌ستی خۆیه‌تی و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ساڵی 1991 وه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، نه‌وت و غاز هه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم فرۆشتویه‌تی نازانم داهاتی چی لای یه‌کێتیه؟! داهاته‌کانی سنوری یه‌کێتیش ده‌چێته‌وه هه‌ولێر و له هه‌ولێره‌وه دوباره دابه‌شده‌کرێته‌وه ، پارتی داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی له خزمه‌ت که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی خۆیدا به‌کارهێناوه، با کاک فازڵ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی خۆی داهاته‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه و ئه‌وکاته ڕایبگهنن بۆ ڕای گشتی و بڵێن هه‌موو داهاته‌کانی ئێمه ئه‌وه‌نده‌یه و ئه‌وه یه‌کێتی یه داهاته‌که‌ی بردووه با ڕایبگهنن چی داهاتێک له‌لای یه‌کێتی یه چۆن ده‌بێت یه‌کێتی داهاتی هه‌بێت و هیچ نه‌بێت له سنوره‌که‌ی خۆیدا به جوانی ئیداره نه‌دات و پێداویستیه‌کانی بۆ دابین نه‌کات.“