Accessibility links

د. بەشیر حەداد: ئەو خۆپیشاندانانەی بەغداد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نەرێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناردنی 200 ملیارەکەش


دکتۆر بەشیر حەداد
دکتۆر بەشیر حەداد

د. بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەڵێت" ئەم خۆپیشاندان و دۆخەی عێراق بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه‌، مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەش دەبێت، دەربارەی ئەوەی هەندێک پێییان وایە ئەو ناڕەزایی و خۆپیشاندانانە درەنگ یا زوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، د. بەشیر حەداد بەدوری دەزانێت و دەڵێت" به ‌بۆچوونی من شتێكی دووره‌ ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت، وه‌ هه‌ندێک داواكاری خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كار بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ وه‌كو به‌غدادی لێبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و ڕێژه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و ڕێژه‌ی ئاوه‌دانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد و شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک داواكاری زیاتری هه‌یه‌ خه‌ڵک، چاوه‌ڕوانی زیاتری له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ گله‌یشی له‌هه‌ندێک شت هه‌یه‌، به‌ڵام بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ئابوری و له‌ بواری خزمه‌تگوزاریی له‌ بواری ئاوه‌دانی له‌بواری ئازادی و بوونی ئه‌من و ئاسایش له‌چاو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زۆری جیاوازه‌ واته‌ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی تری عێراق هه‌بووایه‌ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌و شێوازه‌ ڕوویبدایه‌. "

"ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت به‌مشێوه‌یه‌ پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یەکی گشتی له‌عێراقدا به‌ره‌و تونێلێكی تاریک و نادیار ده‌ڕوات"

لە سەرەتای قسەکانیدا دەربارەی ئەو دۆخەی ئێستای عێراق. جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی" ئه‌وه‌ی ئێستا له ‌عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڕاستی بارودۆخێكی ناهه‌موواره‌ بارودۆخێكه‌ دیسان گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ بۆ كات و ساتی توندوتیژیەکان كاتی ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌نه ‌سیاسیەکان چی به‌باش بزانێت بۆخۆی ئه‌وه‌ دەکات به‌پشت به‌ستن به‌هێز و بازو خۆیه‌وه‌، به ‌پشتگوێ خستنی پڕه‌نسیپه‌ دیموكراسییەکان كه‌ به‌ڵین وابوو له‌دوای 2003 وه‌ عێراق له‌سه‌ر ئه‌م پرینسیپانه‌ بڕوات، وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیەکان هه‌رهه‌موویان به‌ڵێنیاندا و ده‌ستورێكیان ئاماده‌ كرد ده‌نگیان به‌و ده‌ستوره‌دا میلله‌تانی عێراق كه‌ هه‌موو لایەک پابه‌ندبن به‌ بنه‌ما دیموكراسیەکان و به ‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یەکی ئاشتیانه‌ هه‌روه‌ها ڕێز له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی بگیرێت له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بكرێت، هەروەها ڕێز له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنەکان بگیرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ باسمانكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت به‌مشێوه‌یه‌ پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یەکی گشتی له‌عێراقدا به‌ره‌و تونێلێكی تاریک و نادیار ده‌ڕوات كه‌ زیانمه‌ندی یەکه‌م تێیدا میلله‌تانی عێراقن به‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ چاوه‌ڕوان دەکرێت خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ئه‌مانه‌ چاوه‌ڕوان دەکرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ واده‌رنه‌چوو ."

" ئه‌مه‌ سه‌ره‌تا و ئاماژه‌یەکه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هه‌تا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م گرژیانه‌ی ئێستا سه‌ربكێشێت بۆ پێكدادانی چەکداری و شه‌ڕی گروپه‌ چەکداره‌ شیعەکان و شه‌ڕی نێوخۆی ماڵی شیعەکان ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌غداد خه‌ڵتانی خوێن بكرێت؟

د. بەشیر حەداد دەڵێت" زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایەکه‌ یان ئاماژه‌یەکه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ واته‌ ئێستا ئاراستەکه‌ به‌ره‌و توندوتیژی ده‌ڕوات، ڕۆژبه‌ڕۆژ توندوتیژییەکان زیاتر ده‌بن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌زوویی دانه‌نیشن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ لایه‌نه‌ سیاسیەکان به‌ تایبه‌تی لایه‌نه‌ ناكۆكەکان ئه‌گه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ نەکه‌نه‌ ئامڕازێک بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێک ئه‌گه‌ر هه‌رلایەک به‌ویستی خۆی توندوتیژییەکان زیادبكات، بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌رئاوا بڕوات به‌رەکه‌ی دیكه‌ش كه‌ به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌ ئه‌ویش دانبه‌خۆداگرتنی سنورداره‌ واته‌ ناتوانێت هه‌تا هه‌تایه‌ دانبه‌خۆیدا بگرێت و دان به‌جه‌ماوه‌رەکه‌یدا بگرێت وەکو بینیشمان كه‌ هه‌ندێک جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایانكردبوو كه‌ خۆپیشاندان بكرێت به‌رامبه‌ر به‌و خۆپیشاندانانه‌ی ڕه‌وتی سه‌در، به‌ڵام دیاره‌ له‌به‌یاننامه‌یەکدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان جارێ دواخستووه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ریەکكه‌وتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یەکی چەکداری له‌نێوان هه‌ردوولادا و ده‌بێته‌ مه‌سه‌له‌ی خوێن له‌نێوانیاندا. "

"بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه‌... مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەش دەبێت "

ئێستا ئه‌م ڕووداوانه‌ی له‌عێراقدا ڕووده‌دات چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكیانه‌ی لایه‌نه‌ شیعیه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چیه‌؟
لە وەڵامدا د. بەشیر حەداد وتی "بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و سلبی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌تا ئێستاش زۆرشتمان پابه‌نده‌ و به‌ستراوه‌ به‌ عێراقه‌وه‌ هه‌روه‌كو مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ و مه‌سه‌له‌ی شتی دیكه‌ بۆیه‌ هه‌ر گرژیه‌ک یان هه‌ر گۆڕانكاریه‌ک له‌ عێراقدا ڕووبدات ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌م كاریگه‌ریه‌ له‌لایه‌كی ئابوریه‌وه‌ ئێستا ئه‌م فه‌وزا سیاسیه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ به‌غداد به‌رای ئێمه‌ ئه‌و 200 ملیاره‌ی كه‌ ناوبه‌ناو و نیمچه‌ ده‌هات بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌رده‌بێت كه‌ نه‌یه‌ت له‌ پاشان چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت میلیشیا چه‌كداره‌كان هه‌رێمی كوردستان یان كورد به‌ به‌شێک له‌ململانێیه‌كان بزانن و به‌هۆكارێک بزانن له‌ هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌نێوماڵی شیعه‌دا بۆئه‌وه‌ی بیر له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ وه‌كو بینیمان له‌ چه‌ند جاری ڕابردوودا به‌ناردنی درۆن و به‌ناردنی ڕۆكێت و یان به‌پیاده‌كردنی توندوتیژی چه‌كداری و سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ڕاستی كاریگه‌رییە، جگه‌ له‌وه‌ش بازاڕی هه‌رێمی كوردستان سیستیه‌كی پێوه‌دیار ده‌بێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی سیستی پێوه‌دیار ده‌بێت بژێوی خه‌ڵک، هه‌ندێک زه‌حمه‌ت ده‌بێت خه‌ڵک دوودڵ ده‌بێت له‌وه‌ی ئایا له‌ عێراقدا چی ده‌بێت و ئێمه‌ ئه‌نجاممان چی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک كه‌ له‌عێرقدا ڕووبدات له‌به‌رئه‌وه‌ تابتوانن كه‌مترین زیان به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت. "

" ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانی تری عێراق هه‌بووایه‌ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌و شێوازه‌ ڕوویبدایه‌ "

دەربارەی ئەوەی ئایا له‌ ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ هه‌ندێک باسده‌كه‌ن ئه‌و هۆشداریه‌ش ده‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ جه‌ماوه‌ر ئاوا توڕه‌نه‌بن و هه‌لكوتنه‌سه‌ر په‌رله‌مان ئایا به‌ڕای به‌ڕێزتان ئه‌مه‌ ڕووده‌دات له‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی له‌ عێراقدا ڕوویداوه‌؟

لە وەڵامدا جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(د. بەشیر حەداد) وتی" باوه‌ڕناكه‌م به‌بۆچوونی من شتێكی دووره‌ ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت، وه‌ هه‌ندێک داواكاری خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كه‌ كاربگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ وه‌كو به‌غدادی لێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و ڕێژه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و ڕێژه‌ی ئاوه‌دانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد و شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق واته‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک داواكاری زیاتری هه‌یه‌ خه‌ڵک، چاوه‌ڕوانی زیاتری له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ گله‌یشی له‌هه‌ندێک شت هه‌یه‌، به‌ڵام بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ئابوری و له‌ بواری خزمه‌تگوزاریی له‌بواری ئاوه‌دانی له‌ بواری ئازادی و بوونی ئه‌من و ئاسایش له‌چاو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زۆری جیاوازه‌ واته‌ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی تری عێراق هه‌بووایه‌ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌و شێوازه‌ ڕوویبدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک سه‌رقاڵی ژیانی خۆی ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا خه‌ڵكی بێزار كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵک هه‌ست به‌ژیان ناكات هه‌ست به‌تام ناكات كاری نییه‌ و ئاوی نییه‌ كاره‌بای نییه‌ بژێوی ژیانی نییه‌ و شه‌قامێكی جوانی نییه‌ بینایه‌كی جوانی نییه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشی نییه‌ داوده‌رمانی نییه‌ كه‌ تێیدا چاره‌سه‌ربكرێت ، قوتابخانه‌ نییه‌ مناڵه‌كانی تێیدا بخوێنێت واته‌ ژیان ئه‌مانه‌یه‌ ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت ململانێی سیاسیه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ ئاوا ناڕژێته‌سه‌ر شه‌قام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێک خه‌ڵک خه‌ریكی ژیانی خۆی و كاروكاسپی خۆی بووایه‌. "

"باوه‌ڕناكه‌م كورد بچێته‌ ژێرباری ئه‌و موجازه‌فه‌یه‌-مه‌ترسیه‌ كه‌ داوا بكات دانیشتی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت"

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ئه‌وه‌ی كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ببرێته‌ شاری سلێمانی، هەروەها نێچره‌ڤان بارزانی ڕایگه‌یاند" داوای له‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌ عێراقیه‌كان ده‌كات گفتوگۆكانیان بهێننه‌ پایته‌ختی دووه‌میان كه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه"‌ پێتوایه‌ گواستنه‌وه‌ی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌كانه‌ سیاسیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌در و لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان ڕێگه‌ به‌مه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر له‌ به‌غداد نه‌كرا له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت ئه‌مه‌ چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟

وەڵامەکەی د. بەشیر حەداد بەم جۆرە بوو"جیاوازیه‌ک هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌عوه‌ت بكرێن و داوایان لێبكرێت بێن لێره‌ گفتوگۆ بكه‌ن، هەروەها له ‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بێته‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بڕیار بێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بێته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی یان له ‌شوێنێكی دیكه‌ باوه‌ڕده‌كه‌م ئه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری ناكات. "

واتە كاریگه‌ی ده‌بێت له‌وه‌ی زووتر تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان؟

لە وەڵامدا د. بەشیر حەداد وتی"بێگومان وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ داواده‌كات دانیشتنی په‌رله‌مان بێته‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار ئه‌نجام بدات و حكومه‌ته‌كه‌ پێكبهێنێت به‌ڵام ئایا به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ ڕه‌وتی سه‌دره‌ قبوڵی ئه‌وه‌ ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ئه‌وه‌ ناكات، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ خاڵێكی زۆر نه‌گه‌تیڤ و نه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تێدا ده‌كرێت بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی چاره‌سه‌ر نییه‌ باوه‌ڕناكه‌م كورد بچێته‌ ژێرباری ئه‌و موجازه‌فه‌یه‌-مه‌ترسیه‌ كه‌ داوا بكات دانیشتی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ مانای وایه‌ كه‌ كورد به‌ هه‌موویان خۆیان خسته‌ لایه‌ک و بوونه‌ لایه‌نێک له‌و ململانێیه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئێستا من به‌باشی نازانم زۆر به‌ مه‌ترسیشی ده‌زانم له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان لێره‌ بكرێت، به‌ڵام داواكردن وه‌كو بینیمان كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایكردووه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ناكۆكه‌كان بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆكانیان بكه‌ن ئه‌مه‌ شتێكی باشه‌ چونكه‌ ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان خۆی وه‌كو لایه‌نێک نیشان نادات، به‌ڵكو وه‌كو ناوبژیوانێک كه‌ هه‌وڵده‌دات هه‌ردوولای ناكۆک پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن ئه‌مه‌ شتێكی باشه‌ بۆ كورد له ‌به‌رئه‌وه‌ی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیه‌وه‌ وه‌كو لایه‌نێكی چاره‌سه‌ركار وه‌كو لایه‌نێک كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، كورد هیچكات نه‌بۆته‌ به‌شێک له‌ كێشه‌كانی عێراق و نه‌بۆته‌ لایه‌نێک بۆیه‌ داواكردنی گفتوگۆكردن شتێكی باشه‌، به‌ڵام هێنانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رای من ئه‌مه‌ شتێكی باش نییه‌ چونكه‌ كێشه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری ناكات. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:25 0:00
XS
SM
MD
LG