Accessibility links

پەرلەمانتارێکی پارتی: هیچ شتێکی فه‌رمی نییه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانی بۆ دۆخی عێراق، تا كاک نێچیره‌ڤان بیگه‌نێت


Barzani Family
Barzani Family

ماجید شەنگالی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت " ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک هاوكاری هه‌بێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ 60 خوله‌ک خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەدر كشانه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان له‌ 60 خوله‌كی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ک ئێستا، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بوو واته‌ ڕه‌وتی سه‌دری به‌هێزه‌ و ده‌توانێت زۆر شت بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی و سیاسی له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستا بكه‌ن، دۆخه‌كه‌ به‌رگه‌ی زۆر شت ناگرێت واته‌ ئه‌و دۆخه‌ی ڕوویدا له‌عێراق مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت نییه‌، حكومه‌ت نییه‌، لەبارەی دەنگۆی دەستپێشخەری بارزانی بۆ بەغداد، ماجید شەنگالی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت" هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانی، تا كاک نێچیره‌ڤان بیگه‌نێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراقین، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان لایه‌نه‌ سونییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌وپێش بچێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه‌، باوه‌ڕناكه‌م بارودۆخی عێراق ئاماده‌ بێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لە ئێستادا، دەشڵێت" کاک فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق چووه‌ بۆ ئێران نەک وەک حیزب "

"لە بەرامبەردا پێویستە‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كوتله‌ی سیاسی و لایه‌نی سیاسی هه‌ڵوێستێكی ئیجابی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌داواكارییه‌كانی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێ ببن"

لە سەرەتای قسەکانیدا ماجید شەنگالی دەربارەی هەڵوێستەکەی موقتەدا سەدر وتی" لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌دری هه‌موویان كشانه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان و له‌ناوچه‌ی سه‌وز، هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستێكی زۆر باشبوو خۆپیشانده‌رانی كشانه‌وه‌ شه‌ڕ ڕاوه‌ستاو هیچ شتێک نه‌ما،‌ به‌ڵام گه‌لێک نوخبه‌ی ڕۆشنبیر سیاسی عێراقی داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت وه‌كو موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستێكی ئیجابی ده‌دات به‌رامبه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌رامبه‌ر عێراق، لە بەرامبەردا پێویستە‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كوتله‌ی سیاسی و لایه‌نی سیاسی هه‌ڵوێستێكی ئیجابی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌داواكارییه‌كانی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێ ببن. "

" له‌وانه‌یه‌ له ‌نزیكترین كاتدا هه‌ندێک فشار هه‌بێت حكومه‌تێكی نوێ پێكبێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ نا "

داواكاری سه‌ره‌كی سه‌در هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو، به‌ڕای تۆ سه‌در كۆتایی به‌و داوایه‌ هێناوه‌؟
لە وەڵامدا شەنگالی وتی" نه‌خێر ئه‌و دۆسێیە‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای فیدڕاڵی هه‌تا ئێستاش دادگا بڕیاری نه‌داوه‌، ڕۆژی سێ شەممە له‌به‌ر دۆخی دژواری عێراق دادگا دانه‌نیشت له‌وانه‌یه‌ به‌زووی دابنیشێت، به‌ڵام به‌پێی یاسا و ده‌ستور دادگای فیدڕاڵی ناكرێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مان بۆخۆی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له ‌نزیكترین كاتدا هه‌ندێک فشار هه‌بێت حكومه‌تێكی نوێ پێكبێت، به‌ڵام بۆماوه‌یه‌كی درێژ نا، تا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت دیاری بكه‌ن ده‌بێت حكومه‌تێک دروست بێت، نه‌ک حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ بێت عێراق به‌ره‌و دواوه‌ به‌رێت. "


" له ‌هه‌موو ساتێكدا سەدر بیه‌وێت جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ و گوێڕایه‌ڵن له‌ 60 خوله‌كدا ده‌كشێته‌وه‌ و له‌ 60 خوله‌كدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ "

بە بڕوای ماجید شەنگالی" دۆخی عێراق زۆر زه‌حمه‌ته‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌در خۆپیشانده‌رانی كشانه‌وه‌، به‌ڵام له ‌هه‌موو ساتێكدا بیه‌وێت جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ و گوێڕایه‌ڵن له‌ 60 خوله‌كدا ده‌كشێته‌وه‌ و له‌ 60 خوله‌كدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. "

پەرلەمانتارەکەی پارتی( ماجید شەنگالی) ئەوەشی وت" ڕاستە سه‌در بڕیاریداوه‌ خۆپیشانده‌رانی ڕه‌وتی سه‌دری هه‌مووی بكشێنه‌وه‌ له ‌په‌رله‌مان و له‌ناوچه‌ی سه‌وزیش، بەڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک هاوكاری هه‌بێت له‌وانه‌یه‌ له‌ 60 خوله‌ک كشانه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان له‌ 60 خوله‌كی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ک ئێستا، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بوو واته‌ ڕه‌وتی سه‌دری به‌هێزه‌ و ده‌توانێت زۆر شت بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی و سیاسی له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستا بكه‌ن دۆخه‌كه‌ به‌رگه‌ی زۆر شت ناكات واته‌ ئه‌و دۆخه‌ی ڕوویدا له‌عێراق مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت نییه‌، حكومه‌ت نییه‌ هێزی ئه‌منی نییه‌ ململانێ له‌نێو لایه‌نی سیاسی و له‌نێو گروپی چه‌كدار هێزی ئه‌وانیش له‌هێزی ده‌وڵه‌ت زۆر به‌هێزتره‌ ڕۆژی دووشەممە یاسا و سه‌روه‌ری له‌عێراقدا نه‌بوو. "

" پێویسته‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک داواكاری سه‌دریش جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كرد له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ جارێكی تر دوباره‌ ببێته‌وه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كه‌واته‌ ئه‌م هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌ڕای تۆ كاتییه‌؟

ماجید شەنگالی وتی" نه‌خێر كاتی نییه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نێكیان سازش بكات لایه‌نه‌كه‌ی تر به ‌ویستی خۆی مامه‌ڵه‌ ده‌كات، به ‌بۆچوونی من پێویسته‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک داواكاری سه‌دریش جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كرد له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ جارێكی تر دوباره‌ ببێته‌وه‌. "

" هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانی، و كاک نێچیره‌ڤان بیگه‌نێت "

له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بەڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه‌ بۆ به‌غداد و بۆ نه‌جه‌ف ده‌یخاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ئایا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئێستا به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ڕۆژی دووشەممە موقته‌دا سه‌در ده‌رگای گفتوگۆی داخست، ئایا نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی سه‌در ده‌كات، سه‌در ئاماده‌ییه‌ پێشوازی لێبكات چونکە سەدر ڕایگەیاند دەست وەرناداتە کاروباری سیاسی؟
لە وەڵامدا ماجید شەنگالی ڕەتیکردەوە و وتی"هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانی و كاک نێچیره‌ڤان بیگه‌نێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراقین، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان لایه‌نه‌ سونییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌وپێش بچێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه‌، باوه‌ڕناكه‌م بارودۆخی عێراق ئاماده‌ بێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لە ئێستادا. "

" کاک فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق چووه‌ بۆ ئێران نەک وەک حیزب "

هەرچەندە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم ئەوەشییان بڵاوکردەوە، سەردانەکەی د. فوئاد حسێن بۆ ئێران لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی بارزانیە بۆ لایەنە عێراقییەکان، کە د. فوئاد حسێن دەچێتە ئێران، وە نێچییرڤان بارزانیش دەچێتە بەغداد و نەجەف بەڵام، پەرلەمانتارەکەی پارتی( ماجید شەنگالی) ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت"كاك فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چووه‌ به‌ هه‌ڵوێستێكی وه‌كو حكومی ڕۆیشتووه‌ باوه‌ڕناكه‌م بۆ هه‌ڵوێستێكی حیزبی چووبێت.

" باوه‌ڕناكه‌م هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک هه‌تا گفتوگۆی له‌پێشدا له‌سه‌ر نه‌بێت قبوڵ نابێت له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان "

واته‌ پێتانوایه‌ دۆخی عێراق له‌وه‌ قورستره‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی چاره‌سه‌ر بكرێت؟

لە وەڵامدا ماجید شەنگالی وتی"نه‌خێر به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ ده‌ستپێشخه‌ری زۆر قبوڵ بكات ئه‌و ڕۆژە دۆخی شه‌ڕ بووه‌ و 15 شه‌هید هه‌بووه،‌ پێرێ خۆپیشانده‌ران كشاونه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ماوه‌یه‌ک كات هه‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان شیعه‌كان، سونه‌كان، كورد قبوڵی ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن ئینجا ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ڕێوه‌ بچێت ده‌ستپێشخه‌ری هه‌تا هه‌ندێک لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر نه‌بێت مانای وایه‌ زه‌حمه‌ته‌ سه‌ركه‌وتوو ببێت باوه‌ڕناكه‌م هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک هه‌تا گفتوگۆی له‌پێشدا له‌سه‌ر نه‌بێت قبوڵ نابێت له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان. "

" باوه‌ڕم وایه‌ له‌دوای ئه‌و دۆخه‌ی عێراق یه‌كێتی و پارتی به‌زۆری کار له‌سه‌ر یه‌كڕیزی بکەن "

له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا پارتی گه‌یشتۆته‌ كوێ؟ ئایا ئه‌م دۆخه‌ی عێراق و ئه‌م لێكترازانه‌ی عێراق كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی كه‌ دوو هێزی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی كوردستانن یه‌كبگرن؟

وەڵامەکەی شەنگالی بەمجۆرەبوو"هه‌تا ئێستا له‌بابه‌تی سه‌رۆک كۆمار پێشكه‌وتن نه‌بووه‌ ڕاسته‌ گفتۆگۆ هه‌ن، به‌ڵام وه‌كو شتێكی فه‌رمی به‌وه‌ی به‌یه‌ک كاندید بچینە په‌رله‌مان هه‌تا ئێستا شتێكی وانییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، من باوه‌ڕم وایه‌ له‌دوای ئه‌و دۆخه‌ی عێراق یه‌كێتی و پارتی به‌زۆری کار له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ببن له ‌به‌غداد به‌ڕاستی له‌ ئه‌مڕۆی دۆخی عێراق هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی یه‌كبن، چونكه‌ به‌هێزی كورد بۆ هه‌ردووكیانه‌ به‌ڕاستی هه‌مووش ده‌زانن دۆخی عێراق ته‌حه‌مول ناكات كورد له‌به‌غداد لاواز بێت. "

" من لەو باوه‌ڕەدا نیم له ‌كاتێكی زوودا دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ببێت "
سەرەڕای کشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بەڵام بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێناچێت بەمزووانە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکەنەوە، لەو ڕووەوە ماجید شەنگالی دەڵێت"من لەو باوه‌ڕەدا نیم له ‌كاتێكی زوودا دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ببێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌دوای هه‌ندێک ڕێككه‌وتنی لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ندێک شت ڕێككه‌وتن هه‌بێت له‌وانه‌یه،‌ به‌ڵام له‌كاتێكی نزیكدا دانیشتن بكرێت من باوه‌ڕم نییه،‌ لانی كه‌م ئه‌گه‌ر بكرێت له‌وانه‌یه‌ له‌دوای 10-20 ڕۆژی دوای چله‌ی ئیمام حسێن کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:02 0:00
XS
SM
MD
LG