سەرۆکی ئەمەریکا بە قوڵی هاوخەمی خۆی بۆ لە دەستدانی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن دەربڕی و بە هاوڕێیەکی خۆی ناودێری کرد.
جۆو بایدن ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە لە بارەی کوژرانی شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن نوسیوویەتی بە بیستی هەواڵە شؤک بووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئابێ پاڵەوانێکی دۆستایەتی نێوان هەردوو خەڵکی ئەمەریکا و ژاپۆن بووە. هەروەها نوسیوویەتی لەم ساتەی ماتەمینیەدا ئەمەریکا لە پاڵ ژاپۆندا دەبێت.
پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند کۆشکی سپی "شۆک و دڵتەنگ" بووە بە بیستنی هەواڵی کوژرانی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن."
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، وتەبێژەکە گوتی "ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ڕاپۆرتەکان دەکەین و بیرمان لای بنەماڵەکەی و خەڵکی ژاپۆنە."
ئابێ، تەمەن ٦٧ ساڵ، ڕۆژی هەینی لە میانی وتارێکیدا لە شاری نارا لە ژاپۆن، تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
ئابێ هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆکەکانی ئەمەریکا باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ بوو. پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترەمپ بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵی سەرۆکی کۆمارییەکان بۆ گەرمکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور.
مایک پێنس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بیستنی هەواڵی تەقەکردنەکە، ئەو و کارێن پێنسی خێزانی "زۆر بێتاقەت" بوون.
پێنس لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئێمە بەشداری ملیۆنان کەس دەکەین و دوعا بۆ ئەم پیاوە باشە و خێزانەکەی دەکەین. خودا ڕەحم بە شینزۆ ئابێ بکات".
ئابێ لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ لەگەڵ ئۆباما سەرۆکی ئەوکات سەردانی هێرۆشیمایان کرد، کە یەکەم سەرۆکی دانیشتووی ئەمەریکا بوو کە سەردانی ئەو شارەی کرد کە یەکەم بۆمبی ئەتۆمی تێدا فڕێدرا لە ساڵی 1945، لە کۆتایی ئەو ساڵەدا ئابێ بوو بە یەکەم سەرۆک وەزیران لە ژاپۆنەوە سەردانی پێرڵ هاربەر بکات. پێرڵ هاربەر ئەو شوێنەی ئەمەریکایە کە ژاپۆنییەکان لە شەڕی دووەمی جیهانیدا هێرشیان کردە سەر.