کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە کە بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015ی ئێران ببەستێتەوە بە داخستنی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژێک دوای ئەوەی ئێران کەیسەکەی کردەوە بە پێی دیپلۆماتێکی خۆرئاوایی.
ئێران ڕۆژی پێنجشەممە دوایین وەڵامی خۆی بۆ دەقێکی پێشنیارکراوی یەکێتی ئەوروپا نارد بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە بەپێی ڕێککەوتنە بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی سنووردار کردبوو لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا ئابوورییەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە ساڵی 2018 سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنەکە هێنا كشایەوە و دووبارە سزاکانی ئەمەریکای سەپاندەوە بەسەر تاراندا، ئەمەش وایکرد ئێران دەست بکات بە پێشێلکردنی سنوورەکانی ناوەکی ڕێککەوتنەکە و ترسی ئەمەریکا و عەرەبی و ئیسرائیلی زیندوو کردەوە کە ڕەنگە بەدوای بۆمبی ئەتۆمیدا بگەڕێت. ئێرانیش ڕەتیدەکاتەوە مەبەستی بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەبێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر گوتی، بە ئاماژەدان بەو ڕێککەوتنە کە بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش ناسراوە "نابێت هیچ مەرجێک لە نێوان دووبارە جێبەجێکردنەوەی JCPOA و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە پابەندبوونە یاساییەکانی ئێران بەپێی پەیمانی نەهێشتنی چەک هەبێت."
ژان پیێر ئاماژەی بە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد کە بنکەکەی لە ڤیەننایە سەبارەت بە شوێنەواری یۆرانیۆم کە لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراوی ئێران دۆزراونەتەوە.
چارەسەرکردنی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە پێیان دەوترێت پارێزبەندییەکان بۆ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان گرینگە، کە هەوڵدەدات دڵنیابێت لەوەی لایەنەکانی پەیمانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی بە نهێنی ماددە ئەتۆمییەکان لانادەن کە دەتوانن بۆ دروستکردنی چەکێک بەکاری بهێنن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز