Accessibility links

لیوا عەبدولخالق: بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌کان لە لایەن عێراقەوە دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌


Abdul Khaliq Talaat
Abdul Khaliq Talaat

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، سێ جار له‌ سه‌ریه‌ک هێرشکرایه‌ سه‌ر کۆرمۆر، هەرچەندە
هه‌تا ئێستا لایه‌نێکی فه‌رمی ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ کێیه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌نجام ده‌دات، لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوە کرا کە هێز جولێنراوه‌ به‌ئاراسته‌ی هه‌رێمی کوردستان بە وتەی بەشێک لە بەرپرسان، هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت کۆرمۆر و هه‌ندێک بیره‌نه‌وت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە عێراق نیازی هێرش و دەستبەسەرا گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر و کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی هەبێت، دەشڵێت" بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌نادات هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێدا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسی و هه‌ر شتێک ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌. "

"بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌کان یان غازییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وانییه‌ و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ "

لە سەرەتای قسەکانیدا، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، ده‌رباره‌ی جموجۆڵی حکومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ زۆر دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ هیچ مه‌ترسیه‌کی هێزی سوپای عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نییه‌. "
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیکردەوە، عێراق مەبەستی نیە بە هێزی سەربازی دەستبەسەر بیرە نەوتییەکان و کێڵگەی غازی هەرێم بگرێت، لەو ڕووەوە، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت"بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌کان یان غازییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه‌ و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، ته‌نها چه‌ند هێزێک هاتبوو بۆ مه‌سح کردنی ئه‌و ناوچانه‌ دوای ئه‌و هێرشانه‌ هه‌ر ئه‌وکات که‌ کاره‌کانی ته‌واو بوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆی"

" لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ دروستبووه‌ که‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌ "
بەڵام باس له‌ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌تا چه‌ند دروسته‌ ئایا ئه‌مه‌ پروپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یانده‌؟

لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت" جارێ هیچ شتێک له‌ئارادا نییه‌، لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ دروستبووه‌ که‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌کرێت له‌و ڕووداوانه‌ی دوایی کۆرمۆر، هه‌تا ئێستا لیژنه‌که‌ کاره‌کانی به‌رده‌وامه‌ ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌ریده‌خات که‌ به‌رپرسیارێتی له‌ چ لایه‌نێک بووه‌، بۆ ئه‌م ڕووداوه‌. "

" ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت"
بە بڕوای لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ئەم هێرشانە ڕەنگە فشارێک بێت بۆ سەر هەرێم، لەو ڕووەوە لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت" بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ نادات هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێدا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسی و هه‌ر شتێک ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌. "
وتیشی" کۆمه‌ڵێک گروپی چه‌کدارن له‌و ناوچانه‌ هه‌یه‌، هێزی داعش هه‌یه‌، چه‌ند گروپێکی چه‌کداری دوور له‌ یاسا و دوور له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق هه‌یه،‌ ئه‌وانه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم هۆکارن بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ به‌ڵام له‌سه‌دا سه‌د نازانرێت کێیه‌. "

دەربارەی ئەوەی ئێوه‌ بۆچی ئه‌و ناوچانه‌ کۆنترۆڵ ناکه‌ن وه‌کو ئۆپراسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کان؟
لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت" ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان کۆنترۆڵه‌، بەڵام لای لایه‌نی عێراقی ماوه‌، ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ی که‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌ نه‌توانراوه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت، له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ چه‌کداره‌ نایاساییانه‌ له‌و ناوچانه‌ ئاواته‌خوازین که‌ له ‌داهاتوو ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی دروستکراوه‌ له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستبه‌کار بێت و هه‌موو ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت. "

" هیچ ئاماژە و زانیارییەک نیە له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نییه‌ که‌ هێز کۆکرابێته‌وه‌ یاخود هه‌وڵبدرێت هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پاڵاوگه‌ یان ئه‌و ناوچانه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وت یان کێڵگه‌ی غازی لێیه‌ ئه‌مه‌ دوورن له‌ڕاستی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا "

دڵنیایی ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ جۆرێک له‌ فشاره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ئه‌گه‌رنا عێراق نیه‌تی جددی نییه لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و کێڵگە نەوتییەکانی‌؟
لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت" له‌وانه‌یه،‌ به‌ڵام زانیارییه‌کان که‌ من ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراقم، هیچ ئاماژه‌یه‌ک یاخود هیچ بڕیارێک یان هیچ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نییه‌ که‌ هێز کۆکرابێته‌وه‌ یاخود هه‌وڵبدرێت هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پاڵاوگه‌ یان ئه‌و ناوچانه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وت یان کێڵگه‌ی غازی لێیه‌ ئه‌مه‌ دوورن له‌ڕاستی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، هه‌رچی ده‌وترێت ته‌نها ڕاگه‌یاندنه‌ که‌ ئه‌وه‌ش دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ . "

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00















XS
SM
MD
LG