هەفتەی ڕابردوو تۆپبارانی گوندی پەرەخی گەشتیاری لە قەزای زاخۆ کرا، بەوهۆیەوە چەندین گەشتیاری عەرەب بوونە قوربانی، هەرچەندە سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕەتیانکردەوە هێرشەکە ئەوان ئەنجامیان دابێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی عێراق و حکومەتی عێراقی جەخت دەکەنەوە، هێرشەکە تورکیا ئەنجامی داوە، لە یەکەم ڕۆژیشدا بەرپرسانی هەرێم و زاخۆ ڕایانگەیاند" لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە بۆ زانینی ئەنجامدەری بۆردومانەکە، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت " هەرچەندە تورکیا ڕەتیدەکاتەوە، بەڵام بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکان کە پێکهاتووە سەبارەت بە ئەنجامدەری تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ، وڵاتی توركیا بووه، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وەکانی سه‌ربازی و ئه‌منی چوار جار تۆپباران كراوه، به تۆپی 155 ملیمه ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه کە له مه‌ودایەکی دووره‌وه هاتووه ئاراسته‌ی مه‌وداكه‌شیان دیاری كردبوو كه له لایه‌ن توركیاوه بۆردومان كراوه، هه‌تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن ، ئاماژەکانیش لای ئێمە وەک ئیدارەی زاخۆ بەوجۆرەیە کە تورکیا هێرشەکەی ئەنجام دابێت ، دەشڵێت" تۆپەکان له دووری مه‌ودای 5-10 كیلۆمه‌تر هاتووه، کە دەکه‌وێته ناوچه شاخاوییەکان وەکو ده‌زانرێت له‌شكری توركیا سنوری هه‌رێمی كوردستانیان تێپه‌ڕاندووه له‌هه‌ندێک شوێن له‌ناوسنوری هه‌رێمی كوردستانیشن، لەو ناوچانەوە ئەو تۆپانە هەڵدراوە. "
" ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکان لە بۆردومانەکەی زاخۆ"
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەربارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنانەی دروستکران سەبارەت بە بۆردومانەکەی گوندی پەرەخ ی سەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند" ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ڕوویداوه، ڕووداوێكی دڵته‌زێن بوو 9 كه‌س بوونه قوربانی و نزیكه‌ی 30 كه‌س بریندار بوون ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كراوه، دوو لیژنه له‌عێراقه‌وه و له هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداربوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی سنور، وەک دەزانرێت ناتوانرێت ڕۆژی یەکه‌م چ لایه‌نێک ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه لێكۆڵینه‌وەکان زیاتر بۆ ئه‌وه چووه كه وڵاتی توركیا ئه‌و بۆردومانه‌ی كردووه، پێرێش لیژنه‌یەکی باڵای سه‌ربازی ئه‌منی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربوو سه‌ردانی هه‌موو ناوچەکه‌ی كردووه و سه‌ردانی ئه‌و شوێنەکراوه، به‌پێی ڕاپۆرتی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وێ ئاماده بوو زیاتر كرده‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه وڵاتی توركیا بووه، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وەکانی سه‌ربازی و ئه‌منی چوار جار بۆردومان كراوه به تۆپی 155 ملیمه ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه کە له مه‌ودایەکی دووره‌وه هاتووه ئاراسته‌ی مه‌وداكه‌شیان دیاری كردبوو كه له لایه‌ن توركیاوه تۆپباران كراوه، هه‌تائێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن. "
ئەو بەرپرسە ئیدارییەی زاخۆ ئەوەشی وت" ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆپبارانكراوه چۆن هاتووه بێگومان ئه‌وه كاروباری ده‌زگا ئه‌منی و سهربازییەکانه كه شاره‌زان له‌و بواره‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌و پارچه تۆپانه‌ی كه ماون بردوویانن بۆ پشكنین، ڕۆژی ڕابردووتر سه‌ردانیان كردووه كه له هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییەکانی عێراق زۆربه‌ی به‌شداربوون چه‌ند وه‌فدێک هاتبوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی سنور چووبوونه ناوچەکه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه زۆربه‌ی زۆری سنورەکه، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون له‌و بابه‌ته ئه‌وه لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه. "
" ئاماژەکانیش لای ئێمە وەک ئیدارەی زاخۆ بەو جۆرەیە کە تورکیا هێرشەکەی ئەنجام دابێت "
ئێوه وەکو خۆتان وەکو به‌رپرسانی ئیداره كه به‌رپرسی یەکهمن له‌و ناوچه‌یه ئێوه ده‌ڵێن چی دەربارەی ئەنجامدەری بۆردومانەکە؟
لە وەڵامدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتی" ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌ن كه وڵاتی توركیا ئه‌نجامیداوه، ئه‌مه نابێته 100% چونكه ئێمه‌ش وەکو ئیداره چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی دروستی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکه‌ین، لەبەرئەوەی ئه‌مه كاروباری ئه‌منیه، بەڵام ئاماژەکان هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌م بۆردومانه وڵاتی توركیا ئه‌نجامیداوه چه‌ندین لێدوانی فه‌رمیش له توركیاوه ده‌رچووه ئه‌وان ره‌تیانكردووه كه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدابێت. "
" تۆپەکان له دووری مه‌ودای 5-10 كیلۆمه‌تر هاتووه کە سوپای تورکیا لەو ناوچانەیە "
گۆهدار شێخۆ وتی " به‌پێی لێدوانی ئه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ڕاپۆرته سهربازییەکانیش، تۆپەکان له دووری مه‌ودای 5-10 كیلۆمه‌تر هاتووه، کە دەکه‌وێته ناوچه شاخاوییەکان وەکو ده‌زانرێت له‌شكری توركیا سنوری هه‌رێمی كوردستانیان تێپه‌ڕاندووه له‌هه‌ندێک شوێن له‌ناوسنوری هه‌رێمی كوردستانیشن. "
" پەکەکە شوێنی سەربازی لەو ناوچانە نیە"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پەکەکه له زاخۆ و له دهۆک بوونیان هه‌یه؟
گوهدار شێخۆ وتی" بوونی پەکەکه له‌هه‌موو خاڵه سنورییەکان له زاخۆوه هه‌تا ده‌چێته ئامیدی هه‌یه، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نییه كه به‌ئاشكرا بێت، بەڵکو بە دزه‌پێكردنه، واتە شوێنی سه‌ربازیان نییه ئه‌و شوێنه‌ی تۆپباران كرا ناوچه‌یەکی ئاوه‌دانه و گوندی لێیه ئه‌و گونده‌ی كه تۆپباران كراوه 30 ماڵی لێیه و خه‌ریكی ئاژه‌ڵدارین و باخ و ڕهزییان هه‌یه له‌و ناوچانه ڕۆژانه خه‌ڵک ده‌چێته ناوچەکه له‌گوند بۆ 4-5 كیلۆمه‌تر خوارتر كه دەکه‌وێته سه‌ر سنوری توركیا گوندێكی مه‌سیحیانی پێده‌ڵێن ده‌شته ته‌خێ، له‌وێش وەکو په‌ره‌خ شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه له‌و ڕۆژه خه‌ڵك له‌وێ بووه له‌سه‌ر گونده شوێنێكی به‌ناوبانگی گه‌شتیاری زاخۆ هه‌یه پێی ده‌وترێت سیلاڤا شه‌رانش، كه ڕۆژانه خه‌ڵک سه‌ردانی دەکات، سیلاڤا شه‌رانش یەکێكه له شوێنه گهشتیارییەکانی ناوچه‌ی زاخۆ خه‌ڵک ڕۆژانه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه دەکات كه ناوچه‌یەکی ئارام بووه"
" بوونی پەکەکه لهناوچەکه بووه هۆكاری ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه له‌و ڕۆژانه ڕوویدا... توركیا و پەکەکه له‌و ناوچانه وایانكردووه وەکو وتم 28 گوندی ئێمه چۆڵ بكرێت "
ئایا تورکیا داوایان له ئێوه كردووه كه چالاكی چەکداری پەکەکه له‌و ناوچانه سنوردار بكه‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا؟
لە وەڵامدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتی" بوونی پەکەکه لهناوچەکه بووه هۆكاری ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه له‌و ڕۆژانه ڕوویدا، 28 گوندی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئێستا چۆڵكراون به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شهڕوپێكدانی له‌نێوان پەکەکه و توركیا هه‌یه ئه‌مه چه‌ندین جاره هه‌رێمی كوردستان و ئێمه‌ش وەکو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داوامانكردووه كه شه‌ڕی خۆیان ببنه ناو وڵاتی توركیا ئه‌مه شوێنی ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئاشكرایه كه توركیا و پەکەکه له‌و ناوچانه وایانكردووه وەکو وتم 28 گوندی ئێمه چۆڵ بكرێت ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێمه ئاواره بێت بۆ زاخۆ. "
" بێگومان توركیا ده‌زانێت ئەو ناوچانە، ناوچەی گەشتیارین "
دەربارەی ئەوەی ئایا توركیا له‌ئێوه‌ی پرسیووه ئایا ئه‌م ناوچانه پەکەکهی لێیه یان پێشتر هۆشداریانداوه به ئێوه؟
لە وەڵامدا گۆهدار شێخۆ وتی" نه‌خێر هۆشداریان نه‌داوه، به‌ڵام پێشتریش هه‌ندێک ناوچه‌ن هه‌ن كه ئه‌گه‌ر به‌هه‌وایی باسبكرێن 5 كیلۆمه‌تر جارجار شه‌ڕه ته‌قه یان كاتوێشا بۆ چیاكان هه‌ڵدراوه واته جارجار تۆپبارانی ناوچه شاخاوییەکان دەکه‌ن، به‌ڵام زۆر دووربووه له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی تێدا ڕوویداوه. "
ئێوه پێتانوایه توركیا ده‌زانێت ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یەکی گه‌شتیاری و ئاوه‌دانیه؟
لە وەڵامدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتی" به‌ڵێ ناوچه‌یەکی ئاوه‌دانییه، به‌ڵێ بێگومان توركیا ده‌زانێت ئێستا وڵاتانی دنیا هه‌موو ده‌زانن چ پێشكه‌وتنێک هه‌یه له‌بواری تەکنهلۆجیادا ئه‌و ڕۆژه سه‌دان پاسی كۆسته‌ر له‌وێ بووه 500 كه‌س له‌و شوێنه بووه نزیكی هه‌مووی 200 مه‌تر نییه ئه‌و شوێنه‌ی كه ڕووداوەکه‌ی لێی ڕووداوه 500 مه‌تر خوارتر گوندەکه خۆیه‌تی ئه‌مه شتێكه ناشاردرێته‌وه كه ناوچەکه هاتووچۆی لێ هه‌یه. "
گۆهدار شێخۆ زیاتر وتی" بێگومان ناوچه‌یەکی هه‌م گه‌شتیاریه هه‌میش کشتوكاڵیه هه‌مووی گوند و ئاوه‌دانیه باخ و بیستان هه‌ن شوێنی ئاوی لێ هه‌یه و شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه، بێگومان توركیا ده‌زانێت له‌زاخۆ هه‌تا ده‌چێته ئامێدی هه‌زاران شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه ئه‌مه شتێكه ڕوونه ڕۆژانه به ته‌له‌فزیۆن و چاوپێكه‌وتن سه‌ردان دەکات واته شتێكی شاراوه نییه كه ئه‌و شوێنه‌ی بۆمباران كراوه شوێنێكه ڕۆژانه خه‌ڵک ده‌چێته ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ش هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان، كه شوێنی ترمان هه‌یه گه‌شتیار ده‌توانن بێن سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن ناوچه‌ی ئێمه ناوچه‌یەکی گه‌شتیارییه. "
" ئایا تۆپبارانەکە بۆ لێدان بووە لە کەرتی گەشتیاری هەرێم؟"
سەبارەت بە بۆچوونی هه‌ندێک خه‌ڵک کە پێیانوایه ئه‌م بۆردومانە لێدانه لەکهرتی گه‌شتوگوزاریی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه تۆ وەکو به‌رپرسێكی ئیداری ڕاتان چیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته؟
وەڵامەکەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەمجۆرە بوو" ئێمه هیچ لێدوانێكی فه‌رمیمان نیه ئه‌گه‌ر واش باسبكرێت، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یەک ناوه‌ستین و ههوڵەکانمان به‌رده‌وامن، به سوپاسه‌وه به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی له‌سنوری ئێمه داوه مه‌زنترین پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ. "
" ئێستاش خەڵکی گەشتیار دێن لە شارەکانی تری عێراقەوە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ "
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جەختیکردەوە" ئەگەرچی ئەو ناوچەیەی بۆردومان کرا بۆ ماوەیەکی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوەکان دادەخرێت، بەڵام شوێنە گەشتیارییەکانی تر کراونەتەوە."
لەو ڕووەوە گۆهدار شێخۆ وتی " له‌وانه‌یه بۆماوهیەکی دیاریكراو هه‌تا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازیانه و ئه‌و وه‌فدانه‌ی لێیه یان هه‌تا ئه‌نجامێک ده‌ربچێت، له‌وانه‌یه ئێمه نه‌هێڵین بۆماوهیەک خه‌ڵک بچێته ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و شوێنه نییه، به‌ڵكو سه‌دان شوێنی تری گه‌شتیارییمان هه‌یه له‌سنوری قه‌زای باتیفا. "
وتیشی " ئێستاش له قه‌زای باتیفا كه زۆر شوێنی گه‌شتیاریمان هه‌یه دوێنێش گه‌شتیار هاتوون ئه‌مڕۆش خه‌ڵكی گه‌شتیار هاتوون، گه‌شتیار له‌شارەکانی تری عێراقه‌وه هاتوون له‌سنوری قه‌زای باتیفا به ردهوام شانده گه‌شتیارییەکان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌وێ دەکه‌ن،
دوای ئه‌و ڕووداوه له‌و شوێنه كه شوێنێكی گه‌شتیاریه كه وه‌رزی گه‌شتیاری ده‌ست پێدەکات ڕۆژانه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌مووی دەکات. "
" من ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم "
ده‌وترێت به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه ڕێكخراوی سی پی تی بڵاویكردۆته‌وه، پێشتر توركیا دانیشتوانی گوندی په‌ره‌خ ی ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و شوێنه چۆڵ بكه‌ن، بۆیه له دوای ئه‌و قوربانیانه دوباره هه‌ر تۆپبارانی كردۆته‌وه، ئێستا ته‌نانه‌ت سیمكارتی مۆبایل بەکاردههێنرێت له‌و ناوچه‌یه ده‌نوسرێت به‌خێربێن بۆ توركیا له‌هه‌ندێک لهناوچەکانی زاخۆ ئه‌مه هه‌تا چه‌ند دروسته؟
بەڵام سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (گۆهدار شێخۆ) ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت" من ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم ،به‌هیچ شێوه‌یەک ئه‌و هه‌وڵه نه‌دراوه، وەکو وتم گوند ئاوه‌دانه پێشتر تۆپبارانی ناوچەکه كراوه، به‌ڵام زۆر دووربووه له‌سنوری گوند و له‌و شوێنه‌ی كه خه‌ڵكی لێی داده‌نیشێت كشتوكاڵی خۆی دەکات یان مه‌ڕوماڵاتی خۆی بهخێودەکات، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه گه‌شتیارییه په‌ره‌خ ، ده‌شته ته‌خێ كه گوندی مه‌سیحیانه ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆپباران كرا زۆربه‌ی گهشتیارەکان له‌و شوێنه‌بوون. "
جێی ئاماژەیە تۆپی 155 ملم، چەندان جۆری هەیە و سووکترین جۆریان کێشی لە چەند تۆنێک کەمتر نییە.