فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند 35 منداڵ و 16 ژن لە کەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕێنراونەتەوە بۆ فەڕەنسا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە، ئەو منداڵانە ڕادەستی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریکردنی منداڵان کراون و چاودێری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دایکانە ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی دادوەری دەبنەوە.
گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ و هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات داوایان لە وڵاتان کردووە ئەو هاوڵاتییانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان کە چوونەتە ناو ئەو خاکانەی کە دەوڵەتی ئیسلامی داعش کاتی خۆی داگیرکردبوون بۆئەوەی بەشداری شەڕی گروپە چەکدارەکە بکەن یانیش لە کاتی شەڕەکەدا لەوێ لە دایکبوون.