Accessibility links

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: مایەی مەترسییە کە نازانین چۆن بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم جێبەجێ دەکرێن


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لاوازی نەفسیەتی لایەنی کوردی پۆستی سەرۆک کۆماری کردووەتە کێشە، کە سەرقاڵی شەڕی پۆستن، هەروەها مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستانیش ئاشکرادەکات.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەمال ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت"بڕیاری دادگای فیدراڵی دژی نەوت و گازی هەرێم کە نازانین چۆن جێبەجێ دەکرێت، مایەی مەترسیە، تۆپبارانکردنی سنورەکانی هەرێم نازانین چی مەبەستێکی لەپشتەوەیە جێی ترسە، پەرتەوازەبوونی کورد و قۆستنەوەی ئەم پەرتەوازەییە لەهەمووی مەترسی ترە، ئینجا گۆڕینی بەردەوامی دیمۆگرافیا لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و سەرقاڵبوونی لایەنی کوردی بەململانێی نێوخۆیی گرفتە."

دەربارەی هەڵوێستی داهاتووی سەدر دوای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراق، جەمال ئەحمەد دەڵێت"سەدر مەترسی گەورەیە، ئەو نەکشاوەتەوە لە پرۆسەی سیاسی بەیەکجاری، بەڵکو چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت و دەرکەوتنی خاڵە لاوازەکانی حکومەت دەکات، دواتر ئیشی خۆی دەکات."

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە بارەی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و دەستوەردانە دەرەکیەکان، وتی"بچووکی نەفسیەتی لایەنی کوردی ئەم پۆستەی کردووەتە کێشە، مەسەلەکە نە دەستوەردانی دەوروبەرە و نە هیچ، ئێمە شەڕە پۆست دەکەین، گەر دەستوەردانیش هەبێت، هۆکارەکەی کرانەوەی دەرگامانە بۆ دەستوەردانەکان،جگە لەیەکێتی و پارتی خۆ هیچ لایەنێک شەڕی پۆست ناکات، ئێستاش دەتوانن پێکەوە دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن."

جەمال ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ سەدر گرنگ نیە، هەرچەندە قسەی لەبارەوە کردووە، ئەوەی بۆ سەدر گرنگە، پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00
XS
SM
MD
LG