ئەمساڵ ناو بەناو شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کەشناسی عێراق شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەکات ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە بەشێوەی چڕتر لە هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت، د. کاوە فەرەج سەعدون پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ و کۆئەندامی هەناسە لەموتووێژەدا باس لە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین دەکات لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دەشڵێت" ئەم خۆڵبارینە بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە هەستیارییان لە کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم خۆڵبارینە بەردەوام دووبارە ببێتەوە ئەوا ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ناسه‌یان نییه، کێشەی تەندروستییان بۆ دروست ده‌بێت. "
" کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان"
لە سەرەتای قسەکانیدا، د. کاوە فەرەج سەعدون ڕایگەیاند" کۆئه‌ندامی هه‌ناسه یه‌کێکه له‌و کۆئهندامانهی که کراوه‌یه به ژینگه‌ی ده‌ره‌وه واته زۆرترین کاریگه‌ری له ژینگه‌وه کاریگه‌ری بۆسه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش که له ژینگه‌وه بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه کاریگه‌ریان هه‌یه بریتیه له پیسبوونی ژینگه بریتییە له‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی گۆڕانکاری سه‌رده‌مه‌وه له‌مڕۆدا ڕوویداوه زیاتر به‌هۆی شۆڕشی پیشه‌سازی و کارگه‌کان و زۆربوونی ئۆتۆمبێل و دووکه‌ڵ و به‌کارهێنانی ئه‌و وزانه‌ی دووکه‌ڵیان هه‌یه، ئه‌مانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر سییه‌کان دروست بکات به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ستیاری کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر زیاتر تۆمارکراوه له‌هه‌موو جیهاندا به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات ئه‌م نه‌خۆشیانه، بابه‌تی خۆڵبارین یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی که کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه هه‌یه. "
د. کاوە ئەوەشی وت" دیاره کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان کراوه‌یه له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه‌دانه‌وه، ئه‌م کارتێکه‌ره ژینگه‌ییانه کاریگه‌ری خۆیان دروست ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی زۆر کاریگه‌ری تێده‌کرێت به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه بریتین له‌وانه‌ی که نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ستیاریان هه‌یه له‌وانه هه‌ستیاری کۆئه‌ندامی هه‌ناسه له لوت و قورگ و قوڕقوڕاگه و بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه، هه‌ندێک که‌س له‌مڕۆدا به‌هۆی گۆڕانکارییه ژینگه‌ییه‌کانه‌وه ڕاده‌که‌ی زۆر زیادی کردووه له‌زۆرێک له وڵاتانه‌دا ده‌گاته نزیکه‌ی 20% ی دانیشتوان که ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته په‌ره‌بستێنێت و سییه‌کان بگرێته‌وه و ئه‌م هه‌ستیارییه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆریه‌کانی هه‌ناسه ته‌سک بێته‌وه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ڕه‌بۆی لێده‌که‌وێته‌وه، که ئه‌و که‌سه هه‌ناسه‌ی تونده و له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌که‌یدا ده‌نگێک هه‌یه وه‌کو ده‌نگێکی مۆسیقی وایه به‌تایبه‌تی له‌کاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه ئه‌م ته‌پوتۆزه زۆر کاریگه‌ری بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌یه. "
" به‌سه‌دان که‌س سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌که‌ن"
ئەو پزیشکە پسپۆڕە جەختیکردەوە، ئەو خۆڵبارینە زیاتر کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە هەستیاری کۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە، لەو ڕووەوە د.کاوە دەشڵێت" به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه کاریان تێده‌کات، ئێمه ڕۆژانه له‌سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌نده‌کانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ناسه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌بینیین به‌تایبه‌تی له‌کۆتا جاردا که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و خۆڵبارینه ڕوویدا به‌سه‌دان که‌س سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌که‌ن له‌وکاته‌دا که ده‌بێته هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کانیان وه‌کو وتم زیاتر ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاری کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و تهنگهنهفەسیان هه‌یه کاریگه‌ری ته‌واو له‌و که‌سانه ده‌کات، زۆرێک له‌و نه‌خۆشانه ئێمه توانیومانه چاره‌سه‌ریان بکه‌ین و کۆنتڕۆڵی حاڵه‌ته‌که بکه‌ین، به‌ڵام له‌مکاته‌دا که دوچاری ئه‌م دیارده‌یه ده‌بن ڕاده‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یان زۆر زۆر زیاتره له‌و که‌سانه‌دا. "
" دە قات نەخۆش زیادیکردووە"
د. کاوە فەرەج سەعدون دەشڵێت" له ڕۆژانی ئاسایی‌دا زیاتر خه‌ڵک ڕووده‌که‌نه شوێنه کتوپڕه‌کان، شوێنی فریاکه‌وتن له شاره‌کاندا ئه‌گه‌ر تێبینیمان کردبێت له‌چاو ڕۆژانی تردا له‌وانه‌یه ده قات زیادی کردبێت ئه‌م حاڵه‌ته، بۆنموونه له‌ڕۆژێکی ئاسایی‌دا 10-20 که‌س سه‌ردان بکات له‌م کاته‌دا له‌ڕۆژێکدا ده‌گاته نزیکه‌ی 200-300 که‌س واته خه‌ڵکێکی زۆر زۆر سه‌ردان ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆی به‌رچاوی حاڵه‌ته‌کانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی تهنگهنهفەسی و ئه‌و نیشانانه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاری ههناسسهیان هه‌یه تیایاندا ڕووده‌دات
بێگومان به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌یه که له‌مکاتانه‌دا ئه‌و حاڵه‌ته تیاندا هه‌ڵده‌داته‌وه، هه‌ستیاریه‌کان ئه‌وانه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه نیشانه‌کانیان وه‌کو لووت ئاوکردن، قوڕگ خوران، لووت گیران،پژمین، زۆرجاریش کۆکه دروستده‌کات ئه‌گه‌ر زیاتر په‌ره‌بسێنێت به‌ره‌و ته‌نگه‌نه‌فسی و هه‌ناسه توندی خیزه خیز و ده‌نگێک له هه‌ناسه‌داندا به‌تایبه‌تی له‌و که‌سانه‌ی ڕه‌بۆیان هه‌یه دێن ئه‌و نیشانانه‌یان هه‌یه پێویسته چاره‌سه‌ری کتوپڕیان بۆ بکرێت بۆئه‌وه‌ی ببێته دابه‌زاندنی ئه‌م هه‌ستیاریه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌که. "
"خۆڵبارین کاریگەری زیاتر لەسەر کێ هەیە؟ "
د. کاوە فەرەج سەعدون ئاماژەیکرد" فاکته‌ره ژینگه‌ییه‌کان کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاویان هه‌یه له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه، خۆی بابه‌تی هه‌ستیاری دوولایه‌نه‌یه لایه‌نێکیان بۆماوه‌ییه و لایه‌نێکیان کارتێکه‌ره ژینگه‌ییه‌کانه واته ده‌بێت له که‌سێکدا ئه‌م دووانه هه‌بێت ئاماده‌یی بۆماوه‌یی هه‌بێت لهکهسوکاریدا که‌سێک هه‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌بێت ئه‌میش له‌وانه‌یه له‌و جیناته یان له‌و مادده بڵاوه‌ی تێدا بێت که بۆری هه‌ناسه‌ی و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی هه‌ستیارتره له خه‌ڵکی تر واته به‌ڕاده‌یکی زیاتر کاری تێده‌کرێت. "
" ئەگەر ئەم خۆڵبارینە دووبارە ببێتەوە ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ناسه‌یان نییه، کێشەی تەندروستییان بۆ دروست ده‌بێت" "
د. کاوە فەرەج سەعدون زیاتر وتی" ئه‌مه لایه‌نه ئاساییه‌که‌یه، به‌ڵام له کاتێکدا که حاڵه‌تێکی توند‌و به‌هێز ڕووده‌دات خه‌ڵکانی ئاساییش کاریان تێده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سە له بۆماوه‌ییدا هه‌ستیاری و ته‌نگه‌نه‌فسی نه‌بێت و به‌رده‌وام دووچاری ئه‌م حاڵه‌تانه بێت به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ورووژانه تێیدا ڕووده‌دات له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نیشانه‌کانی هه‌ستیاری، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پێویستی بهدوبارهبوونهوهی زۆر هه‌یه بۆیه ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا کارده‌که‌ن ئامۆژگاری ده‌کرێن ئاگاداری خۆیان بن بۆنموونه به‌رده‌وام دووچاری ته‌پوتۆز و دوکهڵن یان ئه‌وانه‌ی که لهنانهوا ئیش ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی له کارگه‌کانی چیمه‌نتۆ ئیش ده‌که‌ن ئه‌مانه زۆر کاریگه‌ریان هه‌یه هه‌تا ئه‌و که‌سه ئاماده‌یی تێدا نه‌بێت به‌هۆی ئه‌و فاکته‌رانه‌وه کاریان تێده‌کات و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ئه‌و ههستیاریهتیه. "
د. کاوە وتیشی" بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م ڕاده زۆره له‌مانگێکدا چه‌ندجارێک دوباره‌بێته‌وه ئه‌مه حاڵه‌تێکی خراپه وه‌کو وتم ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ناسه‌یان نییه بۆیان دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ته‌پوتۆزه کار له‌مرۆڤ بکات ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه‌کان له‌و که‌سانه‌ی که ته‌نانه‌ت خۆشیان پێشتر نه‌خۆشیان نه‌بووه یان له بۆماوه‌ییدا نییانه، به‌ڵام به دووچار بوونی زۆر به‌و بابه‌ته بێگومان مه‌ترسیداره بۆسه‌ر ته‌ندروستی گشتی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی ڕاده‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌پوتۆزه مرۆڤ بیخوات و بچێته کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه به‌هه‌مان شێوه کێشه بۆناو ڕیخۆڵه‌کان و ئه‌ندامه‌کانی تریش دروستده‌کات، به‌ڵام به‌ڕاده‌ی سه‌ره‌کی بۆ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه بۆ ته‌ندروستی گشتی هه‌موو دانیشتوانیش شتێکی باش نییه و پێویسته چاره‌سه‌رێک بدۆزرێته‌وه، چونکه به‌رده‌وام بوونی به‌م شێوه زۆره که ئێستا هه‌یه له‌ڕاستیدا ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تی نه‌خۆشیانه‌ی که پێشتر له‌ناو دانیشتوانه‌دا به‌و شێوه به‌رچاوه نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه زیاد ده‌که‌ن. "
" چارەسەر و خۆپارێزییەکان "
ئەو پزیشکە پسپۆڕە (د. کاوە فەرەج سەعدون) باسی لە چارەسەر و خۆپارێزییەکان کرد لە کاریگەرییە خراپەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستی، لەو ڕووەوە د. کاوە دەڵێت" بێگومان چاره‌سه‌ره گشتیه‌که‌ی که ئه‌م دیارده‌یه بنه‌بڕبکرێت ئه‌وه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه به‌ڵکو ئه‌وه له‌ده‌ست حکومه‌ته‌کاندایه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن که کارێک بکه‌ن ئه‌و ڕاده‌یه که‌م بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ دانیشتوانی ئاسایی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هه‌تا بتوانن خۆیان به‌دوور بگرن له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌تایبه‌تی له‌وکاته‌ی ڕۆژی واهه‌یه زۆر به چڕوپڕی خۆڵبارین هه‌یه باشتره له‌و ڕۆژانه‌دا مرۆڤ نه‌چێته‌ده‌ره‌وه هه‌تا بتوانێت له‌ماڵه‌وه بێت باشتره و ماڵه‌که‌ی خۆشی قه‌پات بکات و ته‌پوتۆز نه‌یه‌ته ماڵه‌وه و ده‌رگاکان به‌باشی دابخرێن ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی زۆر زۆر پێویست نه‌بێت مرۆڤ نه‌چێته ده‌ره‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ستیاری و تهنگهنهفسیان هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌تانه باش نییه بۆیان بچنه ده‌ره‌وه پێویسته پارێزگاری له‌خۆیان بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وامیشیان هه‌بێت پێویسته له‌وکاته‌نه‌دا موڵه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ ناچاربوو بێته ده‌ره‌وه پێویسته خۆپارێزی ته‌واو بکات به‌به‌کارهێنانی ماسک به‌کاربهێنرێت ئه‌مه زۆر گرنگه ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشیان هه‌یه ده‌بێت ماسکی به‌هێز بپۆشن واته ئه‌و ماسکانه‌ی که ڕاده‌ی فلته‌ری به‌هێزه و فلته‌ری ته‌پوتۆز ده‌کات(ماسکی N95 ) هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ڕاده‌یه‌کی باش له شله‌مه‌نی شتێکی به‌سوده ده‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی کاریگه‌ری ته‌پوتۆز له‌سه‌ر قورگ و لووت پاراوکردنی جه‌سته شتێکی زۆر باشه بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش به‌جێ نه‌هێڵیت هیوادارین له‌وکاتانه‌دا هاوڵاتیان به‌و ڕێنماییانه‌وه پابه‌ند بن بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌مه‌ترسیه‌کان و زیانه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه. "