Accessibility links

کۆنفڕانسێک بۆ پەرەپێدانی ئابوری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت


بە ئامانجی ڕاهێنانی گەنجان و توێژە جیاوازەکان لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هەلی کار لەلایەن ڕێکخراوی بی ئێف زێدی ئەڵمانییەوە لە هەڵەبجە ڕاگەیەنراون کە گەنجانی هەڵەبجە، ئاوارەکانی سوریا و عێراق سودمەند بوون لێیان، لە چوارچێوەی کۆنفرانسێک بۆ پەرەپێدانی ئابوری پارێزگای هەڵەبجە، جارێکی دیکە ڕێکخراوەکە لە هەردوو سێکتەری کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا بیرۆکەی نوێ وەردەگرێت بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی دارایی بۆیان تا لەسەر بودجەی حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن.

ئاریان فەرەیدون ڕێکخەری پڕۆژەی پیشە لە ڕێکخراوی بی ئێف زێد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" لە کۆنفرانسەکەدا بیرۆکەکان لە پیشەی کشتوکاڵ و وەردەگرن و دواتر بە دواداچوون بۆ گرنگی جێ بەجێکردنی ئەو پڕۆژانە دەکەن تا بتوانین لە ڕووی ئابوریەوە هاوکاری بکەین."

ڕزگار حەمەد خدر ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند" ئەم جۆرە کونفرانسانە کاریگەری گەورەی هەیە لە دۆزینەوەی گرفتە سەرەکیەکان بە تایبەتی لەم کاتەدا کە گرفتی خۆراک و بەرزی نرخی خۆراک هەیە لە تەواوی عێراقدا، هەڵەبجە ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵیەوە دەتوانین لە ڕێگەی ئەم کونفراسە پێشنیاری وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە بکەین و کار لەسەر چەسپاندنی یاسای سەرپەرشتیاری کشتوکاڵی بکەین کە لە داهاتوودا چەندین هاووڵاتی سودی لێدەبینن."

فریاد نەجمەدین نوێنەری دیوانی پارێزگا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" کۆنفراسەکە لە چوارچێوەی بوژانەوەی کەرتی ئابوریدایە لە سێکتەری کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، کە لەسەر ئاستی حکومەت نوێنەری وەزارەتەکان ئامادەبوون و ئیدارەی هەڵەبجەش بەشداریان کردووە، ڕێکخراوە بیانییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لەم بوارەدا بینیووە."

پڕۆژەی پیشە لە ئێستادا سەنتەرێکی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجانی هەڵەبجە و پەنابەرانی سوری و ئاوارەکانی عێراق لە هەڵەبجە کردووەتەوە، لە ڕێگەی سەنتەرەکەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت و دواتر لە ڕێگەی کۆنفرانسی لەم جۆرەوە، بیرۆکەکانیان لێوەردەگرێت و بۆیان جێبەجێ دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی نۆ ساڵە هەلی دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیراوە و لە کەرتی تایبەتیشدا نەبوونی کارگەی گەورە لە پارێزگاکەدا وایکردووە لە کەرتی تایبەتیشدا کارێکی ئەوتۆ بۆ گەنجان دەستەبەر نەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00

XS
SM
MD
LG