Accessibility links

سویدییەکان لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەیاندا دەنگی خۆیان دەدەن


سویدییەکان لە هەڵبژاردنێکدا دەنگی خۆیان دا کە سۆسیال دیموکراتەکانی چەپی مامناوەند هەوڵ دەدەن زۆرینەی خۆیان لە دژی ڕاستڕەوە دیموکراتەکانی سوید بهێڵنەوە کە دروشمی دژی کۆچبەرییان بەرز ڕاگرتووە، لە کاتێکدا هەوڵدەدەن دوای هەشت ساڵ لە ئۆپۆزسیۆن، دەسەڵات بەدەستبهێننەوە.

لەگەڵ ئەوەی ڕاپرسییەکان ئاماژە بە کێبڕکێیەکی توند دەکەن، لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان خەڵکێکی زۆر لە ڕیز وەستابوون بۆ دەنگدان.

لە هەڵمەتەکاندا لایەنەکان مشتومڕیان دەکرد لەسەر هەوڵەکانیان بۆ توندتربوون لەگەڵ دەستەوتاقمە تاوانکارەکان دوای زیادبوونی بەردەوامی تەقەکردنەکان کە دەنگدەرانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، لە کاتێکدا هەڵاوسانی دارایی و قەیرانی وزە و شەڕ لە ئۆکرانیا بەشێکی تری سەرەکی مشتومڕەکانی هەڵمەتەکان بوون.

بنکەکانی دەنگەدان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆ کرایەوە و تا کاتژمێر هەشتی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەنجامە بەراییەکان هەتا نیوەشەو دەربکەون.

XS
SM
MD
LG