وا بڕیارە پرۆسەی خوێندن لە 13ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، پێشتریش وەزارەتی پەروەردە پلانێکی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە، کە سێ ڕۆژی سەرەتای بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانە، د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئه‌و سێ ڕۆژه بۆئه‌وه‌یه كه پۆله‌كانی قوتایبان ڕێكبخرێنه‌وه و دابه‌شبكرێن و خشته‌ی وانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی دابنرێت به‌پێی پۆله‌كان و ژماره‌ی پۆله‌كان، هه‌روه‌ها باسكردنی هه‌ندێک یاسا و ڕێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، وه دروستكردنی هه‌ستی ئینتیمای نیشتمانی له‌لای قوتابیان و باسكردنی دۆخی كوردستان و دۆخی عێراق له‌مكاته‌ی ئێستادا، هەروەها بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دەشڵێت" ئێمه سیاسه‌تی په‌وه‌رده جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، په‌روه‌رده سیاسه‌تی نیشتیمانی هه‌یه بۆ هه‌موو قوتابیه‌ک له خانه‌قینه‌وه هه‌تا زاخۆ هه‌مان ئینتیمای بۆ دروست بكه‌ین، ئێمه سیاسه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه نیشتمان وه‌كو نیشتمانی هه‌مووان پیشانی قوتابیان بده‌ین. "
" دروستكردنی هه‌ستی ئینتیمای نیشتیمانی له‌لای قوتابیان و باسكردنی دۆخی كوردستان و دۆخی عێراق له‌مكاته‌ی ئێستادا "
لە سەرەتای قسەکانیدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە" ئه‌و سێ ڕۆژه بۆ ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكان له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كاندا قسه‌بكه‌ن و دابه‌شیان بكه‌ن و ڕایانبهێنن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک ڕێنمایی و كۆمه‌ڵێک یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه به‌قوتابیه‌كانیان بڵێن، وه میلاكات ڕێكبخه‌نه‌وه و چۆنیه‌تی پۆله‌كان و خشته‌ی وانه‌كان ئاماده‌بكه‌ن و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، ئه‌و سێ ڕۆژه له 14 ی مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات دواتر پشووی دێته به‌رده‌م، دوای ئه‌وه ده‌وامه‌كه ده‌ست پێده‌كات به‌ته‌واوه‌تی. "
"دروستكردنی هه‌ستی ئینتیمای نیشتمانی له‌لای قوتابیان و باسكردنی دۆخی كوردستان و دۆخی عێراق له‌م كاته‌ی ئێستادا "
ده‌وترێت ئه‌و سێ ڕۆژه بۆ دروستكردنی ئینتیمای نیشتیمانییه له‌لای قوتابیان ئایا ئه‌مه وایه؟
لە وەڵامدا د. سەیوان عەلی وتی" ئه‌و سێ ڕۆژه بۆئه‌وه‌یه كه پۆله‌كانی قوتایبان ڕێكبخرێنه‌وه و دابه‌شبكرێن و خشته‌ی وانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی دابنرێت به‌پێی پۆله‌كان و ژماره‌ی پۆله‌كان، هه‌روه‌ها باسكردنی هه‌ندێک یاسا و ڕێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، وه دروستكردنی هه‌ستی ئینتیمای نیشتیمانی له‌لای قوتابیان و باسكردنی دۆخی كوردستان و دۆخی عێراق له‌مكاته‌ی ئێستادا. "
ئایا له چ قۆناغێكدا ئه‌م دۆخه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ن؟
لە وەڵامدا د. سەیوان عەلی وتی" له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئەو باسەیان بۆ دەکرێت، یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ڕێكبخرێته‌وه، چونكه هه‌تا ئێستا به ته‌واوه‌تی ژماره‌ی قوتایبانی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌لای ئێمه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه قوتابخانه‌كان هه‌موویان ئاماده‌كاریان كردووه بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستنه‌وه و دابه‌شكردنی كورسیه‌كان و پۆله‌كان و ژماره‌ی قوتابیان و ئه‌و شتانه له‌وانه‌یه ناڕه‌حه‌ت بێت باسی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی بكرێت، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش قوتابیه‌كان ڕابهێنرێن كه له‌كوێ ده‌ژین و وڵاته‌كه‌یان كوێیه و چ ماف و ئازادییه‌كیان هه‌یه و چ شتێک هه‌یه؟ كه ئه‌م نیشتیمانه به‌ره‌وپێشه‌وه ببات؟"
" ئێمه نامانه‌وێت بڵێین به سێ ڕۆژ ئینتیمای و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای قوتابی دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام.... "
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" ئێمه نامانه‌وێت بڵێین به سێ ڕۆژ ئینتیمای و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای قوتابی دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سێ ڕۆژه زیاتر بۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرتویه‌تیه‌به‌ر ئەوەیە كه گرنگی زۆر بدات به مه‌سه‌له‌ی ئینتیمای نیشتیمانی قوتابیان پرۆسه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ک بۆ چوار ساڵ گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ست پێبكه‌ین. "
پێتانوایه كه ئینتیمای نیشتمانی له‌لای ئه‌م نه‌وه‌یه كز بووه هه‌تا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانێكی له‌و جۆره دابنێت؟
لە وەڵامدا د. سەیوان عەلی دەڵێت" نه‌ک هه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كوردستاندا من وای بۆ ده‌چم له هه‌موو جیهاندا مه‌سه‌له‌ی نیشتمان شتێكی تایبه‌ته به قوتابیانه‌وه به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه كه تێیدا ده‌ژین، ئێمه ناڵێین قوتابییان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان له ده‌ستداوه و ئێمه بۆیان دروستده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت قوتابیان شاره‌زابن له‌وه‌ی كه له‌كوێ ده‌ژین و ئه‌و وڵاته كوێیه و ئه‌و وڵاته چی تێدایه؟ یاساكانی چین و چۆن ئه‌م وڵاته به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێت و چۆن ئه‌وان بتوانن ئاماده‌بن بۆئه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان خۆش بوێت و به‌رگری لێبكه‌ن؟"
" بۆ هه‌موو قوتابیه‌ک له خانه‌قینه‌وه هه‌تا زاخۆ هه‌مان ئینتیمای بۆ دروست بكه‌ین "
به‌و پێیه‌ی كه ئێستا عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شبووه به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه جیاوازه‌كاندا ئه‌مه چۆن ده‌توانن له‌ناوه‌ندێكی گرنگی وه‌كو په‌روه‌رده دووری بخەنەوە؟
وەڵامەکەی د. سەیوان عەلی بەم جۆرە بوو" ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سیاسه‌تێكمان هه‌یه كه سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ییه ئێمه به‌ڕاستی گرنگی ناده‌ین به‌لایه‌نی حیزبی و ئاراسته‌ی سیاسی، یه‌ک سیاسه‌ت هه‌یه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا كه هه‌موو قوتابیان به‌بێ لێده‌ركردن به‌بێ ئاراسته‌ی سیاسی دایک وباوكیان یان بیركردنه‌وه‌ی خۆیان، ئێمه سیاسه‌تی په‌وه‌رده جێبه‌جێ ده‌كه‌ین په‌روه‌رده سیاسه‌تی نیشتمانی هه‌یه بۆ هه‌موو قوتابیه‌ک له‌خانه‌قینه‌وه هه‌تا زاخۆ هه‌مان ئینتیمای بۆ دروست بكه‌ین، ئێمه سیاسه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه نیشتمان وه‌كو نیشتمانی هه‌مووان پیشانی قوتابیان بده‌ین."
" ئه‌گه‌ر دۆخێكی (ئیستیسنائی) ڕوونه‌دات ئێمه سورین له سه‌رئه‌وه‌ی كه پلانه‌كه خاڵ به‌خاڵ جێبه‌جێ بكه‌ین "
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" هه‌وڵده‌دین ئه‌و ساڵنامه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیان یه‌ک ڕۆژیشیان نه‌فه‌وتێت، پار و پێرار كێشه‌ی كۆرۆنا وایكرد كه به‌شێكی زۆری مه‌نهەجمان لابرد له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابیان ده‌وامیان نه‌كردبوو ئه‌مساڵ ئه‌و پلانه‌ی كه دامانناوه ئه‌گه‌ر دۆخێكی (ئیستیسنائی) ڕوونه‌دات، ئێمه سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پلانه‌كه خاڵ به‌خاڵ جێبه‌جێ بكه‌ین، وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قوتابیان به‌ته‌واوه‌تی مه‌نهەجه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی چاک ساڵی خوێندنیان ته‌واو بكه‌ن. "
" ئەوەشی له‌به‌رچاو گرتووه "
چی ده‌كه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌دۆخی كۆرۆنا و بایكۆتكردن و داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئایا پلانێكتان هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه؟
وەڵامەکەی د. سەیوان عەلی بەمجۆرەبوو" ئه‌و پلانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاو گرتووه كه دۆخی قوتابیان له‌پار و پێرار چۆن بووه و ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه به‌ته‌واوكردنی مه‌نهه‌ج و به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ خوێندن. "
" ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌درێت له‌كاتی خۆیدا هه‌موو كه‌سێک شایسته‌ی دارایی خۆی وه‌ربگرێت "
ئه‌مساڵ چیتان كردووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن، کە بایكۆتكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌یه‌ته ڕێگه‌تان بەهۆی نەبوونی موچەوە ببێتە هۆی داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن؟
لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی"مامۆستایان به‌شێكی دابڕاونین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو چۆن هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان پێویست شایسته‌ی دارایی كارمه‌ند و كارگوزاره‌كانیان بده‌ن ئێمه‌ش هه‌مان سیاسه‌تمان هه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تدایه، ئێمه ناتوانین به ته‌نها بڵێین هه‌موو مانگێک مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ دواكه‌وتن ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌وه سیاسه‌تی حكومه‌ت دیاریده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ی كه ئێستا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئێمه ده‌یبیستین ئه‌وه‌یه كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌درێت له‌كاتی خۆیدا هه‌موو كه‌سێک شایسته‌ی دارایی خۆی وه‌ربگرێت . "