ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له سلێمانی دەڵێت" ئێمە ئاگاداری وەرگرتن و ئیفرازکردنی ئەو زەوییانە نین بە ناوی دابەشکردن بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش یان شەهیدانی سەنگەر کە لە سلێمانی باس دەکرێت کراوە، هه‌ر كاتێک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کە شارەوانی سلێمانیە، ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵێ ئێمه به‌دواداچوون دەکەین سەبارەت بە ئیفرازکردنی زەوی لە سلێمانی بە ناوی دابەش کردن بەسەر کەسوکاری شەهیدانەوە. دەشڵێت" ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه كرابێت کە وەک باسی لێوەدەکەن (زەوی بەناوی دابەشکردن بەسەر کەسوکاری شەهیدان لە سلێمانی ئیفراز کراوە) ئەوا غه‌درێكه زۆریش غه‌دره. "
" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لای ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌كراوه "
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له سلێمانی بابه‌تێكی گه‌رمی میدیایی هه‌یە، هەریەک له سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێک ڕاگه‌یه‌نراویان بڵاوكرده‌وه، هەروەها سه‌رۆكی شاره‌وانیش به هه‌مان شێوه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵكێک هاتووه وه‌كو ده‌ڵێن مافیا یان ده‌ڵاڵ زه‌ویان جیاكردۆته‌وه و ئیفرازیانكردووه به ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی داعش یاخود شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر وه‌رگیراوه، ئێوه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان كه په‌یوه‌ندیداره به‌و بابه‌ته‌وه هه‌تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن و قسه‌ی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چیه؟
لای خۆیەوە ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی لە وەڵامدا وتی" ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئاگاداربین وارسی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر له مانگی یه‌كی 2022 وه هاتونه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه پێشتر هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی زه‌وی دان یان هه‌ر شتێكی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرابێت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كراوه، چونكه شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆری داعش هه‌ر پێشمه‌رگه نین، به‌ڵكو سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆشی تێدایه، ئاسایشی تێدایه، ده‌زگای گشتی ئاسایشی تێدایه، پاسه‌وانی سنوری تێدایه، به هیچ شێوه‌یه‌ک لای ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌كراوه له‌مانگی یه‌كی 2022 هه‌تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه ته‌نها پێشمه‌رگه‌كان گواستراونه‌ته‌وه سه‌ر ئێمه به بڕی مووچه‌ی خۆیان كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆیان دابین كراوه ئێمه داوامانكردووه له وه‌زاره‌تی خۆمان زه‌ویان بۆ دابین بكرێت. "
" چۆنیەتی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان"
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی ئاماژەی بە ڕێکارە یاساییەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان کرد و وتی" ناوه‌كانیان ده‌نێرین بۆ وه‌زاره‌ت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ وه‌رده‌گیرێت دواتر دێته‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و له‌وێوه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر شاره‌وانیه‌كانی خۆیدا هه‌ركاتێک زه‌وی هه‌بوو شاره‌وانییه‌كان من ئاگادارده‌كه‌نه‌وه بۆنموونه له‌سلێمانی 100 پارچه زه‌ویمان ئاماده‌یه به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناوه‌كانیان بۆ ده‌بین و ژماره‌یان بۆ وه‌رده‌گرین به‌شێوازی تیروپشک له‌ڕێگه‌ی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا. "
واته دامه‌زراوه‌یەک ناتوانێت بۆنموونه بڵێت وەک دژه تیرۆر، ئێمە شه‌هیدمان هه‌یه له‌شه‌ڕی داعش، ئایا ته‌نها ده‌بێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێت كه به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێدا؟
وەڵامەکەی ئەدیب لەتیف بەمجۆرەبوو" كه ناوه‌كانیان هاته لای ئێمه وه‌كو ئێستا ناوی پێشمه‌رگه‌كان هاتوون به‌وشێوازه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین كه ئاماژه‌م پێدا لە پێشتر. "
" هه‌ركاتێک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین "
وتیشی" لای ئێمه‌وه هیچ نه‌كراوه ناتوانم هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه(ئیفرازکردنی زەوییەکانی سلێمانی بەناوی کەسوکاری شەهیدانەوە)، چونكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و له وه‌زاره‌ت هیچ زه‌ویه‌كمان دابه‌شنه‌كردووه به‌و شێوازه. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه به‌دواداچوون ناكه‌ن كه به‌ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه ئه‌م بابه‌ته كراوه؟
ئەدیب لەتیف وتی" هه‌ركاتێک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه به‌ڵێ ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین. "
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كێ یه؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان وتی" ئه‌گه‌ر شاره‌وانی سلێمانی، پێمان بڵێت وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدانی سلێمانی ئه‌م زه‌ویانه به‌ناوی ئێوه وه‌رگیراوه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بده‌نێ و ناوی شه‌هیده‌كانمان بۆ بنێرن ئێمه‌ش بۆیان ده‌كه‌ین. "
هەروەها وتی" ئێمە ئاگاداری وەرگرتنی ئەو زەوییانە نین بەناوی دابەشکردن بەسەر کەسوکاری شەهیدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مانگی یه‌كی 2022 وه مووچه‌یان لای ئێمه هه‌یه پێشتر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌شوێنه‌كانی خۆیان مووچه‌یان وه‌رگرتووه. "
" زۆریش غه‌دره "
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی ئەوەشی وت" ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه كرابێت کە وەک باسی لێوەدەکەن (زەوی بەناوی دابەشکردن بەسەر کەسوکاری شەهیدان لە سلێمانی ئیفراز کراوە) ئەوا غه‌درێكه زۆریش غه‌دره، وه ناوی شه‌هیدان ته‌نها مه‌رجه‌عێک ئه‌گه‌ر تۆماركرانه‌وه لای ئێمه بۆنموونه شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر له‌مانگی یه‌كه‌وه هاتوونه‌ته لای ئێمه ئیتر ئه‌وه ماڵی ئێمه‌ن و ئێمه به‌دواداچوونی زه‌ویان بۆ ده‌كه‌ین. "
ئەدیب لەتیف ئەوەشی وت" کەسوکاری ئەو شەهیدانەی زەوییان بەناوەوە ئیفرازکراوە، بابێن هه‌رچیه‌ک پێویستی كرد له‌ڕووی یاساییه‌وه بۆیان ده‌كه‌ین. "
ئێوه ده‌توانن مافیان وه‌ربگرنه‌وه ئه‌وانه‌ی كه زه‌ویان به‌ناوه‌وه وه‌رگیراوه؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی وتی" ده‌بێت پرۆسه‌كه به‌دواداچوونێكی جددی بۆ بكرێت بزانین كێ زه‌ویه‌كانیداوه و به چ ڕێگه‌یه‌ک زه‌ویه‌كانیانداوه له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد وتی ئه‌وان زه‌وی خۆیانیان هه‌بووه و دابه‌شیان كردووه به‌سه‌ریاندا وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌تا ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئێمه نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌كو لیستێک بڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان ناوه‌كانمان بده‌نێ با ئه‌وه‌نده پارچه زه‌ویان بده‌ینێ. "
چه‌ند كه‌س زه‌وی وه‌رگرتووه و چه‌ند كه‌س هه‌یه به‌گشتی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش و شه‌هیدی سه‌نگه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستاندا؟
لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی وتی" من نازانم چه‌ند كه‌س زه‌ویان وه‌رگرتووه، به‌ڵام شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌كان هاتونه‌ته‌وه لای ئێمه هی سنوری خۆمان پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كه چه‌ند وه‌زاره‌تێک و چه‌ند شوێنێک په‌یوه‌ندیدار ده‌گرێته‌وه كه شه‌هیدیان هه‌یه، له‌سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕانیه و قه‌ڵادزێ به‌نزیكه‌یی 400 شه‌هید هاتۆته‌وه ئێره، هه‌تا ئێستا شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌كان خه‌ڵكی تێدابووه خۆبه‌خشیش بووه، کە ئه‌وانه‌ش مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هه‌مان ئیمتیازاتیان ده‌درێتێ. "