هەفتەی ڕابردوو لە میانەی لوتکەی جەددە لە سعودییە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە لوتکەی جەددە لە بەرژەوەندی عێراقە چونکە ڕێککەوتنی بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداوەوە واژۆ دەکرێت، سەرۆک بایدنیش لەوکاتەدا کە لە سعودییە بوو ڕێککەوتنەکەی بە گرنگ ناوبرد و ڕایگەیاند" هەنگاوێکە بۆ ئاوێتە بوونی عێراق بە ناوچەکە، پشت بەستنی عێراق لەو ڕووەوە بە ئێران کەمدەبێتەوە. "
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کاریگەری بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداو لەسەر کارەبای هەرێم باس دەکات، وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە ئایا کارەبای هەرێمیش لەو سیستمەدا دەبەسترێتەوە؟
" دووره له سیسته‌می ئێمه و سیسته‌می ئه‌وان جیاوازە "
له دوای سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاتانی سعودیه و ئیسڕائیل ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به عێراقه‌وه بڕیاردرا که تۆڕی کاره‌بای عێراقی ببه‌سترێته‌وه به سعودیه و به وڵاتی که‌نداو و کوه‌یته‌وه، ئایا هه‌رێمی کوردستان لێره‌دا چ قازانجێک ده‌کات؟
لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی عێراق یان حکومه‌تی ناوه‌ندی به که‌نداو و سعودیه‌وه له ڕووی کاره‌باوه ئه‌وان خۆیان پێویستی کاره‌بایان چه‌ند بێت قازانج له‌وه ده‌که‌ن که پێویستی کاره‌بای خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان دووره له سیسته‌می ئێمه و سیسته‌می ئه‌وان جیاوازە سه‌باره‌ت به ئێمه بڕوام وانییه هیچ گۆڕانکاریه‌کی هه‌بێت بۆ ئێمه یان هیچ سوودێکی هه‌بێت بۆ ئێمه. "
" سه‌باره‌ت به کاتژمێره‌کانی پێدانی کاره‌با ئێمه هیچ سوودمه‌ند نابین له‌و بابه‌ته‌دا "
ئایا حکومه‌تی عێراقی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا نه‌کردووه له‌سه‌ر بابه‌تی کاره‌با و ئه‌م سیسته‌می به‌ستنه‌وه‌یه‌ی کارەبای بە وڵاتانی کەنداوەوە؟
لە وەڵامدا کامیل قەزاز وتی" له سه‌ر سیسته‌می به‌ستنه‌وه ئێمه خۆمان حه‌زده‌که‌ین و هه‌وڵمان هه‌یه، چونکه سیسته‌می کاره‌با هه‌تا فراوان بێت
Stability جێگیریی زیاتره و سوودی ته‌کنیکی زۆرتره ئێمه خۆمان حه‌زده‌که‌ین، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆی جددی نه‌بووه ئومێدم هه‌یه له‌داهاتوودا ئینشائه‌ڵا ببێت. "
ئه‌گه‌ر تۆڕی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ عێراقدا ببه‌سترێته‌وه به‌سعودیه و به وڵاتانی که‌نداو ئایا هه‌رێمی کوردستان چ قازانجێک ده‌کات له‌ڕووی پێدان و زیادکردنی کاتژمێره‌کانی کاره‌بای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان؟
وەڵامەکەی کامیل قەزاز بەم جۆرە بوو" من له ڕووه تهکنیکیهکهوه باسده‌که‌م، سه‌باره‌ت به کاتژمێره‌کانی پێدانی کاره‌با ئێمه هیچ سوودمه‌ند نابین له‌و بابه‌ته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م سیسته‌می کاره‌بای به‌غداد مێگاواتی زۆر له ئێمه زیاتره که نزیکه‌ی 35 هه‌زار مێگاواتی ده‌وێت
Demand -خواستی ئه‌وان زۆر له‌ئێمه زیاتره، چونکه ئه‌وان 16-17 پارێزگان ئێمه 4 پارێزگاین ئه‌وان( Leakage) به‌فیڕۆدانیان له ئێمه زیاتره، ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند هێڵێکیش هه‌بێت هێڵێک له سعودیه‌وه بێت یان هێڵێک له که‌نداوه‌وه بێت چه‌ند مێگاوات بۆخۆی وه‌رده‌گرێت هه‌تا بیدات به عێراق با 500 مێگاوات له هێڵێک و 500 مێگاوات له هێڵێکی تر وه‌ربگرێت، به‌ڵام به پێی زانیاری من 14 هه‌زار مێگاوات Leakage یان هه‌یه ناتوانن ئه‌وان کاره‌بای که‌نداو وه‌ربگرن و بیده‌ن به ئێمه ئه‌مه ڕووه تهکنیکیهکهیهتی ئێمه ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین کاره‌بای خۆمان بۆخۆمان بێت، به‌ڵام وه‌کو باسمکرد ئه‌گه‌ر ببه‌سترێته‌وه به‌تۆڕی حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه ته‌نها له ڕووی ته‌کنیکی و Stability جێگیریی) یه‌وه سوودمه‌ند ده‌بین، ئێمه ده‌بێت سنوری خۆمان و کاره‌بای خۆمان و مێگاواتی خۆمان حساب بکه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌کیش ته‌جاوزی ئه‌وه نابێت بکرێت له پێدانی کاره‌با له‌نێوان هه‌ردووکماندا و به ده‌ره‌وه. "
" وێستگه‌ی خۆمان هه‌یه دێته به‌رهه‌م ئه‌وکاته به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بامان زیاد ده‌کات "
به‌ڵام ئایا هه‌وڵ و جێگره‌وه‌ی ئێوه چیه بۆ چاککردنی دۆخی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان؟
لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" ئێمه پلانی خۆمان هه‌یه، ئینشائه‌ڵا وێستگه‌ی خۆمان هه‌یه دێته‌به‌رهه‌م ئه‌وکاته به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بامان زیاد ده‌کات زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با په‌یوه‌سته به‌به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نییه‌وه ئه‌وکاته که به‌رهه‌ممان زیادیکرد به‌دڵنیاییه‌وه کاتژمێره‌کانی پێدانی کاره‌بامان زیاتر ده‌بێت و کاتژمێری بڕینی کاره‌بامان که‌متر ده‌بێت. "
" له‌م حاڵه‌ته هاوڵاتی سوودمه‌ند ده‌بێت و کاتژمێری بڕینی کاره‌بامان که‌م ده‌کات "
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر وتی " پلانمان هه‌یه ئێستا وێستگه‌ی (قه‌یوان)مان هه‌یه ئینشائه‌ڵا، له‌دوای مانگی 8 وه کارپێکردنی ئه‌زموونی ده‌که‌ن، ده‌که‌وێته‌کار هه‌تا مانگی 10، دوای ئه‌وه سیسته‌مه‌که‌یان ده‌که‌ن به 1000 مێگاواتی تر زیاد ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م قسانه ئه‌وه نییه له‌شه‌و و ڕۆژێکدا ئه‌م ئیشه ببێت و بێته به‌رهه‌م، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 6 مانگ هه‌تا ساڵێکی تر بتوانین 1000-1500 مێگاوات بخه‌ینه سه‌ر تۆڕ له‌م حاڵه‌ته هاوڵاتی سوودمه‌ند ده‌بێت و کاتژمێری بڕینی کاره‌بامان که‌م ده‌کات. "
16 -17 کاتژمێر ئێمه کاره‌با ده‌ده‌ین "
سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کامیل قەزاز وتی " به‌تێکڕا له‌نێوان 16-17 کاتژمێر ئێمه کاره‌با ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی کوردستان. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه (وەک هەرێمی کوردستان) ته‌نها پشت به‌خۆتان ده‌به‌ستن به‌ته‌نها وه‌کو هه‌رێمی کوردستان یان له‌وڵاتانی تر وه‌کو تورکیا و ئێران کاره‌با ده‌هێنن؟
لە وەڵامدا کامیل قەزاز( بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم) وتی " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه له‌تورکیا و نه له‌ئێران کاره‌بامان نه‌هێناوه ته‌واو پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین. "
" ....... ئه‌وکاته ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی 24 کاتژمێر کاره‌با بده‌ین "
لە دواین پرسیاری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دەربارەی پرسیاری ئەوەی که‌ی وایلێدێت له‌هه‌رێمی کوردستان پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با ببێت به 24 کاتژمێر و مۆلیده نه‌مێنێت؟
لەوەڵامدا بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان( کامیل قەزاز) وتی" ئێمه هیوامان وایه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته و ئامانجمان ئه‌و ئاسته‌یه، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌سته به به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی له‌هه‌رێمی کوردستاندا، چونکه ئێمه پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین که‌ی توانیمان غازی 24 کاتژمێری دابین بکه‌ین بۆ وێستگه‌کانمان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ژێرخانی 7 هه‌زار مێگاواتمان هه‌یه که خواستی هه‌رێم دابین ده‌کات هه‌رکاتێک توانیمان سووته‌مه‌نی بۆدابین بکه‌ین ئه‌وکاته ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی 24 کاتژمێر کاره‌با بده‌ین. "