تا دێت ژمارەی قوربانیان و دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، زیاد دەکات، بە وتەی وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردییا ژمارەیەک بریندار ئەگەرچی برینەکانیان سەختە بەڵام بە هۆی جێگریربوونی کەسانی ئەمنی لە ناو نەخۆشخانەکان ناتوانن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەوین مستەفا زادە وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا سەبارەت بە ئاماری دەستگیرکراوان و قوربانیانی خۆپیشانەرانی ئێران دەڵێت" ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌یه 7 كه‌س گیانیان به‌ختكردووه سه‌باره‌ت به ئاماری برینداران زۆر زۆره له هه‌ر شارێک لانی كه‌م 100-150 كه‌س برینداره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌یه 11 كه‌س كه ناوه‌كانیان له‌لامان هه‌یه به‌هۆی بارودۆخێكی خراپ كه تێیدان و پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كانی وه‌كو ته‌برێز له نه‌خۆشخانه كه‌وتوون و له‌حاڵه‌تێكی باش‌دا نین ئه‌گه‌رنا ڕێژه‌كه زۆر زۆره، بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت ناچنه بنكه ته‌ندروستیه‌كان له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و بنكانه پڕه له هێزی ئه‌منی و خه‌ڵک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زۆر زۆره ده‌توانین بڵێن له هه‌ندێک شار ده‌گاته 150-200 كه‌س گیراوه له شارێكی وه‌كو سنه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان گرتووه كه جێگا نابێته‌وه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن باز باشگا، ئەم ژمارانە دەقە بەدەقە زیاد دەکەن. "
" ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین بڵێن كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت "
لە سەرەتای قسەکانیدا ئەوین مستەفا زادە وتی"سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان له ئێران، ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین بڵێن كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌ڵكی ئێرانه به به‌رخودانی خۆی وه‌كو كوردستان دیاریده‌كات كه خۆپیشاندانه‌كان بگه‌نه چ قۆناغێک، چونكه خۆپیشاندانه‌كان یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین قۆناغ به قۆناغ ده‌چێته‌پێش و خواسته‌كانی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر. "
" جیاوازییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە "
وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا ئاماژەی بە جیاوازی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە کرد و وتی" جیاوازییه‌كانی خۆپیشاندانی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی جارانی پێشوو جیاوازی زۆره، ئه‌مجاره هه‌م له كوردستان و هه‌م له ته‌واوی ئێران چه‌ند شار په‌یوه‌ست بوون به خۆپیشاندانه‌كان كه پێشووتر ده‌توانین بڵێین له مێژووی یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوو خۆیان و زیاتریش نه‌مانبینیووه ئه‌و شارانه بێنه‌سه‌ر شه‌قام خۆپیشاندان بكه‌ن بۆیه ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ست بوون به‌و خۆپیشاندانه گشتیه، له‌هه‌مانكاتدا له شاره گه‌وره‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا ده‌توانین بڵێین له تاران له شیراز له كۆمه‌ڵێک شاری گه‌وره‌ش پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون، وه زۆر سه‌رتاسه‌ریتر بوو له‌وه‌ی پێشوو بینیمان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ئێران زنجیره خۆپیشاندان بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان زۆر گه‌وره‌تر بوو ده‌توانین بڵێین چه‌ند شارێكی گرته‌وه كه پێشووتر په‌یوه‌ست نه‌بوو بوون به خۆپیشاندان له‌هه‌مانكاتیشدا یه‌كێک له خاڵه‌كانی ئه‌وه بوو كه ئه‌م خۆپیشاندانانه لایه‌ن زۆرتر ژنانه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كرێت، وه ژنان زۆر بوێریان هه‌یه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ئاماده‌یی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی كارێک ئه‌نجام بده‌ن كه زۆر جیاوازه و بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆئه‌وه‌ی خواسته‌كانی خۆیان ببه‌نه‌پێش له‌وه‌ی كه ڕووسه‌ری-له‌چكه‌كانیان ئاگرتێبه‌رده‌ده‌ن كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌چک له‌سه‌ر بنێن ده‌چنه سه‌ر شه‌قام و ڕێژه‌ی به‌شداربوونه‌كانیان زۆر زۆره، ئێمه ده‌بینین ئێستا له سنه كه یه‌كێک له شاره گه‌وره‌كانی كوردستانه خۆپیشاندانه‌كان تێدا زۆر به‌ربڵاو بوو ژنانی چالاكی زۆر له سنه گیراون زیاتر له 10-12 چالاكوانی ژن له سنه گیراون و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بۆیه بوونی به‌رچاوی ژنان زۆر جیاوازی ده‌به‌خشێت ئه‌وه‌ی كه ژنان به‌شداربن ئه‌و لایه‌نه باشه‌ی هه‌یه واده‌كات كه پیاوه‌كانیش به‌شداری ژنان بكه‌ن چونكه ژنان به‌شداریه‌كه‌یان بێ وێنه بوو ئه‌مه وا له‌پیاوه‌كانیش ده‌كات كه ئه‌وانیش زیاتر بێنه‌سه‌ر شه‌قام بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی جیاوازی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مجاره به كوشتنی (ژینا) كاردانه‌وه‌ی زۆری له ئاستی ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه هه‌م له ئاستی ناوخۆ كه هونه‌رمه‌ندانێكی زۆریش هاتن و پشتیوانیان له خۆپیشاندانه‌كان كرد ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی هه‌بوو كه له كوردستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا له‌وه‌ی كه مانگرتنێكی بێ وێنه له كوردستان كرا و دواتر زۆربه‌ی شاره‌كانی گرته‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌مجاره له خۆپیشاندانه‌كاندا بابه‌تی كورد و غه‌یره كورد به‌رچاو نه‌بوو، به‌ڵكو خواسته‌كان سه‌رتاسه‌ری بوون و به یه‌كده‌نگ هه‌موو ده‌یانوت ده‌بێت ئه‌م نیزامه بڕوات بۆیه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی زۆرباش بوو كه ئێران به یه‌كگرتوویی ده‌توانن گوزه‌ر بكه‌ن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت تێیدا به‌ده‌نگێكی یه‌كگرتوو به هه‌وڵێكی یه‌كگرتوو به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا زاڵ بن بۆیه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی زۆرباش بوو بۆ ئه‌مجاره‌ی كوردستان. "
" بۆیه ژنانی ئێران وا توڕه‌ن، چونكه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه كه هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌ک دانه‌یان ده‌كوژرێت و هیچ ده‌ستكه‌وتێكیشیان نابێت "
ئەوین مستەفا زیاتر وتی" دیاره ژنان له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا له ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر خستۆته‌ڕوو له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ڕیفۆرم خوازه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بوو وتیان ده‌رگایه‌ک بۆ ژنان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ خواسته‌كانیان، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ ژنان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته و به‌گشتی كۆی خه‌ڵكی ئێران توڕه‌یه‌كی زۆری له‌ناخدایه ئێمه ئه‌و توڕه‌ییه له خۆپیشانده‌راندا ده‌بینین هیچ گۆڕانكاریه‌ک به‌سه‌ر دۆخی خه‌ڵكی ئێران‌دا نه‌هاتووه به‌تایبه‌تی دۆخی ژنان و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر دۆخیان خراپتر ده‌بێت له‌بواری یاساكانه‌وه یاساكان توندتر ده‌بن، وه هیچ گۆڕانكاریه‌ک له دۆخی ژنان له‌هیچ بوارێكه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵكو ئێران ئێستا له‌قه‌یرانی ئابوریه‌كی گه‌وره‌دایه كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی بۆ چه‌كی ناوه‌كی ده‌یكات به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ی خۆیدا سه‌پاندوویه‌تی ئه‌مه درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه هه‌تا كاتێک كه كۆماری ئیسلامی هه‌بێت و بیه‌وێت به‌دوای چه‌كی ناوه‌كی بێت له‌ئێران به‌رده‌وامه له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ڵێن (ئوسوڵگه‌راكان) ئه‌وان هاتوونه‌ته سه‌ركار ئه‌وان زۆر توندن چونكه ده‌زانن خه‌ڵک توڕه‌یه لێیان و ڕه‌وایه‌تیان نه‌ماوه به‌گشتی خه‌ڵک ئه‌وانی ناوێت زۆر به‌توندی سه‌ركوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و سه‌ركوتی ژنانیش له‌و نێوه‌ندا زۆر زۆر به‌رچاوه بۆیه خه‌ڵک به‌گشتی توڕه‌یه‌كی هه‌یه ئێستا ده‌توانم بڵێم كۆی خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی ژنان كه زۆر زۆر چه‌وساونه‌ته‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به هیچ كام له ئازادییه‌كانیان ناگه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه بۆیان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕۆژێک كه‌سێكیان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌كوژرێت كه‌سێک له زیندانه‌كان ده‌كوژرێت و كه‌سێک وه‌كو (ژینا) ته‌نانه‌ت كه‌سێكیش نه‌بووه كه له خۆپیشانداندا گیانی به‌خت بكات یان چالاكیه‌كی سیاسی بووبێت ته‌نانه‌ت ئه‌و سیسته‌مه كچێكی 22 ساڵه‌ی وه‌كو (ژینا) كه بۆ سه‌ردانێک ده‌چێته تاران ڕه‌حم ناكات و ئه‌ویش ده‌كوژرێت ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌كێک له ژنه‌كانی ئێران ده‌كوژێت بۆیه ژنانی ئێران وا توڕه‌ن چونكه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه كه هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌ک دانه‌یان ده‌كوژرێت و هیچ ده‌ستكه‌وتێكیشیان نابێت، ته‌نانه‌ت شه‌رمه‌نده‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی خۆشیان ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌باتێک نه‌كه‌ن به‌گشتی خه‌ڵكی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه كه ده‌بێت ئه‌م ڕژێمه بگۆڕدرێت. "
" هەڕەشەیەکی زۆر لە ژنەکان کرابوو"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام؟
وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا ڕایگەیاند" به‌ڵێ په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه، دیاره سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی له كوردستانه‌وه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له شاره فارسه‌كان یان له تارانه‌وه ده‌كرێت كوردستان هه‌میشه بۆ كۆماری ئیسلامی به‌شوێنكی ئه‌منیه‌تی سه‌یری كردووه و وایلێكردووه كه ده‌بێت سه‌ركوتی بكات، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه داوای ماف ده‌كه‌ن و حیزبی سیاسیان هه‌یه بۆیه هه‌میشه به‌و چاوه سه‌یری كردووه له‌و ساڵانه‌ش ده‌بینین زۆرترین ئاماری زیندانی سیاسی هه‌بووه و زۆرترین ئاماری له‌سێداره‌دانی زیندانی سیاسی هه‌بووه ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ژنه‌كان په‌یوه‌ندیمان گرتووه دیاره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر زۆر له ژنه‌كان كرابوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه (ژینا) ته‌رمی به‌خاک سپێردرا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر توند له چالاكانی شاری سه‌قز و سنه كرابوو كه ئه‌گه‌ر بێنه‌ده‌ر ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی هه‌تاو نابیننه‌وه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی واته هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كانیان كرابوو زه‌نگیان بۆ لێدابوون و چووبوونه سه‌ركاره‌كانیان بۆئه‌وه‌ی بیانگرن و ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن هه‌ڕه‌شه‌كان یه‌كجار زۆر بوون، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه به‌ڕاستی زۆر بوێر بوو بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌كێک له ژنه‌كانی سنه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا پێش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێران ئینته‌رناشناڵ قسه‌ی كرد و له‌وێ ده‌ركه‌وت چه‌ند جاریش به‌توندی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو، به‌ڵام وه‌كو وتم به‌گشتی ژنانی ئێران و خه‌ڵكی ئێران گه‌یشتۆته قه‌ناعه‌تێک كه هه‌تا كاتێک كۆماری ئیسلامی هه‌بێت نه‌ک هیچ كات له مافه‌كانیان به‌ده‌ست ناهێنن، به‌ڵكو ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌ر یه‌كه و به‌شێوازێک ده‌بنه قوربانی یه‌كێک به‌شێوازی (ژینا) یه‌كێک له زیندانه‌كانه‌وه هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێک و هیچ كه‌س له‌ئه‌ماندا نییه بۆیه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه خه‌ڵک توڕه بێت و بزانێت چی ده‌وێت خه‌ڵكی ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ده‌وێت. "
" ئامارەکان "
وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا ئاماژەی بە ئاماری قوربانی و دەستگیرکراوەکان کرد و دەڵێت"ئاماره‌كان زوو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ئاماره‌كه ئه‌پده‌یت ده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌لامان هه‌بێت هه‌روه‌ها به دۆكیومێنتی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌یه له كوردستان 7 كه‌س گیان به‌خت كردووه له ڕۆژه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه دوێنێ شه‌و له شاری شنۆ كه‌سێک له‌وێ گیانی به‌ختكردووه و ده‌ڵێن له شاری ورمێ چه‌ند كه‌سێكی تر گیانیان به‌ختكردووه، به‌ڵام ئێمه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه ڕێژه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌یه 7 كه‌س گیانیان به‌ختكردووه سه‌باره‌ت به ئاماری برینداران زۆر زۆره له هه‌ر شارێک لانی كه‌م 100-150 كه‌س برینداره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌یه 11 كه‌س كه ناوه‌كانیان له‌لامان هه‌یه به‌هۆی بارودۆخێكی خراپ كه تێیدان و پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كانی وه‌كو ته‌برێز له نه‌خۆشخانه كه‌وتوون و له‌حاڵه‌تێكی باش‌دا نین ئه‌گه‌رنا ڕێژه‌كه زۆر زۆره خه‌ڵک ناوێرت بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت ناچێته بنكه ته‌ندروستیه‌كان له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و بنكانه پڕه له هێزی ئه‌منی و خه‌ڵک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زۆر زۆره ده‌توانین بڵێن له هه‌ندێک شار ده‌گاته 150-200 كه‌س گیراوه له شارێكی وه‌كو سنه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان گرتووه كه جێگا نابێته‌وه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن باز باشگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتووه ناوی زیاتر له 60 چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دیارن له‌ناو خه‌ڵک كه ده‌ناسرێن هه‌تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون له‌و ناوانه‌دا زیاتر له 15 ژنی تێدایه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سنه‌ن له‌وانه سینه‌ماكاری تێدایه و چالاكی مافی ژنانی تێدایه و چالاكی مافی مه‌ده‌نی و ژینگه‌ی تێدایه ئه‌و ئاماره گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت له‌وانه‌یه كاتژمێرێكی تر ئه‌و ئاماره زۆرتر بێت بۆیه به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. "
ژماره‌كان ته‌نها هی شاره كوردییه‌كانه یاخود هی سه‌رتاسه‌ری ئێرانتان لایه؟
لە وەڵامدائەوین مستەفا زادە وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا وتی"
دیاره ئێمه تایبه‌ت به كوردستان كار ده‌كه‌ین"