ئاراس غەریب بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی سلێمانی دەڵێت" هیچ گرفتێک لە موچەی خانەنشینانی سلێمانیدا نیە، تەنها دوو کاتژمێر ئەم مانگە موچەکەیان دواکەوت، دەشڵێت" ئینشائه‌ڵا پێش جه‌ژن هه‌موو مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شكرێت، دەربارەی ئەوەی موچەی خانەنشینان بۆ ناکرێت بە کارت لە ڕێگای بانکەوە، بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت" ئێمه له‌پێش به‌غداده‌وه كردوومانه به كارت، به‌ڵام فه‌شه‌لی هێنا، چونكه بانكی وه‌ركا مایه‌پووچ بوو، دەشڵێت" به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئێمه لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانه ده‌ینێرین بۆ بانكه‌كان به ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم (ته‌مویل) ی بانكه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه، پاره لای ئێمه نییه من ته‌نها لیستی مووچه‌م له‌لایه. "
" هیچ گرفتێکی موچەی خانەنشینان نیە، تەنها دوو کاتژمێر موچە دواکەوت"
دەربارەی گرفتی موچەی خانەنشینان لە سلێمانی، ئاراس غەریب بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هیچ گرفتێكی مووچه‌ی خانه‌نشینان نییه و مووچه دێت و ئێستا دابه‌شده‌كرێت. "
دەربارەی ئەوەی ئایا مانگانه بۆ ئه‌م گرفته دروست ده‌بێت؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی سلێمانی وتی" ئه‌م گرفته ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بووه، ئه‌ی بۆچی مانگی پێشوو مووچه به‌ته‌واوه‌تی دابه‌شكراو كه‌س قسه‌ی نه‌كرد! هیچ گرفتێك نییه و ته‌نها دوو كاتژمێر دواكه‌وتبوو. "
" به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان "
لە پاش گیانلەدەستدانی چەند خانەنشینێک لە سەرەی موچە لە شاری سلێمانی لە مانگەکانی ڕابردوو، وا بڕیاربوو كه مووچه‌ی خانه‌نشینان بكرێت به كارت، پێشتر حازم ئیسماعیل گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو”ئێستا خەریکین وەک بەغداد کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروست بکەین، هەوڵمانداوە هه‌ر خانهنشینانێك كارتی خۆی هه‌بێت و بتوانێت سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكات هه‌ندێك ئامێر و ئالیه‌ت داده‌نرێت كه ئه‌و قه‌ڵه‌باڵغیه دروست نه‌بێت و خانه‌نشینان بتوانن به كارت مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، هەروەها حازم گۆران ئەوەشی وتبوو”ئومێده‌وارین ئه‌مساڵ 2022 دابەشکردنی موچە بە ئەلیکترۆنی بەسەر خانەنشیناندا جێبه‌جێ بكرێت كه حكومه‌ت له‌و ههوڵەدایهدا، ئومێده‌وارم ئه‌مساڵ كۆتایی ساڵی ناخۆشی خانه‌نشینان بێت، بۆ ئەوەش ڕۆژانه لهكاركردنداین، ئێمه زۆر زۆر نیگه‌رانین له‌و بارودۆخه. ”
بەڵام بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت" ئێمه له‌پێش به‌غداده‌وه كردوومانه به كارت، به‌ڵام فه‌شه‌لی هێنا، چونكه بانكی وه‌ركا مایه‌پووچ بوو. "
ئاراس غەریب دەشڵێت" به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئێمه لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانه ده‌ینێرین بۆ بانكه‌كان به ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم (ته‌مویل) ی بانكه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه، پاره لای ئێمه نییه من ته‌نها لیستی مووچه‌م له‌لایه. "
" شوێنی حه‌وانه‌وه و خێمه و كورسی و ئاوی سارد و هه‌موو شتێك بۆ خانەنشینان دانراوه. "
دەربارەی ئەوەی بۆچی له‌سلێمانی ئه‌م گرفته دروست ده‌بێت؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت" ئه‌وه نازانم منیش فه‌رمانبه‌رێكم، به‌ڵام ئه‌م مانگه ئه‌و گرفته ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بوو و ته‌نها دوو كاتژمێر پاره‌كه دواكه‌وتووه و ته‌واو، گرفتی شوێنی حه‌وانه‌وه و خێمه و كورسی و ئاوی سارد و هه‌موو شتێك بۆ خانەنشینان دانراوه. "
ئه‌ی ئه‌و قه‌ڕه‌باڵغیه چییه دروست ده‌بێت كه له‌میدیا كوردییه‌كان و تۆڕەکۆمەڵایەتییە کوردییەکانەوە، ده‌بینرێت؟
لە وەڵامدا ئاراس غەریب دەڵێت" خانه‌نشینان ژماره‌یان زۆره و هه‌مووی یه‌كه‌م ڕۆژ ده‌چێت، هەرچەندە له‌بانكه‌كاندا به ژماره‌ی ناسنامه‌كانیان كردوویانه به سه‌ره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆتا ژماره یه‌كه‌م كه‌س ده‌چێت و خۆیان ناگرن. "
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی ئەوەشی وت" ئینشائه‌ڵا پێش جه‌ژن هه‌موو مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شكرێت. "
هەروەها دەشڵێت، بەنیازن چارێکی تر موچەی خانەنشینان بکەنەوە بە کارتی ئەلیکترۆنی، لەو ڕوەوە ئاراس غەریب وتی" نیاز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌ده‌ست وه‌زاره‌ته شتێكی وا له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه ڕه‌نگه ئینشائه‌ڵا بیكه‌ن به سیسته‌می بانكی، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێزمدا زۆربه‌ی كرێكار و نه‌خوێنه‌وارن ئه‌م سیسته‌مه به‌باشی نازانن، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌زانن، به‌ڵام به‌ڵام ئه‌و چینه‌ی تر كه كرێكاره ئه‌وه گرفته بۆ ئه‌وان. "
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەشڵێت" من به‌چاوی خۆم بینیوومه كاتی خۆی ئێمه ئه‌و كارتهمان دروست ده‌كرد له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را خانه‌نشینه‌كه ده‌چوو وه‌ریبگرێت، كه‌سێكی تر ده‌هات و پێی ده‌وت بمده‌رێ كۆده‌كه‌ت بۆ وه‌ربگرم وه‌ریده‌گرت، دوایی پێی ده‌وت پاره‌یان بۆ دانهبهزاندوویت، به‌ڵام دواتر پاره‌كه‌ی ده‌برد و ده‌ڕۆیشت واته تووشی جۆره‌ها كێشه‌ی له‌وانه بووین. "
وتیشی" ئێمه ئاسایشمان ئاگادار كردبوویه‌وه ئه‌وان چاودێری ئه‌و ئامێری كارته‌كانیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن خه‌ڵك فێڵ له خانه‌نشینان بكات. "
" ئه‌وه به‌ده‌ست من نییه هه‌تا به‌ڵێن بده‌م، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و گرفته دوباره نابێته‌وه"
لە کۆتایی قسەکانیدا، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا به‌ڵێن ده‌ده‌ن مانگێكی تر ئه‌م گرفتانه دوباره نه‌بێته‌وه؟
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی وتی" ئه‌وه به‌ده‌ست من نییه هه‌تا به‌ڵێن بده‌م، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و گرفته دوباره نابێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌كه به‌رده‌سته، به‌ڵام قهڕهباڵغیهكهی كه دروست ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌یه به‌ره‌جه‌ژنانه و خه‌ڵك په‌له‌ی پارهكهیهتی و هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه یه‌كه‌م ڕۆژ و دووه‌م ڕۆژ ده‌چێت بۆ مووچه وه‌رگرتن ناچن به‌سه‌ره‌ی ئه‌وه‌ی بۆیان داناون ئیتر قه‌ڕه‌باڵغی دروست ده‌بێت. "
" هەولێر بانکیان زۆرە، ژمارەی بانکی سلێمانی کەمترە"
به‌ڵام له هه‌ولێریش هه‌مان شته و به‌ره جه‌ژنانه؟
وەڵامەکەی ئاراس غەریب بەمجۆرەبوو" هه‌ولێر بانكیان زۆرتره، ژماره‌ی بانكی ئێمه (سلێمانی) كه‌متره به به‌راورد به‌ژماره‌ی بانكی هه‌ولێر بۆزانیاری ئێمه زیاتر له 50 هه‌زار خانه‌نشینانی مه‌ده‌نیمان لایه بێجگه له خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینانی ئه‌یلول و كه‌مئه‌ندام و ئه‌مانه خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی 50 هه‌زاره. "