چەندین ڕۆژە پەتایەک لە ناو بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، کە زۆرترینی بە نیشانەکانی لەرز و تا-دەستپێدەکات، د. ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو نیشانانە دەڵێت" ئێمه له‌و ڕۆژه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه که کۆرۆنایه، پزیشکانی پسپۆڕی هه‌ناوی ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌که‌ن، دەڵێن، نیشانه‌کانی چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت و نامێنێت ته‌نانه‌ت هه‌تا دوێنێ هیچ نه‌خۆشێکمان نه‌بووه له‌چاودێری ورد داخڵ بکرێت داخڵ بوونێکی که‌م هه‌بووه له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌ڵام که‌مبووه پێویستی به‌چاودێری چڕنهبووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه سه‌لامه‌تین، چونکه کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و شه‌پۆله‌که به‌رزبۆته‌وه، پێشتریش به هاوڵاتیانمان نه‌وتووه که کۆرۆنا کۆتایی پێهاتووه، له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری که‌شوهه‌وادا ساڵی پاریش له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وه کرا وه‌کو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێمه هه‌رگیز کۆڵمان نه‌داوه له‌و ڕێنماییانه‌ی پێشووتر که خۆپارێزییه، به شێوازێکی گشتی دووه‌میش لێدانی ڤاکسینه، هه‌رچه‌نده له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا لێدانی ڤاکسین له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆربه‌رچاو که‌مبۆته‌وه. "
" له‌و ڕۆژه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه که کۆرۆنایه"
لە سەرەتای قسەکانیدا، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەو پەتایەی ئێستا کرد و ڕایگەیاند " حاڵه‌تی له‌رز و تا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک نیشانه که لهنهخۆشان ده‌رده‌که‌وێت ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌که له‌سه‌ره‌تای ته‌واو گه‌رمبووندا و گۆڕانکاری له پله‌کانی گه‌رمادا ته‌نها له‌شاری سلێمانی نییه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماره‌کان بکرێت و به‌وردی لێی بڕوانن ڕۆژانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ڕۆژێک پێشتر پیشان ده‌دات ئێمه له‌و ڕۆژه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه که کۆرۆنایه، ئه‌مه به‌پێی لێکدانه‌وه یاخود وردبوونه‌وه‌ی پزیشکان له‌و نیشانانه‌ی که له‌نه‌خۆشه‌که‌دا هه‌یه له‌ئه‌نجامی شیکاری PCR کانه‌وه ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌پۆلێکی نوێی کۆرۆنا بێت و گۆڕابێت ،نیشانه‌کانی جیاواز بێت له‌جۆری گۆڕدراوی کۆرۆنا که له‌ساڵی پاردا ده‌ستنیشانکراوه و تۆمارکراوه کاری له‌سه‌رده‌کرا، خۆشبه‌ختانه ئه‌و تێپه‌ڕێنرا له‌ئێستادا ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک ته‌نها سلێمانی که‌به‌داخه‌وه دوێنی 25% ی ئه‌و ڕێژانه بوو که هاوڵاتیان خۆیان شیکاریی ده‌که‌ن ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزه هیچ کاتێک نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته، به‌ڵام جێی دڵخۆشکه‌ره‌که ئه‌وه‌یه که نیشانه‌کانی قورس نیین. "
" نیشانه‌کانی چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت و نامێنێت "
"له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا لێدانی ڤاکسین له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆربه‌رچاو که‌مبۆته‌وه "
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئەوەشی وت" پزیشکانی پسپۆڕی هه‌ناوی ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌که‌ن، دەڵێن، نیشانه‌کانی چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت و نامێنێت ته‌نانه‌ت هه‌تا دوێنێ هیچ نه‌خۆشێکمان نه‌بووه له‌چاودێری ورد داخڵ بکرێت داخڵ بوونێکی که‌م هه‌بووه له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌ڵام که‌مبووه پێویستی به‌چاودێری چڕنهبووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه سه‌لامه‌تین، چونکه کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و شه‌پۆله‌که به‌رزبۆته‌وه، پێشتریش به هاوڵاتیانمان نه‌وتووه که کۆرۆنا کۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی جێگردا بووه یاخود ڕێژه‌که 0% بوو و هیچ تۆمارکراوێک نه‌بوو به‌ڵام، وه‌کو باسمکرد له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری که‌شوهه‌وادا ساڵی پاریش له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وه کرا وه‌کو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێمه هه‌رگیز کۆڵمان نه‌داوه له‌و ڕێنماییانه‌ی پێشووتر که خۆپارێزییه به‌شێوازێکی گشتی دووه‌میش لێدانی ڤاکسینه، هه‌رچه‌نده له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا لێدانی ڤاکسین له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆربه‌رچاو که‌مبۆته‌وه. "
" پێویسته هاوڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا به‌ره‌و لێدانی ڤاکسین بڕۆنه‌وه چونکه تاکه ڕێگره له دروستکردنی له‌مپه‌رێک بۆ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه "
د. ڕەهێڵ باسی لەوەشکرد " له‌دنیادا ئه‌م کۆرۆنایه به‌جۆره گۆڕاوه‌کانی ده‌رکه‌وت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه دروست ده‌کرد که به‌رگری جه‌سته‌یان که‌مبووه یاخود نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌ن یان گرفتێکیان هه‌بووه به‌پێی فیسیۆلۆجی ئه‌و مرۆڤه گۆڕانکاری هه‌بووه بێگومان به‌پێی شه‌پۆله‌کانیش نیشانه‌کانی قۆناغ به‌قۆناغ بووه بهگۆڕدراو و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی که سه‌لمێنراوه که‌سانێک توشبوون تووشده‌بنه‌وه یان تووش ده‌بن که پێشتر تووشبوون، هه‌یه ڤاکسینیشی له‌خۆیداوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڤاکسینیان له‌خۆیانداوه ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ریاندا ئه‌گه‌ر شیکاری بکه‌ن به‌رگری له‌شیان دابه‌زیووه چونکه سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره زانستیه‌کانی جیهان یاخود WHO ئه‌و ڤاکسینانه‌ی هه‌ڵبژاردووه که هاوڵاتیان به‌کاریان ده‌هێنا مانه‌وه‌ی وه‌کو به‌رگری له‌شی مرۆڤه‌کان بووه چه‌ند مانگێک بووه ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگیش حساب بکرێت ئه‌و دۆزانه دوو دۆز بێت یان سێ دۆزبێت ماوه‌یه‌کی زۆری به‌سه‌ردا چووه یاخود هه‌ر به‌کاریان نه‌هێناوه بۆیه ئێمه به‌ڕاستی به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین و جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه و سه‌رله‌نوێ ڕێکاره‌کانمان کردۆته‌وه پێویسته هاوڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا به‌ره‌و لێدانی ڤاکسین بڕۆنه‌وه چونکه تاکه ڕێگره له دروستکردنی له‌مپه‌رێک بۆ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه و به‌رگری له‌شی مرۆڤه‌کان زیاد ده‌کات. "
"جارێ چاودێری بارودۆخه‌که ده‌که‌ین "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا به‌نیازی ڕێکاری نوێن به‌تایبه‌تی له‌نزیک جه‌ژنی قورباندا؟
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (د. ڕەهێڵ فەرەیدون) وتی" جارێ چاودێری بارودۆخه‌که ده‌که‌ین ئه‌و ڕێکارانه‌ی پێشووتریش که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێشنیار کراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆناوه کاری پێکراوه و بانگه‌وازی بۆ کراوه و جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه هه‌مان ڕێکاره‌کانه که له خودپارێزی و تاکپارێزییه‌وه ده‌ست پێده‌کات هه‌تا وه‌رگرتنی ڤاکسین له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکارانه‌ی که هه‌یه، به‌ڵام وه‌کو باسمکرد ئه‌و خاڵه ئیجابیه‌ی که هه‌تا ئێستا هه‌یه ئه‌و په‌تایه به په‌تایه‌کی ساده ده‌رکه‌وتووه کاریگه‌ری که‌می له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه هه‌یه که مه‌ترسیه‌کی زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌تی له شه‌پۆلی یه‌که‌م و دووه‌مدا پێویستی ده‌کرد به چاودێری ورد و وه‌رگرتنی ئۆکسجین له بێهۆشیدا به‌راورد به‌و ڕێژه زۆره‌ی که ڕۆژانه تۆمار ده‌کرێت له تووشبوون که‌مترین ڕێژه‌ی هاوڵاتیان داخڵی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیسترێن حاڵه‌تی مه‌ترسیدارمان هه‌بێت. "
" دواین زانیاری دەربارەی کۆلێرا و پەتای خوێن بەربوون "
سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی پەتای کۆلێرا و پەتای خوێن بەربوون، د. ڕەهێڵ فەرەیدون وتی" حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ریهه‌ڵدا دواتر له هه‌ولێر حاڵه‌ت تۆمار کرا، دواتریش کۆلێرا له‌سلێمانی به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌رکه‌وت و دواتر له‌هه‌موو شاره‌کان ڕۆژانه زیاتر له چه‌ند سه‌د هاوڵاتیه‌ک به‌تایبه‌تی شاره گه‌وره‌کان و شاری سلێمانی ئێمه له‌ماوه‌ی پێشوو ڕامانگه‌یاند خۆشبه‌ختانه ئه‌و سکچوونه تونده هه‌مووی کۆلێرا نه‌بوو ئه‌ویش که‌میکردووه په‌تای خوێنبه‌ربوونیش زۆر به‌ده‌گمه‌نه له‌ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان جگه له‌هه‌ولێر تۆمار نه‌کراوه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش خۆپارێزی باشی بۆکرا به‌پشتیوانی WHOله‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا که ڕێنمایی پێویست و ڕێکاری پێویست ئه‌نجامدرا له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی که په‌یوه‌ندی به په‌تای خوێنبهربوونهکهوه هه‌بوو دواتر جه‌ختکردنه‌وه له‌تیمه‌کان و سه‌ردانیکردن و پشکنین بۆ نموونه له ڕۆژانی جه‌ژنیشدا که هاوڵاتیان قوربانی ده‌که‌ن ئێستا ڕێگه‌ناده‌ن جگه له قهسبخانهکاندا هه‌روه‌ها خۆشبه‌ختانه سه‌رچاوه‌کانی ئاو له سلێمانی هیچ گرفتێکی نه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌کانی ئاوه‌وه که نزیکه 20% هاوڵاتیانی شار سه‌رچاوه‌ی ئاوی نافه‌رمیان هه‌بووه ئه‌وانه‌ش به‌شی زۆری داخران بۆیه خۆشبه‌ختانه په‌تای کۆلێرا زۆر که‌مبۆته‌وه ناڵێم نه‌ماوه چونکه ئه‌وه داتای وردی ده‌وێت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت سکچوونهکهش که‌مه په‌تای خوێنبه‌ربوونیش هه‌ر زوو توانرا به‌ری لێبگیرێت زۆر به‌که‌می تۆمار ده‌کرێت لێره و له‌وێ . "