د. مەحمود عوسمان کەسایەتی و چاودێری دیاری سیاسی هەرێم و عێراق، باس لە دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم دەکات و دەڵێت" عێراق له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه هه‌وڵیداوه که ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم که‌م ببێته‌وه، زۆر هه‌وڵیانداوه ده‌ستوره‌که بگۆڕن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوه به هه‌رێم که‌مبکرێته‌وه، بڕوایان به‌سیسته‌می فیدڕاڵی نییه، به‌ڵکو بڕوایان به‌وه هه‌یه که حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی به‌هێز هه‌بێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ئێستا هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی بڕوایان پێی نییه و ده‌یانه‌وێت که‌می بکه‌نه‌وه، دەشڵێت "هیچ کاتێک هێزه کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ناکۆک نه‌بوون له‌نێوان خۆیاندا بیرم نایه‌ت بڵێم فڵانه دۆخ له‌م دۆخه ده‌چێت هه‌ردۆخێک کات و شوێنی خۆی هه‌یه، به‌ڵام دۆخێکی هه‌تا بوترێت خراپه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که بۆته پله دوو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و حیزبی تائیفی که‌وتۆته پێشه‌وه ئه‌وه‌ش زیانێکی گه‌وره ده‌دات"
" ده‌کرێت جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن"
لە سەرەتای قسەکانیدا د. مەحمود عوسمان سەبارەت بە دۆخی عێراق دەڵێت" دۆخی عێراق تێکچووه به‌ته‌واوی نه سه‌در نه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانن حکومه‌ت پێکبهێنن، کوردیش دابه‌شبووه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکه‌وه به‌هه‌مان شێوه سونه‌ش دابه‌شبوون هه‌تا ئێستا ئه‌و 9 مانگه نه‌یانتوانیووه حکومه‌ت پێکبهێنن ئێستاش له‌وه‌ناچێت بتوانن، چونکه سه‌در ڕاسته ده‌رچووه، به‌ڵام ناهێڵێت ئه‌وانی تر ئیش بکه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک لێیان تێک ده‌دات له‌ناو په‌رله‌مان بێت یان له‌ده‌ره‌وه بێت جیاوازی نییه، له‌به‌رئه‌وه به‌لای منه‌وه له‌وانه‌یه نه‌توانن وه‌کو پێویست حکومه‌تێکی کارا پێکبهێنن ده‌کرێت جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن واته ئه‌وه دروستتره. "
" کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانی عێراق "
سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، د. مەحمود عوسمان دەڵێت" بێگومان کێشه زۆره له نێوان هه‌رێمی کوردستان حکومه‌تی عێراق به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌ر کاری ئابوری و ئه‌وانه حکومه‌تی به‌غداد فشار ده‌کات له هه‌رێمی کوردستان، وه ئه‌گه‌ر ڕێکنه‌که‌ون بێگومان کێشه زیاتر ده‌بێت موشه‌ک ده‌ده‌ن له پێشمه‌رگه، له کێڵگه‌ی نه‌وت هه‌تاڕاده‌یه‌کیش ئێران هاوکاری ئه‌و کۆمه‌ڵانه ده‌کات ئه‌وانه‌ی موشه‌ک ده‌هاوێژن که ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌که یان ده‌بێت گفتوگۆی سیاسیه‌وه له نێوان کورد و شیعه‌کان، کورد و حکومه‌ت له‌به‌غداد چاره‌سه‌ری بکه‌ن یاخود ئه‌وه‌یه کێشه زیاتر ده‌کات هه‌تا ئێستا دیار نییه که بتوانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن، حکومه‌تیش دروست نه‌بووه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستاش کاربه‌ڕێکه‌ره ناتوانێت هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌که ماوه‌ته‌وه واته کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانی عێراق، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و نانه‌وتی و هه‌موو شتێکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تێکه‌وتووه له‌به‌رئه‌وه له‌وانه‌یه به‌رده‌وام بێت مه‌گه‌ر بتوانن ڕێککه‌وتنێک بکه‌ن ڕێککه‌وتنیش که سه‌رکه‌وتوو بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئاینده بێت که دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م حکومه‌ته چه‌ندین ڕێککه‌وتن کراوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌بووه چونکه کازمی ده‌سه‌ڵاتی که‌مه ناتوانێت شته‌کان وه‌کو پێویست جێبه‌جێ بکات. "
" ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن دوا ڕۆژی عێراق زۆر له‌مه خراپتر ده‌بێت "
چاره‌نووسی عێراق چی لێدێت ئایا هه‌ر له‌به‌رده‌م دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت یاخود قورس‌تر ده‌بێت که بتوانرێت هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه؟
لە وەڵامدا د. مەحمود عوسمان دەڵێت" به‌بڕوای من چاره‌نوسی عێراق نادیاره و باشیش نییه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌و میلیشیا چه‌کدارانه‌ن که له‌ڕاستیدا ئاماده‌نین کار بۆ عێراقیش بکه‌ن به‌ڵکو زیاتر له‌گه‌ڵ ئێرانن ئه‌و میلیشیایانه خۆشیان نایشارنه‌وه، هه‌موو چه‌کدارن ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری عێراق بکرێت یه‌ک ملیۆن و چاره‌کێک چه‌کداری تێدایه به سوپا و به حه‌شد نازانم ئه‌م هه‌موو چه‌کدارانه بۆچییه! چونکه نه عێراق هێرش ده‌کاته‌سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌تێک نه هیچ ده‌وڵه‌تێک هێرش ده‌کاته‌سه‌ر عێراق ئه‌و هه‌موو چه‌کداره نیوه‌ی بودجه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌به‌ن و هه‌مووشیان کێشه‌یان زۆره له هه‌مووشتێکدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن و کێشه دروست ده‌که‌ن حکومه‌تی کازمیش ته‌ماشایان ده‌کات و ده‌زانێت کێن که‌سیش ناتوانێت هیچیان لێبکات له‌به‌رئه‌وه ئه‌و دۆخه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بێت وه‌کو ئێستا هه‌یه، وه هێزه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کان نه‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که بخه‌نه پێشه‌وه و ئه‌و دۆخه‌ی خۆیان بگۆڕن و حکومه‌تێک دروست بکه‌ن که خزمه‌تی ئه‌و وڵاته بکات و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و ئه‌و چه‌کانه هه‌مووی لاببات و هه‌وڵبدات ئه‌و گه‌نده‌ڵیه نه‌هێڵێت هه‌وڵبدات ئه‌و کوشتن و له‌ناوبردن و دژایه‌تی و موشه‌ک ته‌قاندن نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن دواڕۆژی عێراق زۆر له‌مه خراپتر ده‌بێت. "
" عێراق له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه هه‌وڵیداوه که ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان "
د. مەحمود عوسمان دەشڵێت" عێراق له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه هه‌وڵیداوه که ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم که‌م ببێته‌وه، زۆر هه‌وڵیانداوه ده‌ستوره‌که بگۆڕن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوه به هه‌رێم که‌مبکرێته‌وه، بڕوایان به‌سیسته‌می فیدڕاڵی نییه، به‌ڵکو بڕوایان به‌وه هه‌یه که حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی به‌هێز هه‌بێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ئێستا هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی بڕوایان پێی نییه و ده‌یانه‌وێت که‌می بکه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه‌ش جۆرێکه له هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمدا بگرن، له‌ڕووی ئابوریه‌وه و له‌ڕووی نه‌وته‌وه کێشه‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن هه‌رێمیش ده‌یه‌وێت نیمچه سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بێت له‌و ڕووانه‌وه ئه‌وانیش دژی ئه‌وه‌ن له‌به‌رئه‌وه بێگومان ئه‌و ململانێیه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه. "
"ورده ورده ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌وتیه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌تی نه‌یهێڵن"
ئه‌و هه‌وڵه جددیه عێراق، به‌م دۆخه‌ی خۆیەوە، ده‌توانێت؟ لە کاتێکدا که خۆی پارچه پارچه‌یه و ئه‌و هه‌موو گروپه چه‌کداره هه‌یه، بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر بیره نه‌وت و غازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و دژی هه‌رێمی کوردستان بێت؟
لە وەڵامدا د. مەحمود عوسمان دەڵێت" بێگومان ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌ندێک بیری نه‌وت هه‌یه نزیکه له سنوری نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق خۆی به‌موشه‌ک لێی ده‌ده‌ن وه‌کو خورمه‌ڵه ئه‌وانه نه‌وتی زۆر زۆریان تێدایه له‌و نزیکانه ده‌توانن هه‌میشه فشاری لێبکه‌ن، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌کرێت بتوانن له‌ڕووی ئابوریه‌وه زیان له‌هه‌رێم بده‌ن له‌ڕووی بودجه و مووچه‌وه هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی نه‌وت که ده‌ڵێن نابێت کۆمپانیا له‌هه‌رێم ئیش بکات ده‌بینرێت دوو کۆمپانیا وازیان هێناوه که له هه‌رێمی کوردستان ئیش بکه‌ن ئه‌و دوو کۆمپانیایه ئه‌گه‌رچی خزمه‌تگوزارین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه واته ئه‌و بڕیاریه‌ی دادگای باڵا کاریگه‌ری لێکردون، ورده ورده ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌وتیه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌تی نه‌یهێڵن ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن ورده ورده فشاریان لێده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی وازبهێنن، وه ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنن ده‌ڵێت سکاڵایان لێده‌که‌ین له دادگاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئیتر ئه‌مه هه‌مووی کێشه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ناتوانن بێن و بیگرن و په‌لاماری بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو جۆره هه‌وڵێک ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان که‌م ببێته‌وه که له‌ڕووی ئابوریه‌وه دۆخی باش نه‌بێت و له‌مه‌سه‌له‌ی بودجه و ئه‌وانه‌وه حسابێکی زۆری بۆ نه‌که‌ن مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و نانه‌وتی ئێرانیش له‌ولاوه فشار له‌هه‌رێم ده‌کات، کێشه‌ی تورکیاش هه‌یه هه‌میشه شه‌ڕ و په‌لاماردان ئه‌مانه هه‌مووی زیانێکی زۆر گه‌وره له‌هه‌رێم ده‌دات جگه له‌وه‌ی که هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم خۆیان ڕێک نیین و یه‌ک نیین جیاوازن هه‌ریه‌که به‌جیا ئیش ده‌کات هه‌ریه‌که به‌جیا ده‌چێت بۆ به‌غداد به‌جیا ده‌چن بۆ ئێران و به‌جیا بۆ تورکیا ئه‌مه‌ش بێگومان هه‌رێم لاوازده‌کات. "
" هیچ کاتێک هێزه کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ناکۆک نه‌بوون له‌نێوان خۆیاندا "
د. مەحمود عوسمان کە لە ڕابردوودا یەکێک بووە لە سەرکردەکانی شۆڕشی کوردی، باس لەوە دەکات، لە چەندین قۆناغدا هیچ کات دۆخی عێراق و کورد وەک ئێستا نەبووە.
لەو ڕووەوە د. مەحمود عوسمان دەڵێت" قۆناغی پێشووش کورد کێشه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌کو قۆناغی پێشوو نییه ئه‌مه قۆناغێکی تازه‌یه چونکه دۆخێکی وا له‌عێراقدا دروستبووه شیعه‌کان که پێشووتر یه‌کگرتوو بوون، به‌ڵام ئێستا یه‌کگرتوو نیین دژی یه‌کترین ده‌بینرێت سه‌در له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی چۆنن سونه‌ش له‌نێوان خۆیاندا کێشه‌یان هه‌یه یه‌کگرتوو نیین کوردیش یه‌کگرتوویی زۆر نییه له نێوانیاندا، هیچ کاتێک هێزه کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده ناکۆک نه‌بوون له‌نێوان خۆیاندا، ده‌توانین بڵێین دۆخێکی تازه‌یه، به‌قه‌ناعه‌تی من له‌کۆنیشدا کێشه هه‌بووه، به‌ڵام بیرم نایه‌ت بڵێم فڵانه دۆخ له‌م دۆخه ده‌چێت هه‌ردۆخێک کات و شوێنی خۆی هه‌یه به‌ڵام دۆخێکی هه‌تا بوترێت خراپه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که بۆته پله دوو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و حیزبی تائیفی که‌وتۆته پێشه‌وه ئه‌وه‌ش زیانێکی گه‌وره ده‌دات. "
ئایا دۆخی ئێستا بۆ هەرێم لە له‌دۆخی پێش ڕیفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌چێت؟
هەرچەندە هەندێک لە چاودێران پێییان وایە دۆخی ئێستا بۆ هەرێم لە له‌دۆخی پێش ڕیفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌چێت، بەڵام د. مەحمود عوسمان دەڵێت"
ئەم دۆخە جیاوازه، ئه‌و شتێکی تر بوو، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی من ل ه‌کۆنه‌وه کێشه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد هه‌یه هه‌رێم ده‌یه‌وێت فیدڕاڵی بێت، به‌ڵام عێراق ده‌یه‌وێت حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هه‌بێت هه‌رێم ده‌یه‌وێت خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئابوری و نه‌وتدا هه‌بێت، به‌ڵام به‌غداد ڕازی نییه هه‌رێم ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌بێت و به‌غداد به‌پێی ده‌ستور مووچه‌یان بداتێت، به‌ڵام ئه‌وان نایکه‌ن هه‌موو ساڵێک کێشه هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم که‌مترین بێت، به‌ڵام هه‌رێم ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی زۆرترین بێت بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی کێشه‌ن و هه‌میشه ئه‌م کێشانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و گفتوگۆی جددیش نییه له‌نێوان که بتوانن وه‌کو شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ریان بکه‌ن هه‌تا ئێستا. "