ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هێشتا کارتی فشاری تریان لەدەستدا ماوە، هەڵوێستی چاوەڕواننەکراومان دەبێت.
دانا شەهید جەزا چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کارتە فشارەکانی تر و هەڵوێستە چاوەڕواننەکراوەکەی ڕەوتی سەدری دەڵێت" ڕه‌نگه هه‌نگاوی تری هەر له ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه بێت، به‌ڵام تهسهوردهكهم به ئاڕاسته‌یه‌ک بێت كه فشارێكی جه‌ماوه‌ری زۆرتر به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز و به‌ره‌و داموده‌زگاكان له‌وانه‌یه به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت.
سەبارەت بە کوردیش، دانا شەهید جەزا دەڵێت" من وای بۆ دەچم، ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت له پرۆسه‌ی عێراقدا به‌شداربێت، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان دوور بێت له په‌ڕگیری له هیچ لایه‌نێكی دیكه چونكه دواجار ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ سوود و ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد نابێت، وه پشێوی له عێراقدا و پشێوی به‌غداد به‌دڵنیاییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سلبیشی ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردیش، واته له هه‌ر لایه‌نێک دراوسێیه‌ک هه‌بێت پشێوی تێدابێت."
" دۆخی عێراق به‌گشتی له‌دۆخێكی زۆر چه‌قبه‌ستوویی سیاسی زۆر مه‌ترسیداردایه "
لە سەرەتای قسەکانیدا دانا شەهید جەزا سەبارەت بە دۆخی عێراق ڕایگەیاند"دۆخی عێراق به‌گشتی له دۆخێكی زۆر چه‌قبه‌ستوویی سیاسی زۆر مه‌ترسیداردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه‌كان گه‌یشتۆته بنبه‌ست، ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌در داوای ده‌كات بابه‌تێكه به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌حوكمڕانی عێراقدا له‌سیسته‌مدا له‌ڕاوه‌دوونانی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری تێوه‌گلاون ئه‌مه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بابه‌ته بیانگرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م بابه‌ته نه‌بن، ئه‌مه به چه‌ند ئامڕازێک ده‌كرێت له‌وانه ئامڕازی هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، زۆر بابه‌تی دیكه، ئه‌م هه‌ڵوێستانه ئێمه بینیمان سه‌در نه‌یتوانی له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه حكومه‌تێكی زۆرینه دروست بكات كه بتوانێت ئه‌م گۆڕانكاریانه بكات په‌نای برده به‌ر شه‌قام ویستی له ڕێگه‌ی شه‌قامه‌وه هه‌ندێک له‌ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت یه‌كێک له‌وانه ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان په‌كبخات و هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات. "
" ئێستا گه‌یشتۆته قۆناغی شه‌ڕی مان و نه‌مان "
وتیشی من وای بۆ دەچم، "ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌ژێر فشاردا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكرێت، بۆئه‌وه‌ی كه ئارامیه‌ک و تێگه‌یشتنێک بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دروست بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له بڕیاره‌كه نییه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كێشه‌كه له‌وه‌دایه چۆن به‌ره‌و ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌ڕۆن؟ ئه‌و براده‌رانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواده‌كه‌ن كه په‌رله‌مان یه‌كه‌مجار یاسای هه‌ڵبژاردن ههمواربكاتهوه و كۆمیسیۆن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت ئه‌م حكومه‌ته‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن بكات واته له‌وانه‌یه ساڵێكی تر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت، به‌ڵام لایه‌نی سه‌دری كه ئێستا خۆیان له‌په‌رله‌ماندا نین ناتوانن ڕێگری بكه‌ن له ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌وان نایانه‌وێت بگۆڕدرێت، ئه‌وان داواده‌كه‌ن كه به‌هه‌مان یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌مان كۆمیسیۆن و ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش نه‌بێت، به‌ڵام به‌و دوو بابه‌ته‌ی تر بێت ئالێره‌دا ناكۆكیه گه‌وره‌كه دروستبووه كه من وای بۆدەچم، ئێستا گه‌یشتۆته قۆناغی شه‌ڕی مان و نه‌مان، واته ئێمه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌داین یان شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌گه‌ر سیاسی بێت یان به‌جه‌ماوه‌ری بێت خوانه‌خواسته به‌ره‌و پێكدادانی چه‌كداری بێت، ئه‌م شتانه هه‌مووی ئه‌گه‌ره، یان ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و دوو گروپه‌دا بهچاودێریهكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێكیان سازش ده‌كات بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تریان له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ. "
به‌ڵام لایه‌نی سه‌دری ده‌ڵێت" ئێمه هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان ده‌بێت، بە خوێندنەوەی تۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌كراو چییه؟
لە وەڵامدا دانا شەهید جەزا وتی" ئه‌وه‌ی له ده‌ستی كوتله‌ی سه‌درییه‌كان بێت به پله‌ی یه‌كه‌م ئێستا، مه‌سه‌له‌ی جه‌ماوه‌ر و وروژاندنی شه‌قام و جه‌ماوه‌ره، ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێشووتر ڕوویدا مه‌سه‌له‌ی دادگا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌بوو له‌لایه‌ن دادگاوه، من تهسهوردهكهم له‌وانه‌یه سه‌درییه‌كان چاوه‌ڕوانیان نه‌كردبێت دادگا به‌وشێوه‌یه وه‌ڵامی هه‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو داموده‌زگاكانی تر و حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی تر به‌وشێوه‌یه بێت، بۆیه ڕه‌نگه هه‌نگاوی تری هه‌م له‌ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه بێت، به‌ڵام تهسهوردهكهم به‌ئاراسته‌یه‌ک بێت كه فشارێكی جه‌ماوه‌ری زۆرتر به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز و به‌ره‌و داموده‌زگاكان له‌وانه‌یه به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت، واته په‌كخستنی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه زیاتر لایه‌نی جێبهجێكردنن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئامڕازه‌ی كه لایه‌نی تر هه‌یه‌تی بۆئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌تێكی تازه پێكبهێنێت هه‌مووی به‌ره‌و شكستی به‌رێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین دامه‌زراوه‌ی یاسادان و په‌رله‌مان په‌كخراوه و ناتوانێت دانیشتن بكات، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌شوێنكی تر دانیشتن بكه‌ن یان هه‌رشتێک بكه‌ن تهسهوردهكهم سه‌درییه‌كان ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌ن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت، بۆیه ئێستا هه‌وڵه‌كان له‌وه‌دایه كه نزیكبوونهوهیهک دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئایا نزیكبوونهوهكه له‌سه‌ر حسابی كام لایه‌ن ده‌بێت؟"
" كارتی جه‌ماوه‌ریی زۆر مه‌ترسیداره "
به‌ڕای تۆ سه‌درییه‌كان بێجگه له‌كارتی فشاری جه‌ماوه‌ر و شه‌قام چ كارتێكی تر له‌ده‌ستی سه‌درییه‌كاندا ماوه؟
لە وەڵامدا دانای شەهید جەزا وتی" بێگومان كارتی جه‌ماوه‌ری زۆر مه‌ترسیداره و زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر كارتی جه‌ماوه‌ریی ڕه‌ها به‌كاربێت واته به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها جه‌ماوه‌ر بچێته سه‌ر شه‌قام، تهسهوردهكهم جڵه‌وی حكومڕانی له‌ده‌ست حكومه‌ت و داموده‌زگاكان هه‌مووی ده‌رده‌چێت واته له‌وانه‌یه به‌ره‌و فه‌وزا-پشێوی بڕوات یان به‌ره‌و (ئه‌حكامی عورفی) بڕوات له‌وانه‌یه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌داخول بكەن، له‌وانه‌یه یه‌كێک لهههنگاوهكان ئه‌وه بێت به‌و ئاراسته‌یه بڕوات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێی یۆنامیهوه ئه‌وان ڕایبگه‌یه‌نن كه ئه‌م داموده‌زگا ده‌ستوریانه‌ی عێراق یان ئه‌م داموده‌زگایه‌ی كه ئێستا هه‌یه بابڵێن سیسته‌می سیاسی له‌عێراقدا به‌ره‌و هه‌ڵدێر و به‌ره‌و چه‌قبه‌ستووی ڕۆیشتووه بۆیه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی یان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وان ته‌داخول ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی كاتی سه‌رپه‌رشتی بكات و هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و داموده‌زگاكان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه وای بۆ دەچم. "
ئایا ئه‌مه ده‌ستوری عێراق ڕێگه‌ی ده‌دات کە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی تر ئەو دۆخە ڕابگەیەنن و دامودەزگا دەستورییەکان هەڵبوەشێننەوە، له‌كاتێكدا شێوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دیاریكردووه؟
وەڵامەکەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق بەمجۆرەبوو" مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوو ئاراسته‌ی هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌ده‌ستوردا هاتووه مادده ده‌ستورییه‌كان ڕوونن كه به چ شێوه‌یه‌ک بێت، یەکەم ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران داوابكات و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆک كۆماری هه‌بێت داوا له‌په‌رله‌مان بكه‌ن په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بیكات ئه‌مه‌یان ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک كۆمار متمانه‌یان له‌م په‌رله‌مانه وه‌رنه‌گرتووه،بۆیه ئه‌وان ناتوانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، دووەم، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆی به 2/3 داوابكات و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بیكات ئه‌مه‌شیان هه‌تا ئێستا تهسهورناكرێت ئه‌و كوتله زۆره هه‌بێت ئه‌وه بكات، به‌ڵام له ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌وه به ئیجتهادی ده‌ستوری ده‌كرێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن كه بڵێن ئه‌م په‌رله‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانیووه دانیشتن بكات و چه‌ندین جار بانگه‌شه‌ی بۆ دانیشتن كردووه نیساب ته‌واو نه‌بووه مانای وایه ئه‌م په‌رله‌مانه له‌توانایدا نییه ئه‌و متمانه‌یه‌ی نییه كه بتوانێت دانیشتن بكات بۆیه ده‌توانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه ناتوانێت پرۆسه ده‌ستورییه‌كان جێبه‌جێ بكات. "
" حكومڕانی سیسته‌می سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق نه به‌بێ كوتله‌ی سه‌دری نه به‌بێ چوارچێوه‌ی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکرێت "
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌شوێنێكی دیكه په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ڕایگه‌یاندووه 140 په‌رله‌مانتار داوایانكردووه له یه‌كێک له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر یان سلێمانی ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بدرێت پێشتریشبهڕێز دكتۆر به‌شیر حه‌داد لە دەنگی ئەمەریکا ڕایگه‌یاندبوو كه نابێت كورد ئهوموجازهفهیه بكات بۆخۆت وه‌كو كوردێک وه‌كو چاودێرێكیش پێتوایه ڕێگه‌بدرێت ئه‌و دانیشتنه له‌هه‌رێمدا بكرێت ئایا لایه‌نی سه‌دری ئه‌مه قبوڵ ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت؟
لە وەڵامدا دانای شەهید جەزا وتی" ڕاسته‌یه‌ک هه‌یه ده‌بێت بیزانین یه‌كه‌م ئه‌م كێشه‌یه له‌ماڵی شیعه‌دایه ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌یه له‌ماڵی شیعه‌دایه، ئه‌و ناكۆكیه ڕه‌گی زۆره كه ئه‌مانه هه‌مووی له مه‌دره‌سه‌ی سه‌دری بوون كه حیزبی ده‌عوه جیابوویه‌وه ئه‌مه ناكۆكیه‌كی دروستكردووه، له نێوانیاندا ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ناكۆكی پێگه‌یه جگه له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌در داوای گۆڕانكاری و لێپرسینه‌وه له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵی و زۆر بابه‌تی دیكه ئه‌مه سه‌ره‌تای ناكۆكیهكهیه، به‌ڵام حكومڕانی سیسته‌می سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق نه به‌بێ كوتله‌ی سه‌دری ده‌كرێت، نه به‌بێ كۆمه‌ڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت ،چونكه هه‌ردوولا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه بهڕێژهكی جیاواز هه‌ردوولا چه‌ک و هێزیان هه‌یه هه‌ردوولا هێز و میلیشیان هه‌یه ئه‌مه ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیان وه‌لا بنرێت له‌م هاوكێشه‌یه بكرێته ده‌ره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو ده‌رفه‌تی ڕزگاربوون وه‌كو چۆن كه‌سێک بۆ چلكه پوشێک له‌ناو ئاودا خۆی هه‌ڵده‌دات ڕزگاری ببێت ئه‌وان ده‌ست ده‌به‌ن بۆ هه‌موو ئامڕازێک به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن و وه‌كو هه‌ندێک له‌سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی عه‌شایه‌ریش بن شه‌ڕده‌كه‌ن چوار بۆ پێنج هه‌زار كه‌سیان هه‌یه، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت لایه‌نێک لایه‌نه‌كه‌ی تر بسڕێته‌وه ئه‌مه زه‌حمه‌ته ئه‌مه هه‌مان سیناریۆیه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ كوتله‌ی سه‌دریش ئه‌گه‌ر له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانی نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ک بكرێته ده‌ره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا ناسه‌قامگیر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی خراپ، بۆیه هه‌ڵبژاردن یان دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وێ هیچ مانایه‌كی ده‌ستوریی نییه، به‌ڵام وه‌كو واقیع به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه قه‌یرانێكی گه‌وره دروست ده‌كات و پێكدادانی قورس دروست ده‌بێت وه‌كو وتم جه‌ماوه‌ری زۆر و شڵه‌ژانی شه‌قامی عێراق و به‌غداد و لێكه‌وته‌كانی خراپتر ده‌بێت. "
"پێویستە کورد دوربێت له‌په‌ڕگیری له‌هیچ لایه‌نێكی دیكه،چونكه دواجار ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ سوود و ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد نابێت "
لێكه‌وته‌كانی بۆسه‌ر كورد چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كورد ڕێگه‌بدات دانیشتنه‌كه له‌یه‌كێک له‌شاره‌كانی خۆیدا بۆنموونه سلێمانی یان هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت؟
وەڵامەکەی دانای شەهید جەزا بەمجۆرە بوو"من وای بۆ دەچم، ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت له‌پرۆسه‌ی عێراقدا به‌شداربێت، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌كان دوور بێت له‌په‌ڕگیری له‌هیچ لایه‌نێكی دیكه چونكه دواجار ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ سوود و ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد نابێت، وه پشێوی له‌عێراقدا و پشێوی به‌غداد به‌دڵنیاییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سلبیشی ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردیش، واته له‌هه‌ر لایه‌نێک دراوسێیه‌ک هه‌بێت پشێوی تێدابێت، بۆنموونه ئه‌و پشێویه‌ی له‌سوریا هه‌بوو كاریگه‌ری سلبی هه‌بوو بۆسه‌ر عێراق ماوه‌یه‌ک له‌سنوره‌كانی خواروو له‌سعودیه مه‌سه‌له‌ی قاعیده هه‌ر كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو بۆ عێراق چ جای ئه‌وه‌ی له‌ناو خودی عێراقدا پشێوی دروست ببێت ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كی زۆر سلبی ده‌بێت له‌ڕووی ئابورییه‌وه له‌عێراق به‌گشتی و له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕووی سیسته‌می ئه‌منیه‌وه و له‌زۆر بابه‌تی دیكه‌وه بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌قامگیری له‌عێراقدا بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. "