Accessibility links

زانایان لێکۆڵینەوە لە زیندەوەرێک دەکەن ڕەنگی بەفر سوور دەکات


زانایان هەوڵ دەدەن زیاتر دەربارەی ئەو وردە زیندەوەرانە بزانن ڕەنگی بەفر سوور دەکەن و لەوانەیە ببێتە هۆی خێراتر توانەوەی بەفر.

لەم دواییانەدا توێژەر ئێریک مارێچال لە ناوچەیەکی شاخاوی کە ٢٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، ئەو شتەی بە ناوی “بەفری خوێناوی” کۆکردەوە. بەفری خوێناوی جۆرێکە لە قەوزەی سوور. ڕەنگە تاریکەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی بەفر بە ئاسانی بتوێتەوە.

زانایان نیگەرانن لە بڵاوبوونەوەی قەوزەکان.

مارێچال بەڕێوەبەری توێژینەوەیە لە ناوەندی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی گرێنۆبڵ دەڵێت "ئەم قەوزانە سەوزن، بەڵام کاتێک لەناو بەفردا دەبێت، بۆ خۆپارستنی کەمێک وەک دژەخۆر ڕەنگی کۆدەکاتەوە". ئەو و هاوکارەکانی قەوزەیان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە تاقیگەی چیای لوو بویڤۆن لە نزیک شارۆچکەی شامۆنی لە فەرەنسا توێژینەوەی لەسەر بکەن.

ئەو زیندەوەرە ڕەنگ سوورە لە ساڵی ٢٠١٩دا بە فەرمی ناسێندرا و ناوی زانستی سانگوینای نیڤالۆیدس Sanguina nivaloides ی پێدرا.

ئێستا زانایان هەوڵ دەدەن لە بەفری خوین تێبگەن. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای جیهان قەبارەی بەفر لە کەمبوونەوەدایە. ئەم گۆڕانکارییە لە کەشوهەوادا بە تایبەتی کاریگەری لەسەر چیای ئەلپ هەیە.

مارێچال ڕوونیکردەوە، "دوو هۆکار " بۆ لێکۆڵینەوە لە قەوزە هەیە. وتیشی: "یەکەمیان ئەوەیە کە ناوچەیەکە لێکۆڵینەوەی کەمەی لەسەر کراوە و دووەمیان ئەوەیە ئەم ناوچە بچووکە لەبەرچاوماندا دەتوێتەوە بۆیە پەلەی تێدابکەین.

ئەلبێرتۆ ئاماتۆ توێژەر لە ناوەندی CEA لە شاری گرێنۆبڵ، ووتی "پێدەچێت قەبارەی قەوزەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە گەشەکردندا بێت". ووتیشی" قەوزەکان خێراتر گەشە دەکەن لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا".

توێژینەوەکە بەردەوامە بەڵام زاناکان دەڵێن ڕوونە کە بوونی قەوزەکان توانەوەی بەفر خێراتر دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕەنگی قەوزەکان توانای بەفر کەمدەکاتەوە بۆ شکاندنەوەی گەرمی خۆر.

جۆرەکانی تری قەوزە، لەوانە جۆرێکی وەنەوشەیی، هەروەها سووتووی ئاگری دارستانەکان هەمان کاریگەرییان هەیە. ئەگەر قەوزەکان بڵاوببنەوە، ئەوا توانەوەی بەفر و سەهۆڵبەندان لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانێت خێراتر بێت.

ئاماتۆ دەڵێت "هەرچەندە گەرمتر بێت، قەوزەکان زیاتر دەبن و بەفرەکەش خێراتر دەتوێتەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە بازنەیەکی خراپە و هەوڵدەدەین لە هەموو میکانیزمەکان تێبگەین بۆ ئەوەی لەم بازنەیە تێبگەین بتوانین هەوڵبدەین شتێک لەو بارەیەوە تێبگەین".

ناسا مانگی دەستکرد دەنێرێت بۆ تاقیکردنەوەی خولگەی نوێ بەدەوری مانگدا

ئاژانسی واڵایی ئەمریکا "ناسا" مانگی دەستکردی هەڵدا کە بۆ تاقیکردنەوەی خولگەیەکی نوێ بەدەوری مانگدا دروستکراوە

ئەم مانگە دەستکردە ڕۆژی سێشەممە لە نیوزلەند بە موشەکێک کە لەلایەن کۆمپانیای واڵایی ئاسمانی ئەمریکا لە تاقیگەی مووشەکی دروستکراوە، هەڵدرا.

ئەم مانگە دەستکردە ناوی CubeSatsـە کەشتییەکی بچووکی توێژینەوەیە بە نانۆ سەتەلایت ناسراوە. ئەم جۆرە ڕێگەیەکی کەم تێچوون بۆ زانایان و حکومەت و ڕێکخراوە تایبەتەکان دابین دەکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی واڵایی.

CubeSat کێشی نزیکەی ٢٥ کیلۆگرامە. خاوەندارێتی ئەم مانگە دەستکردە کۆمپانیای ئەدڤانس سپەیسە بنکە لە ئەمریکا.

ناسا ئەرکی کیوبساتی خۆی بە CAPSTONE ناو دەبات. ئەم مانگە دەستکردە بچووکە یەکەم دەبێت ڕێگایەکی نوێ بە دەوری مانگدا بگرێتە بەر.

ناسا رایگەیاندووە، ئەم ئەرکە بۆ پشتگیریکردنە لە توێژینەوەکان بۆ پرۆگرامی ئارتەمیس لەلایەن ئاژانسەکەوە. ئامانجی ئارتەمیس تا ساڵی ٢٠٢٥ ئاسمانگەڕەکانی ئەمریکی لەسەر مانگ بنیشێتەوە، ئەمە یەکەم سەردانی مرۆڤ دەبێت بۆ سەر مانگ لە دوای نیشتنەوەی ئەپۆلۆ ١٧ لەلایەن ناسا لە ساڵی ١٩٧٢دا.

ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، هەڵدانی فڕۆکەی CAPSTONE CubeSat بە باشی بەڕێوەچوو. گەیاندنی مانگە دەستکردەکە بۆ ناو خولگە زیاتر لە چوار مانگی دەوێت و بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا، موشەکی بەرزکەرەوەی قۆناغی سەرەوەی Lunar Photonی تاقیگەی مووشەک خولگەی کیوبستار زیاتر و زیاتر لە زەوی دور بخاتەوە.

دوای ئەوە بزوێنەرەکانی فۆتۆن بۆ دواجار دەکەونە کار، ئەمەش ڕێگە بە CAPSTONE دەدات لە خولگەی زەوی ڕزگاری بێت و بەرەو مانگ بڕوات.

ناسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەشتیی کیوبسات "پاشان پاڵنەرەکانی خۆی و هێزی کێشکردنی خۆر بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لەڕێگادا بەرەو مانگ بەردەوام بێت". پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێگایە کە بەهۆی هێزی کێشکردنەوە بەڕێوەدەچێت، بڕی ئەو سووتەمەنیەی کە کیوبسات پێویستی پێیەتی بۆ گەیشتن بە مانگ زۆر کەم بکاتەوە.

ناسا کە CAPSTONE بە ڕێڕەوی خولاندنەوە ناودەبات تاقیکردنەوەی "خاڵێکی کێشکردن لە واڵایی" دروستدەکات.

ڕێگاکە نوێنەرایەتی خاڵێک دەکات "کە ڕاکێشانی کێشکردن لە زەوی و مانگەوە کارلێک دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە خولگەیەکی نزیک لە جێگیربوون بدەن".

لە داهاتوودا ناسا پلانی هەیە وێستگەیەکی واڵایی مانگ بە ناوی Gateway لە هەمان ڕێڕەوی خولگەییدا دروست بکات.

ئەم وێستگەیە دەتوانێت ببێتە خاڵی هەڵدانی ئاسمانییەکان بۆ گەشتکردن بۆ سەر ڕووی مانگ وەک بەشێک لە بەرنامەی ئارتەمیس.

پێشبینی دەکرێت کەشتیی CubeSat بۆ ماوەی لانیکەم شەش مانگ زانیاری لەسەر چالاکییەکانی خولگەی خۆی کۆبکاتەوە و بنێرێتەوە سەر زەوی.

دامەزراندنی گەورەترین تەلەسکۆپی جیهان دەست پێدەکات

سێرۆ ئارمازۆنی (شیلی) - سەرەتاکانی تەلەسکۆپی گەورەی ELT بە هێمنی دەست بە دەرکەوتن دەکەن لە باکووری شیلی کە بە یەکێک لە باشترین شوێنەکان دادەنرێت بۆ چاودێریکردنی ئەستێرەکان، ئەم ئامێرەی بینین دوای پێنج ساڵ تیشکی ڕووناکی دەبینێت، بەهێزترین ئامێرە تائێستا، و ئامانجی فراوانکردنی تواناکانی گەردوونناسانە بۆ چاودێریکردن.

ئەم تەلەسکۆپە کە "چاوێکی" نوێ لە ئاسمان پێکدەهێنێت، لە ساڵی ٢٠٢٧ەوە دەست بە کار دەکات، دەچێتە پاڵ ئەو کۆمەڵە ئامێرەی چاودێری کە توانای گەورەیان هەیە و لە ئێستادا لە بیابانی ئەتاکاما کاردەکەن، ئەمەش ڕێگە دەدات توانای زانایان بۆ چاودێریکردن بەرزدەکاتەوە بۆ پێنج هەزار هێندە لە ئێستا، جگە لەوەی گرنگی بەو شوێنانە دەدات تا ئەمڕۆش نادیارە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە تا ئێستا هەن سەبارەت بە سەرچاوەی گەردوون.

لویس چاڤاریای فەلەکناسی شیلی لە چاودێری باشووری ئەوروپا کە پارەی دروستکردنی تەلەسکۆپیELT دابین دەکات، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وتی "پرسیاری زانستی هەن کە دەمانەوێت وەڵامیان بۆ بدۆزینەوە و ئەم پرسیارانەش پێویستی تەکنەلۆژیا دیاری دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات بۆ دۆزینەوەی ئەم وەڵامانە".

دەشڵێت "پەرەسەندنی فەلەکناسی پەیوەستە بەوەی کە تەکنەلۆژیا و تواناکانی چاودێریکردن چی پێشکەش دەکەن و هەموو ئەو شتانەی کە ئەم ئامرازە نایابانە دابینی دەکەن".

ئامرازەکانی چاودێریکردنی ئێستا دەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە سێ دەیە لەمەوبەر زانایانی فەلەکناسی پرسیاریان دەکرد، نموونە تەلەسکۆپی گەورە VLT یە کە بەهێزترین ئامرازە لە ئێستادا کاردەکات، جگە لە چاودێری "ئەڵما" کە گەورەترین ڕادیۆ تەلەسکۆپە لە جیهاندا، هەردووکیان دەکەونە باکووری شیلی.

بەڵام بۆ ئەوەی ئاسۆی زانست فراوانتر بکرێت، ئامێری کاریگەرتر دروستکراوە، وەک تەلەسکۆپیELT کە لە سەرووی سێرۆ ئارمازۆنیسەوە لە بەرزی سێ هەزار مەتر و نزیکەی بیست کیلۆمەتر لە تەلەسکۆپی گەورەی چاودێری باشووری ئەوروپاوە دادەنرێت.

ELT کە لە ساڵی 2017 دەستی پێکردووە، لە ئاوێنەیەکی سەرەکی پێکدێت، تیرەکەی 39 مەتر دەبێت، لە 798 ئاوێنەی بچووکی شەشگۆشە پێکهاتووە. لەسەر گوومەزێکی زەبەلاح دادەنرێت تیرەکەی ٨٥ مەتر و بەرزییەکەی ٧٤ مەتر دەبێت. لە لایەکان دوو دەرگای لە شێوەی بازنەدا دەبێت، ڕێگە بە چاودێریکردنی شەوانە دەدات.

لویس چاڤاریا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەدەستهێنانی ئاستەکانی وردبینی کە پێویستە بۆ بەکارهێنانی ئەم تەلەسکۆپانە بە تەواوی دەستکەوتێکی تەکنیکی زۆر گرنگە، هەنگاوێکە ئاستی تواناکانی تەکنەلۆژیا بەرز دەکات".

تێچووی دروستکردنی ئەو تەلەسکۆپەی کێشی دوو هەزار و ٨٠٠ هەزار تەن دەبێت، بە یەک ملیار و ٣٧٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

قۆناغی "ئەندازیاری شارستانی بنەڕەتی" 40% تەواو بووە، لەگەڵ دیواری دەرەکی پشتگیری بۆ گومەزەکە کە ئاوێنە هەڵدەگرێت تەواو بووە.

گویدۆ ڤێچیا، بەرپرسی پێگەکە دەڵێتELT وەشانێکی نوێکراوەی تەلەسکۆپی گەورەیە و بەڕوونی زۆر جیاوازە لەوەی پێشتر دروستکراوە، بەو پێیەی ستانداردە تەکنیکییەکانی جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ئەو کاتەی پێویستە بۆ تەواوکردنی دروستکردنەکەی.

تەلەسکۆپەکانی ئێستای چاودێری تیرەکەیان لە نێوان ٨ بۆ ١٠ مەتردایە، ڕێگەیان بە زاناکان داوە هەسارە دەرەکییەکان بدۆزنەوە لە خولگەی ئەستێرەکانی تردا دەسوڕێنەوە، توێژینەوەکەش سەنگی دەخاتە سەر دۆزینەوەی بەڵگەی ئەگەری بوونی شێوەی ژیان.

بەڵام زانایان پێویستیان بە پتەوکردنی زانیارییەکانیان هەیە بە ئامێری چاودێریکردنی وردتر و گەورەتر کە توانای وەرگرتنی بڕێکی فراوانتر لە ڕووناکییان هەبێت.

بە تیرەی 39 مەترELT 15 هێندە زیاتر ڕووناکی وەردەگرێت لە چاو تەلەسکۆپەکانی

چاودێری کە ئێستا کاردەکەن، هەروەها وێنەی 15 هێندە ڕوونتر لە تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابل دەدات، چاودێریی باشووری ئەوروپا کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ زانست پشتڕاستی دەکاتەوە، زانستی فەلەکناسی لە ئەوروپا ساڵانە بڕی ١٩٨ ملیۆن یۆرۆ لە ١٦ وڵاتی ئەندامی ئەوروپا وەردەگرێت.

سوزی سۆلیس، جیۆلۆجیست و یاریدەدەری تەکنیکی لە کارەکانی بیناسازیELT دەڵێت "ئەمە پڕۆژەیەکی داهاتووە کە ڕێگەمان پێدەدات چاودێری مەودای دیکەی گەردوون بکەین".

تایبەتمەندی کەشوهەوای بیابانی ئەتاکاما، جگە لە کەشوهەوای وشکی، ئەو ڕێگە بە چاودێریکردن دەدات لە ئاسمانی ڕوون لە ٩٠٪ی شەوەکانی ساڵدا، ئەم ناوچەیە دەکاتە شوێنێکی زۆر گونجاو بۆ چاودێریکردنی فەلەکناسی.

چاودێری باشووری ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بریتییە لە گرتنی وێنەی "هەسارە دەرەکییە بەردینەکان بە مەبەستی دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی بەرگەهەواکەیان و راستەوخۆ پێوانەکردنی خێرابوونی فراوانبوونی گەردوون".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:49 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG