دەیان هەزار کەس بەشداری نوێژی هەینی بە کۆمەڵیان کرد لە ڕۆژی هەینی لە پیشاندانێکی نوێی دەسەڵات لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، دوای ئەوەی نەیارەکانی بە مەرج پشتگیریان لە بانگەوازەکەی کرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.
موقتەدا سەدر، هێزێکی سیاسی و مەزهەبی لەمێژینەی عێراقە و بۆ چەندین مانگە لەگەڵ هاوپەیمانییەکی شیعەی ڕکابەر کە ئێران پاڵپشتی دەکات، لە ناکۆکی سیاسیدایە.
لایەنگرانی بۆ نوێژکردن لە گۆڕەپانێکی فراوان لە ناوچەی سەوز کۆبوونەوە، ناوچەکە باڵەخانەی حکومی و دیپلۆماتی تێدایە، لەنێویاندا پەرلەمان، کە شوێنکەوتووانی لە 30ی مانگی حەوتدا دەستیان بە داگیرکردنی کرد.
شوێنکەوتوانی موقتەدا سەدر لە کاتی نوێژەکاندا دروشمی "بەڵێ بەڵێ بۆ چاکسازی" و "نەخێر بۆ گەندەڵی"یان دەوتەوە.
دوای نوێژکردنیان سەدان کەس گەڕاونەوە دەوروبەری پەرلەمان کە هەفتەی ڕابردوو کۆنتڕۆڵیان کردبوو.
گردبوونەوەی نوێژی بە کۆمەڵی لایەنگرانی سەدر دوای داواکارییەکەی سەدر دێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کە ئەگەرێکە و قەوارەی ڕکابەر دەڵێت بە مەرج بۆی کراوەیە، سەرەڕای ئەوەی دوایین هەڵبژاردنی نیشتمانی تەنها نزیکەی 10 مانگ لەمەوبەر ئەنجامدرا.
دانوستانەکانی دوای هەڵبژاردن لەنێوان قەوارەی سەدر کە گەورەترین قەوارەی پەرلەمانە و فراکسیۆنەکانی دیکە شکستی هێناوە لە بەرهەمهێنانی حکومەتێکی نوێ و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماردا.
ئەو گرژییە سیاسییانە لە كاتێكدایە عێراق هێشتا بە دەست گەندەڵی و بێكاری بەربڵاو و داڕمانی ژێرخانەکەیەوە دەناڵێنێت.