عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت" بەرهەمی ناڕەزایەتییەکان لەسەر دۆسێیەکەی ژینا ئەمینی، ئەوەیە کە ئێمه كۆمه‌ڵێک داواكاری و خواستیشمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و خواستانه‌ش ته‌نها خوڵقاوی زه‌ین و بیری خۆمان نییه، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و داواكاریی و داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ن، کە یه‌كه،م ئه‌وه‌یه بكوژانی (ژینا) بدرێنه دادگا و دادگایی بكرێن دیاره دادگای ئێران هیچی پێ ڕاسته‌قینه نییه و هیچی پێ دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و داواكاریه‌مان كردووه، دووه‌م ئه‌و زیندانانه‌ی كه له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا گیراون ئازاد بكرێن هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌شداری ناڕه‌زاتیه‌كان بوون هه‌ڵبگیرێت، كه‌شی ئه‌منی و توندوتیژی و گرژیه‌كی كه هێزه پۆلیسیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له كوردستان هه‌یانه هه‌ڵپێچرێت، حیجابی ئیجباری-زۆره‌ملێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه، بۆیە به‌دڵنیاییه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ین ئه‌مه خواستێكه كه له تاران و له‌شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆرتر گرنگی پێده‌درێت، چونكه كورد خۆی سه‌ربه‌ستر و ئازاتره و نه‌یانتوانیووه هێنده حیجابی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن له‌م ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام ئه‌م خواسته خواستێكه له قوڵایی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌وه بوونی هه‌یه. "
" له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات ئه‌ندامی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانین و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌یه‌كه‌وه بوو "
لەسەرەتای قسەکانیدا دەربارەی هەڵوێستی حزبەکەیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی (ژینا ئەمینی)، سکرتێری حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وتی
" ئێمه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات ئه‌ندامی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانین و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌یه‌كه‌وه بوو، دیاره هه‌ر حیزبێک چالاكی و هه‌ڵسوڕانی خۆی كردووه و ڕێكخستنی ناوخۆیی خۆی هه‌یه و ڕاگه‌یاندنی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، ئێمه له‌هه‌موو ئه‌وانه كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه، ئه‌م ڕۆژانه به‌ته‌واوی مانا سه‌رقاڵی ڕێكخستن و كاركردن بووین بۆسه‌رخستنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی وه‌كو پرۆتێست-ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوان كردوومانه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانمان هه‌تاڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌ماهه‌نگ بووه و به‌یه‌كه‌وه دامانڕشتووه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات، ئێمه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌یه‌كه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان ڕێكخستووه ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بریتی بووه له یه‌كه‌م هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی مانگرتنێكی گشتی له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، دووه‌م داواكاری بۆ خه‌ڵكی ئێران كه پشتگیری ئه‌م خه‌باته‌ی كوردستان بكه‌ن له هه‌ردووكیشیاندا خۆشبه‌ختانه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووین."
عەبدوڵا موهتەدی سەبارەت بە خۆپیشاندانی شارە کوردییەکانی ئێران دەڵێت" به‌شوێن ئه‌وانه‌دا كه زانیمان مانگرتنه‌كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاره‌كانی كوردستان هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر زۆر به‌رز سه‌ركه‌وتووه و زه‌مینه‌ش ئاماده‌یه بڕیارماندا كه داوابكه‌ین بۆ خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی كوردستان كه خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی هه‌بووه، ئێمه داوامانكرد خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه بن، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێم به‌داخه‌وه له زۆر جێگا ته‌قه‌یان له خه‌ڵک كردووه كردیان به شتێكی خوێناوی بۆیه سیاسه‌ته‌كانی ئێمه ئه‌وه بوون."
" کوردی ئێران یەک هەڵوێست بووین"
هەندێک پێیانوایە ئەم دۆسیەی خاتوو ژینا کوردی ئێرانی کردووە بە دوو بەشەوە لە هەڵوێست دەربڕیندا، بەشێکیان داوای خۆپیشاندان دەکەن و بەشێکیشیان داوای مانگرتن دەکەن قسەی ئێوە چییە ئایا هەڵوێستتان جیاواز بوو لەڕووی کاردانەوەکانتان؟
بەڵام عەبدوڵای موهتەدی ڕەتیکردەوە و وتی"نەخێر یەک هەڵوێست بووین هەموو ڕاگەیاندنەکان لەلایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە دراوە و هەمووی ئیمزای ئێمەی پێوەیە یان پێشنیاری خۆمانە یان جێگەی قبوڵی و ڕازی بوونی خۆمانە ئێمە یەک هەڵوێست بووین. "
"پێموانییه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌و ئاسانیه بخه‌وێته‌وه"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا به نیازی چالاكی یان هه‌ڵوێستی دیكه هه‌ن؟
موهتەدی وتی"بارودۆخ ده‌زانێت، من پێموانییه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌و ئاسانیه بخه‌وێته‌وه ،ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه زۆر زۆر به یه‌كگرتوویی چووه پێشه‌وه سیاسه‌ته‌كه به‌یه‌كه‌وه داڕژا، به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه كرا دووه‌م له‌نێو حیزبه‌كاندا زۆر یه‌كگرتووانه بوو بێجگه له ناوه‌ندی هاوكاری زۆر گروپ و لایه‌ن و ڕێكخراوی دیكه‌ش پشتیان گرت له‌ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه ئه‌وانیش جێگه‌ی ڕێزن و به‌شێكن له‌و یه‌كگرتوویه و به‌شێكن له‌و خه‌باته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌مان به‌ده‌ستهێناوه، شاره‌كانی كوردستان به‌فراوانی و به‌پان و به‌رینی به‌شداریان له مانگرتنی گشتیدا كرد بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به خه‌ڵكی ئێران نیشان بده‌ین هه‌تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک كورد میلله‌تێكی یه‌كگرتووه، وه خۆشبه‌ختانه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، سێهه‌م ئه‌وه‌یه، دروشمه‌كانی كه له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاره‌كانی كوردستان له سه‌قزه‌وه بۆ شاره‌كانی تر و بۆ هه‌موو لایه‌ک بڵاوبوویه‌وه بوو به دروشمی تارانیش دروشمی زۆرێک له شاره‌كانی ئێرانیش (ژن، ژیان، ئازادی) فارسه‌كانیش كردیان به (زن، زندگی، ازادی) كه هه‌مان وه‌ڕگێرانی كوردییه‌كه‌یه و كردیان به دروشمی خۆیان بۆیه ئه‌م ناوه‌ڕۆكه جوان و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردیش له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ له به‌شێكی هه‌ره زۆری ئێران له‌وانه له تاران ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بووه ئه‌وانه زۆر تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌ن. "
" ئه‌مه خۆی به‌رهه‌مه "
به‌رهه‌می ئه‌م چالاكیانه‌ی ئه‌مجاره‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان چی ده‌بێت؟
لە وەڵامدا سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان وتی "ئه‌مه خۆی به‌رهه‌مه، ئێمه كۆمه‌ڵێک داواكاری و خواستیشمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و خواستانه‌ش ته‌نها خوڵقاوی زه‌ین و بیری خۆمان نییه، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و داواكاریی و داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ن یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژانی (ژینا) بدرێنه دادگا و دادگایی بكرێن دیاره دادگای ئێران هیچی پێ ڕاسته‌قینه نییه و هیچی پێ دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و داواكاریه‌مان كردووه، دووه‌م ئه‌و زیندانانه‌ی كه له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا گیراون ئازاد بكرێن هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌شداری ناڕه‌زاتیه‌كان بوون هه‌ڵبگیرێت، كه‌شی ئه‌منی و توندوتیژی و گرژیه‌كی كه هێزه پۆلیسیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له كوردستان هه‌یانه هه‌ڵپێچرێت، حیجابی ئیجباری-زۆره‌ملێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌و شته‌ی كه به‌فارسی پێی ده‌ڵێن (گه‌شتی ئیرشاد) به‌زمانی ئینگلیزی(Morality police)پۆلیسی ئه‌خلاقی- كه زۆر توندوتیژی ده‌كه‌ن زۆر خراپه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژنان ئه‌وانه یاساكه‌ی لابچێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. "
" داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ین "
عەبدوڵا موهتەدی ئەوەشی وت" به‌دڵنیاییه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ین، ئه‌مه خواستێكه كه له تاران و له‌شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆرتر گرنگی پێده‌درێت، چونكه كورد خۆی سه‌ربه‌ستر و ئازاتره و نه‌یانتوانیووه هێنده حیجابی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن له‌م ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام ئه‌م خواسته خواستێكه له قوڵایی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌وه بوونی هه‌یه. "
هه‌تا چه‌ند هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌گه‌ر كوردیش نه‌بن كه ئه‌و داواكاریه جێبه‌جێ بكه‌ن و خانمان ئازادبن له نه‌پۆشینی حیجاب بە زۆرە ملێ؟
لە وەڵامدا موهتەدی وتی"ئێمه پشتیوانی و هاودڵسۆزی و هاوده‌ردیه‌كی زۆرمان ئه‌مجاره بینی له‌لایه‌ن ئازه‌ربیجانی و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و فارس و هه‌موو لایه‌كه‌وه، كورد ئێستا ناوێكی خۆشه‌ویسته له شوێنه‌كانی دیكه جێگه‌ی ڕێزه متمانه پێكراوه و به‌ناوی هێزی پێشه‌نگ و پێشكه‌وتنخواز ده‌ناسرێت به‌ناوی هێزی خه‌باتكار ده‌ناسرێت كه ناترسێت له پۆلیس و ناترسێت له زه‌بر و زه‌نگ و ده‌وه‌ستێته‌وه به‌رامبه‌ریان، ناو و ناوبانگێكی زۆر چاک بۆ كورد ڕۆیشتووه، وه پشتیوانیشی لێكراوه له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌ن و هه‌موو كه‌سه‌كانه‌وه و خۆپیشاندانیش له زۆرێک له شاره‌كانی ئێران بووه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه په‌ره‌ده‌ستێنێت یان نا؟ ئه‌مه ده‌بێت له ڕۆژه‌كانی داهاتوو بیبینین ئایا درێژه‌ی ده‌بێت و په‌ره‌ده‌ستێنێت ئایا ده‌بێته بزوتنه‌وه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی؟ جارێ زووه بۆ پێشبینیكردنی ئه‌وانه . "
" ئایا نەتەوەکانی تری ئێران پشتیوانی هەڵوەشاندنەوەی یاسای حیجابی زۆرە ملێ دەکەن؟"
"ئه‌مجاره كورد كارێكی كرد كه به كۆمه‌ڵ حیجابیان لابرد"
بە وتەی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان نەتەوە جیاوازەکانی تری ئێرانیش پشتیوانی هەڵوەشاندنەوەی یاسای حیجابی زۆرە ملێ دەکەن، چونکە وەک موهتەدی دەڵێت" من پێموایه بۆ ئه‌وان گرنگتره له ئێمه، به‌ڵام ئێمه له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بووین له‌وه‌دا چه‌ند ساڵێكه تاک تاک كچی ئێرانی كه زۆر مه‌ترسی گیران و ئه‌شكه‌نجه‌ی هه‌یه بۆیان زۆر بوێرانه حیجابیان لاده‌برد و وێنه‌ی خۆیان بڵاوده‌كرده‌وه و كلیپی خۆیان بڵاوده‌كرده‌وه، زۆرێكیان گیران و ئه‌شكه‌نجه‌دران یان هه‌ڵهاتن یان ئێستاش له كونجی زینداندان، ئه‌مجاره كورد كارێكی كرد كه به كۆمه‌ڵ حیجابیان لابرد وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ک وه‌كو كارێكی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و كاره‌یان كرد،له كلیپه‌كانی خۆپیشاندانی تاران‌دا بینیم له شوێنێک له تاران كه پێی ده‌ڵێن (بلوار كشاورز) له‌وێ هه‌مان ئه‌و كاره‌یان كردووه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک ئه‌م خه‌باته‌ی كه ئه‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی مه‌رگی (ژینا ئه‌مینی) یه‌وه هاته ئاراوه كۆتایی خه‌بات، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له‌و خه‌باته، من ناتوانم له ئێستاوه پێشبینی بكه‌م و به‌ڵێن بده‌م بڵێم به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته بزوتنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره، به‌ڵام بێگومان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی كێشه‌ی ژنه، كێشه‌ی ئه‌و سته‌مانه له ژن ده‌كرێت، وه كورد ئاوێكی ڕشتووه پێموایه له باقی ئێرانیش نموونه‌كه‌ی وه‌كو سه‌رمه‌شقێک ته‌ماشا ده‌كه‌ن. "
" كێشه‌ی ژن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كێشه‌یه‌كه به‌و ئاسانیه ته‌واو نابێت، وه ژنیش به‌و ئاسانیه له ئێران كۆڵنادات "
عەبدوڵا موهتەدی دەشڵێت" نازانم یاسای حیجابی زۆرە ملێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یاخود نا، چونكه حكومه‌ت وه‌كو ئایدیۆلۆژیایه‌كی پیرۆز ته‌ماشای حیجاب ده‌كات نه‌ک هه‌ر له‌باره‌ی بیروباوه‌ڕه‌وه ده‌یه‌وێت شتێكی پیرۆز و ئیلاهی و ئه‌وانه بینوێنێت كه له‌ڕاستیدا وانییه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا داسه‌پاندنی حیجاب بۆ حكومه‌ت گرنگیه‌كی سیاسیشی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت به تێكشكاندنی هێزی ژن له ئێران به‌رگری و وره‌ی به‌ره‌نگاری له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكدا تێكبشكێنێت، من پێموایه به‌هه‌ڵه چووه زۆر كه‌س له ئێران زۆر كۆمه‌ڵناسان و لێكۆڵه‌رانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان شۆڕشی داهاتووی ئێران شۆڕشێكی ژنانه و شۆڕشێكی خانمانه ده‌بێت مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه كه داخوازییه‌كانی ژن به‌شێكی زۆری ناوه‌ڕۆكی شۆڕشی داهاتووی ئێران پێكده‌هێنێت من باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه واده‌بێت بۆیه پێموایه كێشه‌ی ژن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كێشه‌یه‌كه به‌و ئاسانیه ته‌واو نابێت، وه ژنیش به‌و ئاسانیه له ئێران كۆڵنادات، ئه‌م ڕووداوانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هانده‌ریان ده‌بێت بۆ هاتنه مه‌یدانی زۆرتر هه‌تا بزانین كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت پێشبینیه‌كه‌ی ئاسان نییه. "
" ئێستا چاكتر ده‌ماندوێنن و چاكتر لێمان تێده‌گه‌ن... ئێمه چل ساڵ به ته‌نها بووین "
دیمه‌نی خۆپیشاندانی تاران هاواریان بۆ كورد ده‌كرد ئایا ئێوه خۆتان ده‌كه‌نه خاوه‌نی ئەو خەڵکە ؟
لە وەڵامدا عەبدوڵا موهتەدی دەڵێت" ئێمه ناتوانین ئه‌وان ڕێكبخه‌ین به‌رپرسایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام ڕاكێشانی سه‌رنجیان و ڕاكێشانی هاوده‌ردیان، سه‌رمه‌شق پێدانیان، وره پێدانیان ئه‌وانه به كورد كراوه له كۆنیشدا وابووه له‌دوای شۆڕشی ئێران كورد جێگه و پێگه‌یه‌كی زۆر شیاو و ڕێزداری هه‌بوو دواتر كه حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر هه‌موو میدیادا خۆی داسه‌پاند و بوو به دیكتاتۆریه‌ت و تۆتالیتاری ڕێگه نه‌ما كورد خۆی نیشان بدات ده‌رفه‌ت نه‌ما كه ناوه‌ڕۆكی ڕه‌وای پێشكه‌وتنخوازانه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌ربخات بۆ خه‌ڵكی ئێران و بۆ دنیا، ئه‌م ناكۆكیانه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه له نزیک چوار بۆ پێنج ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه له ئێران ده‌ستیپێكردووه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی له ئێران پێكهێناوه بۆیه چاوی خه‌ڵكی ئێرانی كردۆته‌وه، ئێمه چل ساڵ به ته‌نها بووین ئه‌وه ورده ورده خه‌ڵكی ئێران په‌ی به‌و شته ده‌به‌ن كه كورد چل ساڵ له‌مه‌وپێش په‌ی پێ بردبوو بۆیه ئێستا چاكتر ده‌ماندوێنن و چاكتر لێمان تێده‌گه‌ن. "
ئایا هه‌ماهه‌نگیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكە ناڕازیه‌ی ئێران‌دا به‌تایبه‌ت چینی خانمان؟
لە وەڵامدا عەبدوڵا موهتەدی وتی" به‌پێی توانای خۆمان كردوومانە ئێمه به‌تایبه‌تی وه‌كو كۆمه‌ڵه زۆر له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ خانمان و له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له‌و بڕوایه‌دا بووین و هه‌ین كه پێویسته په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت مه‌رج هه‌موو شتی یه‌كتریمان قبوڵ بێت، به‌ڵام له خه‌بات بۆ خۆڕزگار كردن له كۆت و به‌ندی كۆماری ئیسلامی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه پێویسته به‌ڵام پێموایه و پێشبینی ده‌كه‌م هیواداریشم له‌مه‌به‌ولاوه ڕێگه خۆش بكرێت بۆ په‌یوه‌ندی چڕوپڕتر له‌گه‌ڵ خانمانیش و له‌گه‌ڵ توێژ و لایه‌نه ناڕازی و نه‌یاره‌كانی تری ئێرانیش. "
"ئێمەی کۆمەڵە پێشەنگی ئازادی ژنان بووین. "
واته سه‌رنجتان ده‌چێته‌سه‌ر دابینكردنی ئازادی بۆ خانمان؟
موهتەدی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە " ئێمه هه‌ر وابووین یەکەم کوردی ڕۆژھەڵات زۆر سوونەت و ترادیسیونی پاک و پێشکەوتنخوازانەی هەیە بەتایبەتی ئێمەی کۆمەڵە پێشەنگی ئازادی ژنان بووین، ئەوە ئێمە بووین یەکەمجار هێزی ژنانمان وەکو هێزی پێشمەرگە وەکو لێپرسراوی سیاسی و تەنانەت وەکو لێپرسراوی سەربازی لەناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەبووە بۆ ئەو سەردەمە بۆ چل ساڵ لەمەوپێش، ئێمە تابو شکێنەری گەورە بوو زۆر کەس بەخراپەی ناودەبرد، بەڵام سەرەنجام ڕێگەی خۆمان کردەوە هەمیشە خەبات بۆ ڕزگاری ژن بەشێک لە خەباتی ئێمە بووە، وە ئێستا دەبینین هەموو کۆمەڵگەی ئێران بەو ئاقارەدا دەڕوات بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە بێگومان سوورترمان دەکات لەسەر ڕێگاکەی خۆمان . "