ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند لە کاتێکدا قەیرانێکی سیاسی لەئارادایە بەهۆی رەتکردنەوەی بەشداریکردنی بزووتنەوەی پێنج ئەستێرەوە بۆ دەنگدان بە بەخشینی متمانە بە حکومەت، دەستلەکار دەکێشێتەوە.
دراگی بە کابینەکەی وتووە "دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە ئەم ئێوارەیە دەستلەکارکێشانەوەم ڕادەستی سەرۆک کۆمار دەکەم".
وتیشی ئەو مەرجانەی پێویستن بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ حکومەتە هاوپەیمانیەکە "چیتر بوونیان نەماوە" و "پەیماننامەی متمانە کە حکومەت لەسەری بونیادنراوە تەواوبووە".
سەرچاوە: فرانس پرێس