محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، دەڵێت" نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له‌مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن، دەشڵێت" كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له‌به‌غدا بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات، دەربارەی نمایشە سەربازییەکەی حزبەکەیان، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت" ئه‌م دۆخه ناجێگیره كه هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا ئێمه‌ش وه‌كو كورد پێوێستمان به‌وه هه‌یه، چونكه كه زانیان هێزمان هه‌یه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و نایه‌نه سه‌رمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌رخۆمان بشارینه‌وه ڕه‌نگه ئه‌وكاته جۆرێكی تر بێت، پێشمه‌رگه‌ی حزبی پارتی سۆشیالست ئاماده‌یه بۆپاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری كردن له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركاتێک پێویست بێت له‌ژێرفه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، دەربارەی ئەو کاردانەوانەی سەبارەت بەو نمایشە سەربازییە، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت" هه‌ندێک خه‌ڵكی بێ ئیشه له‌و وڵاته‌دا هه‌ندێكیشی هه‌ر حه‌ز به‌وه‌ده‌كات ده‌ربكه‌وێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێكیشی حاقده من پێموایه زۆبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی حیزبی سۆسیالستن یان كاتی خۆی حیزبی سۆسیالیست لێی كوشتون یان كه‌سوكاریان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس بوون كوژراون به‌ده‌ستی سۆشیالیسته‌كان ده‌بێت شتێک بووبێت ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌سێک دژی حیزبی سۆشیالست نییه"
" نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له‌مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن "
لە سەرەتای قسەکانیدا سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وتی" سه‌در دوای ئه‌وه‌ی كه زانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچی پێنه‌كرا ئینجا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، یاخود داوای گۆڕینی سیسته‌م ده‌كات به‌ڕای ئێمه نه‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له‌مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن، عێراق به‌وشێوه‌یه چۆن بووه هه‌رواده‌بێت چونكه عێراقێكی تائیفیه و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات زۆربه‌ی زۆری خۆی به‌لێپرسراو ده‌زانێت كه‌سیش ده‌سه‌ڵاتی نییه له‌به‌غداد ئێستا شه‌قام ته‌سلیمی سه‌در بووه و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه لایه‌نه‌كانی تر هه‌ریه‌كه له‌لایه‌كه‌وه هه‌ندێكیان پاڵپشتی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان نایكه‌ن و هه‌ندێكیان بێده‌نگن هه‌تا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ئه‌ویش كۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی یاسایی و ڕێوڕه‌سمی هه‌یه كه‌چۆن هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌بێت سه‌رۆک كۆمار هه‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران دیاری بكات په‌رله‌مان كۆبێته‌وه ئه‌مانه چۆن ده‌كرێت و چۆن ده‌بێت ! مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ئاسان نییه ده‌ستكاریكردنی به‌سازان كراوه چۆن ده‌كرێته‌وه. "
" كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له‌به‌غدا بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات "
ئایا كورد ده‌بێت چی بكات و لایه‌نگری كام بۆچونه‌یان بكات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یاخود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا نه‌بێت؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی" من پێوایه كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له‌به‌غدا بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات، چونكه له 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مان كورد 64 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌به‌غداد هه‌یه واته ناتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیسته‌م بگۆڕن و ده‌ستور ده‌ستكاری بكه‌ن كورد ده‌توانێت له‌م دۆخه‌دا به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ یه‌كه‌م یه‌كگرتوویی ماڵی كوردی و كوردستانی زۆر گرنگه كورد به یه‌كده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێستی سیاسی بڕواته به‌غداد له‌گه‌ڵیاندا قسه‌بكات جگه له‌وه‌ش كورد ده‌توانێت له‌م دۆخانه‌دا خۆی نه‌بێته به‌شێک له شیعه و سونه، به‌ڵكو كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بێت، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌كی بۆخۆی هه‌بێت كاتێک كه ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان كرد پێموایه كه ده‌بێت ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه هه‌ندێكیان داوای یه‌ک بازنه‌یی ده‌كه‌ن له‌عێراقدا ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێک پێویستی هه‌بێت جگه‌له‌وانه ئه‌وكاته كورد به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت. "
" عێراق سەقامگیر نابێت ئه‌گه‌ر كۆنفیدڕاڵی جێبه‌جێ نه‌كرێت "
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەشڵێت" ئێمه پێمانوایه عێراق به‌مشێوه‌یه سه‌قامگیر نابێت ئه‌گه‌ر كۆنفیدڕاڵی له‌عێراقدا جێبه‌جێ نه‌كرێت، واته كۆنفیدڕاڵی ده‌توانێت به‌شێک له مافه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكات. "
ئێستا له‌عێراقدا باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كرێت باس له‌هه‌مواری ده‌ستور ده‌كرێته‌وه ته‌نانه‌ت ده‌وترێت فیدڕاڵی به‌زۆر ده‌زانن بۆ كورد به‌ڕای به‌ڕێزتان ڕازی ده‌بن كۆنفیدڕاڵی بۆ گه‌لی كورد له‌م دۆخه‌دا؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرە بوو" ڕه‌نگه ڕازی نه‌بن هه‌ر ئێمه بوونیشمان هه‌بێت له‌م وڵاته خۆ به‌ڕازی بوونی ئه‌وان نابێت ئێمه میلله‌تێكین نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ك لێمان ده‌گرن و لێمان ده‌كوژن و ئه‌نفالمان ده‌كه‌ن و زینده‌به‌چاڵ و كیمیاویمان لێده‌ده‌ن و وڵاتمان وێران ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی كانیاوه‌كانمان ده‌ته‌قێننه‌وه، به‌ڵام نه‌یاتوانیووه ئێمه له‌ناوبه‌رن بۆیه هه‌موو شتێک به‌ڕاوبۆچوونی به‌رامبه‌ر نابێت، ڕه‌نگه ئێمه هه‌موو شته‌كانمان به‌ده‌ست نه‌یه‌ت، به‌ڵام ئێمه ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازین قه‌زیه‌كه‌مان گه‌وره‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مانه ناتوانن به‌ئاسانی سه‌ركوتی بكه‌ن، بۆیه ئێمه پێمانوایه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیسته‌م هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌ڕاستیدا له‌بواری ئاییندا پیاوانی ئاینی له‌كۆنه‌وه هه‌تا ئێستا ڕاسته له‌كۆنه‌وه ڕه‌نگه شورا هه‌بووبێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی یاخود كه‌سێک بوو به مه‌جه‌عیه‌ت هه‌تا له‌ژیاندا بێت ده‌بێت ئه‌و بمێنێته‌وه گۆڕانی تێدانییه و هه‌ڵبژاردنی تێدا نییه پێیانوایه كه‌سێک بوو به ڕابه‌ر هه‌تا له‌ژیاندا بێت ده‌بێت ئه‌و ڕابه‌ر بێت ئه‌مه یاسایه‌كی پیاوانی ئایینه له‌دنیادا. "
"یەکێتی و پارتی دەگەنە ئەنجام"
بە بڕوای محەمەدی حاجی مەحمود پارتی و یەکێتی دەگەنە ڕێککەوتن، لەو ڕووەوە محەمەدی حاجی مەحمود وتی"من پێموایه یه‌كێتی و پارتی ده‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌وانیش هه‌ستده‌كه‌ن كه دۆخێكی هه‌ستیاره نه‌ک ته‌نها له‌عێراقدا، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان ڕووی له هه‌موو ناوچه‌كه كردووه عێراق وه‌كو عێراق نابێته‌وه به‌عێراق، ئه‌وه‌تا سوپای توركیا له‌عێراقدا، فڕۆكه‌ی دنیا دێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سوڕێته‌وه كه‌س نازانێت كێیه و بۆ كوێ ده‌ڕوات واته ئێستا هیچ بڕیارێک له‌ناو عێراقدا نادرێت، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌درێت بۆیه عێراق ته‌نها ڕێگه‌یه‌كی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌بێت له كۆنفیدڕاڵیدا یاخود عێراق دابه‌شبكرێت به سێ به‌شه‌وه . "
" نمایشە سەربازییەکە "
سەبارەت بە نمایشە سەربازییەکەیان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیاندا، سکرتێری پارتی سۆسیال پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"یه‌كه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌شه‌ڕی داعشدا له‌ڕیزی پێشه‌وه به‌رگری بوون له‌خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه، ئه‌و یادی 46 ساڵه‌ی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌وه‌ش مانۆڕ نه‌بووه مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌وه‌یه كه چه‌كی تێدا به‌كاربهێنرێت به‌ڵكو نمایشێكی پێشمه‌رگه‌بووه و نمایشێكی سه‌ربازی بووه ئه‌وانه‌ی كه باسی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن بابچن ئامۆژگاری خۆیان بكه‌ن باشتره چونكه ئێمه پێویستمان به ئامۆژگاری ئه‌وان نییه. "
" ئێمه‌ش هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌مان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه "
محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت" هه‌ڵبه‌ت هه‌تا ئێستا به‌شێک له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كیگرتۆته‌وه ئێمه‌ش هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌مان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه، به‌شێكیشیان وه‌كو چۆن پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌ی 80 ی هه‌یه و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كه‌ی 70 ی هه‌یه ئێمه‌ش هێزێكمان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تر، چه‌ند جارێكیش ئێمه داوامانكردووه له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ڕێكیبخه‌ن ڕه‌نگه هه‌ندێكی مابێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی ڕێكخراوه له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌و هێزانه‌ش كه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌تا ئێستا هه‌ر لای حیزبه‌كانه ڕاسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌ی ده‌داتێت و پێویستی و چه‌ک و بودجه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام خۆ هێزه‌كان له‌یه‌ک ناوچه كۆناكرێته‌وه ئێستا هێزه‌كانمان پێشمه‌رگه‌ی لێیه له‌خانه‌قینه‌وه هه‌تا شه‌نگال هه‌موو ناوچه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لێیه پێشمه‌رگه‌ی ئێمه ئێستا له لیوای 5 ی وه‌زاره‌ت له كوڵه‌جۆ ئێستا له‌ناوچه‌ی جه‌لاولان واته ئێمه پێشمه‌رگه‌مان له‌هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ش كه ئێمه‌ی لێین نیوه‌ی بۆ پاراستنی باره‌گاكانمانه هه‌ندێكیشی ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌شه‌ڕی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ر كه‌سه هاتۆته‌وه بنكه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و هێزانه هه‌مووی له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دایه. "
ئایا مووچه و پێداویستی و چه‌کی ئەو هێزەی لای تۆیە له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه ؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی"به‌ڵی هه‌مووی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و به‌شێكیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. "
" پێشمه‌رگه‌ی حزبی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماده‌یه بۆپاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری كردن..... چونكه كه زانیان هێزمان هه‌یه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و نایه‌نه سه‌رمان "
ئاماژه‌ت به‌وه‌دا ئه‌و هێزانه‌ی لای حزبه‌كانی تریشه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه لای جه‌نابتانه، به‌ڵام حزبه‌كانی تر له‌ساڵیادی دامه‌زراندیان ئه‌م نمایشانه ناكه‌ن هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێوه مه‌به‌ستان چیه له نمایشكردن؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرە بوو" وه‌كو ده‌زانرێت دۆخێكی نائه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ده‌بینرێت ئۆكرانیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و كێشه‌ی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست ئه‌و شه‌ڕه گیری خواردووه ئه‌وه‌ش چین و تایله‌ند مانۆڕی سه‌ربازی و خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن ڕه‌نگه ئه‌وانیش بۆ شه‌ڕێک خۆیان ئاماده بكه‌ن به‌گشتی دۆخی ناوچه‌كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه و گیروگرفتی هه‌یه، فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له‌هه‌ر كاتژمێر و ده‌قیقه‌یه‌كدا قوربانی و بۆردومان و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌ش له‌عێراقیشدا ده‌بینرێت پیرۆزترین جێگه كه په‌رله‌مانه یاسای تێدا ده‌رده‌كرێت جێگه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی عێراقه ئه‌وه‌تا ده‌بینرێت پڕكراوه له‌جۆره‌ها شت و ته‌نانه‌ت ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌كانیشیان بردۆته ناو په‌رله‌مان واته ئه‌م دۆخه ناجێگیره كه هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا ئێمه‌ش وه‌كو كورد پێوێستمان به‌وه هه‌یه، چونكه كه زانیان هێزمان هه‌یه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و نایه‌نه سه‌رمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌رخۆمان بشارینه‌وه ڕه‌نگه ئه‌وكاته جۆرێكی تر بێت، پێشمه‌رگه‌ی حزبی پارتی سۆشیالست ئاماده‌یه بۆپاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری كردن له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركاتێک پێویست بێت له‌ژێرفه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. "
ئایا بۆچی ئه‌مه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نایكات بۆچی ئێوه هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره وه‌كو ده‌ڵێن بۆئه‌وه‌ی بزانن هێزمان هه‌یه و نه‌یه‌نه‌سه‌رمان؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌یكات له‌و ڕۆژانه‌دا دوو جێگه‌ی گه‌وره هه‌م له قه‌ڵاچۆلان نمایشكراوه ته‌خه‌رجویانكردووه هه‌م له‌ناوچه‌ی دهۆك كراوه واته هه‌مان شت كراوه. "
پێتانوایه ئه‌م نمایشانه‌ی ئێوه لایه‌نه عێراقی و لایه‌نه ده‌ركیه‌كان ده‌ترسێنێت؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرەبوو" ناڵێم ده‌یترسێنێت ئێمه وه‌كو میلله‌تێک ته‌سلیم نابین. "
" هه‌ندێک خه‌ڵكی بێ ئیشه له‌و وڵاته‌دا هه‌ندێكیشی هه‌ر حه‌ز به‌وه‌ده‌كات ده‌ربكه‌وێت "
دەربارەی ئه‌و ده‌نگدانه‌وه گه‌وره‌یه چی بوو له سۆشیاڵ میدیادا له‌سه‌ر ئه‌و نمایشه‌ی ئێوه خه‌ڵک بۆچی كۆمێنتی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ری؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت" ئێمه پێمانوایه خاڵی یه‌كه‌م، هه‌ندێک خه‌ڵكی بێ ئیشه له‌و وڵاته‌دا هه‌ندێكیشی هه‌ر حه‌ز به‌وه‌ده‌كات ده‌ربكه‌وێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێكیشی حاقده من پێموایه زۆبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی حیزبی سۆسیالستن یان كاتی خۆی حیزبی سۆسیالیست لێی كوشتون یان كه‌سوكاریان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس بوون كوژراون به‌ده‌ستی سۆشیالیسته‌كان ده‌بێت شتێک بووبێت ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌سێک دژی حیزبی سۆشیالست نییه، چونكه ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كاندا باشه هه‌موو حیزبه‌كان په‌یوه‌ندیان كردووه ڕه‌نگه تاک هه‌بێت كه ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نییه كۆمه‌ڵێک خه‌ڵكن كه ده‌ڵێن با كوردستان ڕاده‌ستی به‌غداد بكه‌ن به به‌لاش ئه‌وانه‌ن كه مووچه‌ی كوردستانیان بڕیوه له‌عێراق داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌رێم نه‌مێنێت و قه‌واره‌ی سیاسی نه‌مێنێت سوپای عێراقی بێته‌وه كوردستان پێمتنوایه ئه‌وانه خڵته‌ی ناو جه‌ماوه‌رن به‌شێكی كه‌من. "