هەفتەی ڕابردوو هێزێکی کۆماندۆ چووە سەر شارەوانی سلێمانی بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی چوونی ئەو هێزە لەسەر داوای ئەوان بووە کە کۆمەڵە کەسێک کە سەرۆکی شارەوانی بە (مافیا) ناوی بردن لە سلێمانی پەیدابوون چەندەها پارچە زەوییان ئیفرازکردووە بە ناوی دابەشکردن بەسەر کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی شەڕی داعش دابەشی دەکەن، بەڵام ئەو زەوییانە فرۆشراونەتەوە.
سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان) دەڵێت " وه‌كو لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان ئینشائه‌ڵا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین،چونكه ناكرێت مامه‌ڵه به زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت ئینجا ئه‌و لایه‌نه هه‌رلایه‌نێک بێت چونكه ئێمه ده‌بێت هه‌موو ماف و شایسته‌كان به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان كه شمولیان ده‌كات ئێمه ده‌بێت خزمه‌تیان بكه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی كه مافه‌كانیان بخۆین و به‌و شێوازه غه‌دریان لێبكه‌ن، حكومه‌ت ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سانه بدات پێویسته له‌و كه‌سانه خۆش نه‌بێت كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه بە زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن. دەشڵێت" وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئێمه نه‌مانزانیووه لایه‌نی تر ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش بكات. "
"هیچ شتێكی فه‌رمی به ئێمه نه‌گه‌یشتووه نه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان و نه له‌هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سەبارەت بەو گرفتە (زەوییەکانی سلێمانی) له ڕاستیدا هیچ شتێكی فه‌رمی به ئێمه نه‌گه‌یشتووه نه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان و نه له‌هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و بابه‌ته ئێمه‌ش هه‌ر بیستومانه، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆمان له‌و سنووره له‌وبابه‌ته ئاگادارن، وه ئێمه نه‌ک ته‌نها ئێستا، به‌ڵكو له‌ماوه‌كانی ڕابردووش‌دا ئێمه به دواداچونمان كردووه بۆ كۆمه‌ڵێک كه‌یسی له‌و شێوه‌یه و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردووه. "
"لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین"
سەوسەن محەمەد میرخان ئەوەشی وت" له‌ڕاستیدا ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین پێویسته نوێنه‌رایه‌تی خۆمان بۆ ئه‌وان بسه‌لمێنین به‌وه‌ی كه ئێمه ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ین، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان ئینشائه‌ڵا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن و ئه‌و لایه‌نانه بدوێنن بۆئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ئامارانه‌ی باس ده‌كرێن و ئه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانه هه‌تا چه‌ند مافیان خوراوه هه‌تا چه‌ند ئێمه پێویسته هاوكاریان بكه‌ین، هه‌ركاتێک ئێمه ئه‌و لیژنه لاوهكیهمان پێكهێنا ئێمه ڕاپۆرتی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین و ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌خورێت، چونكه ناكرێت مامه‌ڵه به زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت ئینجا ئه‌و لایه‌نه هه‌رلایه‌نێک بێت چونكه ئێمه ده‌بێت هه‌موو ماف و شایسته‌كان به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان كه شمولیان ده‌كات ئێمه ده‌بێت خزمه‌تیان بكه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی كه مافه‌كانیان بخۆن و به‌و شێوازه غه‌دریان لێبكه‌ن. "
" ده‌بێت ژیانێكی شایسته بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت"
سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد" به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان به‌ڵێ زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌ر خێزانێكی شه‌هید مافی خۆی هه‌یه كه زه‌وی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش زه‌وی دابه‌ش كردووه ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری 11 هه‌زار زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌رچوو كه ئه‌و زه‌ویانه‌یان به‌سه‌ردا تاپۆ بكرێت، به‌ڵێ به‌رده‌وام زه‌وی ده‌درێت به كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وه مافی خۆیانه چونكه ئه‌وان ئازیزانیان له‌پێناو ئه‌و وڵاته و ئه‌و خاكه له‌ده‌ستداوه بۆیه هه‌رشتێک بكرێت مافی خۆیه‌تی ده‌بێت ژیانێكی شایسته بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسوده‌یی له وڵاتی خۆیاندا بژین. "
" وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئێمه نه‌مانزانیووه لایه‌نی تر ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش بكات "
سەوسەن محەمەد میرخان دەشڵێت" ئه‌و زه‌ویانه پێویسته له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه دابه‌ش بكرێت، وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئێمه نه‌مانزانیووه لایه‌نی تر ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش بكات هه‌تا ئێستا، بۆیه هه‌تا ئێمه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكنههێنین له لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان ئێمه نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕاستیه‌ک له‌به‌رئه‌وه نه‌ده‌توانین ئامارتان پێبده‌ین هه‌تا به‌دواداچوونه‌كانی خۆمان كۆتای پێنه‌هێنین ناتوانین هیچ لێدوانێک سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بده‌ین. "
"حكومه‌ته ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سانه بدات پێویسته له‌و كه‌سانه خۆش نه‌بێت كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه بە زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن "
سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" دوای ئه‌وه‌ی ئێمه ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین ده‌درێته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ده‌درێته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مه حكومه‌ته ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه مامه‌ڵه به زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته حكومه‌ت له‌و كه‌سانه خۆش نه‌بێت كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێگه له‌و كه‌سانه بگرین كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌ویانه ده‌كه‌ن كه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان كراوه، چونكه هیچ كه‌سێک مافی نییه به‌و شێوازه مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ زه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان. "