Accessibility links

شوێنهەڵگرانی کەشتیەکان: دوای پلانی تێکەڵکردنی نەوتی عێراق ئێران ڕێگەیەکی باشتری بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمەریکا دۆزیبۆوە


بەپێی وتەی شوێنهەڵگرانی کەشتییە بارهەڵگرەکان کە دەڵێن تاران لە بەرژەوەندی ڕێگەیەکی کاراتر بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوتەکەی پلانێکی کورتخایەن بووە، بەو پێیە پلانێکی ئێران و هاوپەیمانەکانی پیشەسازی کەشتیوانی بۆ تێکەڵکردنی نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراقدا لە ساڵی 2020 دا پلانێکی زۆر کاریگەر بووە، بەڵام لەلایەن ئەمەریکاوە گەمارۆی لەسەرە و هەڵوەشاوەتەوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ مانگی ڕابردوو بڵاویکردەوە، بازرگانێکی ئیمارات و چەند کۆمپانیایەک کە لەو وڵاتە نیشتەجێن لە ڕێگەی ئیمەیڵی هاوبەش و ناونیشانی کۆمپانیاکانەوە سەرقاڵی تێکەڵکردنی نەوتی ئێران و عێراق بوون لەسەر تانکەرەکان لە ڕێگەی گواستنەوەی نەوتی خاو و نەوتی پاڵاوتە لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەک لە کەنداوی فارس لە ساڵی 2020دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ ئەو پلانە وایکردووە ئەو کەسانەی پەیوەندییان بەو پلانەوە هەبووە بە ڕەچەڵەک ئێرانی بوون کاریان تێکەڵکردنی نەوتەی ئێرانی بووە لەگەڵ نەوتی عێراقدا بۆ ئەوەی خۆیان بە دووربگرن لە سزاکانی ئەمەریکا کە نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج.

ڕاپۆرتە هەواڵییەكە نموونەیەكی ئەو هەڵمەتەی هێناوەتەوە كە تیایدا کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە ئێران بەناوی پۆلاریس 1 لە مانگی 3ی ساڵی 2020دا نەوتی ئێرانی گواستەوە كە بەرهەمێكی پاڵاوتەکراو بووە بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری دیکە كە نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، دووەم کەشتی ناوی بابل بوو و لەلایەن کۆمپانیای Rhine Shipping DMCC کارەکە کراوە کە کۆمپانیایەکە لەلایەن بازرگانێکی ئیماراتی بەناوی سەلیم ئەحمەد سەعید بەڕێوەدەبرێت و هاوڵاتییەکی بەریتانی لەدایکبووی عێراقە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ هۆکاری ڕاپۆرتەکەی بۆ بەڵگەنامەکانی کۆمپانیاکان و داتاکانی گواستنەوە و کەسانی ئاشنای ئەو بابەتە گەڕاندەوە. هەروەها بەیاننامەیەکی سەعیدی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەتیکردەوە کۆمپانیاکانی نەوتی ئێرانیان گواستبێتەوە و پێشێلی سزاکانی ئەمەریکایان کردبێت.

دەنگی ئەمەریکا بەڵگەی زیاتری بۆ ئەو پرسە دەستکەوت کە کەشتی پۆلاریس 1 و بابل لە 17-19ی مانگی سێی 2020 بەشدارییان لە گواستنەوەی نەوتی کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە کردووە، لە دەریایەکدا کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە نیمچە دوورگەی فاوی عێراقەوە دوورە.

دوو کەشتی کە لە Polaris 1 و Babel دەچن لە وێنەکانی مانگی دەستکرددا شانبەشانی یەکتر دەردەکەون کە لەو بەروارانەدا ئەو وێنانە گیراون و لەلایەن کۆمپانیای Planet Labsی ئەمەریکاییەوە پێشکەش بە دەنگی ئەمەریکا کراون.

سام مەدانی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ماڵپەڕی TankerTrackers.com کە توێژەرێکە لە سوید، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، دەرکەوتنی فیزیکی ئەو کەشتیانەی لە وێنەکاندا هەیە لەگەڵ وێنەکانی ئەو دوو تانکەرەدا دەگونجێت کە لە داتای زانیارییەکانی ئەودا هەیە.

هەروەها کۆمپانیای مارینترافیک کە بنکەکەی لە یۆنانە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە زانیارییەکانی ترانسپۆندەری سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی بابل (AIS) دەریدەخەن کە کەشتییەکە لەو شوێنە بووە کە لە وێنەکانی تاقیگەی پلانێت لە بەروارەکانی گرتنی وێنەکاندا بینراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوێنەری کەشتی Polaris 1’s لە مانگی هەشتی ساڵی 2019ەوە کوژاوەتەوە تاوەکو 20ی مانگی سێی 2020 بزوێنەری کەشتییەکە هەڵکراوەتەوە، کاتێک داتاکان دەریانخستووە کە کەشتییەکە نزیکەی 380 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو شوێنەوە بینراوە کە پڕۆسەی گواستنەوەکەی بۆ ئەنجامدراوە بۆ سەر کەشتی بارهەڵگری بابل واتە لە ڕۆژانی پێشوودا ڕوویداوە.

زۆرجار کەشتییە بارهەڵگرەکان بزوێنەری کەشتییەکەیان AISیان کوژاندووەتەوە بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان لە لێکۆڵینەوە بشارنەوە.

تاران لە مێژە ڕەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێک بدات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەشتییە بارهەڵگرەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لەپێناو شکستهێنان بە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمەریکا و هاوکات توێژەران داوای جێبەجێکردنی توندتری ئەو سزایانە دەکەن.


XS
SM
MD
LG