لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ڕۆژی سێشەممە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیان گواستەوە بۆ بەردەم ئەنجومەنی دادوەری عێراق، ئەوەش بە مەبەستی فشارخستنە سەر ئەنجومەنی دادوەری بۆ بڕیاردان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش کاردانەی جۆراو جۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەنجومەنی دادوه‌ری له‌عێراقدا كاره‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد، هه‌روه‌ها سه‌ندیكای پارێزه‌ران و چەند دادگایەکی تر کارەکانی خۆیان لە بەغداد و چەند شارێکی جیاوازی عێراق ڕاگرت، بەڵام دوای کاردانەوە جیاوازەکان، لایەنی سەدری بڕیاری کشانەوەی خۆپیشاندەرانی لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەریدا دا، پاشان ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش دەسپێکردنەوەی کارەکانی لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند.
د. یوسف محەمەد هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی زانستە سیاسییەکان، هاوکات سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت" سەدرییەکان خۆیان له‌ماوه‌ی پێشوودا «لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان» زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان هه‌بووه و گه‌وره‌ترین كوتله بوون یان ده‌توانین بڵێن یه‌كێک بوون له‌گه‌وره‌ترین كوتله‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا هاوپه‌یمانییه‌كیان هه‌بوو كه زۆرینه بوون له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی ئێستا داوای ده‌كه‌ن بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌یانتوانی هه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا داوای بكه‌ن، چونکە بەپێی دەستوری عێراق 1/3 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئەتوانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن و، به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وشێته‌وه. "
"سەدرییەکان خۆیان به‌شدارێكی ڕاسته‌وخۆی پرۆسه‌ی سیاسین له‌عێراق "
لە سەرەتای قسەکانیدا د. یوسف محەمەد وتی "سه‌باره‌ت به‌م كێشانه‌ی كه هاتۆته كایه‌وه له‌عێراقدا له ڕاستیدا ناكرێت ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه كۆی دامه‌زراوه‌كانی عێراق په‌كبخات و فشار بكات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و داخوازیانه‌ی كه هه‌یه‌تی. ڕه‌وتی سه‌دی یه‌كێكه له‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا له دوای ساڵی 2003 وه هه‌تائێستاش به‌شدارن له‌حكومه‌تی عێراقیدا، واته له‌حكومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كان به‌شدار بوون، جاری واهه‌بووه یه‌ر كشاونه‌ته‌وه جاری واش هه‌بووه به‌شداربوون ته‌نانه‌ت هه‌ندێک وه‌زاره‌ت وه‌كو له‌عێراقدا باس ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه سیاسیه‌وه به‌ڕێوه براوه، بۆیه ئه‌وان به‌شدارێكی ڕاسته‌وخۆی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی عێراقه‌وه هه‌وڵی ململانێی سیاسی بده‌ن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر نه‌ک ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رو دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی داوا و داخوازییه‌كانیان بده‌ن. "
" دەیانتوانی هەرئەوەی داوای دەکەن لە ناو پەرلەمان بیانکردایە"
د. یوسف محەمەد زیاتر وتی " ئه‌وان (سەدرییەکان) خۆیان له‌ماوه‌ی پێشوودا «لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان» زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان هه‌بووه و گه‌وره‌ترین كوتله بوون یان ده‌توانین بڵێن یه‌كێک بوون له‌گه‌وره‌ترین كوتله‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا هاوپه‌یمانییه‌كیان هه‌بوو كه زۆرینه بوون له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی ئێستا داوای ده‌كه‌ن بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌یانتوانی هه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا داوای بكه‌ن، چونکە بەپێی دەستوری عێراق 1/3 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئەتوانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن و، به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وشێته‌وه. "
"گواستنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆسه‌ر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌ک بوو كه نه‌ده‌بوو بیانكردایه "
د. یوسف محەمەد گواستنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدری بۆ بەردەم ئەنجومەنی دادوەری بە هەڵە ناوبرد و ڕایگەیاند"گواستنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆسه‌ر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌ک بوو نه‌ده‌بوو بیانكردایه، وه كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوەریی عێراق و دادگای فیدڕاڵی لێكهوتهوه و كاردانه‌وه‌كه‌ش وا تهسهوردهكهم كه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بێت له‌عورفی سیسته‌می قه‌زائی عێراقدا ، چونکە تەنانەت ئه‌گه‌ر دادوه‌رێک هه‌ست بكات كه ناتوانێت به بێلایه‌نی له ههرپرسێكدا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بڕیار بدات ئیتر په‌یوه‌ندی بهنزیكایهتییهوه هه‌بێت یان ههرفشارێک كه له‌سه‌ریه‌تی، (تنحی) ده‌كات له‌و قه‌زیه‌ی كه لهبهردهمیدایهتی. ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی لایه‌نگری هێزێكی سیاسی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا كۆبوونه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدڕاڵی كۆبوونه‌ته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌ته‌كانی بڕیاردانی بێلایه‌نانه له‌و پرسانه‌ی كه لهبهردهمیاندایە لاواز ده‌بێت بۆیه كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌تاڕاده‌یه‌ک پێشبینی كراویش بوو. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئێستاش چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه و گرفتانه له‌عێراقدا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ دەبێت، هەروەها دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ئه‌و داواكاریانه‌ی كه هه‌موولایه‌ک هه‌یه‌تی. "
" هیوادارین هه‌موولایه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێتانوایه له‌دوای ئه‌م پێشهاته نوێیه چی ڕووده‌دات؟
لە وەڵامدا د. یوسف محەمەد دەڵێت"له ڕاستیدا پێموابێت ئێستا فشاره‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وتی سه‌در زیاتر بوون له‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دوێنێیانەوە، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه پێشتر هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵیان ئێستا به‌شێوه‌ی تر هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن. ئه‌مه واده‌كات هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕه‌نگه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ئه‌گه‌ره‌كانی زیاتر ببێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ری پێكدادان و گرژیش هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆرێک له هێزه سیاسیه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی هێزه سیاسیه شیعه‌كان هه‌تا ئێستا نایانه‌وێت گرژی زیاتر ببێت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی توندوتیژانه بڕوات، هیوادارین هه‌موولایه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ببن به‌تایبه‌تی كه ئێستا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌توانم بڵێم بۆته داخوازی به‌شی هه‌ره‌زۆری هێزه‌سیاسیه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه‌ی ماونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت میكانیزمێكی گونجاوی بۆ دابنرێت. "
دەربارەی ئەوەی له‌كارخستنی سیسته‌می قه‌زائی له وڵات‌دا به‌گشتی ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟
د. یوسف محەمەد وتی"به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیان ده‌بێت بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەڕێوهچوونی مامه‌ڵه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره به په‌ككه‌وتنی دامه‌زراوه‌كان. پێشتر له‌عێراقدا بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆنموونه په‌رله‌مان پهكیخراوه و هێرشكراوه‌ته سه‌ری یان به‌هه‌ر هۆكارێک په‌رله‌مان په‌كیكه‌وتووه ئیتر به‌هۆكاری سیاسی بێت یان كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌كیكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بینین كه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری په‌كیبكه‌وێت، له‌ولاشه‌وه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌یه واته حكومه‌تێكی ته‌واو ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا بوونی نییه ئه‌مه مه‌ترسی په‌ككه‌وتنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی عێراق ده‌هێنێته‌كایه‌وه. "