Accessibility links

دۆخی عێراق دوای هەڵکوتانە سەر بینای پەرلەمان


دوای یەکلابوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران، چاوی عێراقیەکان و لایەنە سیاسیەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و کابینەی نوێ بوو، بەوەی دەتوانێت بەستەڵەکی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان بتوێنێتەوە و پێکهێنانی حکومەت هیوایەکی نوێ بۆ عێراقیەکان بهێنێتە ئاراوە، بەڵام گرژی و چونە سەر بینای پەرلەمانی شەوی ڕابردووی لایەنگرانی سەدر پێدەچێت جارێکی تر خەونی هاووڵاتیانی عێراق لە گۆڕ بنێت.
چاودێرێکی سیاسیش سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی عێراق پێی وایە "هەڵکوتانە ناو بینای پەرلەمان مەسجێکی ڕوونە لەلایەن موقدەتا سەدرەوە کە ئەوان ڕێگە نادەن حکومەت پێکبهێنرێت".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق پێی وایە" پێدەچێت ڕێککەوتن لە نێوان سەدر و سەرۆک وەزیران کرابێت تا ڕێگە بدەن خۆپیشاندەران بەبێ هیچ ڕێگریەک بچنە ناو بینای پەرلەمان، پەیامەکەی سەدر ڕونە کە ڕێگە نادەن حکومەت پێکبهێنرێت "
"خوێنندنەوەکان لە بەغداد بە دوو ئاڕاستەیە، ئاڕاستەی یەکەمیان دەڵێن بۆ ئەوەی هیچ جۆرە گرژیەک دروست نەبێت ڕێگەیان داوە خۆپیشاندەران بچنە ناو بینای پەرلەمان مەسجەکەیان بگەیەنن و چونکە دەیانزانی پاشەکشە دەکەن مەسجەکەیان بەس ئەوە بووە بگەنە ناو بینای پەرلەمان، بەشێکی تریش گومانیان هەیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاشەکشێی بە هێزەکانی کردووە، ئەوەش جۆرێکە لە تەنسیق و هەماهەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر، هەرکام لە خوێندنەوەکان ڕاست بێت، مەسجەکەی موقتەدا سەدر گەشتۆتە ئیتاری تەنسیقی کە ئەو بە هیچ شێوەیەک ڕەزامەند نابێت هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بکرێت و حکومەت پێکبهێنرێت".
سەبارەت بەپرسیاری ئەوەی بەم نەفەسەی کە هەیە و گرژی و ئاڵۆزیەکان گەشتونەتە لوتکە، دەتوانرێت حکومەت پێک بهێنرێت، ئەو چاودێرە پێی وایە" دەبوو لە جیاتی پێکهێنانی حکومەت بیر لە ڕێککردنەوەی باڵانسی هێز بکرایە، بەم نەفەسەی ئێستا هەیە حکومەتیش پێکبهێنرێت تەمەنی درێژی ناگاتە ساڵێک"
"باشتر وابوو هەوڵی پێکهێنانی حکومەت نەدەن، بەڵکو هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەو باڵانسە بدەن، بەڵام دیارە ئیتاری تەنسیقی سوڕن لەسەر پێک هێنانی حکومەت، بەهەر حاڵ ئەم حکومەتەی ئێستا پێک دێت عومری درێژی لە ساڵیک تێناپەڕێت، بە پێی ڕێککەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەو لیژنەی پێکهاتووە بۆ پێکهێنانی حکومەت و دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم خاڵ کە تەسبیتی کردووە، دەبێت ساڵێک تێنەپەڕێت ئینتیخاباتی موبەکیرەو کۆمسیۆنی باڵا، دوبارە دامەزرێنێتەوەو وە یاسای ئینتیخابات هەموار بکاتەوە، کەواتە ئەم ماوەی ساڵەی کە لەبەر دەممانایە ساڵێکی پڕ کێشمەکێشم و ناسەقامگیر دە بێت".
بە بڕوای ئەحمەدی حاجی ڕەشید دۆخی عێراق تەحەموولی ڕوبەڕووبوونەوەی نیە، هەموان ترسیان لە ڕوبەڕووبوونەوەی شیعەکان هەیە، ئەگەر ئەوە ببێت شەڕ و کوشتاری خوێناوی لە عیراقدا ڕوو دەدات".
" دۆخەکە تەحەمولی ئەوەناکا ڕووبەڕوو ببنەوە لەگەڵ تەیاری سەدریدا، چونکە ئەوەی ئەوان لێی دەترسن شەڕی نێو خۆی شیعەیە، ئەگەر ڕوبەڕووی هێزەکانی سائیروون و موقتەدا سەدر ببنەوە بە دڵنیاییەوە، شەڕو کوشتار و کارەساتی خوێناوی دروستەبێت، بۆیە تا چەند بۆیان بکرێت خۆیان لە شەڕ دەپارێزن، چونکە ئێمە کە قیادەی ئیتاڕمان بینی ئەوان بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، ڕووبەڕووبونەوەی چەکداری ببێت لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا"
لە پرسیاری ئەگەری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و سەرکێشانیان بۆسەرهەڵدانی توندوتیژی لە عێراقدا ئەو چاودێرە دەڵێت:
" موقتەدا سەدر کۆتایی ناهێنێت بەم خۆپیشاندانە وە خۆپیشاندانی دیکەی بەدوادادێت، هەر بابەتێک کە ئەو بزانێت، کە شەقام جوڵاندن لە بەرژەوەندی سیاسی ئەوە شەقام دەجوڵێنێت، بۆیە بە بڕوای من دۆخی ئەمساڵ نا سەقامگیر دەبێت، دۆخێک دەبێت پەرلەمان ناتوانێت ڕۆڵ و کاریگەری خۆی ببینێت، حکومەتێک دروستەبێت حکومەتێکی لەرزۆک دەبێت، دەبێت لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکاندا بەردەوام چارەسەری پێ بێت، بۆیە نە دۆخی حکومەت ئاسایی دەبێت نە دۆخی پەرلەمان".
لەگەڵ تێپەڕبونی دە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی عێراقدا، هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و لێگەڕینن بۆ ئارامی، بەڵام بە کشانەوەی سەدر و هەڵوێستە لە ناکاوەکانی ئەو ڕاستیە دەرکەوت کە عێراق بە بێ یەکگرتوویی سیاسی نێوان لایەنەکان ناتوانێت بگاتە کەناری سەقامگیری، بۆیە بەم نەهجەی ئێستا هەیە ئەگەری شەڕو ئاڵۆزی بۆ عێراقیەکان بۆ هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:43 0:00




XS
SM
MD
LG