Accessibility links

بەرپرسێکی پارتی لە بەغداد: زۆر زەحمەت دەبێت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ بەشداری جدی کورد و سوننە حکومەت پێکبهێنێت


Iraqi parliament
Iraqi parliament

د. بەنگین ڕێکانی یەکێک لە بەرپرسەکانی پارتی لە بەغداد، وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"بە پێی بۆچونی خۆم پارتی چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت بوچونەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چیە؟ بۆ ئەو عەرزەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیخاتە بەردەم پارتی، ئەوەندەی من بشزانم چواچێوەی هەماهەنگی بۆچونی ئەوەیە کە دەستبکەن بە گفتوگۆ چ لەگەڵ پارتی چ لەگەڵ سوننە، هەوڵی دروستکردنی لێکتێگەیشتن دەدەن، بە بۆچونی من پارتی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، ئەگەر ئیستیجابە هەبوو بۆ داخوازییەکانی پارتی کە ڕوونن چ لەسەر ئاستی عێراق چ لەسەر ئاستی کوردستان ئەگەر ئەوان ئامادەی جێ بەجێکردن بوون و هاتنە پێش وابزانم دەگەنە ڕێککەوتن و بەشداریش دەکەن لە حکومەت، دەشڵێت"زۆر زەحمەت دەبێت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە حکومەتێک پێکبهێنن بە بێ بەشدار بوونی جدی کورد و سوننە، کە زۆرینەی کورد لای پارتیە کە 31 کورسی هەیە، زۆرینەی پەرلەمانی کوردستانە، حکومەت لای پارتیە، یانی (useless ) وەک ئینگلیز دەڵێت، بۆیە ئەگەر پارتی لەگەڵییان نەبێت ناتواننن هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێم بکەن، چونکە ئەوەی بڕیار دەدات دیسان هەر پارتیە."

" ئەوە هەندێک موفاجەئە بوو "
لە سەرەتای قسەکانیدا، د. بەنگین ڕێکانی وتی " پێویست ناکات بوترێت دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، بەڵام ئەوە هەندێک موفاجەئە بوو بەڕاستی، پێشبینی هەبوو پێشتر کە سەدر لە پڕۆسەکە بکشێتەوە و ببێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام کشانەوەی لە هەموو پڕۆسەکە بە تەواوی ئەوە سەدمە بوو، دۆزێکی تازە دروست دەبێت لە ناو پەرلەمانیش ژمارەکان دەگۆڕێن، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کورسییەکانی پەرلەمان پڕ دەکەنەوە، ئەوان دەبنە زۆرینە بێگومان ئەوان هەوڵی پێکهێنانی حکومەت دەدەن، بەڵام کێشەکە بەوجۆرە ئاسان نیە، سەدریش هەروا دانانیشێت سەیری ئەوان بکات بزانێت چ شتێک دەکەن، بە بۆچونی من دەبێت زۆر حەکیمانە مامەڵە بکەن و هیچ تەسەروفاتێکی ئیستفزازی نەکەن، چونکە سەدر دەتوانێت شەقام و جەمار بجوڵێنێت، چونکە هەر خۆی ئێستا عێراق کێشەی ئابوری و خزمەتگوزاری هەیە جەماوەر ڕازی نیە، ئەگەر توانیان بە حەکیمانە حکومەتێکی بەوجۆرە دروست بکەن بۆ ماوەیەکی دیاریکراوی وەک دوو ساڵ، وە ئەرکەکانیش باش ئاشکرابن ڕەنگە بەوجۆرە بتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەگەرنا کێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت. "

" زۆر زۆر زەحمەتە "
ڕێکانی پێکهێنانی حکومەتێکی ئاسایی بۆ چوار ساڵ بە زۆر زەحمەت ناوبرد و لەو ڕووەوە وتی " زۆر زۆر زەحمەتە، چونکە هەتا ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نیە، بەڵکو ئەوانە کۆمەڵێک لایەنی شیعەی ئەملاو ئەولا بوون، هەموو لایەنەکان کۆبونەوە، ڕێککەوتن نیە لەنێوان ئەوان، یانی هەر پێش هەڵبژاردن (سەید عەمار و حەکیم و عەبادی) دژی لایەنەکانی تری ئێستای ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بوون کە بە(قوە دەولە) ناودەبران، ئنجا زۆر زەحمەتە بتوانن ئەوان حکومەتێک بۆ چوار ساڵ پێکبهێنن کە بتوانێت کێشەی ئابوری و سیاسی چارەسەر بکات، دۆخی عێراقیش خۆی لەسەر سوتفە و نرخی بەرمیلی نەوتە، هەر داشکاندنێک لە نرخی بەرمیلی نەوت بکرێت دەبێتە کارەسات، چونکە ئەوەی تا ئێستا ئەو حکومەت و سیستمەی عێراقی ڕاگرتووە، ئەوەیە نەوت دەفرۆشێت و پارەکەی دابەش دەکات. "

دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە، ڕایگەیاند" رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەو پێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین."

" هەندێک کات پێویستە تا بزانین بۆچونی ئەوان چیە "

دەربارەی ئەوەی هەنگاوی داهاتووی پارتی چیە؟ لە وەڵامدا، د. بەنگین ڕێکانی وتی" من بە ناوی پارتی قسە ناکەم، پارتی وتەبێژی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەندەی من بزانم، کە(جەنابی سەرۆک دەڵێت) چاودێری دەکەین، ئیشەکە تا ئێستا ئاشکرا نیە، بۆچونەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا ئاشکرا نیە، هەندێک کات پێویستە تا بزانین بۆچونی ئەوان چیە؟."

" ئەوان لەسەر هاوپەیمانی خۆیان دەمێنن "
دەربارەی هاوپەیمانی سێ قۆڵیش، ڕێکانی دەڵێت" سەدر لە پڕۆسەی سیاسی نەما، ئێستا پارتی و سیادە ماون، وابزانم ئەوان پێکەوە دەبن، یانی هاوپەیمانیش نەبن هەماهەنگییەکی زۆر دەبێت ، ئەوان بۆچون و هەڵوێستییان لەیەک نزیکە، بە بۆچونی من ئەوان لەسەر هاوپەیمانی خۆیان دەمێنن و هەماهەنگیەکی گەورە پێکدەهێنن، لە هەمانکاتدا پەیوەندی لەگەڵ سەدر نابڕدرێت، سەدر خاوەن جەماوەر و پێگەیە. "

" بە پێی بۆچونی خۆم پارتی چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت بوچونەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چیە؟ "

بە بۆچونی بەنگین ڕێکانی پارتی، چاوەڕێی زانینی بۆچونەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، لەو ڕووەوە وتی" بە پێی بۆچونی خۆم پارتی چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت بوچونەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چیە؟ بۆ ئەو عەرزەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیخاتە بەردەم پارتی، ئەوەندەی من بشزانم چواچێوەی هەماهەنگی بۆچونی ئەوەیە کە دەستبکەن بە گفتوگۆ چ لە گەڵ پارتی چ لەگەڵ سوننە، هەوڵی دروستکردنی لێکتێگەیشتن دەدەن، بە بۆچونی من پارتی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، ئەگەر ئیستیجابە هەبوو بۆ داخوازییەکانی پارتی کە ڕوونن چ لەسەر ئاستی عێراق چ لەسەر ئاستی کوردستان ئەگەر ئەوان ئامادەی جێ بەجێکردن بوون و هاتنە پێش وابزانم دەگەنە ڕێککەوتن و بەشداریش دەکەن لە حکومەت. "

" هەموو ئەگەرەکان کراوەن"

ئایا ئەگەر چواچێوەی هەماهەنگی ئامادەی جێ بەجێکردنی داخوازییەکانی پارتی نەبوون ئامادەن ببنە ئۆپۆزسیۆن لە عێراقدا؟

لە وەڵامدا بەنگین ڕێکانی وتی" من جارێکی تریش دەیڵێمەوە بە ناوی پارتی قسە ناکەم، بەڵام بە بۆچونی من هەموو ئەگەرەکان کراوەن، پارتی خاوەن ئەزمونە، داواکاری و مەبدەئی خۆی هەیە بۆ بەشداری کردن لە حکومەت و هەر هاوپەیمانێتییەک . "

" زۆر زەحمەت دەبێت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە حکومەتێک پێکبهێنن بە بێ بەشدار بوونی جدی کورد و سوننە، کە زۆرینەی کورد لای پارتیە. "

ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو دەستپێشخەریەی نەکرد بۆ پارتی و سیادە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، ئایا هەڵوێستی پارتی چی دەبێت؟ بەتایبەت پاش ئەوەی ئەگەری هەیە بەشێک لە کورسییەکانی سەدر لەلایەن ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت مالکیەوە پڕ بکرێنەوە؟

وەڵامەکەی بەنگین ڕێکانی بەمجۆرەبوو" بە بۆچونی من بۆ مالکی هێندە زیاد نابێت، ڕەنگە چوار-پێنج کورسی تر زیاتر ببێت، ئەوانی تر دەچن بۆ فەتح و ئیمتیداد و سەید عەمار و لیستەکانی تر تەنانەت هەندێک حزبی تری شیعە کە کورسییان بەدەست نەهێناوە ئێستا بەدەستی دەهێنن، بۆیە ژمارەکان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەگۆڕێن، بۆیە بە بۆچونی من زۆر زەحمەت دەبێت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە حکومەتێک پێکبهێنن بە بێ بەشدار بوونی جدی کورد و سوننە، کە زۆرینەی کورد لای پارتیە. "

" ئەگەر پارتی لەگەڵییان نەبێت ناتواننن هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن "
بەڵام یەکێتی کە حزبێکی کوردییە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئەگەر حکومەت پێکبهێنن یەکێتیش دوور نیە بەشدار بێت؟
لە وەڵامدا د. بەنگین ڕێکانی وتی" بڕوا ناکەم یەکێتیش ئەو هەنگاوە بنێ، بەڵام با وای دابنێین، ئەو هەنگاوە نرا(حکومەتی عێراق بە بێ پارتی پێکهێنرا)، زۆرینەی کورد لای پارتیە کە 31 کورسی هەیە، زۆرینەی پەرلەمانی کوردستانە، حکومەت لای پارتیە، یانی (useless ) وەک ئینگلیز دەڵێت، بۆیە ئەگەر پارتی لەگەڵییان نەبێت ناتواننن هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێم بکەن، چونکە ئەوەی بڕیار دەدات دیسان هەر پارتیە، سوننەکانیش زۆرینەی لای سیادەیە، عەزم 11 کورسی هەیە، بۆیە ئەوانیش (چوارچێوەی هەماهەنگی) ئەو حساباتانە دەکەن، حساباتی تەمسیلی شەرعییەت، حساباتی هەرێمی و نەودەوڵەتی کە بتوانن حکومەتێکی ئەوها دروست بکەن کە بتوانن بەشێکی کێشەکان چارەسەر بکەن، چونکە مەترسی زۆر لەسەر عێراق هەیە. "

"دەرفەت هەیە بۆ چارەسەر کردن و دەشکرێت "
دەربارەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی؟
ڕێکانی وتی" ئەوەندەی من بزانم گفتوگۆ کراوە لەسەر کێشەکانی ناو هەرێم، باسی بەغداد بە وردەکاری نەکراوە، بەڵام بۆ کورد و پارتی و یەکێتیش واباشە کە کورد بە یەکەوە بچنە بەغداد، کێشەکان ئەوەندە نین بە بۆچونی من دەرفەت هەیە بۆ چارەسەر کردن و دەشکرێت. "

" تا ئێستا هەر ئەو کاندیدەی هەیە و سوریشە لەسەری "
دەربارەی ئەوەی دوای کشانەوەی سەدر ئایا ئێستاش پارتی سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا ئێستا هاوپەیمانی سێ قۆڵی نەماوە؟

لە وەڵامدا، د. بەنگین ڕێکانی دەڵێت" کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە لایەن پارتییەوە، پەیوەندی نەبووە بە هاوپەیمانی لە گەڵ سیادە و سەدر، پارتی بە مافی خۆی دەزانێت ئەو پۆستە، چونکە زۆرینەی کورسی کوردەکان پارتی بەدەستی هێناوە ئەوە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیەتی و پەیوەندی بە هاوپەیمانی سێ قۆلییەوە نیە، لەبەر ئەوە تا ئێستا هەر ئەو کاندیدەی هەیە و سوریشە لەسەری. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:41 0:00

XS
SM
MD
LG