هەرچەندە لە ئێستادا جۆرێک لە هێوربونەوە هەیە لە دۆخی عێراق بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، بەڵام بەشێک لە چاودێران پێییان وایە ئەم هێوربونەوەیە هۆکارەکەی مەراسیمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسیێینە، ئەگەری زۆر هەیە لە دوای تەواوبوونی ئەو مەراسیمانە دۆخەکە تێکبچێتەوە.
کاوە محەمەد پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، هاوکات چاودێری سیاسی دەڵێت" ئەگەری بەهێز بۆ دۆخی عێراق ئەوەیە کە دووبارە سەدر لە دوای مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن شه‌قام بجوڵێنێتەوە، دەشڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه سه‌در نه‌توانێت شه‌قام بجوڵێنێته‌وه، ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی سه‌در خه‌ڵكێكی (عه‌قائید) ین، وه ئه‌و قسانه‌ی كه كردی له باره‌ی بكوژ و كوژراو پێشتر قسه‌ی له‌وه توندتریشی كردووه سه‌رزه‌نشت و سه‌ركۆنه‌ی لایه‌نگره‌كانی خۆی كردووه له‌سه‌ر مایكرۆفۆن و به‌شێوه‌ی زیندوو، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵی بوون، جگه له‌وه یه‌ک خاڵی گرنگی تریش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌درییه‌كان نه‌فه‌سێكیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران هه‌یه كه ده‌ڵێن ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌مێنێت. "
"پێموایه ئه‌و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌قام له دژی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بجوڵێنێت. "
لە سەرەتای قسەکانیدا کاوە محەمەد وتی" له ڕاستیدا یه‌كێک له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌یه جارێكی‌تر دۆخی عێراق تێكبچێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن ته‌نها هێمنیه‌ک هەیە، ئەویش له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه چۆن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه پێیانوایه دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند كه له‌پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێته‌وه و كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان هێنا پێیانوایه ڕه‌نگه بتوانن له‌گه‌ڵ كورده‌كان و سونه واته پارتی و سونه‌كان بتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن و په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ سه‌در بكه‌ن، هه‌رچه‌نده بێگومان هه‌وڵده‌ده‌ن تۆزێک قه‌ناعه‌ت به سه‌در بهێنن له‌دیاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو له‌كۆمه‌ڵێک ورده‌كاری كه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هه‌یه، به‌ڵام من بۆخۆم پێموایه سه‌در گه‌یشتۆته خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وه ئه‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پێشتر نواندوویه‌تی ده‌ست به‌شه‌قامه‌وه ده‌گرێت ئه‌وه كارتی هه‌ره‌به‌هێزی سه‌درییه‌كان ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌دوای چله‌ی ئیمام حسێن ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت له‌گه‌ڵ پارتی و سونه‌كان پێموایه ئه‌و(سەدر) دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌قام له‌دژی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بجوڵێنێت. "
" ئه‌گه‌رێكی تریش هه‌یه.... "
واته پێتانوایه له دوای مه‌راسیمی چله ئه‌گه‌ر هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت بدرێت ئه‌وا سه‌در شه‌قام ده‌جوڵێنێته‌وه؟
لە وەڵامدا کاوە محەمەد وتی " ئه‌مه یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی تریش هه‌یه به حوكمی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو له نێوان سه‌درییه‌كان و لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره هاته‌پێشه‌وه مه‌ترسی دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌در ڕایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌رانی كێشایه‌وه هه‌م له شه‌ڕه‌كه و هه‌م له‌خۆپیشاندان باس له‌وه‌كرا كه ده‌ستێوه‌ردانێكی ئێرانی و مه‌رجه‌عی شیعه‌كان سه‌ید عه‌لی سیستانی هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه هێوربكرێته‌وه، ئێستاش هه‌ندێک لایه‌ن كه نایانه‌وێت شه‌ڕی شیعه و شیعه دروست ببێت و نایانه‌وێت دۆخی عێراق گرژی تێبكه‌وێت، بێگومان له‌سه‌رخه‌تن بۆ ئه‌و بابه‌ته بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌دری به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه هه‌ندێک ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كه سه‌درییه‌كان ده‌رفه‌تێک بده‌ن به‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تێک پێكبهێنن، به‌ڵام له‌سه‌رهه‌ندێک ورده‌كاریی ڕای سه‌درییه‌كانیش وه‌ربگیرێت دواتر ئه‌گه‌ر سه‌در تێبینی و ڕه‌خنه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه، وه له‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌وكاته هه‌ڵوێستێكی تری هه‌بێت. "
" بۆخۆم پێموایه ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه.... "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سه‌در به‌مه ڕازی ده‌بێت؟
ئەو چاودێرە سیاسیەی دۆخی عێراق وتی" من بۆخۆم پێموایه ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه كه شه‌قام بجوڵێنێت. "
" هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکە هاوپەیمانییەکی دەڵەمە بوو"
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كورد و سونه ده‌توانن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه به‌ڕای ئێوه كورد و سونه خۆیان ده‌خه‌نه ژێر ئه‌و باره‌وه؟
لای خۆیەوە کاوە محەمەد وتی"نه‌خێر ئەوان خۆیان ڕایانگه‌یاند و خۆیان نه‌خسته‌ژێر ئه‌و باره‌وه له ڕاستیدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه سێقۆڵیه‌ی له‌نێوان سه‌در و سیاده و پارتی دروستبوو هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵكو هاوپه‌یمانیه‌كی ده‌ڵه‌مه‌بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندبوو كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیش په‌یوه‌ندیان به ئه‌وه هه‌بوو كه ئایا سه‌در ئه‌و دروشمه‌ی به‌رزیكردبوویه‌وه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی كه ناوی لێنابوو سه‌رده‌كه‌وێت یان نا، هه‌م پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێک پۆست و پله‌بوو بۆئه‌وه‌ی به‌شداریه‌كی به‌رفراوان بكات له‌حكومه‌تدا هه‌م سونه‌كانیش بۆ هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی و پۆست بوو كه سوود له زۆرینه‌ی سه‌درییه‌كان ببینن، به‌ڵام كه بینیان دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه گۆڕا ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان گۆڕا، له‌دوایین كۆبوونه‌وه له‌نێوان بارزانی و حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ر كرا ڕایانگه‌یاند، كه ئه‌وان پشتیوانی له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام به ڕێ و شوێنه ده‌ستورییه‌كان ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌وه‌بوو كه دادگای فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه، وه ئه‌مه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی سه‌دریش بوو كه وتی ئه‌گه‌ر پارتی و سونه‌كان له په‌رله‌مان بكشێنه‌وه ئه‌وا په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه سه‌لماندی كه هاوپه‌یمانیه‌كی تۆكمه نه‌بوو، ئێستا نزیكبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان سیاده و پارتی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه ئه‌مه‌شیان دیسانه‌وه پێموانییه هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز بێت هه‌ر په‌یوه‌ندی به كات و ڕووداوه هه‌نوكه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه ڕه‌نگه له دوای چله‌ی ئیمام حسێن هه‌ر گۆڕانیكارییه‌ک بێته‌پێشه‌وه ئه‌م نزیكبوونه‌وانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت. "
" له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه سه‌در نه‌توانێت شه‌قام بجوڵێنێته‌وه "
به‌وپێیه‌ی پێشتر په‌رله‌مانتاری عێراق بوون هه‌ندێک پێیانوایه كه شه‌قامی عێراقی جارێكی‌تر ناجوڵێته‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌در چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌كارهێنا هه‌ندێک پێیانوایه به‌شێک له لایه‌نگرانی ڕه‌نجاندووه به‌وه‌ی كه وتی (كوژراو و بكوژ له‌ناو دۆزه‌خدان) هه‌ندێكیش پێیانوابوو كه ئیتر سه‌در ئه‌و هێزه‌ی نه‌ماوه كه شه‌قام بجوڵێنێته‌وه، ئایا پێتانوایه جارێكی‌تر شه‌قامی عێراقی بجوڵێته‌وه؟
کاوە محەمەد لە وەڵامدا وتی" من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه سه‌در نه‌توانێت شه‌قام بجوڵێنێته‌وه، ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی سه‌در خه‌ڵكێكی (عه‌قائید) ین، وه ئه‌و قسانه‌ی كه كردی له‌باره‌ی بكوژ و كوژراو پێشتر قسه‌ی له‌وه توندتریشی كردووه سه‌رزه‌نشت و سه‌ركۆنه‌ی لایه‌نگره‌كانی خۆی كردووه له‌سه‌ر مایكرۆفۆن و به‌شێوه‌ی زیندوو، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵی بووه جگه له‌وه یه‌ک خاڵی گرنگی تریش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌درییه‌كان نه‌فه‌سێكیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران هه‌یه كه ده‌ڵێن ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌مێنێت، وه ئه‌و نه‌زعه عێراقیبوونه‌ی كه سه‌در خۆی به‌نوێنه‌ری ده‌زانێت، وه ئه‌و فه‌شه‌له‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسیه‌ی كه له 2003 وه تائێستا حوكمی كردووه زۆربه‌یان نزیكبوون له ئێران یان له‌ژێر هه‌یمه‌نی ئێران بوون، ئه‌مانه خه‌ڵكیشی بێزاركردووه و جۆرێک له بوژاندنه‌وه‌ی ئینتیمای عێراقیبوون له‌لای خه‌ڵكه‌كه دروستبووه و پێیانوایه سه‌در نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ژموونه‌ی ئێران له‌سه‌ر عێراق نه‌مێنێت یان كه‌م ببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكێک هه‌یه سه‌دریش نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه یان پێیوایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچی نه‌كردووه و بریتییه له گه‌نده‌ڵی و نائارامی و دروستكردنی هێزی چه‌كداری ناڕێكخراو ئه‌مه وایكردووه به‌شێک له‌و خه‌ڵكانه‌ی ناڕازین ئه‌گه‌ر سه‌دریش نه‌بن سه‌در به‌نوێنه‌ری خۆیان بزانن، وه پێیانوایه به‌هێزكردنی سه‌در به‌هێزكردنی عێراقیبوونه. "