د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" پێش خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان ڕەتمان کردەوە کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەین، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه هێور بێته‌وه ئه‌وكاته په‌رله‌مان داوای دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كات، پێمانوایه دانیشتنی په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا زیاتر لایه‌نه‌كان هانده‌دات به‌ره‌و لێكترازان و به‌ره‌و ئیستیفزازكردنی یه‌كتری، دەربارەی وەڵامی لایەنی سەدری بۆ دەسپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێم و مەسعود بارزانی ،د. شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت" به‌فه‌رمی هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی من لێی تێبگه‌م پێویستیان به متمانه هه‌یه ئه‌وان متمانه‌یان به‌لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ماوه، بە وتەی شاخەوان عەبدوڵا" به‌لای ڕه‌وتی سه‌دره‌وه نه‌ک هه‌ر كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران كاندیدی سه‌رۆک كۆماری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیسان هێڵی سووری له‌سه‌ره، دەشڵێت" پارتی لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی هه‌یه ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌نه ڕێككه‌وتن. "
" هۆکارەکانی خۆپیشاندانەکەی بەغداد"
لە سەرەتای قسەکانیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی " ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا ڕووده‌دات ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ساڵانێک گه‌نده‌ڵی و نادادپەروەری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی هه‌موو ئه‌مانه كه‌ڵه‌كه بووه، وه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست سیاسه‌ت له‌م وڵاته كراوه و ده‌ستور پێشێلكراوه هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ئێستا متمانه نه‌ماوه له‌نێوان هێزه‌كاندا، وه دوایین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كۆمه‌ڵێک هێزی سه‌ركه‌وتوو له‌گۆڕه‌پانی سیاسی ویستیان دۆخێكی نوێ له‌عێراقدا و سیاسه‌تێكی نوێ بكه‌ن حكومه‌تێكی نوێ به ڕوئیایه‌كی نوێیه‌وه ڕوانیویانه دۆخی عێراق، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک بوو په‌رله‌مان دروستبوو ڕێگری كردن له‌و هاوپه‌یمانێتیه و له‌كارخستنی حكومه‌ت،هەروەها سێ دانیشتنی په‌رله‌مان دانرا بۆئه‌وه‌ی كه سه‌رۆک كۆمار هه‌ڵبژێردرێت له‌ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه و ڕێگریانه وایكرد كه پاڵینا به گه‌وره‌ترین هێزی شیعه‌وه له‌عێراقدا گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ بكات و په‌رله‌مان به‌جێبهێڵێت چونكه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیدا له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراتی دیاره خه‌ڵكێک هه‌بوو به‌وه ڕازی نه‌بوو بۆیه ئه‌وان په‌نایان بۆ خۆپیشاندان برد. "
" پێش خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان ڕەتمان کردەوە کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەین"
د. شاخەوان عەبدوڵا زیاتر وتی" ئه‌وان (کوتلەی سەدر) كه كشانه‌وه دیسانه‌وه ئیستفزاز كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، هه‌ر زوو كاندیدیان نارده جێگاكانیان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان دیسان هاتن كاندیدیان پێشكه‌ش كرد بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌مانه وایكرد ئه‌و هێزه‌ش كه هێزێكه شه‌قامێكی فراوانی هه‌یه، دواجار كاندیدكردنی كه‌سێک له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌وه پێیانوابوو ئه‌مه ئیستفزازكردنی ئه‌وانه، داواكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار بێن بیسه‌پێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی بێن ڕای كورد وه‌ربگرن ئه‌مانه وایكرد كه پاڵی به‌وه هێزه‌وه‌نا دواجار ته‌واو نا‌ئومێد ببن شه‌قام بجوڵێنن و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی لێكه‌وته‌وه كه هاتنه سه‌ر په‌رله‌مان دوای ئه‌وه بڕیاری مانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌ماندا، هه‌ڵبه‌ت پێش خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان ره‌تی ئه‌وه‌مان كرده‌وه داوایه‌كمان بۆ هات كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار ئه‌نجام بده‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وكاته‌ش ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و بابه‌ته‌مان ره‌تكرده‌وه، چونكه پێمانوابوو ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت ناكرێت حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار ڕاگیراوه ئێستا دێن به‌م په‌له‌په‌له بۆچی هه‌ڵیده‌بژێرن؟! ئه‌و بابه‌تانه وایكرد كه ئێمه هه‌ستمانكرد دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌دۆخی ئێستادا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، به‌ڵكو دانیشتن زیاتر بۆ وروژاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاردرا كه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێردرێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی سه‌قامگیری سیاسی دروست ده‌بێت. "
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه هێور بێته‌وه ئه‌وكاته په‌رله‌مان داوای دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كات. "
" پێمانوایه دانیشتنی په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا زیاتر لایه‌نه‌كان هانده‌دات به‌ره‌و لێكترازان و به‌ره‌و ئیستیفزازكردنی یه‌كتری "
باس له‌وه ده‌كرێت كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایكردووه كه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ببرێته شاری سلێمانی یا هەولێر، به‌وپێیه‌ی كه په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ده‌ستوری عێراق ڕێگه‌ی پێداوه چونكه شارێكه له‌عێراقدا ئێوه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی ئایا به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن كه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌غداده‌وه بگوازنه‌وه بۆ سلێمانی یان شارێكی تر؟
لە وەڵامدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(د. شاخەوان عەبدوڵا) وتی" نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، پێمانوایه دانیشتنی په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا زیاتر لایه‌نه‌كان هانده‌دات به‌ره‌و لێكترازان و به‌ره‌و ئیستیفزازكردنی یه‌كتری بۆیه دانیشتنی په‌رله‌مانمان هه‌ڵپه‌ساردووه، دانیشتنی په‌رله‌مان كاتێک ده‌كرێته‌وه كه په‌رله‌مان چۆڵ بكرێت و خۆپیشاندانی تێدا نه‌مێنێت و دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه. "
" وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه ده‌بێت لایه‌نی یه‌كه‌م ڕه‌وتی سه‌در بێت "
ئایا ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌یه له‌نێوان لایه‌نی ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و هاتۆته په‌رله‌مان و ئه‌و چوارچێوەی هەماهەنگی كه ڕۆژی دووشەممە شه‌قامی جوڵاندووه ؟
لە وەڵامدا د. شاخەوان عەبدوڵا وتی" هیچ گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆ نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر له ڕێگه‌ی په‌یامه‌وه‌یه نه‌گه‌یشتۆته دانیشتنی كرده‌یی دووقۆڵی ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌كانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو، ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نی عێراقی هه‌یه، ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نی كوردستانی هه‌یه كه "به‌ڕێز كاک نێچره‌ڤان" پێشكه‌شی كردووه "جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی" دیدگای خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته‌ڕوو كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستور ساڵانێكه كاری پێناكرێت و پشتگوێ خراوه بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه ده‌بێت لایه‌نی یه‌كه‌م ڕه‌وتی سه‌در بێت، ئه‌وانیش (لایەنی سەدر) پێیانوایه متمانه‌یان نه‌ماوه به‌هێزه سیاسیه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دریه‌وه بێت بۆ ئه‌و دانیشتن و لێكتێگه‌یشتنانه به‌ڵام هه‌تائێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک نییه. "
" ئایا لایەنی سەدری وەڵامی دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێم و کاک مەسعود بارزانیان داوەتەوە؟ ڕه‌نگه سەدرییەکان دەست بە گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌ک بێبه‌ربوونی خۆیان له‌مالیكی ڕابگه‌یه‌نن "
دەربارەی ئەوەی، حیزبەکەی ئێوه،(پارتی دیموکراتی کوردستان) جۆرێک له‌هاوپه‌یمانی سێقۆڵیتان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در له‌پێشووتردا ئایا ئه‌وان به‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و کاک مه‌سعود بارزانی ڕازین كه بێن له هه‌ولێر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كاندا ده‌ست پێبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ؟
وەڵامەکەی د. شاخەوان عەبدوڵا بەمجۆرە بوو" به‌فه‌رمی هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی من لێیتێبگه‌م پێویستیان به متمانه هه‌یه ئه‌وان متمانه‌یان به‌لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ به‌شێک له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست ڕه‌نگه (لایەنی سەدری) ئاماده‌ییان تێدابێت له‌گه‌ڵ به‌شێک له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێ ڕه‌فزه له‌پرۆسه‌كه‌دا هه‌بێت كاتی خۆیشی كه نه‌یانده‌هێشت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێته ناو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌بوون هه‌تا ئێستاش ئه‌وان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ڕه‌نگه گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌ک بێبه‌ربوونی خۆیان له‌مالیكی ڕابگه‌یه‌نن. "
" ئه‌وكاته پێشبینی ده‌كه‌م ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی گفتوگۆ هه‌بێت. "
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە" من پێشبینی ده‌كه‌م هه‌تا ئه‌و كاته‌ی (لایەنی سەدری) كه متمانه‌یان هه‌بێت به‌دانوستانه‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی موراعاتی دانوستانه‌كان ده‌كات پێگه‌یه‌كی هه‌بێت و جێگه‌ی اعتبار-ڕه‌چاوكردنی ئه‌وان بێت، وه ده‌ستبه‌رداری ده‌وڵه‌تی یاساش بن ئه‌وكاته پێشبینی ده‌كه‌م ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی گفتوگۆ هه‌بێت. "
"بێگومان گفتوگۆ هه‌یه..... چوارچێوەی هەماهەنگی یه‌كێتیان له‌پارتی جیاكرده‌وه "
"به‌لای ڕه‌وتی سه‌دره‌وه نه‌ک هه‌ر كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران كاندیدی سه‌رۆک كۆماری ئه‌وانیش (یەکێتی) دیسان هێڵی سووری له‌سه‌ره"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وه‌كو لایه‌نه كوردییه‌كان گه‌یشتوون به‌كوێ ئێوه به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی كه دوولایه‌نی سه‌ره‌كین و ناكۆكی هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئایا گفتوگۆ و لێكنزیكبوونه‌وه هه‌یه؟
لە وەڵامدا د. شاخەوان عەبدوڵا وتی" بێگومان گفتوگۆ هه‌یه به‌داخه‌وه لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش پێشتر ڕۆڵێكی باشی نه‌بینی ئێمه و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه بووین شاندی دانوساتان بووین، به‌ڵام یه‌كێتیان له‌پارتی جیاكرده‌وه و وایانكرد یه‌كێتی به‌جیا بڕوات و كاندید پێشكه‌ش بكات له‌كاتێكدا كه ئه‌و پۆسته ده‌بێت كورد ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ربكات و كۆده‌نگی كوردی له‌سه‌ربێت هانی یه‌كێتیان دا، هه‌رچه‌نده كه‌مینه‌ی كوردن له‌ناو په‌رله‌مان به‌ڵام كورسی سه‌رۆک كۆماریان ده‌ده‌نێ جۆرێک ئیغرایان كردن ئه‌نجامه‌كه وایلێهات كه ئه‌وانیش به هه‌ڵه‌دا ببرێن بۆیه ئێستا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام هێشتا شتێكی كۆنكرێتی نییه كه چۆن ڕێككه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان ئێستا له‌لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دریش ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، وه‌كو ده‌زانرێت تویتێكی موقته‌دا سه‌در به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بوو كه ناشێت ئه‌و ببێته سه‌رۆک كۆمار و ڕێگه نادرێت بۆیه به‌لای ڕه‌وتی سه‌دره‌وه نه‌ک هه‌ر كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران كاندیدی سه‌رۆک كۆماری ئه‌وانیش(یەکێتی) دیسان هێڵی سووری له‌سه‌ره. "
" لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ هەیە ... "
كه‌واته پارتی و یه‌كێتی ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن؟
لە وەڵامدا د. شاخەوان عەبدوڵا وتی" گفتوگۆ هه‌یه ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌نه ڕێككه‌وتن. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئێوه پێشووتر له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد كۆبوونه‌وه‌تان هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ی هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تیان ده‌دا ئایا له ئێستادا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن؟
د. شاخەوان عەبدوڵا وتی" یه‌ک دوو گفتوگۆ هه‌بووه، به‌ڵام ڕاوه‌ستاوه ئه‌وان بڕیاریاندا كه كاندیده‌كه‌یان ده‌ربخه‌ن بۆ لایه‌نه‌كان پێش ده‌رخستنی كاندیده‌كه‌یان ره‌تكردنه‌وه‌ی لایه‌نی سه‌دری لێكه‌وته‌وه بۆیه هێشتا دانیشتنی فه‌رمی نه‌كراوه . "