Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی لافاوە کارەساتبارەکەی پاکستان لە بەرزبوونەوەدایە


ژمارەی قوربانیانی لافاوە کارەساتبارەکەی پاکستان ڕۆژی شەممە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، گیانلەدەستدانی 57 کەسی دیکە تۆمارکرا کە 25 لەوانە منداڵن.

ئۆرگانێکی باڵا کە بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی فریاگوزاری دامەزراوە ڕۆژی شەممە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو کارەساتە بۆ یەکەمجار لە ئیسلام ئاباد بە سەرۆکایەتی شاهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە کۆبوونەوە.

بارانبارینی وەرزی بێوێنە و توانەوەی سەهۆڵبەندان لە چیاکانی باکوور لافاوێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە کاریگەری لەسەر 33 ملیۆن کەس دورستکردووە و لانیکەم هەزار و 265 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 441یان منداڵن. گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا بە هۆکاری لافاوکە دەزانرێت کە تا ئێستاش لە پەرەسەندندایە.

ڕێژەی مردنی منداڵان نیگەرانی دروست کردووە. ڕێکخراوی منداڵان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (یونیسێف) ڕایگەیاند، مەترسی مردنی منداڵانی زیاتر هەیە بەهۆی نەخۆشیەکانی دوای لافاو.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە کۆبوونەوە ئاست باڵاکەدا گوتی ئەو لافاوانەی کە یەک لەسەر سێی وڵاتەکەی گرتووە بەرلەوە چوار شەپۆلی گەرما و چەندین ئاگری دارستانەکانی لێکەوتەوە، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتانی باشووری ئاسیا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG