Accessibility links

دژی سوکایەتیکردن بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی لە کەرکوک خۆپیشاندانە


دوای ئەوەی پێشمەرگەیەکی کاکەیی لە لایەن هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرا و بەشێک لە سەر و سمێڵی تاشرا، لە ئێستادا کاکەییەکانی کەرکوک چونەتە بەردەم پارێزگای بینای کەرکوک و گربوونەتەوە، داوای سزادانی مەفرەزە چەکدارەکەی حەشد دەکەن.

هۆکاری سوکایەتیکردن بە پێشمەرگە کاکەییەکە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەگەڵ کەسێکی شیعەی تورکماندا بۆتە کێشەی، دواتر ئەو کەسە لای حەشدی شەعبی سکاڵای لێ کردووە، دواتر مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی پێشمەرگە کاکەییەکەیان دەستگیرکردووە و بەشێک لە سەر و سمێلیان تاشیووە.

ڕەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی لە کەرکوک بە دەنگی ئەمەریکای گوت" ئەوەی بەرامبەر بەو پێشمەرگە کاکەییە کراوە سوکاییەتیە و پێچەوانەی عورف و یاسایە، بۆیە لە ئێستادا کاکەییەکان لە بەردەم بینای پارێزگادا کۆبوونەتەوە و داوای سزادانی مەفرەزە چەکدارەکەی حەشد دەکەن."

گوتیشی لایەنە پەیوەندییدارەکانی کەرکوک دەیانەوێت دۆخەکە هێور بکەنەوە، بەڵام کاکەییەکان سوورن لەسەر سزادانی یاسایی مەفرەزە چەکدارەکەی حەشد.

کەمێک لەمەوبەریش وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی سوکایەتیکردن بەو پێشمەرگە کاکەییەی کردووە و ڕایگەیاندووە" ئەو کارەی بەرامبەر بەو پێشمەرگەیە کراوە شیانی قبوڵکردن نیە.

XS
SM
MD
LG