Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تورکیا، ڕوو لە ڕووسیا و پشت لە ڕۆژئاوا


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە تورکیایە و وەک سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەکەن لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی تورکیادا ژمارەیەک دۆسێی گرنگ تاووتوێ دەکەن، لەوانە قەیرانی خۆراک لە پەیوەندی بە هەناردەی گەنمی ئۆکراینا و هەروەهاش هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سەپێندراوی ڕوسیا بەسەر وڵاتی سەربەخۆ و دیموکراتی ئۆکراینادا.
وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەندامی شاندی ڕووسیایە کە بە سەرۆکایەتی سێرگیێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیایە.
دۆسێیەکی تری گرنگی وتووێژەکانی نێوان شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات تایبەتە بە سوریا و پەیوەندی هەیە بەو کردە لەشکرییە چاوەڕوانکراوەی وەک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەڵێت "بە مەبەستی دانانی هەرێمێکی ئاسایشییە لە باکوری سوریادا."
میدیاکانی ڕووسیا دەڵێن، بوونی وەزیری بەرگری و کاربەدەستانی تری لەشکریی لەو شاندەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیادا بە مەبەستی دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئاسایشییە لەناو دەریای ڕەشدا تا کەشتییە بارهەڵگرەکانی گەنم بە پارێزراوی لە دەریای ڕەشدا تێبپەڕن.
تورکیا هەوڵدەدات کار لەگەڵ ڕوسیادا بکات بۆ لابردنی ئەو تەگەرانەی لەبەردەم هەناردەی 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆکراینادان.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر هەردی مێد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سۆربۆن

دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا پێشتر باسی لەوە کردووە دەشێت بابەتی کردە لەشکرییەکەی تورکیا یەکێک بێت لە تەوەری وتووێژەکان.
لە ئانکەرەش لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەن بەوەی تورکیا چاوەڕوانی واشنتۆن ناکات تا چرای سەوزی بۆ هەڵبکات، بەڵام وەک شیکەرەوە دەڵێن "بۆ تورکیا زۆر گرنگە پەسەندکردنی مۆسکۆ بەدەست بێنێت بۆ ئەو کردە لەشکرییە چاوەڕوانکراوەی."
بەپێێ زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئەگەری ئەو هێرشەی تورکیا نزیکە و لە دواترین لێدوانیشیدا، سەرۆکی تورکیا دەڵێت "پێویست ناکات ڕەزامەندی هیچ وڵاتێک وەربگرێت."
ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش دەکەن تا هەڵوێستی بەهێزیان هەبێت لە بەرامبەر هەر هەوڵێکی دەدرێن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای تەواوی ناوچەکانی سوریا.
ئەم ڕێکخراوانە و چالاکوانانی تریش دەڵێن یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لەو کردە لەشکرییەدا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی سوریایە لە ڕێی گەڕاندنەوە و نیشتەجێکردنی ناچاری و زۆرە ملێیی ئاوارە سوریاییەکانی لە تورکیان لەو ناوچانەی سوریادا کە تورکیا دەخوازێت کۆنترۆڵیان بکات.
دکتۆر هەردی مێد، پسپۆڕی زانسیرە سیاسییەکان لە زانکۆی سۆربۆن لە پاریس، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:06 0:00

XS
SM
MD
LG