لایه‌نه شیعه ڕكابه‌ره‌كانی سه‌در كه له ژێر چه‌تری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دا كۆبوونه‌ته‌وه، هاوڕانین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت به ته‌واوه‌تی پشتگوێی بخه‌ن و به‌شه‌كه‌ی تریان پێیانوایه ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، له كاتێكدا سه‌در، هه‌ینی داهاتووی ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ و یه‌كه‌م جوڵه‌ی سیاسی له دوای كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاوه‌كانی خێراتر ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزه شیعه‌كان، هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق چڕتر كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت پێش جوڵه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در، حكومه‌ت پێكبهێنن، تا ڕه‌وتی سه‌در له‌مپه‌ری زیاتریان بۆ دروست نه‌كات.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌در دوای كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و جوڵاندنی شه‌قامه، كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، جوڵه سیاسیه‌كانی به ئه‌نجامدانی نوێژێكی به كۆمه‌ڵ ده‌ست پێبكات.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای گوت"لایه‌نه شیعه‌كان په‌له‌یانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، تا سه‌در فریای گرفت دروستكردن نه‌كه‌وێت بۆیان."
به‌ڵام سالار مه‌حمود ڕاوێژكاری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوو بۆچوون له‌سه‌ر سه‌در دروستبووه، ده‌ڵێت"بۆچوونێكیان ئه‌وه‌یه سه‌در به ته‌واوه‌تی په‌راوێزبخه‌ن و هیچ گوتارێكی سیاسی به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، چونكه سه‌در ده‌یه‌وێت وا پیشانی بدات، دوای ئه‌و پرۆسه‌ی سیاسی توشی پاشاگه‌ردانی ده‌بێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت درز له نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بكات، بۆچوونه‌كه‌ی تریش ئه‌وه‌یه موراعاتی سه‌در بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌قۆزێته‌وه، تا لایه‌نه شیعه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغێك حكومه‌ت دابمه‌زرێنن و ده‌ست به چاكسازی ده‌كه‌ن."
نوێژی به كۆمه‌ڵ یه‌كه‌م جوڵه‌ی سه‌در
هه‌نگاوه‌كانی سه‌در بۆ جوڵاندنی شه‌قام و ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌شێك له چاودێران پێیانوایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در بۆ پیشاندانی هێز و پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌یه‌تی، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه سه‌در ده‌یه‌وێت گرفت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بكات، خواسته‌كه‌ی خۆی بچه‌سپێنێت كه به‌رگرتنه له پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
بۆ هه‌ینی داهاتوو، سه‌در ته‌نها چاوی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی نیه بیانهێنێته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵكو چاوی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی عێراقیشه، ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانیش بقۆزێته‌وه و له‌دژی لایه‌نه شیعه ڕكابه‌ره‌كانی به‌كاریان بهێنێت.
سالار مه‌حمود ڕٍاوێژكاری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێت"نمایشی هه‌ینی داهاتووی سه‌در ته‌واو هێمنانه ده‌بێت، ده‌یه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری خۆی پیشان بدات، تا خواسته‌كانی به هه‌ند وه‌ربگیرێت، گه‌ر وه‌رنه‌گیرێت وه‌كو پێشوو خه‌ڵك ده‌باته سه‌ر دامه‌زراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو موفاجه‌ئه‌یه‌ك له سه‌در چاوه‌ڕوانكراوه."
جه‌ختیشیكرده‌وه"هه‌نگاوه‌كانی سه‌در چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هێزتر ده‌كات، كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی كوشنده‌بوو، ده‌یتوانی له نێو په‌رله‌مانه‌وه گێچه‌ڵی گه‌وره بۆ حكومه‌ت دروست بكات."
سه‌در و هه‌نگاوه "كوشنده‌كه‌ی"
په‌یمانگای كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ لێكۆڵینه‌وه، كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی سیاسی ناوده‌بات، له كاتێكدا زۆربه‌ی چاودێران پێیانوایه سه‌در ته‌ماشاكه‌ر نابێت و چی پێبكرێت بۆ تێكدانی یارییه‌كه له نه‌یاره‌كانی ئه‌نجامی ده‌دات.
سالار مه‌حمود ده‌ڵێت"پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به بوونی سه‌دریش توشی ئیفلیجی بووبوو، چونكه مۆدێلێكی شكستخواردووه، مۆدێلی سیاسی عێراق پشت به ده‌ست چه‌ماندنه‌وه ده‌به‌ستێت، ده‌ستی سه‌در به پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێك بێت چه‌مێنرایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت پشك پشكێنه‌ی سیاسی تێپه‌ڕێنێت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنێت."
هه‌رچه‌نده سه‌در به ته‌واوه‌تی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا سێبه‌ری به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌وه ماوه و ناوبه‌ناو ڕاگه‌یه‌نراو بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت گوتاره سیاسییه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.