Accessibility links

زیاد جەبار: کێشەی موچەخۆرانی سلێمانی بەوە چارەسەردەکرێت حکومەتی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان بیهێنێتە دەرێ


زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە، سەبارەت بە گرفتی نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی لەکاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ئەو شارە دەڵێت" ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ململانێیانه‌ بهێنێته ‌ده‌ره‌وه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران زامن بكات، ئەوکات گرفتی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی کۆتایی پێ دێت، بێگومان ئەو کێشەیەی موچەی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ ململانێی سیاسه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، سیمایه‌كی دوو ئیداره‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ ڕاستیه‌، مامه‌ڵه‌كردنی دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ وایكردووه‌ كه‌ هه‌موو مووچه‌خۆرانی ئه‌و سنوره (سلێمانی)‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ و داواش كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆران بخاته ‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، ئێستا نرخی نه‌وت له‌ئاستێكی باشدایه‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌ بارودۆخێكی دارایی زۆرباشدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ناكرێت ببێته‌ كێشه‌. "

" هیچ حساباتێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ ئایا داهاتی سلێمانی له‌و مانگه‌دا چه‌ند بووه‌؟ ئایا به‌شی ئه‌و بڕه‌ ده‌كات "

لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی"دابین كردنی پاره‌ بۆ مووچه‌ له‌دوو سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه‌یه،‌ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی نه‌وته‌ كه‌ مه‌ركه‌زی، مانگانه‌ بڕێک پاره‌ ده‌خرێته‌سه‌ر حسابانی وه‌زاره‌تی دارایی له‌ پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بڕێكی ده‌نێردرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڕێكیشی بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هه‌ولێره،‌ به‌شێكی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێم 43% به‌ 57% دیاری ده‌كه‌ن و له‌داهاتی ناوخۆ دیاری بكرێت، مانگانه‌ ئه‌و بڕه‌ی دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ولێر و دهۆک، وه‌ ئه‌و بڕه‌ی دیاریده‌كرێت بۆ سلێمانی 43% یه‌، ئیتر هیچ حساباتێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ ئایا داهاتی سلێمانی له‌و مانگه‌دا چه‌ند بووه‌؟ ئایا به‌شی ئه‌و بڕه‌ ده‌كات به‌نوسراوێكی مه‌ركه‌زی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆیان ده‌كرێت، بۆنموونه‌ ده‌ڵێم ئه‌م مانگه‌ 43% بڕی 78 ملیار دینار ده‌كات كه‌ مانگانانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت واته‌ 78 ملیار دینار دیاریبكرێت بۆ ته‌مویل كردنی مووچه. "

زیاد جەبار زیاتر وتی"‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن وه‌كو وتم حسابی ئه‌وه‌ ناكه‌ن داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌ ئێستا له‌ 85-90 یان 90-95 ملیار دیناره‌ مانگانه‌، بێگومان داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆچی به‌كاردێت؟ بۆ بودجه‌ی تشغیلی-به‌كاربردن پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هەروەها بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان بۆ خۆڵ و خاشاک بۆ ئه‌مانه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی ته‌مویل ده‌كرێت بۆ مووچه‌ ئه‌وه‌ی ته‌موویلی مووچه‌ مه‌ركه‌زیه‌ بۆیان دیاریده‌كرێت ئێستا به‌وه‌ی كه‌ خه‌رج ده‌كرێت بۆ بودجه‌ی (تشغیلی). "

" مانگانە 15 ملیار لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجه‌ی تشغیلی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیكه‌ ده‌ڕوات "

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت"بێجگه ‌له‌وه‌ش مانگانە 15 ملیاریش لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجه‌ی تشغیلی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیكه‌ ده‌ڕوات له‌ پشكی سلێمانی ده‌بڕدرێت، وایلێدێت داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شی ته‌موویلی مووچه‌ و به‌شی پێداویستیه‌كانی داموده‌زگاكان خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناكات، وایلێهاتووه‌ ئێستا نزیكه‌ی 35 ملیار مانگانه‌ كورت ده‌هێنێت. "

" ئێستا كه‌ مووچه‌ی مانگه‌ی 7 دراوه‌ له‌داهاتی مانگی 8 ئه‌و پاره‌یان بۆ ته‌واو كراوه "
بە وتەی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم، بۆ تەواوکردنی موچەی مانگی 7 ی سلێمانی بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بەکارهاتووە، لەو ڕووەوە زیاد جەبار وتی" ئێستا كه‌ مووچه‌ی مانگه‌ی 7 دراوه‌ له‌داهاتی مانگی 8 ئه‌و پاره‌یان بۆ ته‌واو كراوه،‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ناكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م بابه‌ته‌ بهێنێت كه‌ دوای ئه‌وه‌كراوه‌ به ‌مه‌ركه‌زی له‌سه‌ر پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ دابین بكرێت بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ له‌داهاته‌ ناوخۆ كه‌ هه‌م له ‌پێداویستیه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌ كورت ده‌هێنێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ش."

" کەی کێشەی مووچەخۆرانی سلێمانی کۆتایی دێت؟ "

كه‌ی مووچه‌خۆرێک له‌سلێمانی وایلێدێت بڵێت ئه‌م مانگه‌ كێشه‌ی ئه‌وه‌ی نامێنێت كه‌ چوو بۆ بانک بوترێت پاره‌ی تێدا نه‌ماوه‌؟

لە وەڵامدا زیاد جەبار-سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی پەرلەمانی هەرێم وتی" ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ململانێیانه‌ بهێنێته ‌ده‌ره‌وه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران زامن بكات، به‌وه‌ی كه‌ له‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ دابین بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئه‌وكاته‌ی 43% به‌ 57% بێت بێگومان داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شی ئه‌و ته‌موویله‌ ناكات كه‌ دیاریده‌كرێت بۆ مووچه‌ و وه‌كو وتم هه‌موو مانگێک 35 ملیار دینار كورتی ده‌بێت تراكومه‌ی كردووه‌ ئێستا كورتیه‌كه‌ زۆر زۆر بووه‌. "

" داواش كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆران بخاته ‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ "

كه‌واته‌ مووچه‌ بۆته‌ ململانێی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا ؟

لە وەڵامدا زیاد جەبار وتی" بێگومان په‌یوه‌ندی به‌ ململانێی سیاسه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات. "

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت" سیمایه‌كی دوو ئیداره‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ ڕاستیه‌، مامه‌ڵه‌كردنی دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ وایكردووه‌ كه‌ هه‌موو مووچه‌خۆرانی ئه‌و سنوره‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ و داواش كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆران بخاته ‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئێستا نرخی نه‌وت له‌ئاستێكی باشدایه‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌ بارودۆخێكی دارایی زۆرباشدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ناكرێت ببێته‌ كێشه‌. "
زیاد جەبار زیاتر ڕونیکردەوە" گرنگترین داهاتی ناوخۆ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بریتیه‌ له‌خاڵه‌ سنورییه‌كان ئێمه‌ له‌ساڵانی 2019 و 2020 ئه‌م به‌رچاوڕوونیه‌مان داوه‌ به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا بۆنموونه‌ په‌روێزخان له‌گه‌ڵ مه‌نزلیه‌ پانزه‌ كیلۆمه‌تریان نێوانه‌ په‌روێزخان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌ و مه‌نزلیه‌ له‌سه‌ر عێراقه‌، ده‌بێت هه‌موو عێراق به‌یه‌ک تصریحه‌ ی گومرگی كاربكات كه‌ ده‌بێت له‌هه‌موو عێراقدا به‌و پێناسه‌ گومرگیه‌ گومرگ وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر ئێستا ئوتۆمبیلێک داخل بێت له‌ په‌روێزخانه‌وه‌ كه‌ سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر به‌و تصریحه‌ گومرگیه‌ 10 هه‌زار دۆلار گومرگه‌كه‌ی بێت پانزه‌ كیلۆمه‌تر بچێته‌خوار له‌ مه‌نزلیه‌وه‌ داخلی بكات به‌ 3 هه‌زار دۆلار بۆی داخل ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ دووبه‌شه‌ به‌شێكیان بریتیه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌خاڵه‌ سنورییه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌ به‌شێكیشی ئه‌مه‌ سیاسه‌تێكه‌ بۆ ڕاكێشانی هه‌رچی بازرگان و ئه‌وانه‌ی شت هاورده‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچن له‌خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ شته‌كانیان داخڵ بكه‌ن واته‌ ئه‌مه‌ سیاسه‌تێكه‌ بۆ ڕاكێشانی هه‌موو ئه‌مانه‌ وه‌كو ده‌زانرێت له‌قۆناغێكدا بووه‌ هه‌موو عێراق له‌. ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ شتیان بۆ داخڵ كراوه‌ ئه‌مه‌ به‌تێڕوانینی ئێمه‌ سیاسه‌تێک بووه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی شت ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچن له‌و سنورانه‌وه‌ بیهێنن ئه‌وه‌ی سنوری به‌ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ 12 ده‌روازه‌ی عێراقه‌ به‌شێكی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ و به‌شێكی له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاورده‌ ده‌كرێت بۆ عێراق له‌سنوری وڵاتی توركیاوه‌ ته‌نها تاكه‌ ده‌روازه‌ (ئیبراهیم خه‌لیل)ه‌ واته‌ ئێمه‌ ئه‌مان به‌ حكومه‌ت وتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌رنامه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و لێدانی دوو مه‌رزی فه‌رمی مه‌نزلیه‌ و باشماخه‌ كه‌ ئێستا داهاتیان كه‌مبۆته‌وه‌ له‌وسنورانه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌. "

"ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش نه‌بێت ئێستا به‌واقیع وایه"

به‌پێی قسه‌ی پەرلەمانتار عومه‌ر گوڵپی كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه،‌ پێشووتر له‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه‌ ڕێككه‌وتنی سێقۆڵی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م دابه‌شكارییه‌ی داهات 43% به‌ 57% بێت ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ته‌نانه‌ت وه‌زیری دارایی له ‌گۆڕان وجێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌ یه‌كێتی ئاگادارن؟

لە وەڵامدا زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم وتی"من نازانم ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌كوێوه‌ هێناوه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش نه‌بێت ئێستا به‌واقیع وایه،‌ چونكه‌ 43% به‌ 57% ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش نه‌بێت ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات. "

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد" وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه،‌ به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه‌ زیاتر له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رده‌رده‌چێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:30 0:00
XS
SM
MD
LG