هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 1-10 زۆر قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت، زه‌حمه‌ته له 1-10 ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت ، دەربارەی بودجەی پێشبینی کراو بۆ ئەو بڕە بودجەیەی پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت " ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر به ته‌قدیر نزیکه‌ی 25 ملیۆن دۆلار وه‌ک بودجه‌ی خه‌مڵێنراو پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەرچەندە له‌وانه نییه هه‌مووی خه‌رج بکرێت، چونکه پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی ئایا ته‌کنه‌لۆجیای نوێ به‌کاردێت و ئامێری نوێ ده‌کڕدرێت؟ گرنگ ئه‌وه‌یه نزیکه‌ی هه‌تا 25 ملیۆن دۆلار ده‌بێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشووتر کراوه، وتیشی" ئه‌وه وه‌کو باسمکرد مه‌زه‌نده کراوه له‌وانه‌یه زۆر که‌متر سه‌رف بکرێت، ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو نزیکه‌ی 12-13 ملیۆن دۆلارمان سه‌رف کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێ هات هه‌ندێک ته‌کنه‌لۆجیا بکڕێت وه‌کو ئامێره‌کان یان هه‌رشتێکی تر ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و بودجه‌یه زیاد بکات. "
" ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 1-10 زۆر قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد" هه‌موولایه‌ک و حیزبه‌کانیش ئه‌وه ده‌زانن که یه‌کێک له‌کاره‌کان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنه، که له هه‌رێمی کوردستان پێی ده‌وترێت کۆمیسیۆن، به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کۆمیسیۆنه به‌یاسا ڕێکنه‌خراوه و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه ده‌کات که بۆ هه‌ڵبژاردن دانراوه به‌تایبه‌تیش ئێمه چه‌ند مانگێکمان ماوه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن من ده‌ڵێم هه‌میشه پێش ئه‌نجوومه‌نی نوێ ناکه‌وم، چونکه له‌وانه‌یه خه‌ڵکی نوێ بێت و ته‌کنیک و ڕێکار و پلانی نوێیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌توانم بڵێم که ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 1-10 زۆر قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت. "
" زه‌حمه‌ته له 1-10 ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا ئایا کۆمیسیۆن ده‌توانێت له‌م ماوه کورته‌ی که ماوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات؟
هەندرێن محەمەد وتی" وه‌کو باسمکرد ئێستا نزیکه‌ی که‌متر له چوار مانگ ماوه کاتێکی زۆر که‌مە، بۆیه زه‌حمه‌ته له 1-10 ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت، چونکه خشته‌ی ئاماده‌کاری و خشته‌ی کرداره‌کانی کۆمیسیۆن خشته‌یه‌کی قه‌ڵه‌باڵغه و سه‌دان Item-بڕگه‌ی تێدایه و ئه‌وانه پێویستی به ماوه‌یه، به‌داخه‌وه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی مه‌رسومی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ئێمه په‌رله‌مانمان لێ ئاگادار کرده‌وه که ئه‌و مه‌رسومه هاتووه تکایه کار له‌سه‌ر کۆمیسیۆن بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیدا بکرێت. "
"به‌شه ته‌کنیکیه‌کان و به‌شه کارگێڕییه‌کان به‌رده‌وام له ئیشدان "
دەربارەی ئەوەی ئایا ئێوه وەک کۆمسیۆنی ئێستا، به‌رده‌وامن له ئاماده‌کاریه‌کان؟
لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی" وه‌کو ده‌زانرێت ستایلی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان و له عێراق ستایلی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی به‌رده‌وامه، واته وه‌کو کۆمیسیۆنه‌کانی دنیا نییه، ته‌نها کاتی هه‌ڵبژاردن دروست بکرێن و ئیش بکرێن، به‌ڵێ به‌شه ته‌کنیکیه‌کان و به‌شه کارگێڕییه‌کان به‌رده‌وام له ئیشدان، چونکه وه‌کو باسمکرد کۆمیسیۆن ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به‌رده‌وامه ئه‌وه نییه ته‌نها پێش هه‌ڵبژاردن بێت کاره‌کانیان له خۆدروستکردن و له خۆڕێکخستن و له ئاماده کارگێڕییه‌کان ئه‌وانه هه‌مووی ده‌کرێن، به‌ڵام هه‌موو ڕێکاره‌کان و ئه‌و خشته‌یه‌ی که داده‌نرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نێکه به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه. "
"نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستە"
سەبارەت بە بودجەی تەرخانکراو بۆ هەڵبژاردن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت" هه‌ڵبه‌ت بودجه گرنگه، چونکه هه‌موو ئیشه‌کانی کۆمیسیۆن به‌پاره ده‌کرێت خۆشبه‌ختانه سه‌رۆکی حکومه‌ت نوسراوێکی بۆ کردووین ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ پێدانی بودجه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نوێ ده‌کرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نێکی نوێ دێت، ئه‌وان ئه‌و بودجه‌یه‌ی که پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر به ته‌قدیر نزیکه‌ی 25 ملیۆن دۆلار وه‌ک بودجه‌ی خه‌مڵێنراو پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەرچەندە له‌وانه نییه هه‌مووی خه‌رج بکرێت، چونکه پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی ئایا ته‌کنه‌لۆجیای نوێ به‌کاردێت و ئامێری نوێ ده‌کڕدرێت؟ گرنگ ئه‌وه‌یه نزیکه‌ی هه‌تا 25 ملیۆن دۆلار ده‌بێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشووتر کراوه. "
هەندرێن محەمەد وتیشی" ئه‌وه وه‌کو باسمکرد مه‌زه‌نده کراوه له‌وانه‌یه زۆر که‌متر سه‌رف بکرێت، ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو نزیکه‌ی 12-13 ملیۆن دۆلارمان سه‌رف کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێ هات هه‌ندێک ته‌کنه‌لۆجیا بکڕێت وه‌کو ئامێره‌کان یان هه‌رشتێکی تر ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و بودجه‌یه زیاد بکات. "
بەبڕوای هەندرێن محەمەد ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا باش نیە، لەو ڕوەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت" شتێکی باش نییه نه‌کردنی هه‌ڵبژادن بژارده‌یه‌کی زۆر قورسه پاشه‌کشێیه له پرۆسه‌ی دیموکراسی و بێبه‌شکردنی ده‌نگده‌ره له‌مافی خۆی که ئه‌و کاندیده‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ چوارساڵ نه‌ک بۆ پێنج و شه‌ش ساڵ. "
" لایه‌نه سیاسیه‌کان ناتوانن ئێمه ئاگاربکه‌نه‌وه، ئێمه‌ش گوێ له لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕاناگرین "
دەربارەی ئەوەی ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کان ئێوه‌یان ئاگادار نه‌کردۆته‌وه له‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یاخود نا؟
لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد دەڵێت" لایه‌نه سیاسیه‌کان ناتوانن ئێمه ئاگاربکه‌نه‌وه، ئێمه‌ش گوێ له لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕاناگرین له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمیسیۆن به‌پێی یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2014 سه‌ر به په‌رله‌مانه، په‌رله‌مان پێویسته ئیش له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆن بکات، وه ئێمه په‌رله‌مانمان ئاگادار کردۆته‌وه وتومانه ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه و فه‌رموون چاره‌سه‌رێک له‌و کۆمیسیۆنه بکه‌ن. "