زانایان پاشماوە دێرینەکانی ئێسک و ددانیان بەکارهێناوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی نەهەنگێکی گەورە کە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر لەناو زەریاکاندا ژیاو.
ئەو بوونەوەرە ئەوەندە گەورە بووە توێژینەوەیەکی ئەم دواییە مەزەندەی کردووە کە دەیتوانی تەنها بە پێنج قەپ گیاندارێک بە قەبارەی نەهەنگی ناسراو بە بکوژ بخوات.
لە توێژینەوەکەی بەم دواییانە بڵاوکرایەوە، توێژەران بەڵگەی بەردبوویان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی سێ ڕەهەندی (3D) ی مێگڵەدان کە یەکێکە لە گەورەترین ماسییەکانی هەموو سەردەمەکان.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Science Advances بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مێگڵەدان نزیکەی ١٦ مەتر لە لووتەوە تا کلک درێژبوە، بەمەش گەورەترە لە پاسی قوتابخانە. هەروەها چەند هێندەی نەهەنگی سپی گەورەی ئەمڕۆ لە ژیاندا هەیە.
دەمی گەورەی مێگڵەدان بەو شێوەیە بووە کە توانیویەتی لە بوونەوەرە گەورەکان بخوات. توێژەران لەوباوەڕەدان، کاتێک گەدەی پڕ بوە توانیویەتی بێ خواردن چەند مانگێک بە زەریاکاندا گەشت بکات.
مێگڵەدانیش مەلەوانێکی بەهێز بوو.
زانایان دەڵێن تێکڕای خێرایی مەلەکردنی لە نەهەنگەکانی ئەمڕۆ خێراتر بووە و توانیویەتی بە ئاسانی بە چەند ئۆقیانوسێکدا گەشت بکات.
جۆن هاچینسن، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە، مێگڵەدانی بە "ڕاوچیەکی بێوێنە" ناوبردوە، لەمبارەیەوە دەڵێت، "بەڕاستی هیچ شتێک نییە هاوشێوەی بووبێت".
کاتالینا پیمێنتۆ، هاوکار لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، بۆ زانایان ئەستەمە وێنەیەکی ڕوونی مێگالۆدۆن بەدەستبهێنن.
پیمێنتۆ دەڵێت، ئێسکەپەیکەرەکە لە ئیسقانەکانی نەرم دروستکراوە کە زۆرجار نابێتە بەردبوو. بۆیە زاناکان ئەو چەند بەردبووەیان بەکارهێناوە کە لەبەردەستدان، لەنێویاندا کۆمەڵەیەکی دەگمەنی ئێسکی پشت کە لە ساڵانی ١٨٦٠وە لە مۆزەخانەیەکی بەلجیکادا هەیە.
هاچینسۆن دەڵێت توێژەران چەندین ددانی مێگڵەدانیان بەکارهێناوە کە هەریەکەیان بەقەد دەستێکی داخراوی مرۆڤ گەورەیە. وێنەی تایبەتی نەهەنگی سپی گەورەی مۆدێرن یارمەتی توێژەرانی دا کە بەشە ونبوەکانی بوونەوەرەکە دووبارە دروست بکەنەوە.
توێژەران مەزەندە دەکەن کە کێشی ئەو مێگڵەدانە نزیکەی ٧٠ تۆن بوە، واتە ١٠ فیل.
پیمێنتۆ وتی تەنانەت ڕەنگە گیاندارە ڕاوچییە ئاست بەرزەکانی دیکەش خۆراک بووبن بۆ مێگڵەدان کە کرانەوەی دەمی نزیکەی ٢ مەتر پان بووە.
مێگڵەدانەکان بە مەزەندەکردن ٢٣ بۆ ٢.٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون.
مایکل گۆتفرید لە زانکۆی ویلایەتی میشیگان لێکۆڵینەوە لە ئێسکی بە بەردبووی کۆن دەکات، دەڵێت بەو پێیەی بەردبووەکانی مێگڵەدان دەگمەنن، ئەم جۆرە مۆدێلانە پێویستی بە "بازدانێکی وێناکردن" هەیە.
گۆتفرید بەشداری توێژینەوەکە نەبووە. بەڵام وتی دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە بە پشتبەستن بەو شتانەی کە لەبارەی نەهەنگی گەورەوە دەزانرێت، شتێکی گونجاوە.
نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕوبار و دەریاچەکان زۆرێک لە شتە شاراوەکان ئاشکرا دەکات
زانایان لە ئاژانسی واڵایی ئەمریکا ناسا دەڵێن لە ساڵی ١٨٨٠ەوە تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانەی سەر زەوی بەلایەنی کەمەوە ١.١ پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، بەهۆی گەرمبوون سەهۆڵبەندانەکان تواونەتەوە و ئاستی ڕووبار و دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان دابەزیون.
هەروەها ئەو گەرمبوونەوە چەندین شتی چاوەڕواننەکراوی ئاشکرا کردووە کە بۆ چەندین ساڵە لە ژێر سەهۆڵ و ئاودا شاردراوەتەوە. ئەم جۆرە کەلوپەلانە بریتین لە کەوتنی فڕۆکەیەک، کەشتییە جەنگییە ژێرئاوکەوتووەکان، پاشماوەی مرۆڤ و کەلوپەلی پێش مێژوو.
بەرزاییەکانی ئەلپ هەندێک لە بەرزترین شاخەکانی ئەوروپایان هەیە. ئەمساڵ توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانی شاخ چەند شتێکی سەرسوڕهێنەری لە بەرزاییەکانی ئەلپی سویسرا ئاشکرا کرد.
لە ٤ی مانگی 8دا، بەرپرسانی سویسرا ڕایانگەیاند پاشماوەی فڕۆکەیەکی بچووکیان دۆزیوەتەوە کە لە ٣٠ی مانگی 6ی ساڵی ١٩٦٨ کەوتە خوارەوە، بەرپرسان دەڵێن، لە کاتی ڕووداوەکەدا، زیاتر لە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر، توانای تەکنیکی بۆ کۆکردنەوەی داروپەردووی تێکشکاوی فڕۆکەکان لە زەوی و زار و شاخەکاندا سەخت و سنووردار بوو.
تەنها چەند هەفتەیەک پێشتر دوو شاخەوانی فەرەنسی لە کاتێکدا لە سەهۆڵبەندانێکەوە لە نزیک زێرماتەوە بەرەو خوارەوە دەڕۆیشتن، تەرمی مرۆڤێکیان دۆزیەوە. یەکێک لە شاخەوانەکان بە بڵاوکراوەی سویسری بلیکی راگەیاندووە، گومانی ئەوەی هەیە ئەو کەسە نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ لەناو سەهۆڵبەندانەکەدا ون بووبێت. وتیشی، "جل و بەرگەکان ڕەنگی نیۆن بوون و لە ستایلی ساڵانی هەشتاکان بووە". ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە بەستووەبوە و بەشێکی تێکچووە، "بەڵام هێشتا بە تەواوەتی ماوەتەوە".
چەند هەفتەیەک کەشوهەوای گەرمی ئەم هاوینە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی زۆرێک لە ڕووبارەکانی ئەوروپا ، کەشوهەوای وشکی یەکێک لە ڕووبارە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بە ناوی دانوب ئاوی بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو . ئەو ئاستە نزمانە زیاتر لە ٢٠ کەشتی جەنگی ئەڵمانیای ئاشکرا کرد کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە نزیک شارۆچکەی سەر ڕووباری پراهۆڤۆی سربیا نوقم بوون.
لە ئیتاڵیا، بەرپرسان لە کۆتایی مانگی 7دا باری نائاسایییان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بۆمبێکی جەنگی جیهانی دووەمیان دۆزیەوە کە کێشی ٤٥٠ کیلۆگرام بوو لە ئاوە تەنکەکانی ڕووباری (پۆ)ی وڵاتەکەدا.
نزیکەی سێ هەزار کەس کە لە نزیک گوندی بۆرگۆ ڤێرجیلیۆ لە باکوور دەژین چۆڵکران لە کاتێکدا پسپۆڕانی سەربازی سەرەتای ئەم مانگە ئەو ئامێرەیان دەرهێنا کە لە ئەمریکا دروستکراوە.
لە ئیسپانیا ئاستی ئاوی دەریاچەی ڤالدێکاناس بۆ 28%ی توانایی دابەزیوە. لەوێ شوێنەوارناسەکان بە بینینی بازنەیەکی بەردی پێش مێژوو کە بە “ستۆنهێنجی ئیسپانی” ناسراوە، دڵخۆش بوون. مێژووی ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ پێش زایین. لە ساڵی ١٩٢٦ دۆزرایەوە، بەڵام ناوچەکە لە ساڵی ١٩٦٣ ژێر ئاو کەوتەوە.
دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری یانگتزی لە چین بوە هۆی دەرکەوتنی سێ پەیکەری ئایینی بودا. پێدەچێت تەمەنیان ٦٠٠ ساڵ بێت. میدیای دەوڵەتی چین ئاژانسی هەواڵی شینخوا رایگەیاندووە، ئەوان لە بەرزترین بەشی شیلانەکانی دوورگەکەدا دۆزراونەتەوە بەناوی فۆیێلیانگ.
لە ئەمریکا، بەرپرسانی فیدراڵی هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بارودۆخی کەشوهەوای زۆر وشک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی بەکارهێنانی ئاو لە ڕووباری کۆلۆرادۆدا. ئەو کەمبوونیەوە کە پشت بە ئاستی ئاوی دەریاچەی مید دەبەستێت، کاریگەری لەسەر خەڵکی لە سەرانسەری حەوت ویلایەتی ئەمریکا و مەکسیک هەیە.
لە ساڵی ١٩٨٣ەوە ڕووی دەریاچەی مید زیاتر لە ٥٢ مەتر دابەزیوە. لە مانگی 5دا دوو کۆمەڵە پاشماوەی تەرمی مرۆڤ لە بنی وشکی دەریاچەکەدا دۆزراونەتەوە.
دەریاچەکە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا دوورە. ئەم شارە بەناوبانگە بە قومار و تاوانی ڕێکخراو.
ئۆسکار گودمان سەرۆکی پێشووی شارەوانی لاس ڤێگاس جارێک وەک پارێزەرێک کاری کردووە نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە بەشداربوون لە تاوانە ڕێکخراوەکاندا. بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە: “هیچ نیە بڵێین چی لە دەریاچەی مید دەدۆزینەوە”. “شوێنێکی خراپ نییە بۆ فڕێدانی تەرم".
ناسا خۆی بۆ هەڵدانی موشەکی نوێ بۆ مانگ ئامادە دەکات
ئاژانسی واڵایی ئەمریکا ناسا ئامادەکاریی کۆتایی دەکات بۆ هەڵدانی موشەکێکی نوێ کە بۆ بردنی ئاسمانگەڕان بۆ سەر مانگ دروستکراوە.
ناسا سیستەمی هەڵدانی واڵایی خۆی یان ناسراو بە SLS بە بەهێزترین موشەک ناوبرد کە تا ئێستا دروستکراوە. موشەکەکە درێژییەکەی ٩٨ مەترە، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە کۆمەڵگەیەکی هەڵدانی لە ناوەندی واڵایی کێنێدی سەر بە ناسا لە فلۆریدا. نزیکەی ١٠ کاتژمێری خایاند تا موشەکەکە ئەو گەشتە شەش کیلۆمەتر و نیوەی بۆ ناوەندی هەڵدانی موشەکەکە ئەنجامدا.
ناسا یەکەم هەڵدانی موشەکی SLS بە ئارتێمیس 1 ناودەبات، لە یەکەم ئەرکدا هیچ تیمێک لە کەشتیارانی ئاسمانی تێدا نابێت.
SLS کەشتی ئاسمانی ئۆریۆنی ناسا لە ئەرکێکی تاقیکاریدا هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی بە دەوری مانگدا بفڕێت.
SLS یەکەم موشەکە دیزاین کراوە بۆ هەڵگرتنی ئاسمانگەڕان و پێداویستییەکان لە یەک ئەرکدا. بەشێکە لە بەرنامەی ئارتەمیسی ناسا کە ئامانجیەتی یەکەم ژن و یەکەم کەسی ڕەنگ جیاواز لەسەر مانگ دابەزێنیت.
ئارتیمیس ئامانجی نیشتنەوەی ئاسمانگەڕانی ئەمریکاییە لەسەر مانگ لە ساڵی ٢٠٢٥ تێنەپەڕێت، یەکەم نیشتنەوە لەسەر مانگ دەبێت لە دوای ئەرکی ئەپۆلۆ ١٧ی ناسا لە ساڵی ١٩٧٢دا.
لە ئێستادا ناسا پلانی هەیە بۆ هەڵدانی مووشەکەکە لە ٢٩ی ٨دا. سێ بووکەڵە بە ئامێری هەستیارەوە دەبەسترێنەوە دروستکراون بۆ پێوانەکردنی تیشک و جوڵە لە کاتی ئەرکەکەدا.
له میانەی ئهركه تاقیكردنهوهكهدا، ئۆریۆن ئامانجی ئهوهیه 450 ههزار و 600 كیلۆمهتر له زهویهوه دورکەوێتەوە، ههزاران كیلۆمهتریش لهودیوی مانگهوه. ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دوورتر دەبێت لەوەی کە هەر کەشتییەکی ئاسمانی کە بۆ مرۆڤ دروستکراوە تا ئێستا گەشتی کردبێت. بڕیارە ئەم ئەرکە چوار بۆ شەش هەفتە بخایەنێت.
ئامانجی سەرەکی ئەرکی SLS تاقیکردنەوەی سیستەمەکەیە بۆ گەشتێکی داهاتوو کە ئاسمانگەڕان لەخۆدەگرێت. بەڵام موشەکەکە زنجیرەیەک باری سوودبەخشیش هەڵدەگرێت بۆ پشتگیریکردنی تاقیکردنەوە زانستییەکان.
لەنێو ئەو بارە سوودبەخشانەدا ئامێرێکی جۆری CubeSat دەبێت کە دیزاین کراوە بۆ گەڕان بەدوای ئاودا لەسەر ڕووی مانگ.
CubeSats کەشتییەکی بچووکی توێژینەوەیە کە بە نانۆ سەتەلایت ناسراوە. ئەوان ڕێگەیەکی کەم تێچوون بۆ زانایان و حکومەت و ڕێکخراوە تایبەتەکان دابین دەکەن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە واڵاییدا.
ناسا لەناو کەشتی کیوبسات سەتەلایتەکەی SLS بە ئایسکیوب ناودەبات قەبارەکەی نزیکەی سندووقێکی پێڵاو دەبێت و کێشی ١٤ کیلۆگرامە.
لە کاتی خولانەوەی بەدەوری مانگدا، ئایسکیوب ئامێرێک بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت سپێکترۆمێتر بەواتای (پێوانەی شەبەنگ) بۆ گەڕان و پشکنین بۆ سەهۆڵی مانگ. سپێکترۆمێتری ئامێرێکە بۆ پێوانی کارلێکە ئەتۆمی و گەردیلەیەکان بەکاردێت.
ناسا ڕایگەیاندووە کە گەڕان بەدوای سەهۆڵدا لەسەر مانگ گرنگە، چونکە ئاو سەرچاوەیەکی پێویستە بۆ چالاکییەکانی داهاتووی گەڕان. ئاسمانگەڕان دەتوانن سەهۆڵەکە بەکاربهێنن بۆ ئاوی خواردنەوە و بۆ ساردکردنەوەی ئامێرەکان یان دروستکردنی سووتەمەنی موشەک بۆ ئەرکە دورەکانی لە کۆمەڵەی خۆردا.
دەزگای واڵایی لە بەیاننامەیەکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای Lunar IceCube بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت لەسەر هەڵمژینی و دەردانی ئاو لە ڕووی بەردین و تۆزاوی مانگ. لە بەیاننامەکەدا هاتووە " لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ئایسکیوب لەم پرۆسەیەدا ناسا دەتوانێت نەخشەی ئەم گۆڕانکاریانە بکات وەک چۆن لەسەر مانگ ڕوودەدەن".
هەروەها CubeSat لێکۆڵینەوە لە ئێگزۆسفێر دەکات. ئێگزۆسفێر بریتییە لە ناوچە تەنک و دەرەوەییەکەی دەوروبەری هەسارەیەک یان تەنێکی مانگی دەستکرد، وەک مانگ.
ئاژانسی ناسا دەڵێت ئەو زانیاریانەی لەلایەن IceCube کۆکراونەتەوە، ڕێگە بە زانایان دەدات زیاتر تێبگەن لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئاو و مادەکانی دیکە لەسەر مانگ. بەم زانیاریانە توێژەران هیوادارن بتوانن پێشبینی ئەو گۆڕانکارییە وەرزیانە بکەن کە کاریگەرییان لەسەر سەهۆڵی مانگ هەیە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی وەک سەرچاوەیەک هەبێت.