ئەبو بەکر عەلی نووسەر و سیاسەتمەدار دەڵێت " ئه‌مه كۆتایی كشانه‌وه‌ی سه‌در نییه له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ست كێشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵكو ئه‌مه جاڕدانی كۆتایی سیاسه‌ته له‌عێراقدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هەیە كه بارودۆخێكی خراپتر له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌بێت له‌وه‌ی كه ڕوویدا، دەربارەی کاریگەری دۆخی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەو نووسەر و سیاسەتمەدارە دەڵێت" ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كورد ستراتیژێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی هه‌یه؟ به‌تایبه‌تی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، چونكه ئێمه ده‌زانین هه‌رێم دابه‌شكراوه فره هێزی تێدایه و فره ده‌سه‌ڵاتی فره ستراتیژی و فره په‌یوه‌ندی تێدایه بۆیه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كورد یه‌ک دیدی هاوبه‌ش و وه‌سفی هاوبه‌ش و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه ڕووبدات له‌عێراقدا ئه‌گه‌ر شتێكی به‌و جۆره‌ی نه‌بوو بێگومان كورد یه‌كێک له زه‌ره‌رمه‌نده‌كان ده‌بێت و پریشكی ئه‌و ئاگره ده‌كرێت بگاته ئێره، نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵكیش له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌كان له‌ڕێگه‌ی فشاری ئێران و لایه‌نه‌كانی تر و هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه. "
" عێراق قۆناغی ئیسڵاحی تێپه‌ڕاندووه "
ئەبو بەکر عەلی نوسەر و سیاسەتمەدار لە سەرەتای قسەکانیدا دەربارەی دۆخی عێراق وتی" عێراق قۆناغی ئیسڵاحی تێپه‌ڕاندووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیسته‌م و نوخبه‌ی حوكمڕانیه‌ی ئێستا واته عێراق قابیلی ئیسڵاح و ڕیفۆڕم نییه، دووه‌میش، ئاسان نییه له‌ڕێگه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌وه گۆڕانكاری بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه په‌نای پێنابرێتهبهر، عێراق به ته‌واوی مانا له دۆخی بنبه‌ستی سیاسی‌دا ده‌ژی به‌ومانایه‌ی كه نوخبه‌ی حوكمڕان توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌چاوه‌ڕوانی و كێشه‌كانی خه‌ڵکی نه‌ماوه نوخبه‌یه‌كی تریش نییه جێگه‌ی بگرێته‌وه، وه ئه‌مه یه‌كێكه له حه‌لقه هه‌رە په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان و ململانێی نێوان ماڵی شیعی كه دیاره حوكمڕانی عێراقیان كردووه له بیست ساڵی پێشوتر من پێموانییه هیچ زه‌مینه‌ی گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌قینه له عێراقدا بوونی هه‌بێت، وه هیچ زه‌مینه و هه‌لومه‌جێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش بوونی هه‌بێت ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پینه و په‌ڕۆ و ئیدارهكردنێكی ئه‌ملاولای ململانێ و توندوتیژییه‌كانه. "
" عێراق به‌و نیمچه شكستخواردوویهی ئێستا درێژهدهكێشێت"
كه‌واته چی ڕووده‌دات له عێراقدا ئایا ئه‌م توندوتیژیانه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، یاخود ئه‌و ئیداره‌دانه پینه وپهڕۆیهی كه خۆت ده‌ڵێیت چۆن ده‌بێت له چ بوارێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟
لە وەڵامدا ئەو سیاسەتمەدار و نوسەرە وتی" هه‌ردووكیان له به‌رده‌مدان، مادام ململانێی توند و قوڵمان هه‌یه به‌تایبه‌تی سروشتی ململانێی نێوان ته‌وژمی سه‌دری به‌تایبه‌تی كه‌سی سه‌در و نوری مالیكی له زمانی سیاسه‌تدا سفره، واته ململانێیه‌كه لایه‌نه‌كان بڕوایان به یه‌ک هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا نییه و ئاسان نییه بگه‌نه چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی له ڕووی گفتوگۆ و به‌یه‌كه‌وه دانیشتنه‌وه ده‌بێت، یهكێكێكان ئه‌وی تر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بكاته ده‌ره‌وه مادام چه‌ک به‌ده‌ست لایه‌نه‌كانه‌وه‌یه، واته هه‌تا ئه‌وسه‌ر خه‌ڵكه‌كه ناچار نییه ته‌نها له‌گه‌ڵ میكانیزمه ئاشتیخوازیهكهی كاری سیاسی‌دا بڕوات، وه ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموونی ده‌ره‌كیش هه‌یه كه ته‌حه‌كوم ده‌كات به بارودۆخی عێراق له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام دۆخی عێراق یه‌كێک له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می داخزانی دۆخی ئه‌منیه واته دروستبوونی توندوتیژییه له نێوان ئه‌و كه‌سانه و ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه باڵی چه‌كداریان هه‌یه ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌وانه‌ی به‌ناوی چه‌كداری حكومه‌تیشه‌وه له‌ڕووی ئینتیماوه دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وان و له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌واندان بۆیه به جۆرێک له جۆره‌كان، عێراق به‌و نیمچه شكستخواردوویهی ئێستا درێژهدهكێشێت، ئینجا له نێوان ئیداره‌كردنی ململانێكاندا بێت یان نیمچه چاره‌سه‌ر و به ناو چاره‌سه‌ردا بێت، یاخود جارێكی تر داخزانی ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی بێت. "
" ئه‌وەی سه‌در ده‌یكات تاكتیكه "
بە بڕوای ئەبو بەکر عەلی ئەوەی موقتەدا سەدر دەیکات، تاکتیکە، لەو ڕووەوە ئەبوبەکر عەلی دەڵێت" ئه‌وانه‌ی سه‌در ده‌یكات هه‌مووی تاكتیكه ئه‌گه‌ر به‌یانی پێویست بكات شتێكی جیاواز ده‌كات له‌وه‌ی كه هه‌یه، جه‌ماعه‌تی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه له‌ژێر فشاری ئێرانیه‌كان شتی وایانكردووه، وه ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی به‌منزیكانه په‌رله‌مانی عێراقی كۆده‌بێته‌وه كه ئه‌مانه‌ش به جۆرێک له‌جۆره‌كان ڕسواكردنی سه‌در و تێپه‌ڕاندنی داخوازی و دواكاریهكانیهتی ڕه‌نگه گله‌یشی لێكرابێت له‌لایه‌ن خودی تهوژمهكهوه له‌سه‌ر هه‌ندێک ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه و وه‌سفكردنی بۆئه‌وه‌ی كه ڕوویدا هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه به‌بڕوای من له گه‌ڵ هه‌ندێک مه‌ترسی تردا ده‌كرێت لای ئێمه نه‌بێت ئه‌وان به‌مه‌ترسی بزانن له‌سه‌رخۆیان كه دۆخه‌كه جارێكی‌تر وه‌كو ئه‌مڕۆی لێبێته‌وه، وه زمانی هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری زاڵبێتهوه به‌سه‌ر زمانی به‌یه‌كه‌وه ژیان هه‌تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه هه‌رگیز ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه كۆنابینهوه و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا دوژمنین. "
واتە به‌ڕای تۆ ئه‌مه‌ی سه‌در ده‌یكات تاكتیكی سیاسیه یاخود هه‌ندێک پێیانوایه ئه‌مه ڕاڕاییه و خۆیشی نازانێت چی ده‌كات وەک هەندێک دەڵێن؟
لە وەڵامدا ئەبو بەکر عەلی دەڵێت"هێزی سیاسیه، واته ئاساییه ئه‌و شێوازێكی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه، كه‌سایه‌تیه‌كی نیگه‌رانیشه ناتوانرێت ئه‌وسه‌ری بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی خۆیی و تهوژمهكهیهتی ده‌بێت له لێكدانه‌وه‌ی سیاسی‌دا حسابی بۆ بكرێت، به‌ڵام مادام ده‌ستی نهكشاندبێتهوه له‌سیاسه‌ت و خۆی به به‌شێک لهململانێیهكان بزانێت مادام به‌زمانی دوژمن و دۆست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه بكات كه به قوڵی زمانێكی سیاسیه ده‌بێت وه‌كو هێزی سیاسی و سه‌ركرده‌ی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه تهكتیک و ڕاڕایی و ئه‌مجۆره شتانه هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن كه ده‌ڵێین تهكتیک واته شتێكی ستراتیژی نییه و قسه‌ی كۆتایی نییه و بڕیاری كۆتایی نییه، به‌ڵكو ئیداره‌كردنی بارودۆخه‌كه‌یه له ڕێگه‌ی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆره‌وه. "
" ئەوە بڕیاری کۆتایی سەدر نییە.... ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هەیە كه بارودۆخێكی خراپتر له عێراقدا به‌ڕێوه‌بێت له‌وه‌ی كه ڕوویدا "
هەرچەندە ڕۆژی سێشەممە سه‌در له كۆنگره ڕۆژنامهنووسیهكهدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و وەڵامی هیچ پرسیارێكی سیاسی ناداته‌وه، ڕۆژی پێشتریش ڕایگه‌یاند كه واز له‌هه‌موو كاروبارێكی سیاسی ده‌هێنێت.
بەڵام ئەو سیاسەتمەدارە بە دووری دەزانێت سەدر بە تەواوی وازی لە سیاسەت هێنابێت، لەو ڕووەوە ئەبو بەکر عەلی دەڵێت" به‌بڕوای من نه‌خێر ئه‌مه كۆتایی كشانه‌وه‌ی سه‌در نییه له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ست كێشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵكو ئه‌مه جاڕدانی كۆتایی سیاسه‌ته له عێراقدا، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی مرۆڤایه‌تی بێت بۆ دیالۆگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هێزه‌كان و ئاراسته‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ لێپراسراوی له‌ئه‌ستۆگرتنی سیاسی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات و ڕوونادات سه‌در ده‌ستی لایه‌نگره‌كانی خۆی كرده‌وه ئه‌وه‌بوو بینیشمان كه چیانكرد به‌وشێوه‌یه بۆیه ئه‌مڕۆ دیسان له‌ڕێگه‌ی وه‌زیره‌كه‌یه‌وه كه قسه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی قسه‌ی خۆیه‌تی جارێكی تر وه‌ک هێزێكی سیاسی و لایه‌نێكی توند و سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری سیاسی نه‌ک هه‌ر قسه‌ده‌كات و تۆمه‌ت له خۆی دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵكو جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌كات به‌و جۆره كه پێشتر به‌و زمانه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هەیە كه بارودۆخێكی خراپتر له عێراقدا به‌ڕێوه‌بێت له‌وه‌ی كه ڕوویدا. "
" ئه‌گه‌ر شتێكی به‌وجۆره‌ی نه‌بوو بێگومان كورد یه‌كێک لهزهرهرمهندهكان ده‌بێت و پریشكی ئه‌و ئاگره ده‌كرێت بگاته ئێره "
ئەو نووسەر و سیاسەتمەدارە بە پێویستی دەزانێت کورد ستراتیژێکی یەکگرتووی هەبێت، لەو ڕووەوە ئەبوبەکر عەلی وتی"ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كورد ستراتیژێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی هه‌یه به‌تایبه‌تی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، چونكه ئێمه ده‌زانین هه‌رێم دابه‌شكراوه فره هێزی تێدایه و فره ده‌سه‌ڵاتی فره ستراتیژی و فره په‌یوه‌ندی تێدایه بۆیه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كورد یه‌ک دیدی هاوبه‌ش و وه‌سفی هاوبه‌ش و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه ڕووبدات له عێراقدا ئه‌گه‌ر شتێكی به‌وجۆره‌ی نه‌بوو بێگومان كورد یه‌كێک له زه‌ره‌رمه‌نده‌كان ده‌بێت و پریشكی ئه‌و ئاگره ده‌كرێت بگاته ئێره، نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵكیش له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه یان به جۆرێک له جۆره‌كان له ڕێگه‌ی فشاری ئێران و لایه‌نه‌كانی تر و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شتێک له عێراقدا قه‌وما و قووڵبویهوه ئه‌گه‌رنا كورد ده‌بێت، یه‌كه‌م ستراتیژێكی هاوبه‌شی هه‌بێت ماڵی خۆی ڕێكبخاته‌وه، دووه‌م چاودێری ڕووداوه‌كان بكات به شێوه‌یه‌ک نه‌بێت به به‌شێكی سه‌ره‌كی له ڕووداوه‌كان له به‌غداد، چونكه به پله‌ی یه‌كه‌م ڕووداوی ئه‌و نین دیاره جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ون، به‌ڵام به‌پێی ئاڵوگۆڕه‌كان و ههڵكشانهكان و داكشانی ململانێكان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ڕووده‌ده‌ن له نێوان هێزه شیعیه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه و به‌غداد ئه‌مانیش ستراتیژ و تاكتیكی خۆیان بگۆڕن و ئامڕازه‌كانی سیاسه‌تكردنی خۆشیان ده‌ستكاری بكه‌ن."