مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی کە بە مەهسا ئەمینیش ناوی دەبرێت، ئەو کچە گەنجەی کە چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئەفسەرانی دەوریەی ئیرشادەوە (واتە پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە) لە دۆخێکی ناجێگیردا گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای چەند ڕۆژێک لە دۆخی بورانەوەدا مایەوە، لە ئاکامدا ڕۆژی هەینی گیانی لەدەستدا. ڕۆژی شەممە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە گۆڕستانی ئایچی سەقز کۆبوونەوە بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسیمی ناشتنی تەرمەکەی و هاوکات ڕێوڕەسمەکە لە ژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنی تونددا بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەدا دروشم دژ بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی بە زۆر سەرپۆشکردنیان دەوتەوە. ههروهها ههندێ سهرچاوه باسیان لهوه كردووه كه هێزهكانی دژه ئاژاوه له بهردهم بینای پارێزگای سهقز تهقه له خۆپیشاندهران دهكهن و لانیكهم چوار كهسیان بریندار كردووه. هەروەها باس لەوە کراوە کە لە گۆڕەپانی قودسی سەقز گازی فرمێسکڕێژ ئاڕاستەی خەڵکانی ناڕازی کراوە.
لە هەمانکاتدا جگە لە دابەزاندنی خێرایی ئینتەرنێت لە ئێران، باس لەوە دەکرێت کە ئینتەرنێت لە سەقز بە تەواوەتی نەماوە.
ههروهها به گوێرهی ماڵپەری هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی شهممه له ههمان كاتی گواستنهوهی تهرمی ژینا ئەمینی دا بۆ زێدی خۆی، تهواوی ئهو ڕێگایانه داخران كه بهرهو شاری سهقز دهچوون بۆ ڕێگریكردن له هاتنه ناوەوەی خهڵكی شارهكانی دیكه.
کوژرانی ژینا ئەمینی کە بەشێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ بە دەرئەنجامی هێرشی بریکارەکانی دەوریەی ئیرشادی دەزانن، کاردانەوەی زۆر و ناڕەزایی لێکەوتەوە.
لە نوێترین کاردانەوەدا، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە وەڵامی ئەم تاوانەدا ڕایگەیاند "زۆر نیگەرانین بەرامبەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کە بەپێی زانیارییەکان لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لێی دراوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارانی ئێران لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافی مرۆڤ ئەنجامی دەدەن."
هەروەها نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران کاردانەوەی نیشان دا و ڕۆژی هەینی تویتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە "گیانلەدەستدانی خانمێکی گەنج کە چەند کاتژمێرێک دوای دەستگیرکردنی لەلایەن فەرماندەی پۆلیسەوە لە دۆخێکی نالەباردا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک لە دۆخی بورانەوەدا بووە، گیانی لەدەستداوە."
لەم تویتەدا کە بە هاشتاگی #مەهسا_ئەمینی بڵاوکراوەتەوە، ڕۆبەرت مالی وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەم خانمە گەنجە، ئەو خانمە بەهۆی ئەو برینانەوە گیانی لەدەستداوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لێیدراوەبووە، ئەم حاڵەتەی بە "ترسناک" ناوبردووە.
لە تویتەکەی رۆبەرت مالیدا هاتووە "ئێران دەبێت کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت و کەڵک لە مافە دەستوورییەکانی خۆیان وەربگرن." دەبێت لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن لە مەرگی ئەو خانمە."