Accessibility links

سەرچاوەکان دەڵێن هێرشێکی موشەکی دانە غاز لە سلێمانی دەکاتە ئامانج


دوو سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی ڕایانگه‌یاند‌ ڕۆژی هه‌ینی موشه‌كێكی كاتیۆشا خانووی كارمه‌ندانی كۆمپانیای دانە غازی وزه‌ی ئیماراتی (DANA.AD)ی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ كێڵگه‌ی غازی خۆر مۆری كۆمپانیاكه‌ کەوتووەتە خوارەوە.

هێرشەکەی ڕۆژی هەینی دووەم هێرش بوو بۆ سەر دامەزراوەکانی دانە غاز لەم هەفتەیەدا.

دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە موشەکێکی کاتیۆشا لەناو کۆر مۆر کەوتەخوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

پەخشەکانی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ڕۆژی هەینی بەرزبوونەوەی دوکەڵیان لە نزیک کێڵگەکە نیشان دا کاتێک دەنگی ئاگادارکردنەوەی ئامبوڵانس و ئۆتۆمبیلی پۆلیس و ئاسایش دەهات.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەگەر و ژمارەی قوربانییەکانی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هیچ کام لەم دوو هێرشە ڕانەگەیاندووە بەڵام گروپە چەکدارەکان کە هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی دەڵێن لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت لە ماوەی ڕابردوودا بانگەشەی هێرشی هاوشێوەیان کردووە.

دانە غاز ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کارەکانیان بە شێوەیەکی ئاسای لە کۆر مۆر بەردەوامە، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی غاز لە عێراقدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG