Accessibility links

د. جەمال کۆچەر باس لە هەڵوێستی حزبەکەی دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان


جەمال کۆچەر
جەمال کۆچەر




د. جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، باس لە هەڵوێستی حزبەکەی دەکات لەسەر داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق، د. جەمال کۆچەر دەڵێت" ئێمه‌ وه‌ک یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ ده‌ڵێین" یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ڕای په‌رله‌مان بێت ئه‌مه‌ نه‌ ئیشی دادگایه‌ و نه‌ ئیشی (ئینقلاب-كوده‌تایه)‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ده‌ستوریی و یاسایی بێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌ خاڵی دووه‌م، ئێمه‌ ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌چ یاسایه‌ک هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟ چونكه‌ ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بو,و پێش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک لایه‌نی تر تێبینی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌كات له‌م بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بێت بزانین به‌ چ یاسایه‌ک به‌ چ كۆمیسیۆنێک له‌ چ كاتێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌تا ئێمه‌ بتوانین بڕیاری خۆمان بده‌ین ئێمه‌ ناتوانین به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ بڕیار بده‌ین. " هاوکات باس لەچەند مەرجێکی تری حزبەکەی لەو ڕووەوە دەکات. "

" سێ بۆچوون هەیە "

لە سەرەتای قسەکانیدا، د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا لە عێراق سێ بۆچوون هەیە، لەو ڕووەوە د. جەمال دەڵێت" ئێمه‌ ده‌ڵێین سێ بۆچوون هه‌یه‌ نه‌ک دوو بۆچوون، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆچوونی ڕه‌وتی سه‌دریه‌ كه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، بۆچوونێكی تر هه‌یه‌ ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بووە‌ ئیتر باقبوڵی بكه‌ین و حكومه‌ت دروست بكه‌ین، لایه‌نی سێیه‌م، ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له ‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌ یان له ‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی ته‌واوه‌ كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داوا له‌سه‌رۆک كۆمار بكات سه‌رۆک كۆماریش داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات و په‌رله‌مانیش دانیشتنێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات، به‌زۆرینه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دات و خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. "

"بووینه‌ قوربانی یاساكان له‌ هه‌ڵبژاردن"

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە هەڵوێستی حزبەکەی کرد سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لەو ڕووەوە د. جەمال وتی" ئێمه‌ وه‌ک یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ ده‌ڵێین" یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ڕای په‌رله‌مان بێت ئه‌مه‌ نه‌ ئیشی دادگایه‌ و نه‌ ئیشی (ئینقلاب-كوده‌تایه)‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ده‌ستوریی و یاسایی بێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌ خاڵی دووه‌م، ئێمه‌ ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌چ یاسایه‌ک هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟ چونكه‌ ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بوو پێش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک لایه‌نی تر تێبینی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌كات له‌م بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بێت بزانین به‌ چ یاسایه‌ک به‌ چ كۆمیسیۆنێک له‌ چ كاتێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌تا ئێمه‌ بتوانین بڕیاری خۆمان بده‌ین ئێمه‌ ناتوانین به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ بڕیار بده‌ین، چونكه‌ بووینه‌ قوربانی یاساكان له‌ هه‌ڵبژاردن، خاڵی سێیه‌م ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ک پێكه‌وه‌ دابنیشین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چ جیاوازی ده‌بێت له‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ک وانه‌بێت ئیتر بۆ ئه‌م هه‌رایه‌ بۆ بۆ خه‌ڵک بنێینه‌وە، دواتر بێینه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مام به‌یه‌كتری ڕازی نه‌بین و به‌ ئه‌نجامه‌كانیش ڕازی نه‌بین دابه‌ش بین به‌سه‌ر سێ جه‌مسه‌ر و ته‌واو . "


" ئەگەر هەڵبژاردنی پێش وەختە ببێتە هۆی ڕوونەدانی شەڕی برا کوژی شیعە با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وه‌كو په‌رله‌مانتارێک پێتانوایه‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كێشه‌كانی ئێستای عێراق و نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی نێوماڵی شیعه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
لە وەڵامدا د. جەمال کۆچەر وتی" بێگومان نه‌خێر، چونكه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌نزیكه‌یی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه،‌ واته‌ بۆنموونه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) مان هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانی تر ئۆپۆزیسیۆنن، له‌وانه‌یه‌ كوسیه‌كی ئه‌م كه‌م بێت بۆ ئه‌وی تر بچێت یان ئه‌وی تر بۆ ئه‌م بێت له‌وه‌ زیاتر نییه‌، كورسی پارتی جێگیره‌ كورسی یه‌كێتی جێگیره‌، له‌ناو سونه‌كانیش هه‌مان سیناریۆ هه‌یه‌ هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه‌، له‌ناو شیعه‌كانیش ڕه‌وتی سه‌در جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌ مالیكی جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌، هادی عامریش هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌ ئیتر گۆڕانكارییه‌كی وا گه‌وره‌ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كگرتوو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن چوون لای ئێمه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ نییه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براكوژی شیعه‌كان نین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براكوژی نین با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێک یه‌كه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕازی بن به‌ئه‌نجامه‌كان دووه‌م ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئێستا دوباره‌نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵێنێک له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت، سێیه‌م ده‌بێت بزانین به‌ چ میكانیزمێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، چواره‌م ده‌بێت په‌رله‌مان كارابێت چونكه‌ هه‌ڵبژاردن ناكرێت به‌بێ په‌رله‌مانێكی كارا چونكه‌ ده‌بێت پاره‌ بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابین بكرێت ئه‌گه‌ر یاسا هه‌مووار بكرێت واته‌ ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی پێویستی به‌ په‌رله‌مانێكی كارا هه‌یه‌. "


" دەبێت بەڵێننامەکە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت"

پێشتر، شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" له‌عێراقدا چه‌ندین ڕێككه‌وتن و به‌ڵێننامه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌كان ئه‌مانه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه، هاوشێوەی ڕێککەوتنی شەنگال و چەندین ڕێککەوتننامەی تر...)‌ ئایا ئێوە وەک یەکگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌ ماوه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان كه‌ به‌ڵێنێک ئێوه‌ متمانه‌ بكه‌ن و بچنه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌؟

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەمجۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و وتی" نه‌خێر من وتم به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ی واژوو ده‌كرێت له‌نێوان لایه‌نی سیاسی ئه‌گه‌رنا هیچ بەڵێنێک نییه‌ له‌نێوان عێراقیه‌كان و ناكرێت. "

" سێ سیناریۆکە...... "

بە بڕوای د. جەمال کۆچەر دۆخی عێراق لەبەردەم سێ سیناریۆدایە " سیناریۆی یه‌كه‌م، باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سیناریۆی دانوستان بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتنێكی تر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان بۆ حكومه‌تێكی پێشوه‌خته‌، سیناریۆی دووه‌م، سه‌در ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكی یه‌ک ملیۆنی بكرێت دواتریش چوارچێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگیش بڵێت ئه‌وانیش خۆپیشاندان بكه‌ن ئاڵۆز بكرێت له‌خاڵێكی ته‌ماس بگه‌نه‌ یه‌كتری و ته‌قه‌ بكرێت و خوانه‌خواست براكوژی شیعه‌كان ده‌ست پێبكات، سیناریۆی سێیه‌م بۆنموونه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یان سه‌درییه‌كان واز له‌م بابه‌ته‌ بهێنن. "

به‌رای تۆ یەکێک لەو دوو هێزە وەک خۆت دەڵێی لە سیناریۆی سێییەم بۆ نمونە وازبهێنن، ئایا واز ده‌هێنن؟
لە وەڵامدا د. جەمال کۆچەر وتی" كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌م بابه‌ته‌ ئێستا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ جیاوازه‌ له‌هه‌موو جارانی تر له‌خاڵێكدا مالیكی هه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سه‌دری بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ زۆبه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ک مالیكی واز ناهێنێت ئیتر به‌ڕێكاری یاسایی و به‌ زۆر شت ڕێگری لێده‌كرێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌دریش ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تێک دروستبوو سه‌ر به‌كه‌سانی وه‌كو مالیكی بێت ئیتر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای مه‌هدی كرا له‌كاتی خۆیدا ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ هێزی سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیە ئه‌م بێ متمانەییه‌ وایكردووه‌ كه‌س ئەویتر قبوڵ ناكات کە حكومه‌ت دروست بكات. "

" ئێمه‌ له‌ناو یه‌كگرتوو ئه‌و پرسیاره‌مان هه‌یه‌..... "

د. جەمال کۆچەر ئەوەشی وت" ئێمه‌ له‌ناو یه‌كگرتوو ئه‌و پرسیاره‌مان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تر كرا به‌هه‌مان شێواز سه‌درییه‌كان له‌ 73 وه‌ كردیانه‌ 80 یان 65 مالیكیش له‌ 38 بووه‌ 45 یان بووه‌ 35 ئیتر هه‌مان سیناریۆ و هه‌مان شه‌ڕه‌ ده‌م و هاوپه‌یمانی ئه‌ملا و ئه‌ولا و جارێكی تر ئه‌م فلیمه‌ له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین پرسیارێكه‌ ده‌بێت وه‌ڵاممان هه‌بێت. "

كێ ده‌بێت وه‌ڵامی ئەو پرسیارەتان بداته‌وه‌؟
لە وەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی " به‌ڕاستی ئه‌وه‌ قورسه‌ كێ وه‌ڵامان بداته‌وه؟‌ ئێستا جارێ دوولایه‌نمان هه‌یه‌ لانی كه‌م ئه‌وان ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌مه‌یان هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ناوماڵی كوردیش هه‌یه‌ له‌ناوماڵی سونه‌ش هه‌یه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر جارێكی تر هه‌ڵبژاردن كرا، بۆ نموونه‌ پارتی هه‌ندێكی كه‌می كرد یان زیادی كرد بوونه‌ 35 یان بوونه‌ 25 یه‌كێتی هه‌ندێكی خۆی كه‌می كرد یان زیادی كرد بوونه‌ 25 یان بوونه‌ 15 ئه‌رێ ئه‌وكات سه‌رۆک كۆمار بۆ كێ ده‌بێت؟ خۆده‌بێت ئه‌م شتانه‌ یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌ دابنیشین و گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی بكه‌ین بڵێن هه‌ندێک خاڵ هه‌ن كه‌ ده‌بێت مناقشه‌ی بكه‌ین له‌وانه‌یه‌ شه‌قامان له‌ده‌ست ده‌ربچێت ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا چۆن ده‌كرێت به‌بێ په‌رله‌مان و به‌بێ یاسا و به‌بێ بودجه،‌ ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو شه‌ش مانگ بێت یان سێ مانگ بێت ساڵێک بێت. "

" ئایا کۆبونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەمزووانە دەستپێدەکاتەوە؟ "

به‌ڕای تۆبه‌مزوانه‌ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتن ئه‌نجام ده‌دات؟

د. جەمال کۆچەر لەوبارەیەوە وتی" من له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر قورسه‌ واته‌ ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ (تصعید) بكات له‌گه‌ڵ موقتەدا سه‌در له‌وانه‌یه‌ به‌ڕێز مالیكی و كۆمه‌ڵێک هه‌ن ده‌ڵێن با دانیشتن بكه‌ین و ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان نیه‌ به‌وان چونكه‌ ئه‌وان به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌رچوون، به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ن وه‌كو هادی عامری ئێستا عه‌قڵی ئه‌و زاڵتره‌ له‌ عه‌قڵی ئه‌وانی تر له‌سه‌ر بڕیار و دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا په‌رله‌مانمان دروستكرد و دانیشتین و سه‌رۆک كۆماریشمان هه‌ڵبژارد و سه‌رۆک وه‌زیرانێكیشمان دانا ئایا سه‌رۆک وه‌زیران ده‌توانێت حوكمڕانی بكات؟ كه‌ هه‌موو ڕۆژێک یه‌ک ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر شه‌قام بن! ناتوانێت له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی بكه‌ین ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ببێته‌ یه‌كێک له‌م دوو ده‌رچه‌یه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكی كاتی دروست بكه‌ین واته‌ حكومه‌تێكی ئینتقالی بۆماوه‌ی ساڵێک یان شه‌ش مانگ بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات یان ئه‌وه‌تا په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ په‌رله‌مان هه‌رخۆی متمانه‌ به‌م حكومه‌ته‌ی كازمی بداته‌وه‌ ئه‌وانه‌ پێكه‌وه‌ له‌ (ميثاق) واژووی بكه‌ن هه‌تا فڵان كات په‌رله‌مان ده‌مێنێت و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. "

" بۆ كورد لایه‌نی ئیجابی و سلبیشی هه‌یه‌ "

ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق ڕێگه‌پێدراوه‌ له‌هه‌رشوێنێكی تری عێراقدا بێت بهێنرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاخود شارێكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئارامه‌ به‌ڕای ئێوە ئه‌مه‌ مجازه‌فه‌یه‌ بۆ كورد یان هه‌نگاوێكی باشه‌؟
لە وەڵامدا د. جەمال کۆچەر وتی" بۆ كورد لایه‌نی ئیجابی و سلبیشی هه‌یه‌، لایه‌نی باشی ئه‌وه‌یه‌ مانای وایه‌ له‌عێراق هه‌مووی یه‌ک شوێن هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عێراق بتوانێت به‌ هێمنانه‌ دانیشتنی خۆی ئه‌نجام بدات كه‌ ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه،‌ هه‌ر له‌به‌سراوه‌ هه‌تا موسڵ نه‌یانتوانی بیكه‌ین ئه‌مه،‌ به‌ڵام خاڵی سلبی ئه‌وه‌یه‌ دابه‌شبوونی ناوماڵی كوردی ئێستا بڵێن له‌كوێ ده‌كرێت؟ له ‌كوردستان له‌سلێمانی یان له‌هه‌ولێر؟ ئه‌گه‌ر له‌سلێمانی بێت ئایا پارتی به‌شدار ده‌بێت له‌و دانیشتنه‌؟ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر بێت ئایا یه‌كێتی به‌شدار ده‌بێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر ببرێته‌ سلێمانی دەوترێت مانای وایه‌ ئه‌وانه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ یاخود ژێربه‌ژێر ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌ و سه‌رۆک كۆمار به‌وان ده‌دات، من له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆربه‌ی لایه‌نی شیعی عاقڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ گفتوگۆ بكرێت نه‌ک دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت له‌وانه‌یه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ ده‌ربچێت كه‌ به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌چێت. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:59 0:00

XS
SM
MD
LG