Accessibility links

شارەزایان دەڵێن ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا دوای لەشکرکێشی ڕووسیا ڕەنگە بڕی 350 ملیار دۆلاری تێبچێت


ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی هەینی لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی، حکومەتی ئۆکرانیا و کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە بڵاوکرایەوە دەریدەخات، لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا تا 1ی مانگی شەش زیاتر لە 97 ملیار دۆلار زیانی ڕاستەوخۆی بە ئۆکرانیا گەیاندووە، بەڵام دەکرێت نزیکەی 350 ملیار دۆلاری تێبچێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئۆکرانیا 252 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە لە ڕێگەی پچڕانی ڕەوتی ئابووری و بەرهەمهێنانییەوە، هەروەها خەرجییە زیادەکانی پەیوەست بە جەنگەکەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئاوارەبوونی یەک لەسەر سێی هەموو ئۆکراینییەکان ڕێژەی هەژارییەکەی بەرز بکاتەوە بۆ %21 لە کاتێکدا تەنها 2% بووە لە پێش جەنگ.

بە گشتی ڕاپۆرتەکە مەزەندەی کردووە کە پێداویستییەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا دەگاتە 349ملیار دۆلار، تا یەکی مانگی شەش کە دەکاتە نزیکەی 106 هێندەی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵاتەکە لە ساڵی 2021دا کە 200 ملیار دۆلار بووە.

لەو بڕە پارەیە، 105 ملیار دۆلار لە کورتخایەندا پێویست بوو بۆ چارەسەرکردنی کارە لە پێشینەکانی وەک دووبارە بنیاتنانەوەی هەزاران قوتابخانەی زیانلێکەوتوو یان وێرانکراو و زیاتر لە 500 نەخۆشخانە. هەروەها زۆر گرنگ بوو ئامادەکاری بکەین بۆ زستانی داهاتوو کە ئەگەری زۆرە زستانێکی سەخت بێت بۆ بنیادنانەوەی ماڵەکان و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی گەرمکردنەوە و کڕینی غاز.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "کاریگەری لەشکرکێشییەکە بۆ چەندین نەوە هەستی پێدەکرێت، خێزانەکان ئاوارەبوون و لەیەک جیابوونەوە، تێکچوونی گەشەسەندنی مرۆیی، لەناوبردنی میراتی کولتووری ناوخۆیی و پێچەوانەکردنەوەی ڕێڕەوێکی ئەرێنی ئابووری."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG