Accessibility links

توێژینەوەیەک: پیسبوونی ژینگە ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا


توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی ژینگە بە هەموو جۆرەکانیەوە ساڵانە نزیکەی ٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەکوژێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتوە پیسبوونی هەوا بەهۆی پرۆسە پیشەسازییەکان و فراوانبوونی شارەکان نزیکەی ٧٥%ی گیان لەدەستدانەکانی پێکهێناوە، هەروەها پیسبوونی هەوا بووتە هۆی هەڵکشانی ٪٧ی هەموو مردنەکانی پەیوەست بە پیسبوون لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩.

توێژینەوەکە هەوڵێکی هاوبەشی نێوان گروپە بەرژەوەندییەکانی ژینگە و زانایان بووە، لەسەر بنەمای پشکنینی ڕێژەی مردن و ئاستی پیسبوونی جیهان بووە، ئەم دۆزینەوانە لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی Lancet Planetary Health بڵاوکراوەتەوە.
توێژینەوەکە پیسکەرەکانی باون لە پیسکەرەکانی مۆدێرنتر جیاکردۆتەوە. نموونەی پیسکەرەکانی باون بریتین لە دوکەڵی ناوماڵ یان ئاوی پیس. پیسکەرەکانی مۆدێرن بریتین لە پیسبوونی هەوا بەهۆی ئۆتۆمبێل یان چالاکییە پیشەسازییەکان و ماددە کیمیاییە ژەهراوییەکان.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە مردن بەهۆی پیسکەری باوەوە لە سەرانسەری جیهاندا کەم دەبێتەوە. بەڵام هێشتا وەک کێشەیەکی گەورە لە ئەفریکا و هەندێک وڵاتی دیکەی گەشەسەندوودا ماونەتەوە. ئاوی پیس و خاک و هەوای پیسی ناوماڵ، وایکرد چاد و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و نەیجەر ببنە سێ وڵاتی سەرەکی کە زۆرترین مردنیان بەهۆی پیسبوونەوە هەبووە.
لە هەندێک وڵاتدا بەرنامەکانی دەوڵەت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای ناوماڵ و باشترکردنی ئاوەڕۆ یارمەتیدەر بوون لە کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن. توێژینەوەکە دەریخستووە، بۆ نموونە لە ئەسیوپیا و نەیجیریا، ئەم جۆرە هەوڵانە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ ڕێژەی مردنی بە ڕێژەی دوو لەسەر سێ کەمکردووەتەوە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، جۆرە مۆدێرنەکانی پیسبوون لە زۆربەی وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی گەشەسەندوو لە بەرزبوونەوەدان. ڕاشێل کوپکا، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو مردنانەی بەهۆی پیسکەرەکانی مۆدێرنەوە ڕوودەدەن – وەک کانزا قورسەکان، ماددە کیمیاییە کشتوکاڵییەکان و دەردانی کاربۆن – "ئاستی بەرز دەبێتەوە".

سەرۆکی هاوپەیمانی جیهانی بۆ تەندروستی و پیسبوون بنکە لە نیویۆرک، راچێڵ کوپکا گوتی "مردنەکانی پەیوەندییان بە پیسکەری مۆدێرنەوە هەیە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە ڕێژەی ٦٦% زیادی کردووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە چەند شارێکی گەورە – لەوانە بانکۆک، بەیژینگ و مەکسیکۆ سیتی، سەرکەوتنیان بەخۆوە بینیوە لە کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای دەرەوە. بەڵام لە زۆرێک لە شارە بچووکەکاندا ئاستی پیسبوون بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە ئێستا پیسبوون نزیکەی هەمان ژمارەی ئەو کەسانە لە ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان دەکوژێت کە جگەرەکێشان و دوکەڵی دەستی دوو بەیەکەوە دەیانکوژێت.

فیلیپ لاندریگان بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانی تەندروستی گشتی و ڕوانگەی جیهانی پیسبوونە لە کۆلێژی بۆستۆن لە ویلایەتی ماساشوستس سەبارەت بە ئەنجامی توێژینەوەکە بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە" ٩ ملیۆن مردن ژمارەیەکی زۆرە.

توێژینەوەکە چەند پێشنیارێک بۆ ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان دەخاتە ڕوو، لەوانە دروستکردنی شێوازی تۆمارکردن و ڕاپۆرتکردنی باشتر و سیاسەتی بەهێزتری حکومەت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی پەیوەست بە چالاکییە پیشەسازییەکان و دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێل.

دکتۆر لین گۆڵدمان سەرپەرشتیاری قوتابخانەی تەندروستی گشتی زانکۆی جۆرج واشنتۆن لە واشنتنی پایتەخت، بەشداری توێژینەوەکە نەبووە، بە ئاژانسی ئەسۆشیەت پرێسی گوتووە کە پێی وایە ئەو جۆرە زیانانەی بەهۆی مرۆڤەوەیە دەتوانرێت ڕێگری زۆری لێ بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڵدمان باسی لەوەش کردوە ئەو خەمڵاندنانەی لە توێژینەوەکەدا هاتووە دروستە بۆ ئەو، هەرچەندە پێی وایە ژمارەی مردن بەهۆی پیسبوونەوە ئەو ئەگەرەی هەیە.

زاناکان ڕووەک لە ناو خاکێک کە لە مانگەوە هێناویانە دەچێنن


بۆ یەکەمجار زاناکان ڕووەکیان لە خاکێک کە لە مانگەوە هاتووە دەچێنن، کە ئاسمانگەڕانی کەشتی ئەپۆلۆ سەر بە ناسا کۆیان کردۆتەوە.

زاناکان هیچ زانیاریەکیان لەسەر ئەوە نەبوو کە شتێک لە خاکی مانگدا گەشە دەکات یان نا. ویستویانە بزانن ئایا دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ گەشەپێدانی خۆراک لە لایەن نەوەی داهاتوەوە ئەوانەی پلان هەیە بچن بۆ سەر مانگ، بەڵام بە دەرئەنجامەکان سەریان سوورماوە.

ڕۆبیرت فێرل لە پەیمانگای زانستی خۆراک وکشتوکاڵیەکانی زانکۆی فلۆریدا بە دەرئەنجامەکان تووشی سەرسوڕمان بوە، لەمبارەیەوە گووتی "لە ڕاستیدا ڕووەکەکان لە خاکی مانگدا گەشەدەکەن".
فێرل و توێژەرەوانی دیکە ڕووەکی جۆری (سەیڵ کرێس سانکن) ڕووەکێکی گوڵداری بچووکە، لە خاکی مانگدا چاندووە ئەوەی لەگەڵ نێردراوەکانی ئەپۆلۆ گەڕاوەتەوە. هەواڵی خۆش ئەوەبوو هەموو تۆوەکان گەشەیان کردووە.

هەواڵە ناخۆشەکە ئەوە بوو دوای یەکەم هەفتە خاکی مانگ بەپیت نەبووە و نەمامەکان زۆر لەسەر خۆ گەشەیان کردووە. دواتر زۆرینەی لە گەشەسەندن وەستاون و نەگەشتوونەتە دۆخی تەواوی گەشەکردن.

دەرئەنجامی توێژینەوەکە بەمدوایانە لە گۆڤاری Communications Biology دا بڵاوکرایەوە.
هەتا کاتی بەر کەوتنی تیشک و بای خۆر زیاتر بدات لە خاکی مانگ، دەردەکەوت ڕووەکەکان دۆخیان خراپترە. خاکەکەی لە لایەن ئەرکی ئەپۆلۆ 11دا کۆکرابوویەوە، کەمترین یارمەتیدەر بووە بۆ گەشەسەندن. زاناکان گوتیان توخمەکان بۆ2 ملیار ساڵ زیاتر تیشک و پێکهاتەکانی بای خۆری بەرکەوتوە.

سایمن گیڵرۆی لە زانکۆی ویسکانسن مادیسن بەشداری توێژینەوەکە نەبووە گووتی "ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوون بۆ ئەوەی بزانیت ڕووەک دەتوانێت گەشە بکات، هەنگاوی دروستی داهاتوو ئەوەیە بچیت لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامی بدەیت."

خاکی مانگ پڕە لە تەنۆلکەی شووشە بەهۆی کاریگەری بەرکەوتنی بەردە وردیلەکانی لە واڵاییەوە بەرمانگ کەوتووە. ئەم تەنۆلکانە لە کاتی دابەزینی ئاسمانگەڕانی کەشتی ئەپۆلۆ لەسەر مانگ کەوتوونەتە پۆشاکی ئاسمانگەڕانەوە.
لەوانیە یەکێک لە چارەسەرکان بەکارهێنانی پەلە جێۆلۆجیە نوێکانی سەر مانگ بێت، وەک ڕەوتی شلەی گرکان یاخود ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ژینگەدا لە ڕێگای تێکەڵەی خۆراکی تایبەت بەو خاکەوە و ڕووناکی دەستکرد.

تەنها 382 کیلۆگرام لە بەرد و خاکی مانگ هێنراوەتەوە، دەستەی ئەپۆلۆ کە لە 6 کەس پێکهاتبوون و لەسەر مانگ نیشتبوونەوە کۆیان کردۆتەوە، زۆرینەی تا ئێستا لە جێگای تایبەتدا دانراون، ئەمەش توێژەرەوانی ناچار کردووە تاقیکردنەوە لەسەر خاکێک بکەن هاوشێوە بێت لە خۆڵەمێشی گڕکان دروست بووە لەسەر زەوی.

سەرەتای ساڵی ڕابردوودا، دواجار ناسا 12 گرامی لەو خاکە بەخشیە توێژەرەوانی زانکۆی فلۆریدا بۆ تاقیکردنەوەی چاندن. ناسا ڕایگەیاند کاتی تاقیکردنەوەیەکی لەم شێویە بڕیارێکی دروست بووە، ئاژانسی ناسا هەوڵدەدات بۆ گەڕانەوەی ئاسمانگەڕان بۆ مانگ لە چەند ساڵی داهاتوودا.
زاناکان گوتیان باشترین دۆخ بۆ ئاسمانگەران لە داهاتوودا بەکارهێنانی خاکی خۆجێییە بۆ کشتوکاڵ لە جێگای داخراودا لە بری دامەزراندنی سیستەمی کشتوکاڵ و ئاو و سیستەمی ئاودان بەتەواوەتی.
شارمیلا بەتاچاریا زانای بەرنامەی بایۆلۆجی واڵایی لە ناسا زاراوەی "باشکردن"ی بەکارهێناوە بە واتای دروستکردنی شتێک تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت باش یان کاریگەر بێت بۆ پێناسەکردنی ئەو کارەی کە لە پێشە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕاستییەی کە هەر شتێک گەشەی کردووە بەو واتایەیە کە ئێمە خاڵی دەستپێکی بە ڕاستی باشمان هەیە، ئێستاش پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن باشتر دەبین و باشتر بکەین."
زانایانی فلۆریدا هیوادارن لە کۆتایی ئەمساڵدا خاکی مانگ دواتر بەکاربهێننەوە، زیاتر لە ثەیڵ کرێس سانکن بیچێنن پێش ئەوەی بچنە سەر ڕووەکەکانی دیکە.
بەرپرسانی باڵای بەرگری ئەمەریکا سەبارەت بە تەنە فڕیوە نازانراوەکان گەواهی دەدەن

دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرێس گەواهیان دا سەبارەت بە بینینی تەنە فڕیوەکانی زانیاری ڕوون لەسەریان نیە.

بەرپرسان بە کۆمیتەی لاوەکی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانیان وتووە کە سوپای ئەمەریکا بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئەو تەنانە. وەزارەتی بەرگری ئەو تەنانە بە "دیاردە ئاسمانییە نەناسراوەکان بە UAP ناو دەبات هەرەوها UAP بە شێوەیەکی باو بە تەنە فریووەکان یان UFO ناسراون.

ئەم دوو بەرپرسەی هەواڵگری بەرگری لە یەکەم دانیشتنی بیستنی گشتی کۆنگرێسدا لەسەر ئەو بابەتە لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵدا گەواهیان داوە. دوایین دانیشتنی لەو جۆرە لە ساڵانی شەستەکاندا ڕوویداوە.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەواڵگری حکومەتی ئەمەریکا هاتووە دەرباەریUAP لە ساڵی ڕابردوودا. ئەو ڕاپۆرتەی لە لایەن کۆنگرسەوە فەرمانی پێکراوە، زیاتر لە 140 حاڵەتی جۆری UAP وەک بەڵگە تۆمار کردووە، لەساڵی 2004ـەوە لەلایەن فڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەدییان کردووە.

یەکێک لەوانەی لە دانیشتنی بیستنی کۆنگرسدا گەواهیدا سکات برای بوو ، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری دەریاوانیە، بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی گوتووە ژمارەی فەرمی بینینی UAP کە لەلایەن گرووپێکی نوێی پێکهێنراوی وەزارەتی بەرگری تۆمار کراوە زیاتر لە 400 بوون.

ئەو دوو بەرپرسە ڕایانگەیاندووە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەسەر ئەو بینراوانەی كە ڕاگەیەندراون. بەڵام ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرێک لە کەیسەکان لە دەرەوەی توانای حکومەت بۆ ڕوونکردنەوە ماونەتەوە.

پرسیار لە بەرپرسانی بەرگری کرا کە ئایا ڕەنگە هەندێک لە بینینەکان لە بوونەوەری دەرەوەی زەویەوە سەرچاوەیان گرتبێت؟ زاراوەی دەرەوەی زەوی پێناسەی ئەو تەنانە دەکات کە بوونیان هەیە یان لە دەرەوەی زەوی یان بەرگە هەواکەیەوە سەرچاوەیان گرتووە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:10:13 0:00

XS
SM
MD
LG