سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستوری خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌بێت حكومه‌تێكی ئینتقالی دروست بكرێت كه حكومه‌تێكی بچووكراوه بێت ئه‌و حكومه‌ته گه‌وره‌یه نه‌بێت، هەروەها ئیشوكاره‌كانیشی دیاریكراو بێت به‌وشێوه‌یه ئێمه ده‌توانین بڵێن ئه‌م حكومه‌ته كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات، دەشڵێت" له عێراقدا هه‌میشه هه‌موو ئه‌م كێشانه له‌ناو زۆر زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، به‌ڵام ناشزانرێت چۆن دواتر بچووک ده‌بێته‌وه، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشبینی ئەوەش دەکات"ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە خه‌ڵک زیاتر ده‌چێت بۆ دەنگدان، چونکە خه‌ڵک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بچێت بۆ ده‌نگدان ده‌نگه‌كه‌ی گرنگه،وه ده‌توانێت خه‌ڵكی باشتر بنێرێته په‌رله‌مان ئه‌م سیاسیه ته‌قلیدیانه كه له 2003 وه حكومی عێراق ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌باشور و ناوه‌ڕاست ده‌توانن به‌ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه قه‌باره‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه "
" ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا عێراقی تێدایه هه‌تاسه‌ر نابێت "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا عێراقی تێدایه هه‌تاسه‌ر نابێت وا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بدۆزرێته‌وه ئێمه نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كردووه كه هه‌شت خاڵ له‌خۆی ده‌گرێت، پێمانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌شت خاڵه به‌ڕێوه بچێت زۆر زۆر گرنگ ده‌بێت یه‌كێک له‌وانه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانداین كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستوری خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، وه ده‌بێت حكومه‌تێكی ئینتقالی دروست بكرێت كه حكومه‌تێكی بچووكراوه بێت ئه‌و حكومه‌ته گه‌وره‌یه نه‌بێت، هەروەها ئیش وكاره‌كانیشی دیاریكراو بێت به‌وشێوه‌یه ئێمه ده‌توانین بڵێن ئه‌م حكومه‌ته كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره ناتوانێت كاری گه‌وره‌تر بكات له‌و كارانه‌ی كه پێی ڕاسپێردراوه واته له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره ڕۆژانه‌یه‌كانی هاوڵاتیان و حكومه‌ته. "
" داواكاریه‌كان داواكاریه‌كی گشتگیره په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێكردنیشی زۆر ئاسانه "
سروە عەبدولواحید زیاتر وتی" ئه‌گه‌ر حكومه‌تێک هه‌بێت و ئه‌م حكومه‌ته لایه‌نگری بۆ هیچ لایه‌نێک له‌م دووبه‌ره‌یه نه‌بێت چ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چ ڕه‌وتی سه‌در پێموایه ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات، به‌مه‌رجێک ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه پشتگیری له‌م حكومه‌ته بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وكارانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ چاكسازی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی ئێمه باسمانكردووه هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داواكارییه‌تی و ته‌نانه‌ت له شۆڕشی تشرین له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌مان داواكاریان هه‌بوو بۆیه داواكاریه‌كان داواكاریه‌كی گشتگیره په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێكردنیشی زۆر ئاسانه. "
" پێش ماوه‌یه‌ک داوایه‌كی تریشمان كرد ............. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ، پێتانوایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دۆخی عێراق ده‌گۆڕێت و ناگه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كانی قبوڵ نه‌كه‌نه‌وه و بگه‌نه‌وه ئه‌م خاڵه‌ی ئێستا؟
سروە عەبدولواحید وتی" ئێمه پێش ماوه‌یه‌ک داوایه‌كی تریشمان كرد، وتمان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتبن كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكه‌ن به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه بكرێت كه گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موولایه‌ک دانبنێن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن جگه‌له‌وه ده‌بێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێگه‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت خۆ ناكرێت ئێستا په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه كێی هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه ،ئایا دادگا هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه هه‌تا ئێستا دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه كه بتوانن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه به‌پێی ده‌ستور مادده‌ی (64) ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بۆ ئه‌مه پێویسته لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكه‌ن كه ئێستا ئه‌م لایه‌نانه‌ش متمانه‌یان به یه‌كتری نه‌ماوه بۆیه ده‌بێت لایه‌نێک هه‌بێت كه نێوه‌ندگیر بێت و زامن بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی ده‌بێت له‌نێوان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه دواتر جێبه‌جێ بكرێت. "
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ زیاتر وتی" ئێمه له‌نه‌خشه‌ڕێگاكه‌دا هه‌شت خاڵمان ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه داوامانكردووه داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردووه بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ش باس بكرێت، زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه ئه‌وانه‌ی تشرینی و حیزبه تازه‌كان هه‌موویان پێشوازیان له‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ی ئێمه كردووه، هه‌تا ئێستاش گفتوگۆ به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی ببێته ڕای گشتی. "
" .... به‌بێ ئه‌وه من پێموانییه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكرێت "
به‌ڕای تۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌م دۆخه‌دا ده‌توانێت له‌بینای په‌رله‌مان دانیشتنه‌كان ئه‌نجام بدات؟ چونكه هه‌ندێک پێیانوایه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌توانرێت دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت ئایا كورد زیان ده‌كات له‌وكاته‌دا یاخود نا؟
وەڵامەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەمجۆرەبوو" ئێستا هه‌موولایه‌نه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌و دوو جه‌بهه‌یه‌دا بۆیه من پێموانییه بتوانرێت له‌كاتی بوونی خۆپیشانده‌رانی ڕه‌وتی سه‌دری له‌ناو په‌رله‌ماندا كۆبوونه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌به‌غداد له‌شوێنێكی تر بكرێت له‌ڕاستیشدا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕوونادات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌موولایه‌نه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕن له‌ناویشیاندا ڕه‌وتی سه‌دری بۆیه وائاسان نییه ئێستا باس له‌وه‌بكه‌ین بێئه‌وه‌ی كه بارودۆخه‌كه هێو بێته‌وه بێئه‌وه‌ی كه دابنیشن لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ببێت به‌بێ ئه‌وه من پێموانییه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكرێت. "
" له عێراقدا هه‌میشه هه‌موو ئه‌م كێشانه له پڕ زۆر زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، به‌ڵام ناشزانرێت چۆن دواتر بچووک ده‌بێته‌وه "
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ دۆخی عێراق، سروە عەبدولواحید وتی" له عێراقدا هه‌میشه هه‌موو ئه‌م كێشانه له پڕ زۆر زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، به‌ڵام ناشزانرێت چۆن دواتر بچووک ده‌بێته‌وه، ڕاسته ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت به‌مشێوه‌یه دۆخی سیاسی ئاڵۆز بێت، به‌ڵام هه‌مووجارێكیش ئه‌م ئاڵۆزیه‌مان بینیووه له‌دۆخی سیاسی عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوولایه‌نه بڕیاریاندابێت كه نه‌چنه ئه‌وه‌ی پێكدادانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت له‌نێوانیاندا له‌م ڕاده‌یه‌دا بیهێڵنه‌وه من پێموایه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێكدادان ڕووبدات به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ركردنی هیچ ئاسان نابێت و كاتی ده‌وێت هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت چ ڕه‌وتی سه‌دری و چ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و پێكدادان ناچن چ پێكدادانی سه‌ربازی بێت چ پێكدادانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بێت هه‌تا ئێستا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵه له‌لایه‌ن هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌وه. "
" به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رشتێک له‌به‌غداد ببێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی تری عێراق دروست ده‌بێت "
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دۆخی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی" به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رشتێک له‌به‌غداد ببێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی تری عێراق دروست ده‌بێت به‌و پێیه‌ی كه به‌غداد پایته‌ختی عێراقه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو دنیا چاوی له‌سه‌ر به‌غداده كاریگه‌ری سیاسی و ئابوری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. "
" به‌ته‌نها ماڵی كورد نییه په‌رته‌وازه‌یه به‌ڵكو هه‌موو سونه و شیعه بەوجۆرەن "
بە وتەی سروە عەبدولواحید بەتەنها ماڵی کورد نیە پەرتەوازەیە، بەڵکو ماڵی شیعە و سوننەش بەهەمان شێوەن، لەو ڕووەوە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی" ئێستا ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین به‌ته‌نها ماڵی كورد نییه په‌رته‌وازه‌یه، به‌ڵكو هه‌موو سونه و شیعه بەوجۆرەن، له‌هه‌موو دنیادا قۆناغه‌كانی كه گۆڕانكاری دروست ده‌بێت پێویسته وه‌كو یه‌كتر بیرنه‌كرێته‌وه بیروبۆچوونه‌كان وه‌كو یه‌ک نه‌بن و هه‌ریه‌كه دیدو بۆچوونی سیاسی جیاوازی هه‌بێت من پێموایه ئه‌مه كارێكی ئاساییه كه له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌نه‌كانی تریش هه‌یه مه‌رج نییه هه‌موو وه‌ک یه‌ک بیربكه‌ینه‌وه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته بڕیاری په‌رله‌مان واته بڕیاری تاكه‌كه‌س نابێت، وه ده‌بێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه . "
" ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت خه‌ڵک زیاتر ده‌چێت بۆ دەنگدان "
ئایا خه‌ڵک بێزار و بێ ئومێد نابێت له چوون بۆ ده‌نگدان لە کاتی دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق؟
لە وەڵامدا سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی" من پێموایه ئه‌مجاره خه‌ڵک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بچێت بۆ ده‌نگدان ده‌نگه‌كه‌ی گرنگه،وه ده‌توانێت خه‌ڵكی باشتر بنێرێته په‌رله‌مان ئه‌م سیاسیه ته‌قلیدیانه كه له 2003 وه حكومی عێراق ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌باشور و ناوه‌ڕاست ده‌توانن به‌ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه قه‌باره‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه و بۆیه من پێموایه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە خه‌ڵک زیاتر ده‌چێت بۆ دەنگدان. "