Accessibility links

سەعدی پیرە: یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌


دوێنێ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی نوێنەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کۆبونەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیاری نەکرا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە هۆکاری ڕێککنەکەوتنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە چەند خاڵێکی ناکۆک دەکات، لە یەکێک لە خاڵەکان باس لە بابەتی دیاریکردنی ڕێژەی کۆتاکانە، دەڵێت" یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە کاتێکدا هێشتا یاریش ده‌ستی پێنه‌كردووه،‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی پێبهێنرێت كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی تر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر بن به ‌ده‌نگی پێكهاته‌كان بچن، چونكه‌ ئه‌و كورسیانه‌ به‌ ده‌نگێكی زۆر كه‌م جاری واهه‌یه‌ به‌ 600 ده‌نگ یان به‌ 1000 ده‌نگ ده‌چێت له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان 13-15 هه‌زار ده‌نگی ده‌وێت، 11 كورسی زۆر مه‌سه‌له‌ی پێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، زۆرجار به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه‌ له‌سه‌ر حیسابی كۆتا هاتوون له‌كاتی هه‌بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێش یه‌كێتی و پێش پارتی دێنه‌ وه‌ڵام، لەکاتێکدا ئه‌وان كاریان به‌و بابه‌تانه‌وه‌ نییه‌ چونكه‌ یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سیاسین و ڕكابه‌ری یه‌كترین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌موو شتێک ئه‌وان نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر ئه‌وان بۆچی خۆیان كێشه‌یه‌ک كه‌ كێشه‌ی ئه‌وان نییه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا؟!، دەشڵێت" كۆتاكان نین كه‌ ڕازی نه‌بن بەکەمکردنەوەی ڕێژەی کورسی کۆتاکان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌پشت كۆتاكانن ئه‌وان ناڕازین"

" هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی زۆر خاوێن نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی قابیلی قبوڵ نییه‌ و زه‌حمه‌ته‌"

لە سەرەتای قسەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە هۆکاری ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی
"له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له ‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ كێشه‌ی یه‌كه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی دووه‌می، مه‌سه‌له‌ی كۆتای پێكهاته‌كانی تری غه‌یری كورد، سێیه‌میش، مه‌سه‌له‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ یه‌كێتی پێیوایه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سێ بابه‌ته‌ چه‌ند جارێک له‌ڕابردوودا وتویانه‌ با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ین هه‌موو جارێک جۆره‌ها غرور له ‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی زۆر خاوێن نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی قابیلی قبوڵ نییه‌ و زه‌حمه‌ته‌. "

" تۆماری دەنگدەرانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی عێراق 500 هەزار دەنگدەر جیاوازی هەیە، باشە ئەمە لە کوێوە هاتووە؟ ! "

پیرە زیاتر ڕونیکردەوە و وتی" ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 500 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌و 500 هه‌زار ده‌نگه‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌؟ بۆچی ده‌بێت جیاواز بن؟! لە کاتێکدا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌، مه‌سه‌له‌ی تریش لیسته‌كه‌ پاک نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ناوی دوباره‌ی تێدایه‌ ناوی مردووه‌كانی تێدایه‌ ده‌مانه‌وێت پاكبكرێته‌وه. "

"یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌ "

سەعدی پیرە ئەوەشی وت" بێجگه‌ له‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی كۆتا به‌داخه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی باش نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ كۆتا، هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ كۆتا به‌كاربهێنرێت بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌، یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە کاتێکدا هێشتا یاریش ده‌ستی پێنه‌كردووه،‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی پێبهێنرێت، كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی تر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر بن به ‌ده‌نگی پێكهاته‌كان بچن چونكه‌ ئه‌و كورسیانه‌ به‌ ده‌نگێكی زۆر كه‌م جاری واهه‌یه‌ به‌ 600 ده‌نگ یان به‌ 1000 ده‌نگ ده‌چێت له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان 13-15 هه‌زار ده‌نگی ده‌وێت. "

" هه‌ندێک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه‌ له‌سه‌ر حیسابی كۆتا هاتوون له‌كاتی هه‌بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێش یه‌كێتی و پارتی دێنه‌ وه‌ڵام "

ئەندامەکەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەوەشی وت" 11 كورسی زۆر مه‌سه‌له‌ی پێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، زۆرجار به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه‌ له‌سه‌ر حیسابی كۆتا هاتوون له‌كاتی هه‌بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێش یه‌كێتی و پێش پارتی دێنه‌ وه‌ڵام، لەکاتێکدا ئه‌وان كاریان به‌و بابه‌تانه‌وه‌ نییه‌ چونكه‌ یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سیاسین و ڕكابه‌ری یه‌كترین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌موو شتێک ئه‌وان نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر ئه‌وان بۆچی خۆیان كێشه‌یه‌ک كه‌ كێشه‌ی ئه‌وان نییه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بۆچی له‌عێراق ئێمه‌ 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنمان قبوڵ كرد، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان چوار بازنه‌ قبوڵ ناكه‌ین ده‌بێت قبوڵی بكه‌ین، چونكه‌ هیچ پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی نییه‌ خه‌ڵكی دهۆک پێویسته‌ نوێنه‌ره‌كانی دهۆک هه‌ڵبژێرێت، خه‌ڵكی سلێمانیش نوێنه‌ره‌كانی سلێمانی هه‌ڵبژێرێت، ناكرێت به‌ده‌نگی دهۆک نوێنه‌ری سلێمانی ده‌ربچێت و به‌ده‌نگی سلێمانی نوێنه‌ری دهۆک ده‌ربچێت، بۆ هه‌ریه‌كێک له‌و بابه‌تانه‌ واحساب بكرێت باشه‌ . "

" هه‌تا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ناكرێت "

سەعدی پیرە لە قسەکانیدا ئاماژەی بە خاڵێکی دیکەی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد و وتی" مه‌سه‌له‌ی كۆمیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ به‌داخه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ک به‌كارده‌هێنرێت، من ناڵێم یه‌كێتیش وانییه‌ یه‌كێتیش وایه‌ باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سودی لێوه‌ربگیرێت من له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێموابوو هه‌تا ئێمه‌ هه‌تا نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كۆمیسیۆنێكی باش و به‌ده‌سه‌ڵات دابمه‌زرێنین سوود له‌ كۆمیسیۆنی عێراق بكه‌ین باشتره‌، ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆیان زۆر به‌ په‌یوه‌ندیدار نازانن كه‌ ته‌ده‌خول بكه‌ن به‌ چاک و به ‌خراپ من پێموایه‌ كه‌متر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساكان ته‌ده‌خولی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ جێبه‌جێ ناكرێت بۆ یه‌كێتی زه‌حمه‌ته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت یه‌كێتی ئه‌مه‌ی كردووه‌ به‌ بابه‌تێک كه‌ ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ شێوه‌ و چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندم و كادیرێكی یه‌كێتی بۆیه‌ وای بۆ دەچم هه‌تا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ناكرێت، بۆیه‌ بیر له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ساڵێكی بدرێتێت بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. "

"هه‌موولایه‌ک ده‌زانن له‌كاتێكدا سه‌رۆكی كۆمار بوو كه‌ مام جه‌لال سه‌رۆک كۆمار بوو"

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا؟

لە وەڵامدا سەعدی پیرە وتی" من ته‌سه‌ور ده‌كه‌م بارودۆخی عێراق هاتۆته‌ قۆناغێک خه‌ریكه‌ به‌ دوای قوربانی ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ لێپرسراوانی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی شیعه‌ كرا پێموایه‌ ده‌بێت به‌هه‌ندی وه‌ربگرین پێویسته‌ به‌جددی وه‌ریبگرین، بۆ نموونه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوره‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبه‌ سیاسیه‌كان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی مه‌سه‌له‌ی جددین بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێویسته‌ بیری لێبكه‌نه‌وه‌ ناكرێت ئێمه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م بارودۆخه‌ له‌رزۆكه‌ی خۆمان كه ‌پێموایه‌ كێشه‌كانی خۆمان كێشه‌ی گرنگ نین جارێک سه‌رۆكی كۆمار ده‌كرێته‌ به‌هانه‌ كه‌ هه‌موولایه‌ک ده‌زانن له‌كاتێكدا سه‌رۆكی كۆمار بوو كه‌ مام جه‌لال سه‌رۆک كۆمار بوو نه‌ک به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌ ده‌ستوری عێراق پێیدابوو، به‌ڵكو به‌ كه‌سایه‌تی و به‌ مێژوو و خه‌باتی خۆی مام جه‌لال هه‌ندێک شتی بۆ هه‌رێم و عێراق و بۆ هه‌موومان به‌ده‌ست ده‌هێنا كه‌ هه‌موومان پێمانوابوو گرنگه‌ بۆ عێراق بۆیه‌ بوو. "

دەربارەی ئەوەی ئه‌و هه‌موو خاڵانه‌ی كه‌ باستكرد له‌ واقیعدا ئەگەری هەیە‌ به‌ ساڵێک جێبه‌جێ ده‌كرێت؟

وەڵامەکەی سەعدی پیرە بەمجۆرە بوو" نه‌خێر ئه‌وه‌ی كه‌ كاتی زۆر ده‌وێت مه‌سه‌له‌ی لیستی ده‌نگده‌رانه‌ ئێمه‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقمان قبوڵه‌. "

" كۆتاكان نین كه‌ ڕازی نه‌بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌پشت كۆتاكانن ئه‌وان ناڕازین "

هەرچەندە پێشتر بەشێک لە نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان کە بە کورسی کۆتا چونەتە پەرلەمان ڕەتیان کردەوە ئەوان ڕێگە بدەن کە دەسکاری کورسی کۆتان بکرێت، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا كۆتاكان ڕازین به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان؟

بەڵام بە بڕوای سەعدی پیرە ئەوە کۆتاکان نین ناڕازین، بەڵکو ئەوانەی لە پشت کۆتاکانن ناڕازین بە کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆتا، لەو ڕووەوە سەعدی پیرە وتی" كۆتاكان نین كه‌ ڕازی نه‌بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌پشت كۆتاكانن ئه‌وان ناڕازین، ئێمە دەڵێین، مه‌سیحی با ده‌نگ به‌ مه‌سیحی بدات با توركمانیش ده‌نگ به‌ توركمان بدات، ناكرێت كۆتا له‌حاجی ئۆمه‌ران 600 ده‌نگ بهێنێت، به‌ڵام له‌ناو هه‌ولێر 20 ده‌نگ بهێنێت. "

"توركمان كوا له‌ حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه؟!‌ یان توركمان كوا له‌ ئاكرێ هه‌یه"
خۆیان لێدوانیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ڵام ڕازی نابن كورسیه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ لێدوانی به‌ڕێز ئایدن مه‌عروف لە سەروبەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە عێراق، لێدوانی بۆ دەنگی ئەمەریکا دا؟

پیرە لە وەڵامدا وتی" یه‌كێتی باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌كردووه، ‌ نوێنه‌ره‌كان هه‌رچه‌ند بێت وه‌كو خۆی ده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌بێت پرۆسیجه‌ری- ڕێكاری ده‌نگدان ڕاستبكرێته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌نگه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ 1000 ده‌نگی پێدراوه،‌ ئێستا توركمان كوا له‌ حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه؟!‌ یان توركمان كوا له‌ ئاكرێ هه‌یه‌ .؟! "

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:31 0:00

XS
SM
MD
LG