Accessibility links

برۆکسل پێشنیار دەکات ئۆکرانیا بکرێتە کاندیدی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا


دیپلۆماتکارانی ئەوروپا ڕایانگەیاند کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی هەینی پێشنیاردەکات یەکێتی ئەوروپا ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤا وەک کاندیدی ئەندامی یەکێتییەکە دەستنیشان بکات و داوا لە جۆرجیا دەکات هەندێک مەرج جێبەجێ بکات تا هەمان پێگەی پێبدرێت.

لە کاتێکدا هەندێک وڵاتی یەکێتی ئەوروپای وەکو هۆڵەندا و دانیمارک پشتگیری لە وڵاتی زیاتر ناکەن ببنە کاندید بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە پشتیوانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ڕۆمانیای بەدەستهێنا.

ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی دەنگ درا، ئەمە ڕێگە خۆش دەکات بۆ سەرکردەکانی حکومەتی یەکێتی ئەوروپا لە لوتکەی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو لە برۆکسل واژۆ لەسەر ئەو بابەتە بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵی ئۆکرانیا لە کاتێکدا بەرەنگاری لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا دەبێتەوە.

لە یەکەم سەردانیان بۆ کیێڤ لە دوای داگیرکردنی ڕووسیا لە 24ی شوبات، ئیمانوێل ماکرۆنی فەرەنسی و ئۆلاف شۆڵزی ئەڵمانی و ماریۆ دراگی ئیتاڵی و کلاوس یۆهانیس ڕۆمانیا ڕایانگەیاند ئۆکرانیا بەشێکە لە "خێزانی ئەوروپا."

ئەندامێتی کاندیدی یەکێتی ئەوروپا، کە ئۆکرانیا لە ساڵی 2014ەوە بە دوایدا دەگەڕێت، کاتێک ناڕەزایەتییەکان لە کیێڤ سەرۆکێکی لایەنگری ڕووسیایان ڕووخاند، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە هەر کە وڵاتێکی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت بۆ ئابوورییەکی پێشکەوتوو لە گەورەترین هەرێمی ئابوری جیهاندا دەگۆڕێت.

بەڵام پێشبینی دەکرێ ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتییەکە چەند ساڵێک بخایەنێت و چونکە ئۆکرانیا دەبێت چاکسازی قووڵ ئەنجامبدات و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ببێتەوە. ئورسولا ڤۆن دێر لایین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە سەردانێکیدا لە 11ی شەش بۆ کیێڤ ئاماژەی بە گەندەڵی کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری شەفافیەتی نێودەوڵەتی، ئۆکرانیا وەک یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان سەیر دەکرێت و لە کۆی 180 دەوڵەت لە پلەی 122 دایە. تا پلەکە کەمتر بێت، واتا گەندەڵی ئەو وڵاتە کەمترە.

هەروەها "گەورەکردنی" یەکێتی ئەوروپا وەک سیاسەتێک لە ساڵی 2018 ەوە وەستاوە. وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ناتوانن لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە ئایا کاندیدی فەرمی دیکە - ئەلبانیا، مەقدۆنیای باکوور، مۆنتینیگرۆ، سربیا و تورکیا ببنە ئەندامی یەکێتییەکە یاخود نا.

XS
SM
MD
LG